🌸سڵاورۆژباش
🌸ئەمڕۆ یەکشەممە
🌺 ۱۷ی خاکەلێوەی ۲۷۲۵ی کوردی
🌺 ۱۷ی فەروەردینی ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۶ی ئاپریلی ۲۰۲۵ی زایینی
سڵاوهاوڕێیان بەیانیتان باش
@shorasewar
🌸ئەمڕۆ یەکشەممە
🌺 ۱۷ی خاکەلێوەی ۲۷۲۵ی کوردی
🌺 ۱۷ی فەروەردینی ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۶ی ئاپریلی ۲۰۲۵ی زایینی
سڵاوهاوڕێیان بەیانیتان باش
@shorasewar
🔥3
.......
شەوێ
ئەترسم شەوێ
جامی سەبرم لەتەنیایی
لێوڕێژبێ و شەوم لەمە ڕەشتربێ
مانگی شەوم بکوژێتەوە
دەنگی بایەقوشی شوومی شەو
گوێی زەمان کەڕ بکا
پاشان شووشەی درزبردوی
تەمەنم ورد و خاش بێ
ئیتر هیچ وشەیەک لەگۆ نەمێنن
سۆزی غەزەل بسووتێ و
پێنووسم بلارێ
گڕ بەردا لەدێڕ بەدێڕی لێنووس
ببنە قەقنەس وشەکانی ئالوودە
بەهەستی ژاکاو
ببنە خۆڵەمێش لەسەر بەرزای شاری
بێدەنگ
ئەوسا بمرم
لەغوربەتی شێعرەکانم
ئەزانم لەپاش مەرگم
چەرخی گەردوون وا ئەڵێ
کەسێ نەبوو
کەسێ نەهات
کەسێ نەچوو....
#سۆران ـــ کەریمیان
#سکاڵای دڵ❤️
شەوێ
ئەترسم شەوێ
جامی سەبرم لەتەنیایی
لێوڕێژبێ و شەوم لەمە ڕەشتربێ
مانگی شەوم بکوژێتەوە
دەنگی بایەقوشی شوومی شەو
گوێی زەمان کەڕ بکا
پاشان شووشەی درزبردوی
تەمەنم ورد و خاش بێ
ئیتر هیچ وشەیەک لەگۆ نەمێنن
سۆزی غەزەل بسووتێ و
پێنووسم بلارێ
گڕ بەردا لەدێڕ بەدێڕی لێنووس
ببنە قەقنەس وشەکانی ئالوودە
بەهەستی ژاکاو
ببنە خۆڵەمێش لەسەر بەرزای شاری
بێدەنگ
ئەوسا بمرم
لەغوربەتی شێعرەکانم
ئەزانم لەپاش مەرگم
چەرخی گەردوون وا ئەڵێ
کەسێ نەبوو
کەسێ نەهات
کەسێ نەچوو....
#سۆران ـــ کەریمیان
#سکاڵای دڵ❤️
👍3🔥1
Audio
ئازیزەکەم
شەرمێ مەکە لە خۆشەویستی
پەنجەرەی چاوەکانت بکەرەوە
بەرەو کۆڵانی دڵم
دەستی دلۆڤانیتم بەرێ
لەشی ماندووم گڕووت ئەگرێ
پێم بڵێ و هاوار بکە
خۆشم ئەوێی پێشکەشم بکە
دەمەوێ لە قەراخی دەریایی
چاوەکانت پیاسە بکەم
دەمەوێ چاوەکانت بکەمە شێعر و
قافیەکەی خۆشەویستی تۆبێ
ویستنت لەگەڵ هەر ترپەیەکی
دڵمدا ئەژی
خۆشەویستەکەم
بۆم بنووسە و بۆم بڵێ
عەشق چۆنە و شرۆڤەی بکە بۆم....
✍#سۆران_کەریمیان
🎙خوێندنەوە بەڕێز خاتوو دیلان(لەیل)
شەرمێ مەکە لە خۆشەویستی
پەنجەرەی چاوەکانت بکەرەوە
بەرەو کۆڵانی دڵم
دەستی دلۆڤانیتم بەرێ
لەشی ماندووم گڕووت ئەگرێ
پێم بڵێ و هاوار بکە
خۆشم ئەوێی پێشکەشم بکە
دەمەوێ لە قەراخی دەریایی
چاوەکانت پیاسە بکەم
دەمەوێ چاوەکانت بکەمە شێعر و
قافیەکەی خۆشەویستی تۆبێ
ویستنت لەگەڵ هەر ترپەیەکی
دڵمدا ئەژی
خۆشەویستەکەم
بۆم بنووسە و بۆم بڵێ
عەشق چۆنە و شرۆڤەی بکە بۆم....
✍#سۆران_کەریمیان
🎙خوێندنەوە بەڕێز خاتوو دیلان(لەیل)
❤4
@sene_music
سیران عثمان(بۆ دڵت دامێ)
سەیران_عوسمان
بۆ دڵت دامـــێ بـــۆ پــەشیمانی
باوەڕم پێت کرد کوێر بـۆم نەمزانی😔💔
بۆ دڵت دامـــێ بـــۆ پــەشیمانی
باوەڕم پێت کرد کوێر بـۆم نەمزانی😔💔
👍2
بە مەبەست بوو
ویستت دڵی من ڕام بکەی
وەختێ وەسفی
لەنجەی جوانی ژنێکت کرد
بە گۆرانی...
ڕۆژێ دوو جار
لە تەنیشت پەرژینی باخەکان
بەخۆی و گۆزەی سەرشانی
کێل دەبێتەوە سەر کانی
لە ڕازی دڵت گەیشتم
چەندە شەیدای عەشقی منە
وەختێ لەنێو باخی سێوان
لەگەڵ گزینگی بەیانی
بە دەنگێکی نەرم و ئارام
مەلە عاشقەکانت دەدواند
بە گۆرانی...
#ماهـــمونیر
ویستت دڵی من ڕام بکەی
وەختێ وەسفی
لەنجەی جوانی ژنێکت کرد
بە گۆرانی...
ڕۆژێ دوو جار
لە تەنیشت پەرژینی باخەکان
بەخۆی و گۆزەی سەرشانی
کێل دەبێتەوە سەر کانی
لە ڕازی دڵت گەیشتم
چەندە شەیدای عەشقی منە
وەختێ لەنێو باخی سێوان
لەگەڵ گزینگی بەیانی
بە دەنگێکی نەرم و ئارام
مەلە عاشقەکانت دەدواند
بە گۆرانی...
#ماهـــمونیر
❤1
T.me/Dll_Prr
𝗛𝗮𝗱𝗶 𝗹𝗮𝘃𝗮
کهس نهپرسێ لە حاڵم
کە چەن شێواوم ئەمن..
کە چەن شێواوم ئەمن..
❤3
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
من پەروەردەی بن سێبەری ئەشکەوتم
گەلێک جاران لە چاڵاوی ڕەش کەوتم
هاتمە دەرێ، هەدام نەدا، نەسرەوتم
دەڕۆم بەرەو ئاسۆ، بەرەو ئاسۆی ڕوون
دەڕۆم دەڕۆم تا ترۆپکی ڕزگاربوون
#هێمن
گەلێک جاران لە چاڵاوی ڕەش کەوتم
هاتمە دەرێ، هەدام نەدا، نەسرەوتم
دەڕۆم بەرەو ئاسۆ، بەرەو ئاسۆی ڕوون
دەڕۆم دەڕۆم تا ترۆپکی ڕزگاربوون
#هێمن
👏1
بەڵێنیم دابوو کە خۆشم نەوێی،
بەڵام لە ئاست ئەم بڕیارە
گەورەیەدا ترسنۆک دەرچووم!
بەڵام لە ئاست ئەم بڕیارە
گەورەیەدا ترسنۆک دەرچووم!
#نزار_قەبانی
❤1
حەسەن زیرەک [بەندیخانەی بەغدا]
@HAMYYDD
گۆرانییەکی کۆن و کەمتر بیسراو
لە مامۆستا: #حەسەن زیرەک
ئەم گۆرانییە لەناو بەندیخانەی بەغدا تۆمار کراوە
لە مامۆستا: #حەسەن زیرەک
ئەم گۆرانییە لەناو بەندیخانەی بەغدا تۆمار کراوە
❤1
هەردەژیم...
هەردهژیم و سەر بڵیندم تا کــــــــوو ڕۆژی مردنم
من بهپێوه گیان ئەدەم قەت ناکـــەوم بۆ دوژمنم
من له سەر بستووی ژیانا کــــــــــۆنه دارم نانەوم
منقەڵایئهرکمبهتۆپی ڕووس وعـــوسمانناکەوم
گهربهخوێنیجهرگیخۆم سووریبکەم مندیمەنم
مل کەچت نابم دەبــێ بمـــری بە مەرگت پێکەنم
گـــەر تەواوی تار و پۆی ژینم لە بەر یەک هەڵبڕی
جەرگی خۆم ولاوەکانم هەروەکوو گورگ هەڵدڕی
گەر مناڵ و دایــک و بابم تــــۆ بخـــەیتە ناو کڵت
شەرتــە ئاخێکیش نــەکێشم داخ بنێمــە سەردڵت
مندەگەڵتۆدوژمنیکورد هەرسەری جەنگم هەیە
تاکووسەرکەوتن بەشەڕدێم قەسدوئاهەنگم هەیە...
#مامۆستا ــ سووتاو
هەردهژیم و سەر بڵیندم تا کــــــــوو ڕۆژی مردنم
من بهپێوه گیان ئەدەم قەت ناکـــەوم بۆ دوژمنم
من له سەر بستووی ژیانا کــــــــــۆنه دارم نانەوم
منقەڵایئهرکمبهتۆپی ڕووس وعـــوسمانناکەوم
گهربهخوێنیجهرگیخۆم سووریبکەم مندیمەنم
مل کەچت نابم دەبــێ بمـــری بە مەرگت پێکەنم
گـــەر تەواوی تار و پۆی ژینم لە بەر یەک هەڵبڕی
جەرگی خۆم ولاوەکانم هەروەکوو گورگ هەڵدڕی
گەر مناڵ و دایــک و بابم تــــۆ بخـــەیتە ناو کڵت
شەرتــە ئاخێکیش نــەکێشم داخ بنێمــە سەردڵت
مندەگەڵتۆدوژمنیکورد هەرسەری جەنگم هەیە
تاکووسەرکەوتن بەشەڕدێم قەسدوئاهەنگم هەیە...
#مامۆستا ــ سووتاو
Telegram
attach 📎
🔥1
هاتم بە شانەی شێعر
شانە بکەم بسکی خەیاڵت
مخابن
ئاوێنەی خەیاڵ ورد بوو
حەسرەتی لاواندنی زولفت
ماوە لەسەر دڵم...
#سۆران ــ کەریمیان
شانە بکەم بسکی خەیاڵت
مخابن
ئاوێنەی خەیاڵ ورد بوو
حەسرەتی لاواندنی زولفت
ماوە لەسەر دڵم...
#سۆران ــ کەریمیان
👍1👏1
👍1