Telegram Web Link
نیگەران بە ھەموو شتێک باش نابێ'ھ!
کە هەژدە ساڵ بووم
ناچار بووم یەکێک لەبیر بکەم
چونکە فێر نەبووم وەک مناڵ ئەگریام
مرۆڤەکان پڕ بوون لەو قسانەی
کە تێ نەگەشتبووم.
قسەیەک وەکو ....
دوای بە حاڵی ئەم ڕۆژانەت پێ ئەکەنی!!
یان مرۆڤێکی تر جێگەی ئەگرێتەوە
تا ماوەیەک شەوەکان بێ خەو بووم
لەناو بازاڕ هەنێک خەڵکم لە پشتەوە لێ تێک ئەچوو لەگەڵ ئەو!!
هەنێک کات دڵ تەنگ ئەبووم
بە بانگ کردنی ناوێک
چەند جار لەگەڵ ئەو کەسانەی ناوی ئەویان ئەبوو یاخود لێوەی نزیک بوو!!
خۆمم بە خەتا بار ئەزانی...
هەستم ئەکرد...
ئەگەر کەسێکی باشتر بوومایە
ئەو هیچ کات بەو حاڵەی منەوە
بە جێی نە ئەهێشتم ....
بینیت!!!
ئەمڕۆ کە حاڵی ساڵانێک
پێش ئێستای منت هەیە ! و
دڵت بێ هێز بوە!!
مەرج نیە تۆ هیچ کاتێک بە حاڵی ئێستات پێ بکەنیت!!!

#ĦЄVÂ
کەس هۆگرم نەبوو، خۆم هەڵسەنگاند و بینیم که من لە ژیانمدا مرۆڤێکی ڕووخۆش نەبووم، هەمیشە ڕووسارد، دڵڕەق و بێزار هاتوومه سەر دنیا، ڕەنگه له سەرەتاوە وا نەبووبم و ژیان و ڕۆژگار تا هەندێک منیان والێکرد، هەتا ئێستا هیچکات له مردن نەترساوم، بەڵام ئیتر دەبێت بڕۆم، بێهودەیه، ژیانم بێبایەخ بووه، پووچ، بێسوود، دەبێت تا زووه خۆم دەرباز بکەم و بڕۆم! ئەمجارە ئیتر گاڵته نییه و هەرچەند که بیر دەکەمەوه، هیچ شتێک من به ژیانەوه نابەستێتەوه، هیچ شتێک و هیچ کەسێک.

-سادق هیدایەت
لە نامەیەکیدا پێش خۆ کوشتنی
دڵـم پـڕە لەو قسانەی ئەبوو بیـکەم و نـەم کرد..!
ئەکرێت ئیستا من بەخەیاڵتا نەیێم
بەڵام رۆژێک گۆرانیک دا ئەگیرسێت
تۆ منت ئەکەوێتەوە بیر و
وە تا مابێتی لە بیرم ناکەیت.!!
ئەو ئازارەی کاتی بەسەر دەڕوات و کۆن دەبێت با دڵخۆشت نەکات،وا تێمەگە ئیتر جارێکی تر دەتوانی لە دڵەوە پێبکەنیتەوە،مەڵێ هەرچی ڕوویدا لەبیرم کرد و تێپەڕی،موددەیەکە و لە ژێر هەڵخەڵەتاندنی ڕۆژگار دایت،دووبارەو دەبارە برینەکەت دەکولێتەوەو جارێکیتریش ڕووی مەرگت نیشان دەداتەوە

#ꫝꫀꪜꪖ
سەختە ئەوەش تێدەپەڕێ😅💔
جێم مەهێڵن لەگەڵ بیرۆکەکانم بەتەنیا ، ئەوان ئازارم ئەدەن💔!
شێتخانەکان پڕن لەوکەسانەی تەنها سڵاوێکی ئەزیزەکەیان بەسە بۆ چاکبونەوەیان.......
ئەزانم قورسە بۆت بەڵام بەرگە بگرە 🙂💔
ئەم ویست باسی ئەشقی بۆبکەم دواتر تێگەشتم ئەشق دەمێکە لەبەر پێیەکانیدا مردوە. ئەم ویست بیهێنمە ژێر ئاسمانێکەوە.کە تاکە باڵندە هەر منم تیایدا دەفڕم. ئەم ویست بیگەیەنمە بەندەری ئەو کەنارانەی بونەتە کەناری ئارامی. ئەمویست تەواوی ئەو جیهانەی کە من دەیبینم بیبینێ ، بەڵام نەی ویست ویستەکانم هێندە زۆر نەبوون ناا! من جیهانی ئێستام نەئەبینی دواترم
ئەبینی زەینم لەلای داهاتوو.و کاسەم پڕ ئومێدی هیوای دوا ڕۆژ بوو. من نەفرەتم لە جیهانی مادە کردبوو نەمریم بەخشی بوو بە ئەشق و پێکەوە بوون نەک کۆمەڵێ کانزای بریقەدار بەڵام ئەسەف ئەو نەیبینی! هۆکاری نەبینینی. لەمن بەنهێنی مایەوە. و لێم بوە بە دڕکێک و لەناو شادەمارەکانی خوێنما چەقیوە..
تەنیایی لە ناخەوە دەستپێدەکات، جا با هەموو کائینەکانی زەوی لە دەورت بن
نامەیەکم بۆ جێبهێڵە وام لێبکات زەردەخەنە بکەم..
ئەمەوێت شێت بم بەشاردا بگەڕێم و
چی لە دڵمە بیڵێم دواتر بەچاوی پڕ گریانەوە لەكوچەیەك بمرم
ئێمە زۆر بە پەرۆش بووین بۆ ئەوەی زوو گەورە ببین، ئێستا سەیری ئێمە بکە. ماندوو، ونبوو، سەرلێشێواو و نیگەران لە یەک کاتدا
خۆشیشە گوێ و لەھیچ نەبێ ئەھا ئەچێتە سەعات دوای دوانزەو ئەوانە بڕێکی زۆرەبینی بەدەس کەپڵ و شتەوە ستۆری غەمبارانە دانێن و باس باسی ئەوین و خۆشەوسیتی و دڵداریە کەچی تۆش سەرت لەناو سەلاجەکەیە و بەدوای کولیچەیا ئەگەڕێی ئەوەی خورماکەی تیایە یان باس باسی دابڕان و لێک دوور بوونە کەچی تۆش لە یوتووب بەدیار گۆڵەکانی ھاڵاندەوە دانشتووی ، یان خەریکی بەسەیرکردنی زنجیرەی بنەماڵەی ئەژدیھا من ئەو شوانە بێتاقەت بومە کە جگەرەم لێ بڕاوە نەوەک ئەوین و باوەشێک ، ئامۆژگاریم بۆ ئەوانەی بەتەمای زەواجن دەسھەڵگرن لەو درۆیانەی ئەمشەو ، نەخێر بۆ فەسادی بەڵێ بۆ ژیانی تەنیای و سینگلی .

کاتێک کەس پێت ڕازی ناوێ.
😹💔
تاکە کەس بووی کە دەترسام ڕۆژەکانم
بەبێ تۆ تێپەڕێت و، تێپەڕی..
کاتێک هەستەکانت دەرنابڕیت!!
دوورکەوتنەوە جوانترە لەوەی نزیک بونت بە نەبوون بچێت.
2024/06/11 16:35:10
Back to Top
HTML Embed Code: