Telegram Web Link
ناکرێ تۆ حەزت لە هەنگوین بێت و ڕقت لە هەنگ بێت.

هیچ ئافرەتێکی دنیا ئەوەنەی ئافرەتی کورد بینەری درامای تورکی و هیندی و مەکسیکی و ئەمانە نیە   ، کاتێك ئافرەتی کورد سەیرئەکات پیاوی ناو دراماکان هەمووی کوڕی خاوەن کۆمپانیا و ڕاقی و قۆز و ڕۆمانسین ڕێك هەمان واقیعی لە مێردەکەی خۆی ئەوێت ، ئەوەی ئەوێت مێردەکەی سێ ژەمەکە ماچی بکات و باوەشی بکات و خۆی بکات بە قوربانی و دەوڵەمەن بێت و قۆز بێت هەر بۆیە زۆرینەی ئافرەتی کورد هەمیشە لەشەڕ و ڕقدایە لەگەڵ مێردەکەی.

هەمیشە پیاوی ناو درامەکانی لە مێردەکەی ئەوێت ، بەڵام بیری لای ئەوە نیە کە ئەمە جگەلە درامایەکی و مەشهەدێکی  درۆزانانە هیچی تر نیە و خودی ئەکتەری ناو دراماکان ئەوە ناکەن لە هاوسەرەکانیان لە واقیعدا ، هەمیشە موهەندی ناو دراماکانی لە مێردەکەی ئەوێت نەك وەستا محمدی ڕۆنگۆڕی صناعە و فڵانی کرێکار  کە ڕۆژانە نۆ سەعات خۆی هیلاك ئەکات بۆ بژێوی جەنابی و مناڵەکانی ، من ئافرەت بوومایە هەموو دنیام ئەکردە قوربانی ئەو مێردەی کە کرێکاریم بۆ ئەکات نەك خاوەن کۆمپانیایە چونکە هەر کات پارە قسەی کرد خۆشەویستی ماڵئاوای ئەکات.

دیقەت بدە لە پانزە ساڵی ڕابردوو دوای ئاشنا بوونی کورد بە میدیا   تەمەنی کورد بە گشتی و پیاو بە تایبەتی  زۆر کەم بۆتەوە  چونکە هەمیشە دوای زیاتر و زیاتری لێ ئەکرێت لە لایەن ئافرەتەکەی هەمیشە گلەیی لێ ئەکرێت و لەناخی ئەدرێت کە بۆچی شوقەی بۆ ناکڕێت و بۆچی تاقم قەنەفەی مۆدێل و سەیارەی مۆدێلی بۆ ناکرێت و بۆچی ناتوانێت ببێتە موهەندی ناو دراماکان ، لە  بەرامبەریشدا پیاو هەمیشە دوای ڕاکردنە  بە دوای ڕاوە دینار و هیلاکی و هیلاکی و هیلاکی و دواجار ناگات بە حاڵی موهەند و ئەشمرێت .
بە نەفرەت بێت موهەندی ناو دراماکان و هەزار جار قوربانی ئەو هاوسەرانە بم کە شەو ڕۆژ لە واقیعدا خۆیان بۆ ماڵەوە هیلاك ئەکەن ئاخر ناکرێت تۆ حەزت لە موهەندی شیرین و هەنگوینی ناو درامەکان بێت ڕقت لە مێردە هیلاکەکەی خۆت لە پێناو تۆدا  بێت ...





#سۆزی‌میحڕاب🕌

═══‌‌‌‌༻🍁༺‌‌‌═══
🕋
@Sozimihrab🕌
═══‌‌‌‌༻‌🍁
═══
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
لە بنەماڵەی لێتان، تا مزگەوتی فەقیران لە مەهاباد

سەیید موحەممەدئەمین واژی


کاک سەیید یاسر خاتەمی، کوڕی حاجی مامۆستا مەلا سەیید مستەفا خاتەمی، ئیمام‌جومەی پێشووی شنۆ و نەوەی حاجی مامۆستا مەلا ڕەشید بوڕهانی لە زانایان و نووسەرانی ناوداری موکریان(لەدایک‌بووی ١٣٠٣ی)، لە وت‌ووێژەکی کورت لەگەڵ حاجی مامۆستا مەلا ڕەشید، ئەم فایلە دەنگیەی حاجی‌ مامۆستای سەبارەت بە بنەماڵەی "لێتانی" و درووست‌کردنی مزگەوتی "فەقیران" لە مەهاباد بە تایبەتی، بۆ ناردم، کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:
سەیید یاسر: بابەگیان ئەمشۆ (١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاویی) شوکور بارودۆخی جەستەییت زۆر باشە، بۆیە ئێمەش بە خۆشحاڵییەوە لەم هەل ‌و دەرفەتەی کەڵک‌وەردەگرین و سەبارەت بە بنەماڵەی "لێتانی" و کۆچی باپیرت بۆ شاری مەهاباد، ئەوەندەی لە تواناتدا هەیە، بیفەرمووی خۆشحاڵ دەبین.
حاجی مامۆستا: بابەتی بنەماڵەی ئێمە زۆر دوور و درێژە، ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی ١٢١٠ یا ١٢١٥ تا ١٢٣٢ی کۆچی‌مانگی، بنەماڵەی ئێمە بەشێکن لە بنەماڵەی هۆزی گەورە و ناسراوای "برادۆست". ئەوانە لە ئاواییەکی بە نێوی "لێتان"ڕا هاتوونەتە ئەم ناوچەیە. بە تێپەڕینی ڕۆژگار، دێهات و ناوەندی عەشایریان پەیدا کردووە و زۆر ئاداب‌ و ڕسوومی عەشایری ئەو زەمانی کە هەبوو، ئەوانەش وەک خەڵکی کردوویانە و بوویانە. مڵک و سامانێکی زۆریان هەبووە، ئەم ناوچەی شنۆیە گەلێک لەوان خاوەنداریتی بوون. شوێنی نیشتەجێ‌بوونی دایمی ئەم هۆزەش لە "نەڵۆس" بوو، ئێستا قەڵاتی لێتانان لەوێ ناودارە. بۆیە پێی دەڵەن لێتان. 
لێتان، گوندێکە لە برادۆستی عێڕاقێ، کە ئێستاش ماوە و بەقەد شارەدێی نەڵۆسێ دەبێ. هەندەکیش لەمانە بوونەتە مەلا و چونەتە عێڕاق، لەوانە کەسێک بە نێوی "عەبدولقادر بەگ" بۆتە مەلا، سەوادی هەبووە، گەورە بووە و کوتویەتی: "ئەمن دەچم عیلمی دەخوێنم. ئەم دنیایە هیچ نییە، تا خڵاسی نەکەم نایەمەوە". ئیمکاناتی ماڵی هەبووە. چۆتە عێڕاق و لە خزمەت عولەمای حەیدەرییە ئیجازەی‌وەرگرتووە. عولەما و زانایانی ناسراوای حەیدەرییەی عێڕاق، لە بنەڕەت‌دا ئێرانی بوونە و لە ماڵە ئەفەندیان ناسراوتر بوونە، بەڵام بە هۆی گوشاری سەردەمی "شائیسماعیل سەفەوی" پەنا دەبەن بۆ کوردستانی عێڕاق و لەوێ دەمێننەوە.
ئینجا [عەبدولقادر بەگ] دوای ئیجازەوەرگرتن لەوێ، لەگەڵ پۆلێ فەقێ هاتۆتەوە نەڵۆس، حوجرە و مزگەوتی بیناکردووە (مزگەوتی قەدیمی نەڵۆس، هەر‌وەها خودی نەڵۆس هی ئەم حاجی مەلا قادر بووە و یا هەندێک دەڵەن هی بابی حاجی مەلا قادر بووە). لەوێ فەقێ و ئەوانەی هەبووە، چل، پەنجا فەقێ(سووختە و موستەعید)ی بۆ خۆی بەخێوی کردوون و نەیهێشتووە پێویستیان بە ڕادبە(حقوق) هەبێ و بۆ خۆی دابینی کردوونە. حاجی مەلا عەبدولقادر وەک مامۆستایەکی زانکۆ، علوومی عالیەی کوتۆتەوە؛ تەواوی ماددەکان وەک: "جمع‌الجوامع"، "تهذیب الكلام"، "شرح تجرید"، "حکمت مشاء" و "حکمت إشراق"، کە ئەمانە علوومی عالیەن و هەموو مەلایەک ناتوانێ بیڵێتەوە.
یەکێ لەم وانەبێژەکانی ئەم علوومە عالیانە لە سابڵاغ (مەهاباد) فەوت دەکا کە پێوەندی لەگەڵ حاجی مەلا عەبدولقادر هەبووە. حاجی مەلا کتێبخانەیەکی عوومدەی هەبووە، تەنانەت لە مەهابادێ‌ڕا هاتوونە کتێبیان لێ‌ وەرگرتووە. کتێبی نووسەرانی، هەموو بە ڕەش‌نووس(دەستخەت) هەبووە. دەوڵەمەند بووە. لە ئێران، عێڕاق و تورکیە هەرچی وەگیری کەوتووە کڕیویەتی؛ کە بەداخەوە "ڕووسیەی تەزاری" سووتاندی، ئەویش بۆ خۆی هەڵگری باسێکی تایبەتە. پۆلێ لە زانایان و پیاوماقووڵان لە مەهابادڕا هاتوون و کوتویانە: قوربان! مامۆستا وەفاتی کردووە، ئەگەر بتوانی بە شێوەی بەردەوام، دەنا بە شێوەی کاتی تا مامۆستایەک پەیدا دەکەین تەشریف بێنی بۆ مەهاباد، بۆوەی ئەم فەقێیانە دەرسیان نەچێ. حاجی مەلا عەبدولقادریش، فکری کردۆتە و فەرموویەتی: "ئاغایەتی و مەلایەتی ڕێک‌ناکەوێ"، وڵامی ئەم کۆمەڵەی داوەتە و ڕاست ماڵکەی بردۆتە مەهابادێ. 
جارێک کارێکم بۆ هاتە پێشێ لای مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا مودەرییس، پێش‌نوێژی مزگەوتی ڕۆستەم‌بەگی (لە مەهاباد) کە پیاوێکی زۆر قەدیمی بوو. چومە خزمەتی دەمناسی، بابمی دەناسی، ئەوکات ئیستیڕاحەتی پاش‌نیوەڕۆیان نەبوو، مامۆستا لە حەساری مزگەوتێ بوو، کۆلکەداریان دانابوو، لەگەڵ شەش حەوت ڕدێن‌سپیان دانیشتبوون. ئەمنیش کارەکەی کە پێمبوو عەرزم کرد -ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٣٤٥ی هەتاوی کە ئەو کات مەلا بووم- کارەکەم عەرز کرد و پاشان ڕووی دە خەڵکەکەی کرد و فەرمووی: "ئەوەی ناناسن؟"، منیش لاو بووم، مەلایەکی شیک و تازە مەلا. کوتیان: "ناوەڵا"، فەرمووی: "ئەوە نەوەی مەلا (عەبدولقادر عەزیزبەگ)ـه، ئەو مەلایەی کە ئەو مزگەوتەی فەقیرانی درووست کردووە، ئەوە نەوەی ویە. ئەوە کوڕی مەلا سەعید و مەلا سەعید کوڕی مەلا عەبدولقادر و مەلا قادر کەسێکە ئەو مزگەوتەی چاکردووە"، خەڵکەکە کوتیان: "...

#سۆزی‌میحڕاب
═══‌༻🍁༺═══
🕋
@Sozimihrab🌹 
═══‌༻‌🍁༺═══

درێژەی بابەت👇
كيفَ أحاسبُ نفسي ؟

📎أولا : البدء بالفرائض : فإذا رأيت فيها نقصاً فتداركه إما بقضاء أو إصلاح .
ـــــــــــــــــــ

📎ثانيا : المناهي : فإن غرتك نفسك والهوى والشيطان بفعل شيء مما نهاك الله عنه فتداركه بالتوبة والاستغفار ‏والحسنات الماحيات .
ـــــــــــــــــــ
•محاسبة النفس على الغفلة فالذكر والإقبال على الله تعالى مما يتدارك به المسلم غفلته .
ـــــــــــــــــــ
•محاسبة النفس على الجوارح ، إلى أين خطت رجلاك ؟ وماذا بطشت يداك ؟! أو سمعت أذناك ؟ أو أو " .
ـــــــــــــــــــ

📖 ابن القيم || إغاثة اللهفان : (٨٣/١ ).


🤏چۆن لێپرسینەوە لە نەفسی خۆم بکەم؟

ـ یەکەم: لە فەرزەکانەوە دەست پێئەکەم!
گەر لەواندا کەم‌وکووڕیت دی پڕیان وەکە یا بە گێڕانەوە یا چاکردن..

ـ دووهەم: قەدەغەکان!
گەر نەفست یا ئارەزووت یا شەیتان خەڵاتندووتی بە کردنی شتێ لەوانەی خوا ڕێی پێنەداوە پڕی وەکە بە بادانەوە و گەڕانەوە و ئەو چاکانەی هێزی سڕینەوەیان هەیە..

ـ سێیەم: لێکۆڵینەوەی نەفس لەسەر بێ‌ئاگایی!
یاد و ڕووکردنە خوای گەورە لەو خاڵانەن کە موسوڵمان نەفسی خۆی پێ وریا ئەکاتەوە..

ـ چوار: لێپێچانەوەی نەفس لەسەر ئەندامەکان!
تا کوێ پێکانت هەنگاو ئەنێ؟
بۆچی دەستەکانت هێرش ئەبا؟
تا کەی گوێکانت ئەبیستێ؟
یا.. یا.. تاد.

#بڵۆ


#سۆزی‌میحڕاب🕌

═══‌‌‌‌༻🍁༺‌‌‌═══
🕋
@Sozimihrab🕌
═══‌‌‌‌༻‌🍁
═══
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
راسته‌ له‌ روواڵه‌ت و رووكه‌شدا ئێمه‌ له‌سه‌ر پێیه‌كانمان ده‌وه‌ستین
به‌ڵام له‌ راستیيداو لەنێو ژیانی رۆژانەدا ئێمه‌ له‌سه‌ر دڵه‌كانمان وه‌ستاوین
نابینن دڵخۆشیی چۆن باڵمان پێده‌گرێت و، دڵشكانیش چۆن ده‌مانخات؟

🌺💐 بەیانیت باش 🌺💐

#سۆزی‌میحڕاب


═══‌‌‌‌༻🍁༺‌‌‌═══
🕋 @Sozimihrab🌹 
═══‌‌‌‌༻‌🍁༺‌‌‌═══
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بۆ چی پێغەمبەرمان ﷺ ئەژنۆی دانا بۆ خێزانی؟

Halala Almas - هەڵاڵە ئەڵماس

#هاوکارمانبن_لە_بڵاوکردنەوەی♻️
#بۆهاوسەرانBoHawsaran




#سۆزی‌میحڕاب🕌

═══‌‌‌‌༻🍁༺‌‌‌═══
🕋
@Sozimihrab🕌
═══‌‌‌‌༻‌🍁
═══
ئەو کەسەی سەرەتا و لووتکەی ڕێبازێک بوو کەسایەتیی “ئەحمەد خانی” لە وت‌ووێژ لەگەڵ د. ڕەهبەر مەحموودزادە


 محمدامین واژی


ـ خانی ساڵی ١٦٥١ی زایینی لەدایک بووە، واتە لە نیوەی سەدەی ١٧ و هەتا ساڵی ١٧٠٧ی و سەرەتاکانی سەدەی ١٨ ژیاوە و لە تەمەنی ٥٦، ٥٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە. دیارە خانی لەو دەگمەن کەسان و شاعیرانەیە کە بە درووستی ساڵی لەدایک‌بوونی دەزانین، لەبەر ئەوەی کە خانی ئەو دەمی کە مەم‌وزینی هۆنیوەتەوە، تەمەنی ٤٠ ساڵ بووە و بۆ خۆی لە مەم‌وزین‌دا ئاماژەی بە ساڵی نووسینی مەم‌وزین و تەمەنی خۆی کردووە و نووسیویە کە من لەو ساڵە‌دا مەم‌وزینم تەواو کرد و تەمەنیشم ٤٠ ساڵە. کەوابوو بە درووستی دەزانین خانی لە چ ساڵێک لەدایک بووە و لە چ تەمەنیک مەم‌وزینی نووسیوە. بۆ ساڵی کۆچی دواییەکەی کە ١٧٠٧یان داناوە، بە شیمانەیەکی زۆرەوە ئەو ساڵەش ساڵێکی درووستە؛ چونکە لە سەر کێلەبەردێکی کە لەسەر قەبری خانی بوو _نازانم ئەم کێلە بەردە ماوە یا نا_ نوسراوە: “طار خانی الی ربە”. دیارە ئەم عیباڕەتە بە حیسابی “ئەبجەد” دەکاتە ١١١٩ی کۆچی و ١٧٠٧زایینی، و لەو سۆنگەوە خانی، لەو کەسایەتیە بە بەختانەیە کە ئێمە دەزانین کەی لەدایک بووە و کەی کۆچی دوایی کردووە.
کەچی زۆر کەسایەتیی تر هەن کە ئەو بەختەیان نەبووە، بۆ نموونە “نالی” کە ئەگەرچی زۆر دواتر لە خانی بووە، بەڵام هەم بۆ ساڵی لەدایک‌بوونی کێشەمان هەیە و هەم بۆ ساڵی کۆچی دوایی. دیارە نزیکەی سی ساڵ جیاوازی هەیە لەو ڕێکەوتەی کە بۆ نموونە مامۆستا عەلائەدین سەجادی بۆ کۆچی دوایی نالی نووسیوە لە “مێژووی ئەدەبی کوردی”‌دا، لەگەڵ ئەو ساڵەی کە دواتر مامۆستا مەسعوود موحەممەد ساغی کردۆتەوە و کوتەیەتی: “باپیری من فڵان ساڵەی لە حەج بووە، بۆ خۆی نالی دیووە کە زۆر پیر بووە”. کە لە حەجی ئەو ساڵەی ئەو دەڵێ، لەگەڵ ئەو ساڵەی مامۆستا عەلائەدین سەجادی لە کتێبەکەیدا هێناویەتی جیاوازی زۆرە...

🧷درێژەی مژار...



#سۆزی‌میحڕاب🕌

═══‌‌‌‌༻🍁༺‌‌‌═══
🕋
@Sozimihrab🕌
═══‌‌‌‌༻‌🍁
═══
من لزم الاستغفار جعل الله له من كل ضيق مخرجا ومن كل هم فرجا ورزقه من حيث لا يحتسب
أستغفر الله العظيم لي ولوالدي ولجميع المسلمين

هەر کەسێک بەردەوام ئەستەغفیڕوڵڵا بڵێ؛
ئەوە خودای گه‌وره له هەموو تەنگانە یەک ڕزگاری دەکا و
هەموو خەمەکانی لە سەر سووک دەکا و
لە ڕێگایەکەوە رسق و ڕۆزی بۆ دەنێرێ کە بیری لێ نەکردۆتەوە...

داوای لێخۆشبوون دەکەم لە خودای گەورە بۆ خۆم و دایک و بابم و بۆ هەموو ئیمانداران...

وەرگێڕانی: ئەمیر خالیدی


#سۆزی‌میحڕاب🕌

═══‌‌‌‌༻🍁༺‌‌‌═══
🕋
@Sozimihrab🕌
═══‌‌‌‌༻‌🍁༺═══
چەند بابەتی گرنگ لەسەر حەج

بڵۆ (سەعدی مرادی)

ــ ئایا دروستە بەوانەی زیارەتی ماڵی‌خوا [کەعبە] ئەکەن، بوترێ حاجی؟
ـ یا بە کەسێ کە نەچووە بۆ حەج پێی بوترێ حاجی؟!
👈وڵام” وشەی حەج وشەیەکی عەرەبیە و یانی ئەو کەسەی نیەتیەتی بچێتە ماڵی خوا و ئەشچێ. وەک چۆن یەکێ نوێژ بکا پێی ئەوترێ نوێژخوێن یا هەر کەس هەر پیشەیەک بکا بەو ناوە ناوزەد ئەبێ. ئەوە کە خوا خۆی ناوی ناوە حەج کەواتە دروستە بەوەی ئەنجامی ئەدا بوترێ حاجی هەر وەک پیشەکانی دنیا و عیبادەتەکانی دواڕۆژ..
ـ هەروەها ناوی تایبەت دراوە بە تەواوی خەلیفەکان و سەحابەکان و هیچ گرفتێکی شەرعی نەبووە.. وەک بە چوار جێنشینەکە وترا خەلیفەکان یان نازناوی [امیرالمۇمنین ـ حیدر کرار ـ ذی النورین ـ صدیق ـ فاروق و…]
ــ بەڵام بۆ شانازی بە یەکێ بوترێ و لەخۆی دەرچێ دروست نیە. بەڵام گەر بە نیەتی ئەوە بانگ بکرێ حاجی کە لە داهاتوودا ئەچێتە حەج دروستە. [باعتبار ما یکون].
۲⃣ دوای گەڕانەوە لە حەج هێندێ لە حاجیان خۆیان وا ئەنوێنن کە بە شێوازێکی تایبەت هەڵکەوتیان لەگەڵا بکرێ! یا لەخۆی دەرئەچێ! ئەوە چۆنە؟
ــ وڵام: ئاکام و بەرهەمی حەج خاکیبوون و ملکەچی بوون و دووریە لە ئەداوئەتواری نالەبار، دڵنەرمی و چاکخوازیە. پێویستە حاجی کە هاتەوە زۆر وریای خۆی بێ و تووشی داوی شەیتان و نەفسی نەبێ تا زەحمەتەکانی بە هەدەر نەڕوات…
۳⃣ نەفەرێ ئەچێ بۆ حەج، تووشی زووڵم و ستەم و ناحەقی بووە دەرهەق بە خەڵکی و ناتوانێ خۆی لێ دەربازکا! چارەی چیە؟
ــ وڵام: ئەو ناحەقیانەی مرۆڤ تووشی ئەبێ و پەیوەندی بە خەڵکیەوەیە دوو جۆرن”
١ـ قسەوباسە. ٢ـ ماڵ و کەلوپەلە…
یەکەم: وەک غەیبەت کردن، دووزمانی کردن، گاڵتە کردن، سیخوڕی کردن، دڕۆ و تۆمەت پاڵدان و.. دروست‌ترین بۆچوون ئەوەیە کە ئەم دوو خاڵە بکاتن؛
ـ تۆبە و ئیستغفار بکا و جارێ‌تر نەیانڵێتەوە.
ـ‌ ـ دوعا و نزای خێر بکا بۆ ئەو کەسەی خراپەی دەرهەق کردووە.. ئەوەش باوەڕی [امام شافعی و ابن تیمیەی حفید و ابن قیمە].
👌گەر بتوانێ گەردن ئازایی لێبخوازێ بەبێ ئەوەی خراپەی لێ پەیدا نەبێ ئەوە باشە ئینا گەر زانی خراتر ئەبێ و ئاژاوەی لێ ئەکەوێتەوە ئەوە با ئەو دوو خاڵەی پێشوو بکات..
ـ دوو: گەر ماڵ و سامان بوو یا کاڵا و کەلوپەل بوو، پێویستە ئەم دوو کارە بکات”...

🖇درێژەی بابەت...



#سۆزی‌میحڕاب🕌

═══‌‌‌‌༻🍁༺‌‌‌═══
🕋
@Sozimihrab🕌
═══‌‌‌‌༻‌🍁
═══
سایه شکست، از قامت مدیر برمی‌خیزد نه از فقر امکانات
✍🏼 ادهم شرقاوی | سطور

بدنی که سر آن راست نباشد، هرگز راست نخواهد ایستاد!
همگان می‌دانند که یوسف علیه‌السلام تن به خواسته زلیخا نداد و به ناحق به زندان افتاد و سال‌ها در آنجا ماند… تا روزی که خدا خواست پادشاه خوابی ببیند، همان رؤیای مشهور، و یار زندانی قدیمی یوسف را نزد او بفرستد تا تعبیر خواب را از او بخواهد.
اما آنچه بسیاری نمی‌دانند این است که یوسف علیه‌السلام در همان تعبیر خواب، بنیاد یکی از بزرگ‌ترین اصول علم مدیریت را نهاد: شکست، زاده سوء مدیریت است، نه کمبود امکانات!

یوسف، آن چهره دل‌ربا و آن خردمند بی‌همتا، به آنان نگفت برای نجات از هفت سال قحطی به دنبال منابع تازه بگردند، بلکه به آنان آموخت که چگونه داشته‌های خود را درست مدیریت کنند.
و سپس خدا خواست که از زندان آزاد شود، خود منابع را مدیریت کند و مردم مصر و همسایگان کنعانی و حِثی را به ساحل نجات برساند.

امروز نیز همه این را می‌دانند—جز مدیران!—که شکست از بدی مدیریت است، نه از کمی منابع.
اگر تیمی پیاپی شکست بخورد، مربی را کنار می‌گذارند، نه بازیکنان را.
اگر کشوری به بحران افتد، دولت را عوض می‌کنند، نه ملت را.
اگر زندگی زناشویی به بن‌بست رسد، این زن و شوهرند که خطا کرده‌اند، نه فرزندان.

اما مدیر عرب، خواه پادشاه باشد یا رئیس، وزیر، شوهر، مدیر دانشگاه، مدرسه، بیمارستان، کارخانه یا کارگاه، همواره دلیل شکست را در همه جا می‌جوید جز در خود!
او پیوسته به دنبال بهانه‌ای برای شکست‌های خویش است: اگر موفق شود، مغرور و متبختر چون طاووس می‌خرامد و آن را دستاورد خود می‌داند؛ اگر شکست بخورد، بی‌تردید مقصر را زیردستان خود می‌بیند!

روزی یکی از دانشگاه‌های بلژیک—اگر حافظه خطا نکند—برای دانشجویانش سفری علمی ترتیب داد. در آن سفر، یکی از دانشجویان اردکی را کشت. وزیر آموزش و پرورش استعفا داد!
وقتی از او پرسیدند: تو را با کشته شدن یک اردک چه کار که استعفا می‌دهی؟ گفت: من مسئول نظام آموزشی‌ای هستم که از اهدافش پرورش شهروندانی است که به حق زندگی همه موجودات احترام گذارند. و حال که این هدف محقق نشده، من مسئولم!

اما اگر همین ماجرا در کشور ما رخ می‌داد، وزیر آموزش، رئیس دانشگاه را ملامت می‌کرد، رئیس دانشگاه معلم را، معلم دانشجو را، دانشجو اردک را!

این است خلاصه ذهنیت مدیریتی ما: انداختن بار شکست بر دوش زیردستان! هیچ‌کس جرأت نمی‌کند بپذیرد که سهم او از شکست، به اندازه سهمش از مسئولیت است.
هیچ مدیری که شجاعت اعتراف به خطاهای خود را نداشته باشد، موفق نخواهد شد!

یکی از رازهای بزرگ کامیابی عمر بن خطاب رضی‌الله‌عنه در اداره امت این بود که پیش از سرزنش کارگزاران، نخست خود را بازخواست می‌کرد. او خود می‌گفت:
«اگر چارپایی در کنار فرات بلغزد، بیم دارم خداوند از من بپرسد: چرا راه را برایش هموار نکردی، ای عمر؟!»
او در مدینه بود و آن چارپا در عراق؛ اما لغزشش را نخست خطای خود می‌دانست.

شکست ارتش، پیش از آنکه شکست سربازان باشد، شکست فرماندهان است.
خرابی جاده‌ها، پیش از آنکه گناه شهرداری باشد، شکست وزیر راه است.
آشفته‌حالی بیمارستان‌ها، پیش از آنکه قصور پزشکان باشد، شکست وزیر بهداشت است.
و بزرگ‌ترین شکست، شکست کسی است که اینان را به کار گماشته است!

در خانه نیز چنین است: اگر خانه‌ای از هم بپاشد، مرد خانه باید نخست خود را بازخواست کند.
اگر مدرسه‌ای فروپاشد، مدیر پیش از معلمان و دانش‌آموزان باید خود را مسئول بداند.
اگر کارخانه‌ای از رونق بیفتد، مدیر کارخانه باید پیش از کارگران خود را بازخواست کند.
اگر کارگاهی تباه شود، مدیرش باید نخست خود را بازخواست کند.
چرا؟ چون هر سازمانی مانند یک بدن است و مدیران، سرِ آن بدن. و بدنی راست نمی‌شود که سرش کج باشد!

ترجمه: سردار شمامی




#سۆزی‌میحڕاب🕌

═══‌‌‌‌༻🍁༺‌‌‌═══
🕋
@Sozimihrab🕌
═══‌‌‌‌༻‌🍁
═══
Forwarded from سۆزی مێحڕاب
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سرود دلربای طلع البدر علینا


با صدایی متفاوت تقدیم به شما دوستدار پیامبر اکرم

┈••✾•🍂🌸🍂•✾••┈
@sozimihrab
┈┉┉━━❋✺❋━━┉┉┈
ـــــــــــ نووری مەدینــــــــــە (حەج) ـــــــــ


موحەممەد نێردراوی خوا، نووری چاوم
لە دووری تۆ هەمیشە من بـــــــــێ ناوم

دەروونی من وا سەرکەشە تا دیدارت هەڵسوڕانە
بە عیشقی مەنزڵ هەمیشە بیـــــابانە

بێنە دەستی ڕەحم و سۆزت تراویکە دەروونی من
گەر تۆ نەبیە فریادڕەسی واڕووخاوە و پەرێشانە

ئاواتمە و ئیتر هەروایە ئەبێ بێمە دیدارت
بێمە خزمەت گۆڕی پاکت، ببمە دێوانەو ئەوین بارت

بێ باکم لەوەی ئیتر مەلەک ببێ بە میوانم
خوا کەرەمکا بەگش کەسێ ئەوەی بووە هەوادارت

کەسێ شادبێ بە لیقای تۆ هەتا مردن سەرفرازە
هەموو دنیا لۆمەی بکا، سەرکەوتووە بێ ئەندازە

وای لەو کەسەی کە نەتناسێ، ئەی (محمد) تۆ سەروەری
گشت دنیا سامانی بێ، خەفەت بارە و هەر بێنازە..

ــ وەرگیراو...

# بڵۆ



#سۆزی‌میحڕاب🕌

═══‌‌‌‌༻🍁༺‌‌‌═══
🕋
@Sozimihrab🕌
═══‌‌‌‌༻‌🍁
═══
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
واقعیت جنگ ایران و اسرائیل

هیچ حادثه‌ای را نمی‌توان بدون در نظر گرفتن عوامل پدیدآورنده‌اش و حقایق تاریخی آن تحلیل کرد.  سال‌ها پیش، سفرای کشورهای استعمارگر جلسه‌ای ترتیب دادند. در این جلسه، سفیر بریتانیا خطاب به سایرین گفت:
«آیا می‌خواهید همیشه در ارکان قدرت باقی بمانید و کدخدای جهان باشید، یا ترجیح می‌دهید زیردست و محتاج دیگران شده و رهبری جهانی را از دست بدهید؟»
پاسخشان روشن بود. سپس او نقشه خاورمیانه را گشود و گفت:
۱. بیشتر انرژی دنیا در این منطقه قرار دارد.
۲. گلوگاه‌های حیاتی جهان همچون جبل‌الطارق، تنگه بسفر، کانال سوئز، باب‌المندب و تنگه هرمز در این منطقه هستند.
۳. اکثریت کشورهای منطقه با یک زبان (عربی) صحبت می‌کنند؛ از عربستان تا مراکش.
۴. بیشتر مردم منطقه مسلمان و هم‌کیش‌اند.
این شاخص‌ها عواملی بسیار قوی برای بیداری، پیشرفت و رهبری جهانی هستند. تنها چیزی که باید به آن اضافه شود، مدیریتی توانمند است. مدیریت نیز در گرو استقرار است، و ما باید مانع استقرار در این منطقه شویم. هدف اصلی از ایجاد اسرائیل نیز همین بوده: برهم زدن استقرار در این منطقه استراتژیک.
آن‌ها از ایجاد هرگونه محور قدرت در این منطقه جلوگیری می‌کنند و به هر قیمتی با هسته‌ای شدن کشورهای آن مقابله می‌نمایند. شاید برخی تصور کنند که مخالفت غرب با هسته‌ای شدن ایران، صرفاً به دلیل مخالفت ایران با اسرائیل است، اما اسرائیل حتی در زمان شاه نیز با هسته‌ای شدن ایران مخالف بود. برخی تحلیل‌گران معتقدند که شاه، در تقابل با آنان، جبهه اَمل در لبنان را تقویت می‌کرد و حتی سوخت رایگان هواپیماهای مصر را در جنگ با اسرائیل در اختیار انور سادات گذاشت.
زمانی که اسرائیل راکتور هسته‌ای عراق را بمباران کرد، صدام هیچ تقابلی با غرب نداشت و حتی مورد حمایت کامل آن‌ها بود. برخی ممکن است این موضوع را به مسائل داخلی ایران یا شیوه حکومت‌داری ربط دهند، اما حتی اگر ایران دموکراتیک‌ترین کشور جهان نیز بود، باز هم آن‌ها با ایرانِ هسته‌ای مخالفت می‌کردند. همین برخورد را با عربستان نیز خواهند داشت، اگر روزی به فناوری هسته‌ای دست یابد.
آن‌ها زمانی متوجه هسته‌ای شدن پاکستان شدند که دیگر کار از کار گذشته و آزمایش هسته‌ای انجام شده بود. با این حال، اسرائیل از نیروهای فتح برای جاسوسی درباره فعالیت‌های هسته‌ای پاکستان استفاده کرد.
در حالی‌که خود اسرائیل ده‌ها کلاهک هسته‌ای دارد که هر لحظه می‌تواند کشورهای اسلامی را تهدید کند، تاکنون معاهده منع گسترش سلاح‌های هسته‌ای (NPT) را نیز امضا نکرده است. چرا آژانس بین‌المللی انرژی اتمی کاری به نیروگاه‌های اسرائیل ندارد؟ آیا جنایتی هست که اسرائیل مرتکب نشده باشد؟ آیا تضمینی وجود دارد که از سلاح هسته‌ای استفاده نکند؟
کشورهای غربی دلسوز جهان اسلام نیستند. تنها مسئله حیاتی برای آنان، حفظ امنیت و موجودیت این کیان غاصب است؛ و هرگاه موجودیتش به خطر بیفتد، تمام‌قد برای دفاع از آن وارد میدان می‌شوند. در همین جنگ اخیر چند روزه، روشن شد که فرانسه، انگلیس، ایتالیا و آلمان برای رهگیری موشک‌های ایران و حمایت از اسرائیل وارد صحنه شدند.
باید این را به‌روشنی درک کرد که اختلاف آن‌ها با ایران ربطی به نوع حکومت‌داری، یا تعامل نظام با مردم ندارد. این موضوع برای آن‌ها اهمیتی ندارد، چه‌بسا خودِ آن‌ها بانی حکومت‌های دیکتاتور منطقه هستند. آن‌ها حاکمانی را می‌خواهند که با یک تهدید، و بی‌توجه به رأی ملت، هزار میلیارد دلار نثارشان کنند و باج بدهند.
جنگ غزه و ایران، همه‌چیز را روشن کرد. قانون آن‌ها، قانون جنگل و زور است. وقتی ترامپ آشکارا می‌گوید «اول قدرت، بعد صلح»، یعنی به قدرت به‌عنوان ابزار تحقق اهدافشان ایمان دارند.
تمام درد و رنجی که ما می‌کشیم، بهای بیداری‌مان از خواب غفلت است؛ خوابی که تبلیغات مسموم آن‌ها برایمان آورده بود.
حقیقت غرب و رویکردش نسبت به ما مسلمانان همین است، اما ما فریب چهره‌ بزک‌شده‌اش را خورده بودیم امیدوارم حقایق را در یابیم و هر چیزی را در جایگاه خودش بپذیریم و عقلانیت را فدای عواطف نکنیم.

هیوا راشدی



#سۆزی‌میحڕاب🕌

═══‌‌‌‌༻🍁༺‌‌‌═══
🕋 @Sozimihrab🕌
═══‌‌‌‌༻‌🍁
هەموو کەس مافی ئەوەی نییە قسە لەبارەی كارو نییه‌تی دڵت بکات
ناچار بەوەڵامیش نیت بەرامبەر پرسياری هەر کەسێک لەبارەی ژیانتەوە
بۆیە مه‌هێڵه‌ هیچ كه‌س بتخاتە بەر نەشتەری پرسیارو دادگاییت بكات


🌺💐 بەیانیت باش 🌺💐

#سۆزی‌میحڕاب


═══‌‌‌‌༻🍁༺‌‌‌═══
🕋 @Sozimihrab🌹 
═══‌‌‌‌༻‌🍁༺‌‌‌═══
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕێگاكانی دڵ خۆشكردنی خانمی ماڵ:

ژیانی هاوسەرگیری لەسەردەمی ئێستای جەنجاڵی ژیان زۆرجار كۆسپ و تەگەرەی زۆری دێتە سەر ڕێگەو ڕەنگە زۆرجار مرۆڤ تووشی زۆر قەیرانی سەربارەكی ژیان بكات و ناڕەحەتی بكات.

ئەوەی لێرەدا گرنگە ئەوەیە مرۆڤ ڕێگەنەدات قەیران و كۆسپەكانی ژیانی ژیانی ئاڵۆزبكات و كاریگەری تەنانەت بەسەر ژیانی تایبەتی خۆیشی هەبێت، بۆیە ئەم چەند خاڵە خراوەتە ڕوو بۆ ئەوەی هەر ئەوەندەش بێت بتوانێت خۆراگر بێت و كۆڵ نەدات لەبەرامبەر نەهامەتییەكانی ژیانیدا.

1. ئەمرۆ هەر تۆ لەخەیاڵمدابویت :
كاتێك دەگەڕێیتەوە ماڵەوە پێی بڵی تۆ لە خەیاڵمدابویت یاخود زۆرجار لە كاتی ئیشەكەتدا تەلەفونی بۆ بكە، چونكە بەمە دڵی خۆش دەبێت و زیاتر بڕوای بە خۆی دەبێت.

2. بۆنەكەت زۆر خۆشە
: كاتێك هەست دەكەیت بۆنێكی تازەی بەكارهێناوە پێیبڵی ئەم بۆنەت زۆر خۆشەو سەرنجی ڕاكێشاوم.

3. تۆ دایكێكی نموونەیت : وەك ئاشكرایە دایكان هەمیشە ئاگاداری منداڵەكانیان دەبن و گرنگیان پێدەدەن بۆ ئەمەش باشتر وایە تۆ یارمەتی بدەیت و ئەگەر ناتوانیت یارمەتی بدەیت ئەوا باشتر وایە پێێ بڵێیت كە تۆ دایكێكی نمونەیت و لە هەموو دایكێك زیاتر گرنگی بە منداڵەكانمان دەدەیت.

4. دڵ خۆشم كە تۆ هاوسەری منیت : هەمیشە پێی بڵی من هەست بە خۆشییەكی زۆر دەكەم لەگەڵ تۆدا، دڵخۆشم بەوەی كە تۆ هاوسەری منیت، ئەوە یەكێك دەبێت لەو شتانەی كە وا دەكات ژنەكەت دڵخۆش ببێت و بروای بە خۆی ببێت و هەروەها دڵنیا ببێتەوە لەوەی كە تۆ ئەوت خۆش دەوێت و ناپاكی لەگەڵ ناكەیت.

5. ئەوەی تۆ دەتەوێت ئێستا دەیكەم : كاتێك داوای شتێكت لێدەكات باشتر وایە لە كاتی خۆیدا بۆی بكەیت ئەگەر نەتتوانی لەو كاتەدا ئەنجامی بدەیت و كاتێكی دیكە هەمان شتی داواكردەوە ئەوا باشتر وایە لەو كاتەدا پێی بڵێی كە ئێستا دەیكەم ئەمەش بۆئەوەی وا هەست نەكات كە داواكارییەكانی ئەو پشت گوێ دەخەیت.

6. هەوڵ بدە لەگەڵ ئەو بچیتە دەرەوە : باشتر وایە زیاتر لەگەڵ ئەو بچیتە دەرەوەو زۆربەی كاتەكانت بۆ ئەو تەرخان بكەیت تاكو هەست بە تەنیای نەكات.

7. لەبۆنەكاندا وەکو ـ جەژن ـ دیاری پێشكەش بكە : لە هەموو بۆنەیەكدا هەوڵبدە دیاری تایبەتی پێشكەش بكەیت.

8. هەمیشە پێی بڵی خۆشم دەوێی : زۆربەی جارەكان بەتایبەتی ئەو كاتانەی كە بەیەكەوەن پێی بڵی خۆشم دەوێیت و ئەم وشەیە چەند جارێك دووبارە بكەرەوەو پێی بڵێرەوە بەمەش وا دەكەیت كە باوەڕی تەواوەتیت بكات.

#بۆهاوسەرانBoHawsaran



#سۆزی‌میحڕاب🕌

═══‌‌‌‌༻🍁༺‌‌‌═══
🕋
@Sozimihrab🕌
═══‌‌‌‌༻‌🍁
═══
ئادابی گەڕانەوە لە حەج بۆ خەڵکی و بۆ حاجیەکان..
ئادابی هاتنەوەی حاجی لە گەشتەکەی...

بڵۆ (سەعدی مرادی)

ــ هەر حاجیەک و گەشتیارێ ساتێ ئەگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی پێویستە ئەم ئادابانە ڕەچاوکات..
۱⃣ سوننەت وایە هەر زەمانێ گەڕاوە لەسەر بەرزاییەکان سێ جار (اللەاکبر) بڵێت و پاشان بڵێت: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ، وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ، آيِبُونَ ، تَائِبُونَ، عَابِدُونَ، سَاجِدُونَ لِرَبِّنَا، حَامِدُونَ، صَدَقَ اللَّهُ وَعْدَهُ، وَنَصَرَ عَبْدَهُ، وَهَزَمَ الْأَحْزَابَ وَحْدَهُ “.)
واتە” هیچ مەعبوودێ بە هەق نیە ئیللا زاتی خوا نەبێ، بێ هاوبەشە، دەسەڵاتدارە و سپاسکراوە، بەسەر هەموو شتێک‌دا دەسەڵاتدارە.
ـ گەڕاینەوە و تۆبەکارین.
ـ پەرەستشی ئەکەین و کوڕنووشی بۆ ئەبەین.
ـ شوکرانە بژێری پەروەرێنمانین.
ـ بەڵێنی ئەڵڵا ڕاست دەرچوو.
ـ یارمەتی بەندەکەی دا.
ـ بە تەنیا تەواوی گرووپەکانی تێکشاند.
۲⃣ئاگاداری پێشوەختە”
پێشتر هەواڵ بدات و ئاگاداریان بکاتەوە کە لە فڵان ڕۆژ و ڕێکەوت ئەگەڕێینەوە.
۳⃣ نزا بۆ شارەکەی بکات”
وەختێ زێدەکەی دی بڵێت: (خوایە من خێری ئەم شارەت لێ داواکارم و چاکەی دانیشتوانی و ئەوەی تێیدایە لە چاکە، پەناشت پێ ئەگرم لە خراپەی و ئەوەی ئاژاوەیە تێیدا..)
🤏 بڕێ‌تر بە باشی ئەزانن ئاوا نزاکەن”
(خوایە لێرەدا وەمانهێڵە، ڕزقی جوانی ئەم شارەمان بۆ دانێ، خوایە بە قسمەتمان بکە حاسڵاتی بچنین، پەنامان بدەی لە تاعوونی، لای دانیشتوانی خۆشەویستمان بکە، چاکەخوازانی و دڵسۆزانی لای ئێمە دڵگر و دڵڕفێن بفەرموو..) رواە ابن السنی فی الاذکار..
۴⃣ شەوانە نەگەڕێتەوە”
گەر توانی وەختێ بگەڕێتەوە بۆ ناو ماڵ و مناڵی یان پێشنیوەڕۆ بێ یا دوای عەسر بێ..
۵⃣ سەرەتا بچێتە مزگەوت”
کاتێ گەیشتە گەڕەکەکەی بچێتە مزگەوت دوو ڕکات بکا، پاشان کە ڕۆشتەوە بۆ ماڵەوە دیسان دوو ڕکاتی سوننەت بکات، پاشان بڕێ وەپاڕێ و سپاسی خودا بکات…


🖇درێژەی مژار...


#سۆزی‌میحڕاب🕌

═══‌‌‌‌༻🍁༺‌‌‌═══
🕋
@Sozimihrab🕌
═══‌‌‌‌༻‌🍁
═══
2025/07/06 21:07:14
Back to Top
HTML Embed Code: