Channel photo updated
ئەی کچ...
بووەستە لە بڕینی قژت بە ناوی ئەوەی
ئەتووانم دەست بەرداری هەموو ئەو شتانە ببم کە خۆشمدەوێن.!
هەر شتێک شایەنی دەست بەردار بوون بێت
ئەتوانی دەست بەرداری ببیت بەڵام قژت نا، قژەکەت تاجی سەرتە خۆشەویستی پێ بدە.
کچ بوون سەختە.
Channel photo updated
زۆر جوانن ئەو مرۆڤانەی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هەر وەک خۆیان ئەمێننەوە...
بارودۆخ کاریان لێ ناکات
ناسینی کەسانی تر ساردیان ناکەتەوە
تاڵی ژیان نابێتە هۆکار بۆ دوورکەوتنەوە
بینیبی ڕوناکیەکی تر مۆمی ژیانت ناکوژێنێتەوە
کە بایەخی زۆرت پێدان ئیهمالت ناکەن
مرۆڤی تەنگانەن و تەنها لە خۆشی لەگەڵت نین.!

قەدری ئەو کەسانە بزانە ئەگەر لە ژیانت بوونیان هەیە.
کچێکی بەهێزبە
گورزەکانی دەوروبەرت نەتڕوخێنن
قسە ڕەقەکان نەتشکێنن
هەستی ناسکت بەکارنەهێنرێ
سود لە دڵ پاکیت وەرنەگیرێت
نەرێنیەکان بێ هیوات نەکات
خەمەکان چۆکت پێ دانەدات
لە نێو چاوانت ئایندەیەکی گەش دیارە
هەوڵی گەیشتنی بدە
ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهێزتر و بەهێزتربە.
زۆر باش ئاگاداری ئەو کەسە بە
کە گرینگیت پێ ئەدات
ئیهمالی مەکە
بە کەم سەیری مەکە
ئازاری مەدە
خۆت بە گەورە مەزانە
ئەمێنێتەوە لەبەر ئەوەی گرینگیت لەلای
بەس کە دڵی شکا..
ئەستەمە چاک بوونەوەی
لەدەستی ئەدەی زۆر بە خراپی
ئەگەری هەیە ڕۆشتنی بێ گەڕانەوە بێ..!💔
ئەو زەرەر ناکات..
تۆ زەرەر ئەکەی کە کەسێکت لەدەست دا
خۆشی ئەویستی.
سـوچی ژوورەکەم
🤍
بۆ خەیاڵە.؟
ئەڵێن خەیاڵە..
باوانم بۆ خەیاڵە.؟
من هەموو شەوێ
لەگەڵ ئەو پیاسە ئەکەم
من هەموو شەوێ
تا بەرە بەیان دەستی ئەو ئەگرم
لە شەقامەکانه ئاسمانی تاریک
بەسەر ئەستێرەکان باز ئەدەین
لەبەردەم ڕووناکی مانگدا
سەیری جوانی ئەو ئەکەم
ئەڵێم خودا ئەو جوانیە
هی خۆیەتی یان
شەوقی مانگە بەری کەوتووە
دوایی بیرم دێتەوەو ئەڵێم
خۆ ئەوە شەوقی ئەوه
بەر مانگ کەوتووە و
مانگیشی جوان و ڕۆشن کردووە
من هەموو شەوێ
لەم دڵە بچکۆلانەی مندا
لەگەڵ ئەو پیاسە ئەکەم
بەنێو دڵدا ئەسوڕێینەوە و
هەموو وێنەکانی نیشان ئەدەم
کە بە دیواری دڵ هەڵمواسیون
ئەو هەموو شەوێ
لەگەڵ نوسینی هەر وشەیەک
لەسەر دەفتەرەکەمه
پیاسە بە نێو خەتەکانی پەڕەکە ئەکات و
سەیرم ئەکات و بە نیگاکانی بانگم ئەکات
لەگەڵ خۆی ئەمباته نێو دێرە نوسینەکانم
کە بۆ ئەوم نوسیون
نیشانی ئەدەم وشە بە وشەکان
کە نەک بە جاف
بە خوێنی دڵ
بۆیم نوسیون
من هەموو شەوێ
لەگەڵ چاو داخستن
لە نێو چاوانی ئەودا
پیاسە ئەکەم
چاوانێک کە پڕە لە هیوا
پڕە لە ژیان
من هەموو شەوێ
لەگەڵ ئەو..
لە شەقامەکانی شار
پیاسە ئەکەین
نەرمە بایەک دێت
گەڵای دارەکان ئەجوڵێن
چرای شەقام داگیساون
خۆ ئەگەر داشنەگیرسێن
من بە دەستگرتنی ئەو
ڕێگام ڕووناکە
من هەموو شەوێ لەگەڵ
سەر خستن بۆ سەر سەرین و
چاو داخستن
لەگەڵ ئەوم
ئیتر بۆ خەیاڵە باوانم.!!؟
My Friend’s Portrait✏️🎨
2024/05/05 09:30:55
Back to Top
HTML Embed Code: