Telegram Web Link
خاسەکەوی دوند و چیای کورد منم
قاسپە دەکەم، دێمە زمان من ژنم
ڕاوچیی زەبوون هاتۆتە سەر خاکی من
من بە ورە و هێزی گەلم دەیجنم

ماهمونیر

@shorasewar
🔥1
عەشق یانێ

بە چاو بانگت بکا...

@shorasewar
👍21🥰1
چاوەکانم قەسیدەی بارانی ئەچڕی
ئەو دەمەی
گوێیەکانم غەزەلی ماڵاوایی ئەبیست
👍1🔥1🥰1
خۆشەویستی
دڵ ڕووناک ئەکاتەوە..
3👍1
🌹🌿🌹🌿🌹🌿🌹🌿🌹🌿🌹



#سڵاو ئازیزان
#بەیانیتان باش💐


بەیانیان
دێیت و تێئەپەڕیت
بە نەرمەبارانی خۆشەویستی
کۆڵانی دڵم ئەشۆریتەوە
بەئاوازی هاتن
چەتری ئەوین هەڵ ئەکەی
بزەیەک لەجنسی تێشکم خەڵاتە
لە وردە نیگا
هەموو بەیانییەک
لەدڵمدا هەڵدێی
لەملەی هەستی ئەویندارانەم...


#سۆران ــ کەریمیان
#سکاڵای دڵ❤️


@shorasewar
👍21
بڕوانە لەو شێعرە چ جوانە



پەچـەت لاده ببینم ڕووت، ئەمـن خۆ سەیری تــۆ ناکـەم
له ڕووی تۆ تێدەگەم یەزدان چلۆن نەخشی ئەنەخشێنێ

#مامۆستا ئەخۆل

@shorasewar
👍21
بۆ بێکەسیم کەسمان بۆ بە کەس نەبوو!!!
👍7
لە دایڪ بووی
ڪۆماری چاوەڪانی تۆم
نایشارمەوە
چەندە شەیدای
نیشتمانێڪی سەربەخۆم!



#ک_د_ئازاد



دووی ڕێبەندان لە هەموو کوردستان پیرۆز بێت❤️
👍3
کە قەدری گوڵێکت نەزانی
گللەیی لە وشکبوونی مەکە🖤.
🔥2
بڕێ جار بۆ خۆم و
هەمیشە بۆ تۆ دڵتەنگم...

😔😔😔
👍1🔥1
لە نێو خەڵک تەنیام و
بە تەنیاش خەڵکێکم...

مارف_ئاغایی
👍1🔥1
مامۆستا حەسەن دەرزی
@goranikhosh01
مامۆستا #حەسەن_دەرزی

مەقام #فەلەک

ئەی فەلەک راسۆ نەبی بۆ هیچ و پووچی
👍1
تۆ هاتنێک
بە ساتەکانی من قەرزداری...
🔥1
وەرگێڕان


چاوەکانت
دووهەمین خۆرهەڵاتی نێوەڕاستن
کە زۆر کەس بۆ داگیرکردنی
لە تەدبیرانن و منیش
سەربازێکی بێچارە
کە لە سنوورەکانی مژۆڵت
خەریکم ئەمرم...

#پەریسا ساڵەحی
وەر #سۆران کەریمیان

@shorasewar
👍3🔥1
هەر کات یادت ئەکەم
لە چاوانم ئەباری
مەگەر تۆ دۆعای بارانی؟؟؟


#سۆران ــ کەریمیان

@shorasewar
👍1🔥1
هەموو شەوێ
تا بەردەم سێدارەم ئەبا
هێزی خەیاڵت....
🔥4👍1
لە خولیای خۆشەویستیت
لە پەراوێز خستنت
لە دوورگەی دابڕانت
لە هرووژمی پەژارەت
هەر خولەک ڕۆژێک
هەر ڕۆژ ساڵێک و
هەر ساڵێک سەدەیەک
تەمەنم بە سەر هات
لە نەبوونی و نەهاتنت...


#سۆران ــ کەریمیان
#سکاڵای دڵ❤️


@shorasewar
🔥2👍1
Audio
#دەنگ سۆران کەریمیان
👍2
ســڵاو لە بەیانی
ســڵاو لە ئەوین
ســڵاو لە هاوڕێیانی دلۆڤان
دڵتان سەرڕێژ لە گەرمای خۆرەتاو و ئومێد.
دڵتان گۆزان لە مێهرەبانی.
هیوادارم ڕۆژێڪی خۆشتان لە پێ



@shorasewar
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
3
2025/10/28 13:09:59
Back to Top
HTML Embed Code: