ئە‌گە‌ر بە‌دە‌ستمان ھێنان
ماوە‌یە‌كی كاتییە‌و ئاسایی دە‌بینە‌وە‌،
وە‌ ئە‌گە‌ر لـــە ‌دە‌ستمان دان
تامردن حە‌سرە‌تی بۆ دە‌خۆین
ئە‌مە‌ سروشتی ھە‌موو مرۆڤێكە‌!

...
شەو بوو،
سوێندمان خوارد کە یەکتر جێنەهێڵین.

#ماردین_ئیبراهیم
ھەزار سالیش دوور بی من ھەر ئەو کورەم کە بەیانیان خەبەری ئەبێتەوەو بۆت ئەگەرێ کە شەو لە خەودا ئەچلەکێم دیسان لە پەنای خۆمدا بۆت ئەگەرێم لە قەتابخانە و لەناو پاسو لەسەر کار لەناو پەرەی کتێبەکان و لە لۆچەکانی روخسارم ، ئیدی تۆ وەک سەرەطان تووشی من بوویت ، ئەستەمە لەخۆمت دەربێنم ھەر بۆیە ئێستاش بێ ھۆکار بۆت ئەگەرێم. 🙂💔
کەسێک بۆ ئەوە هاتبێ
درزەکانی ڕۆحی پڕ بکاتەوە
زوو ئەڕوات ...
تاڵەکانی قژی بکە بە تەزبیح
زکری ئەشقی پێ بکە ...

| حەمەی لەیلا
مروڤ کە ڕۆحی سەرگەردان بوو
هەم ئازاری خۆی هەم هی کەسی تریش ئەدات 💔🐚...
کە لە بەیانییەکی ساردی ناو چوار دیواردا جێی هێشتم، بێباک پێی وتم: "ئەوا من ڕۆیشتم... تۆش هەوڵ بدە بەرگەی ئەم ئازارە بگریت." هیچی تری نەوت، ئەو قسەیەی تەواو لە ئامۆژگاریی ئەو جەلادە دەچوو، دوای ئەوەی گوللەیەکی ناوەتە کەللەی قوربانییەکەیەوە، دەست بنێتە ژێر سەری و به سۆزەوە پێی بڵێت: "هاوڕێ، هەوڵ بدە بەرگەی ئەم ئازارە بگریت."

|توانا ئەمین
منے خۆش دەوێت بەڵام لەگەڵ تۆیە
دەزانے بۆچے لەگەڵ تۆیە با پێت بڵێم ئەو لە هەموواندا بۆ من دەگەڕێت
بەڵام دووبارە من نابینێتەوە ئەو تۆ بەکاردەهێنێت
تۆش هیچ شتێکت لە من ناچێ
لە دڵے ئەودا تەنها من هەم
دەزانے من بە تاک تاکے مولولەکانے خوێنیدا تێدەپەڕم؟
من لە ڕۆحیدا بوونێکم هەیە کە ڕۆژ و شەوی نییە هەمیشەییە بێ کۆتایه !
شكانی دڵ، له‌ شكانی ئێسكی په‌راسوو ئه‌چێ،
له‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌موو شتێك باشه‌،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌كدا،
ئازار ئه‌چێژی ، ئاھ چەندە قوڵە !😅💔

#جۆرج_برنت
ئەگەر پەیوەندی عەشق لەگەڵ ڕۆحدا
وەک پەیوەندی هەناسە نەبێت لەگەڵ جەستەدا
ئەوا تاوانە ناوی بنێی عەشق...
‏⠀⠀
من بەشتی زۆر سادە دڵخۆش دەبم بۆنموونە:
ووشەیەک، نیگایەک، دەنگێک، دەست گردنێک،
ناڵێم وەرە، چونكە ھاتنی تۆ
ھێندە سانا نیە،دەبێت بەدیارتەوە بمرم

|ئارام ئازاد
هۆگر بوونم بە تۆ
جوانترین ڕووداوی ژیانم بوو ..!💙
جگەرەمان کێشا گریاین هاوارمان کرد
دوعامان کرد، کتێبمان خوێندەوە
هەر لە بیرمان نەکرد، لەبیریش ناکەین :)
بەنهێنی خۆشم بووێیت باشترە، وانییە؟
خۆ دەبێ لە دڵی هەمووماندا نهێنییەک هەبێت ،
نهێنییەک کە ناتەوێ لەگەڵ خۆشتدا باسی بکەی ...

|توانا ئەمین
گرنگ نییە
تۆ چەن خۆت بە ناشرین ئەزانیت
هەمیشە دۆخێک هەبووە
کە تۆ جوانترین کەس بووی
بۆ یەکێک لە شوێنێکدا

#فێرناندۆ
ماڵێکم بۆ پێکەوە بنێ لە چۆڵەوانیدا، نامەوێ هیچ کەس هاتووچۆمان بکات لەم جیهانەدا جگە لە تۆ،
نامەوێ قسە لەگەڵ کەسی تردا بکەم🖤

|ڤێرجینیا وۆڵف
ئەدەب وەكو عەتر وایە ،
ئێمە بۆ خۆمان سودی لێدەبینین،
بەڵام كەسانی تریش لەو ڕەفتارە چێژ دەبینن .
.
.
2024/05/02 12:25:32
Back to Top
HTML Embed Code: