Telegram Web Link
دڵتان بە هەبوونی کەس خۆش نەبێ ئەوەی کە
ئیستا بۆت ئەمرێت بەیانی لە تۆ باشتری دەست بکەوێ هەر ناشت ناسێ..👌

@shorasewar
👍1👌1
وێراێ ڕێزۆ سڵاو وحۆرمەت
به ڕۆژ و ڕۆشنی
سڵاو به ئاهەنگی خۆشی ژیان
سڵاو به مێهر و سەفای دڵانی پاکتان
سڵاو لە هەمووتان دلۆڤانان و خۆشەویستان
ئەمڕۆژتان بێ وێنە
لەشتان ساغ
ڕۆحتان لە شایی
ڕۆژانی ئەوجاری ژیانتان پڕ بێت بە نۆری خودایی
ئامین.‎‌‎

@shorasewar
2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چیژنتان پیروز بی هاوڕێیان

@shorasewar
2
Cemall xembar
ID: ☞@Tapuynusrawe
#دیکلەمەیەکی یەکجار پڕهەست و سۆز
#شێعر مامۆستا بێخود
داواتان لێ ئەکەم گوێ بیستی بن


@xoozgaa
لەیەکەم گـفـتۆگـۆمانەوە زانـیم
کە هـەرگـیز لە تـۆڕزگـارم نـابـێ
🫠🤍

🖤@shorasewar
ئەی هاوڕێی قەت نەنووستوو
من خەوم دێ و
ئەچمەوه لای ماڵی چۆڵ و
ژووری تەنیای هەناسەسارد
تا سبەینێ لەم ئاستەدا،
به یەکتری ئەگەینەوه،
ئەی هاودەمی تاق و تەنیای
غەریبیی من،


سلاووووعەسرتان بەخیر




شێرکۆ_بێکەس

@shorasewar
2
ئه‌ونه ماندووم جاری وایه
خۆزگه ئه‌کرا
خۆم جێ بهێڵم
بێ ئه‌وه‌یکه بڕۆم ..

پشکۆ_که‌ریمی

@shorasewar
💔1
هاتە بەزمی ئێمە دوێنێ شەو برۆداسێ بەدەو
هەر بە ناکامی پەڵەی سەبری دڵی کردم درەو

هات ئەما چی هات! ؟ وەکوو گوڵ دەم لەبالەب پێکەنین
چوو، ئەما چی چوو! ؟ وەکوو نێرگس دوو چاوی پڕ لە خەو

خوسرەوێکی وا بە ناز و عیشوە هێند شەکری شکاند
بووم بە فەرهاد ئاخری بۆ گفتوگۆی شیرینی ئەو

هەرکە چاوی کەوت بە ئەبرۆی دەسبەجێ قازی وتی:
لێ بدەن مەیتەر کە ئیمشەو جەژنە، دیمان ماهی نەو

گەر بە زەڕ بۆی دەس بدایێ شێخ تەماشا کردنی
زوو جل و خەرقەی ئەنایە ڕەهن و پێناوی گرەو

چینی کاکۆڵی کە پەخشان بوو بەلای ملیا، وتم:
سەر بیلادی شەرق ئەچێ وا دیارە هۆردووی غەربی شەو

دڵ کە کونکون بوو ئەبێ جارجارە ڕازی دەرکەوێ
دەنکە دەنکە نیسک و نۆک هەر دائەدەن بێژنگ و کەو

وەه چ خۆشە تا سبەینێ دەم لەسەر غونچەی دەمی
من وەکوو بولبول بناڵم، ئەو بخوێنێ چەشنی کەو

قەت بە گۆشتەوزوون نەزانی قەرتماغەی زامی دڵ
پێستەکەی لێ لادە بێخود تێ ئەگەی کردوویە هەو

#بێخود
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سڵاوووو
سڵاو ڪوردستان بۆ ئاو و خاڪت
بۆ تواو ڪوردان نترس بێ باڪت🤞🏻♥️
سڵاو لە هەرچە مخلوق خوداس
هەرڪەس پروەردەے یزدانے یڪتاس♥️🤞🏻
سڵاو لە دونیا سڵاو لە ئێران🤞🏻♥️
سڵاو لە ڪوردان تۆاو ڪوردستان🤞🏻♥️
روژتان بە خۆشے بژین بە شادی♥️🤞🏻


🕊🥀@shorasewar
👏1
هــاوارے دڵــ.م
@Havari_dlm
تۆ بڵێی گیان و گیان و گیان
من ئەڵێم بەقوربانت بم
دەستم بگرە ڕەنگە ئیتر نەمبینیەوە
دەستم بگرە ڕەنگە ئیتر دوور کەومەوە🖤
دڵی تەنگم سێتارێکە
کاتێ پەنجەی خۆشەویستیت
تاڵی کەزیەی تاسەکانی ئەبزوێنێ
لەو ساتەدا، یادی دووریت
دڵی ماندووی ئەلەرزێنێ
ئاوازی خەم لێ ئەدات و
پڕ بە زاری شێعرێکی نوێ ئەچریکینێ.

#ژیلا_حسەینی
👇
@shorasewar
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
جـوانی مرۆڤ لەوەدایە  لە هیچ کەسێک نەپاڕێتەوە بۆ سڵاوێک  هەمیشە ئاگات لە هەنگاوەکانت بێ  نەکەی  هەنگاوی وورد بهاوێت هەوڵبدە هەنگاوەکانت گورجتر بکەی تاکوو یەکەم کەس بیت بۆ گەیشتن بەلوتکەی سەرکەوتن..!!

@shorasewar
خۆشەویستی دەرد و ژانی بێ ژماری پێوەیە 
مەینەتی چۆل و چیا ڕیسوایی شاری پێوەیە

دوور دیارن ئەو کەسانەی عاشق و سەوداسەرن
ڕەنگ و ڕوویان مۆری غەدری ڕۆژگاری پێوەیە

جێی وییە سەر هەر دوو دیدەم بۆیە هەر لایە دەچم
دار و دیواریش دەبینم نەخشی یاری پێوەیە

نەک نیگام سەر هەڵگرێ بۆ سەر گوڵی تر سەربەخۆ
چاوی من لەجیاتی پێلوو، پەردەداری پێوەیە

هەر لە بەژن و بسک و هەنیە و گەردنی، تا خاڵی ڕووی
پاکی بەڵگەی قودرەتی پەروەردگاری پێوەیە

نەمرێ وەستای گوارەکانت، بەو زریزەی ناسکەی
شاهکاری کردوە هێندی وردەکاری پێوەیە

سوور دەزانم لەو قەرارە ڕۆژێ فیتنە ساز دەبێ
گەر دەبینم مانگی چاردە فێسی لاری پێوەیە

ئاشکرایە نازی گەر دەڕوا، ڕوانینی بەڵام
چەند ئەوەندەی نازی ڕازی نادیاری پێوەیە

شێعری من بۆنی گراویی لێ دێ، 'هێدی' مەست دەکا
جا کە خۆی بێ چی بەسەر دێ، سەد بەهاری پێوەیە

هێدی
@shorasewar
1
بەیانی شەو بۆ خۆشەویستیت دروست دەکەم
دەمەوێت سڵاوت لێبکەم
بۆ ئەوەی من بمرم و تۆش بمریت
#سیمین_دانشوەر

شب را به عشق تو صبح می‌کنم ...!
که سلام کنم ؛ که سلام کنی ؛
که من جان بدهم و تو جان بگیری !
#سیمین_دانشور

سڵاو هەڤاڵان کازیوەی بەیانی ڕۆژی جوانتان پڕ لە هەوێنی : سەربەرزی سەرکەوتن سەربەستی
سەرفەرازی  بێت و خەم و خەفەت لە دەرگەی ماڵتان نەدات، و بە پێچەوانە ،
شایی و چێژ بردن،لە ژیان ببێتە دەرکەوانی
دڵتان..🌺


﷽ اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ💖
@shorasewar
2025/10/21 13:27:17
Back to Top
HTML Embed Code: