Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەمڕۆ کۆچی نەوڕەسەکان لە بەغداد
لەڕۆژگاری ژیانماندا چەندین وشە ئەبیستین
هەندێک لەو وشانە ئەت ژێنێتەوە و هەندێکیان وێرانت ئەکات
هەندێک لەو وشانە ڕەگەزیان هەیە ، هەنێکیان شەخسیەت
هەندێکیان ناسک و نەرم ، هەندێکیان پیاوانە و توند ،
وشەکان هەندێکات قورسای و تامیان هەیە، قورسای هەندێکیان زۆرە و تامی هەنێکیان تاڵە ، گومان و دودڵی دروست ئەکەن هەنێکیان و هەندێکیشیان دڵگەرمی .. بیستینی (جێگات خاڵی بوو ) هەمیشە خەمباری ئەهێنێت ..بیرما دەهێنێتەوە کەسێک ئەبێت هەبێت و بەڵام نیە ... جێگای خاڵی نێو دڵەکانمان زۆر فراوان بووە .. بەدەم هەناسەیەکی قوڵەوە ئەڵێم جێگای خاڵی هەندێک مرۆڤ بەهیچ شتێک پڕ نابێتەوە ..
هەندێکات .. خوێندنەوەی سینا محمد
توم لەبەر بۆنی نانی گەرم و لەبەر بەفرێک کە ئەبێت بەئاو خۆشدەوێت .. ئاوەدانی کوردستان
2025/06/29 23:34:50
Back to Top
HTML Embed Code: