Telegram Web Link
‍ ‍ ڕۆیشتیت و
وات ئەزانی
لەدوای تۆ ڕۆژ نابێتەوە
ھەوری تاسەت
لە ئاسمانی شیعرەکانم ناچێتەوە؟
خۆتت بە چی ھاتە بەرچاو؟
تیشکی ھەتاو؟
فێنکایی ئاو؟
ھیچیان نەبووی
بۆیە زەویی خۆشەویستیم
بەبێ تۆش ھەر پڕ بەھرەیە
دەمی شیعرم پر خەندەیە
ئەی عاشقە لووت بەرزەکە
دڵنیام گەر
جارێکی تر ڕێت بکەوێتە ئەم ناوە
لەبەر گرشەی پێکەنینما خۆت ناگری
لەبەر چاوی حەپەساوی بێبەزەتدا
ئەو ژنەی وا دڵیت ئەکرد بە ژێرسیغار
چرای چاوی ھیواکانی داگیرساوە و
لە دووریی تۆ قەد ناگری.

🔸ژیلا حوسێنی

https://www.tg-me.com/trupkirezgari
گەر ئازادیم باڵی بگرێ
لە ئاسمانی کوردستاندا
سەربەست نەفڕێ چرکەیەکە و
من زامنێکی کراوەی تفەنگێکی تەقێنراوم،
من ڕەشەبام
من برووسکەم
من لافاوم...

🔸 شێرکۆ بێکەس


https://www.tg-me.com/trupkirezgari
ئەی ئاشنا
تۆ نامناسی؟!
منیش وەک تۆ خەڵکی وڵاتی گریانم
خەم و فرمێسکن یارانم
دەستی منیش بر لە تۆیشووی تەنیاییە،
دڵم تەنگە
سەرم شێتی سەودایەکی شەیداییە
هۆ ئاشنا
دەستی تەنیاییت ئەگوشم
تۆ و شۆڕەبیی حەوشەکەمان
زۆر لەمێژە سەرتان بۆ من داخستووە
بۆ وەی پرچتان دابهێنم
بانگم ئەکەن... ناوم ئەبەن
ئەتانەوێ تەنیاییتان بڵاوێنم
من نازانم
خەمی خۆم و خەمی ئێوە و خەمی دنیا
بە کام هۆرە؟... بە کام لاوک، بتارێنم؟
ئێستا زانیت؟
من شاعیرێکی ئاوارەم
لەوانەیە دەستم نەڕوا لقێ گوڵت بۆ بهێنم
کێل و بەردی سەر مەزارت بڕازێنم
لەسەر خاکت هەر بەتەنیا بۆ بێکەسیت
شیوەن بکەم
بەڵام ئەم چەن دێڕەت وەکوو دیاری
بۆ ئەهێنم


    🔸 خوا لێ خۆشبوو ژیلا حسێنی




https://www.tg-me.com/trupkirezgari
ئەگەر جارێ دادەنیشتم لە سەر کورسی شارەوانی
هەموو شارم پڕ ئەکرد لە ئاوەدانی
بە ناوی تۆ
لە سەر چەقی چوار ڕییانەدا
لە ناو وێستگه و پاسەکاندا
لە مەکتەبا
لە زانکۆدا
پڕم ئەکرد لە ناویی تۆ
ئەگەر سەرۆک کۆمار ئەبووم
لە تەقەی پێڵاوەکانت
لە هەناسەی پڕ گریانت
لەو غەمە مرچ و مۆنانەی بە چاوتەوە هەڵواسراوە
سرودێکی نیشتمانیم بۆت ساز ئەکرد
ئەگەر خودا ساڵم پێ بات
سێ وەرزی کۆ ئەکەمەوە
پاییز و زستان و هاوین دەسڕمەوە
لە بەهاردا دەتنووسمەوە
فەرمان ئەدەم جوانیت ڕاگرن
تا هەموو ساڵ پڕ کەم لە (ژن )

🔸لوقمان پوورڕوستەمی

@trupkirezgari
لێم گەڕێن باتێر بخوێنم بۆگەلم
دەنگی ئازادی هەڵێنم مـن مەلم

لێم گەڕێن با ڕازی دەروون دەربڕم
کێ دەزانێ منی کورد چەند دڵ پڕم

مـن کە شێتی لارو لەنجەکەی گوڵێم
بالەمەودوا شێعری سەربەستی بڵێم

بێتە ژوانم پەری شێعری سـەربەخۆ
کەس نەڵێ پێم ،جیاوازی خوازی ئەتۆ

بەکەیفی خۆم قافیەی بۆلەکەودەم
وشەی ڕەسـەن بالەشاباشی ئەودەم

لەشێعرم دا وەکـوو ڕاوچێکی چازان
کەڕۆژگارێک دەـوونە ڕاوی بازان

مەبەستی خۆم بهەنـگێوم بەتیرێ
وەهاتیرێ مەتاڵیش بۆی نەگیرێ

لێم گەڕێن با دەنگ هەڵێنم مەمگرن
لەسـەر مافی ڕەوام بۆچی دەمگرن

لەبەندێ دان کۆمەڵێکی بێ تاوان
کۆمەڵێکیش شـەهید کران لە لاوان

کۆمەڵێکیش هـەربێ دەنگن لە ترسان
کۆمەڵێک هەڵیان بڕی دەنگ نەترسان

ئەبەوهۆیە هەتا مان دەربەدەر بوون
بەتاوانی ئەوەی خاوەن هونەر بوون

کام دەسهەڵات ڕێزی وانی لە بەربوو
هونەر بۆخێو هەوێنی دەردی سەربوو

ئەبەوحاڵەش هونەرمەند نێوی بەرزە
چیای سـەختە وباشاری ناکا تەرزە

🔸 ئەحمەدی ئازەر هۆگر

@trupkirezgari
‍ لەت لەتم کەن سوێند بە گیانی تۆ  دەسم هەڵناگرم
غەیری ئازادیت نەبێ بۆ هیچ خەباتێ نامرم

سەر لەپێناوی کەژ و کوێستان و شاخ و ئاوەکەت
گیان فیدای تۆ بووم ، دەمێنم تا بمێنێ ناوەکەت

حەک بەقووربان کێوی قەندیل و قەڵای کوردانە بم
حەک بەقووربان قامەتی کیژی بەڵێن مەردانە بم

حەک بەقووربان زایەڵەی دەنگی چەم و ڕووبارەکەت
حەک بەقووربان سەد برینی کۆنی نێو ڕووخسارەکەت

حەک بەقووربان خۆری نێو ئاڵای سەغیر و دەربەدەر
حەک بەقووربان ئەو هەڵۆیانەی ئەگەر چوون بۆ سەفەر

حەک بەقووربان ئەو دڵەی بم وا ئەگەر بۆت لێدەدا
بۆ نەجاتی تۆ عەزیزم نرخی گیانت پێ دەدا

گیان فیداتم تا بمێنم هەر لە سەنگەر دا تەنم
گەر نەماشم سوێند بە گیانی تۆ بە ژانت ڕاچەنم

🔸 هێمن هەژار

@trupkirezgari
ئەو زولفی سەمەن سایە سەراپایە لە باڵات
چاوی بەدی لێ دوور بێ چ زیبایە لە باڵات
گەهـ دەستە و گەهـ بەستە، دەمێ کرژ و دەمێ خاو
هەر تەرزێ کە مەتبووعە بەدڵ وایە لە باڵات
شوعلەی روخت و تیرەگیی زولفی سیەهفام
مەهتابە کە تێکەڵ شەوی یەلدایە لە باڵات
ڕوخسارە فرووزەندە تەرازی قەدی نەخلت
نوورێکە تەقازایی تەجەللایە لە باڵات
باغی ئیرەمی سینە دە گوڵزاری جەماڵت
حەسرەت بە دووسەد جەننەتی مەئوایە لە باڵات
غونچەی دەهەنی تۆ بە گەهی خەندەو گوفتار
دورجێکە گوهەرخێز و شەکەرزایە لە باڵات
قامەت نییە بیلاهی قیامەت لەوە هەستا
لەو شۆڕش و غەوغایە کە پەیدایە لە باڵات
جانا مەکە مەنعی ئەدەبی زار لە زاری
شێتی گوڵی دیدارت و شەیدایە لە باڵات


🔸 ئەدەب


@trupkirezgari
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕاپۆرتێکی تایبەت لە سەد و یازدەیەمین دانیشتنی بنکەی کتێبخوێنیی کانیی سەردەشت
ڕێزگرتن و ناساندنی خاتوو سارا خەنشا و شڕۆڤەی کتێبی مژاوا
Forwarded from پیوست
‌‌ئامانجی ئەدەب و هونەر

کاتێک لە سەفەر گەڕامەوە، منداڵەکان وتیان: دوێنێ پیاوێکی نەناسیاو چەن جار هاتووە و کاری پێت بووە.
هێشتا قسەکە دوایی نەهات بوو، لە دەرکەیان دا. یەکێ لە کوڕەکان چووە بەردەرکە و گەڕایەوە، وتی: هەمان کابرایە. بەحورمەتەوە هێنامانە ماڵەوە، بە هۆی ئەوەی کە لە ساڵانی ژیانم، شانازی ئەوەم هەبووە پێڵاوی گەورە پیاوان جووت کەم و دەستی چەندین شاعیری مەزن ماچ کەم، تا ڕادەیەک لە کاری کۆمەڵایەتی و ئەدەبی سەردەر دێنم. بۆیە زۆر جار کەسانێک بۆ پرس و ڕا دێنە لام. جاری وا هەیە بە دیتنی لاوێکی خاوەن بەهرە و دڵسۆزی نیشتمان لە خۆشیان لاقم بە عەرزەوە گیر نابێت و هیوام بە دواڕۆژی گەل زۆرتر دەبێت. جاریواش هەیە کابرا بە فیزێکەوە پارچەهەڵبەستێک لە باخەڵی دەرێنێ کە دەڵێم خۆزگا تا ڕۆژی حەشر لە باخەڵیدا دەمایەوە. کابرا هاتووە دەڵێ: کتێبێکم نووسیوە شان دەدا لە شانی کتێبی "شەڕ و ئاشتی" تۆلستۆی. پێم خۆشە منیش وەکوو ئەو خاوەن ناو بم. پێی دەڵێم ئەو گەورانە پێش لە ناو، خاوەن فام بوون و ئەوەندە خەمی خەڵکیان لە بەر بوو، کاتیان بۆ خۆنواندن نەبوو. کەچی دەتۆرێ و دواجار دەبیسمەوە چووە لە شوێنێک بیست جڵدی لێ چاپ کردووە و لە پشتی کتێبەکە بۆیان نووسیوە: هەژماری چاپ سێ هەزار دانە!

بەڵام ئەمەیان باسێکی زۆر جیاواز بوو. دەیگوت دە ساڵە ژنم هێناوە. بەڵام لەبەر بێدەرەتانی لە ماڵی خەزوورم دەژیم. خەزووری زۆر ناودار بوو. دەیگوت خەزوورم لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا لە ڕیزی پێشەوە دادەنیشێ و خۆی وا نیشان دەدا کە ئەوەی بەلایەوە بێبایەخە، ماڵی دنیایە و تەنیا ئاسەواری گەورەپیاوانی نیشتمان لە بواری کەلتوور و ئەدەب و هونەر بۆی گرینگە. بەڵام من یەک‌ شتم بۆ دەرکەوتووە، ئەو جۆرە کەسانە ڕەنگە بتوانن لەگەڵ کۆمەڵگا درۆ بکەن، بەڵام لەگەڵ بنەماڵە ناکرێ. کەسێک لەگەڵیان ژیابێت دەزانێ ئەوانە تەنیا ئەو شتانە بۆیان گرینگە کە بۆنی پارەیان لێوە بێت. باسی ئەخلاق و ئەدەب و هونەری ڕاستەقینە، لایان قخەیە. وتم: جا ئەمانە بە من چی؟ وتی: بیستوومە ئێوە زۆر دڵسۆزانە و شارەزایانە سەبارەت بە دەردەکانی کۆمەڵگا دەنووسن و زۆرێک لە دەردەکان دەناسن. بەڵکوو ڕێگە چارەیێکیش بۆ من بدۆزیتەوە. وتم: باشە دەردی خۆت چییە؟ وتی؛ خەزوورم و کەسانێکی وەکوو ئەو خۆ ناڕۆن ببنە هاوماڵی خەڵکی ئاسایی و بۆرەپیاوان. پێیان خۆشە لەگەڵ کەسانێک دابنیشن کە لەقەبی دکتور و مامۆستای زانکۆ و... هەبێت. جا بۆیە زۆربەی شەوان ئەو جۆرە کەسانە بانگهێشت دەکەنە ماڵی خۆیان و نان دەدەن بۆ ناو. بەڵام بۆ بەیانی لەنێو خەڵکی وای دەگێڕنەوە کە دوێنێ‌شەو جەماعەتێک لە زانایانی شار هاتبوون و هەڵیان‌پێچابووم کە دەبێ ئەو هەموو زانستەم بهێنمە سەر کاغەز. هەرچەندە خۆی هەتا ئێستا دوو دێڕیشی نەنووسیوە و حازرخۆری بن سێبەرە. بە ڕۆژیش چەند بەتاڵ و بێعارێک کە تەنیا لاسایی ڕووناکبیران دەکەنەوە، لە دەوری خۆیاندا کۆ دەکەنەوە هەتا خەڵک بڵێن سەرقاڵی کارێکی گرینگن.
وتم: بڕیار بوو باسی دەردی خۆت بکەی! وتی ئاخر لە بەختی ڕەشم چەند مانگە پیاوێکی دکتۆر کە پسپۆڕی ژنانە، ئەویش بووە بە ئاشنامان. ژنەکەم جارناجارێک خۆی دەکاتە مردوو، خەسووم وەکوو کچانی نیوە عازەب دەیکاتە قیژەقیژ. خەزوورم بە تەلەفوون داوا لە جەنابی دکتۆر دەکات کە تەشریف بێنن. من ئەو دکتۆرە باش‌ دەناسم. بڕوا فەرموون هەتا شتێکی تێدا نەبێت، گۆڕیش بۆ باوکی خۆی هەڵناکەنێت. تا ئەمانە تەلەفوونی بۆ دەکەن وەکوو مازەرە جندۆکە لە بەر دەرکە حازرە. خێرا خانم دەبەنە دیوێک و پاش تۆزێک ئەم شان و ئەو شانکردن ئەو حەیا داماڵدراوە، زیندوو دەبێتەوە. وتم: باشە ئەگەر دەزانی کورتانی لارە، تەڵاق و جیایی باشترە تا ئەو ژیانە. ئیتر کارتان بە یەک نەبێت. وتی: خۆزگا بە تەڵاق دەرباز ئەبووم. ئەمانە هیچ پێوەرێکی ئەخلاقییان نییە. من بە تەغار شتی نهێنیم لێیان دیوە. دەزانم سەری گوریسەکەیان بە کوێوە بەندە. باسی مان و نەمانە. تێدابردنی یەکێکی وەکوو من بۆ ئەوان زۆر ئاسانە. من تاقەتی کارکردنم نەبوو. دەمزانی ئەمانەش لە سەد لاوە مڵک و ماڵیان هەیە، بۆیە خۆم پێ هەڵاواسیون. دە ساڵ وێنەی ورچی لۆتی لەبەر دەمیاندا هەڵپەڕیم. بەڵام ئێستا دەبمە بەزمی کابرای کۆسە کە چوو بۆ ڕیش سمێڵیشی دانا.
وتم: براکەم! من لە زاری گەورەپیاوان تەنیا باسی پیاوەتی و شەڕەفم بیستووە. گیانیان خۆش ویستووە بەڵام نە بەقەدەر ئابڕوو. دەردی سەرەکی لە دەروونی خۆتە، ناتەوێ ڕێگای پیاوەتی تاقی بکەیتەوە و ڕەنگ و بۆی ئەوانت گرتووە. جا مەگەر پرس بە یەکێکی لە خەزوورت پیستر بکەیت.

سۆلۆمون ڕابینۆڤیچ/ نەمر برایم وێنسی

خوێنەری هێژا!
ئەدەب و هونەر ڕێگایەکی پیرۆزە هەتا مرۆڤ بەرەو بیری بەرزی ئینسانی بەرێت. کەچی کەسانێک کردوویانە دەسمایە بۆ نان و ناو و ڕاو. پێویستە کۆمەڵگا بە چاوکراوەیی ئەو ناوزلە بێ ناوەرۆکانە لە ئەدیب و هونەرمەندی ڕاستەقینە جیا بکاتەوە.

عیسا ئەحمەدی١٤٠٤/٠١/٣٠
پارچە گۆشتێکە دڵی من، ڕوو نییە
ناڵەناڵی من درەنگە، زوو نییە

دەردی دووری... دەردی دووری کوشتمی
دەردی وشیاری و سەبووری کوشتمی

یادی یاران و وڵاتم ڕۆژ و شەو
لێی حەرام کردم قەرار و خورد و خەو

خەمڕەوێنێک لێرە من ناکەم بەدی
چۆن پەنا بۆ مەی نەبەم، ساقی! ئەدی!؟

🔸هێمن

@trupkirezgari
دێرینەشێعری کوردی
پارچە گۆشتێکە دڵی من، ڕوو نییە ناڵەناڵی من درەنگە، زوو نییە دەردی دووری... دەردی دووری کوشتمی دەردی وشیاری و سەبووری کوشتمی یادی یاران و وڵاتم ڕۆژ و شەو لێی حەرام کردم قەرار و خورد و خەو خەمڕەوێنێک لێرە من ناکەم بەدی چۆن پەنا بۆ مەی نەبەم، ساقی! ئەدی!؟…
نەک بە تەنها تیری غەمزەت جەرگمی کون کردووە
تیغی ئەبرۆت جەرگ و دڵمی ئەنجن‌ئەنجن کردووە

با سەریشم دابنێم مومکین نییە دەست هەڵگرم
خوا منی بۆ ماچی ئەو لێوانە نەوسن کردووە

هیچ ئەسەر ناکا لە تۆ فەریاد و هاوارم یەقین
خوا دڵی تۆی یا لە پۆڵا یا لە ئاسن کردووە

دەرد و جەور و خەم هەمووی بۆ پیاوە، ئوستادی ئەزەل
دائیمە هەر خێر و خۆشی و شادی بۆ ژن کردووە

زەحمەتە ناکرێتەوە هەرگیز گرێی بەختم بە کەس
دەستی حەق ئەم ڕشتەیەی یەکسەر گرێچن کردووە

کەس لە جەمعی زیو و زێڕ خێری نەدیوە چاوەکەم
زۆر دەسی پاک و بە نوێژی پیس و چڵکن کردووە

یاری بێڕەحمم کەمالی دەردی دووری و جەوری خۆی
یەک کەڕەت وەقفی دڵی سەودازەدەی من کردووە


     🔸مامۆستا کەماڵی
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌


@trupkirezgari
دێرینەشێعری کوردی
نەک بە تەنها تیری غەمزەت جەرگمی کون کردووە تیغی ئەبرۆت جەرگ و دڵمی ئەنجن‌ئەنجن کردووە با سەریشم دابنێم مومکین نییە دەست هەڵگرم خوا منی بۆ ماچی ئەو لێوانە نەوسن کردووە هیچ ئەسەر ناکا لە تۆ فەریاد و هاوارم یەقین خوا دڵی تۆی یا لە پۆڵا یا لە ئاسن کردووە دەرد…
گەنجی عیشقت پڕ بە ‌وێرانە‌ی دڵە و من پێم کەمە‌
تا زیاد بێ چاوه‌ڕێی دیشم مەڵێ ئێحسان بە‌سە‌

گە‌ر قسەی عیشقی گوڵ و بولبول لە لات ئە‌فسانە‌یە‌
تۆ گوڵی خەندان و ئەمنیش بولبولی گریان بەسە‌

ئاورت بە‌ردا دڵ و گیانی حە‌قیقی چاوه‌کە‌م
ده‌ردی بێ ده‌رمانە عیشقت ده‌ردی بێ ده‌رمان بەسە

🔸حەقیقی
@trupkirezgari
دێرینەشێعری کوردی
گەنجی عیشقت پڕ بە ‌وێرانە‌ی دڵە و من پێم کەمە‌ تا زیاد بێ چاوه‌ڕێی دیشم مەڵێ ئێحسان بە‌سە‌ گە‌ر قسەی عیشقی گوڵ و بولبول لە لات ئە‌فسانە‌یە‌ تۆ گوڵی خەندان و ئەمنیش بولبولی گریان بەسە‌ ئاورت بە‌ردا دڵ و گیانی حە‌قیقی چاوه‌کە‌م ده‌ردی بێ ده‌رمانە عیشقت ده‌ردی…
دەزانی چۆنە وا ماوم؟ لە عیشقی دڵبەرە مانم
دەپرسی بۆچی داماوی؟ لە دەستی یارە دامانم

دڵەی پەروانەکەم تینی شەمی ڕووتی نییە بۆیە
وەکوو پەروانە سووتاوم وەکوو شەم دیدەگریانم

بە شمشیری برۆ و تیری موژەت کاری کرا جەرگم
شەهیدی مەعرەکەی شمشێری ئەبرۆ و تیری موژگانم

لە دووری چاوەکانت چاوەکەم حوکمی نەما چاوم
کراسی یۆسفە دەرمانی چاوی پیری کەنعانم

لەبەر خەم چەم دەبارێنێ لەسەر مەزرای دڵم ئەسرین
مرادم شین نەبوو گەرچی پەڵەی دا هەوری بارانم

تەهومتەن بۆ جگەرگۆشەت گەلێ پێویستە نۆشداروو
بە نووکی خەنجەرت جەرگم بڕا داماوی دەرمانم

ئەگەر تۆ لەیلەکەی بێ مەیلەکەی سەرخێڵەکەی نازی
منیش مەجنوونەکەی ئاوارەکەی دەشت و بیابانم

بەهارە و کاتی گوڵ پشکووتن و دەرکەوتنی خێڵە
بە هیوای دیتنی باڵانەمامی کیژی کوێستانم

دڵم سووتا وەکوو پەروانە فرمێسکی شەمە ئاوم
وەکوو بولبول لە عیشقی خونچە جەرگی لەت لەتە دانم

«لسان الغيب»ی شیرازی مەیی باقی دەوێ ساقی
منیش موحتاجی تۆم و چاو لە دەستی خێر و ئیحسانم

لەبەر چاوی حەقیقی باغی میراوا موسەللایە
گەواراتر لە ڕوکنابادە ئاوی حەوزی بۆکانم


🔸حەقیقی

@trupkirezgari
بولبولی تەبعم ئەوا دیسان سەناخوانی دەکا
نوکتە سەنجی و بەزلەگۆیی و عەنبەر ئەفشانی دەکا

هــەرکەسێ ئیزهاری دانایی بکات و ، مەقسەدی
خودپەسەندی بێ، یەقین ئیزهاری نادانی دەکا

خەرقەپۆشێ کەی دەپۆشێ جەوهەری زاتی ئەمن؟
بیتە نێو، جیلوەی، بە زوشتی خۆی بە عوریانی دەکا

زابیتەی تەبعم سوارە، ئیددیعای شاهی هەیە
موحتەشەم دیوانە ، داوای تەختی خاقانی دەکا

شاهیدی فیکرم کە بێتە جیلوەگاهی دولبەری
شاهی خوسرەو ڕۆحی شیرینی بە قوربانی دەکا

نووکی خامەی من کە بێتە مەعنائارایی کەمال
خەت بەخەت ئیزهاری نەقشی سوورەتی (مانی) دەکا

ئیستیتاعە و قووەتی تەبعم، بە کوردی و فارسی
عارەبی، ئیزهاری چــالاکــی و چـەسپانـی دەکا

خاترێکی شۆخ و خۆش و بێ غەم و جەمعم هەبوو
ئێستە بۆ زوڵفی کەسێ مەشقی پەرێشانی دەکا

هودهودی دڵ حەبسی بەلقیسی سەبای دیوە، یەقین
خۆی کە دامێن گیری شاهی ئاسەفی سانی دەکا

ئەو کەسە تەحدیسی نیعمەت بێ موراد و مەتلەبی
میسلی ( نـالـی ) ئیمتیسالی ئەمری یەزدانـی دەکا

حەزرەتی #نالی

@trupkirezgari
کەریم کابان/یاران وەسیەتم
@Civantirin
کەریم کابان
وەسیەت
مێلۆدی:کەریم کابان
هۆنراوەی وەلی دێوانە


یاران وەسیەتم ئەمە بێ لاتان
هەرچەن کەوتوومە دوورە وڵاتان

تەنیا گۆڕکەم لە ڕێی خێڵان بێ
نزیک هەوارگەی جاف و گۆران بێ

کێلێکی بەرزیش بە قەد باڵای شەم
لە ژوور سەرم بێ، بێ زیاد و بێ کەم

یاران وەسیەتم ...

تاقێکیش وێنەی تاقی برۆی ئەو
کە سوجدەگاهی گیانم بێ بە شەو

بنووسن بە خوێن: جەرگی سەر کردووم
کە من بە تیری دەستی شەم مردووم

یاران وەسیەتم ...

چونکە ئەو شەمە تاتاری چینە
لە دەشت بێزارە و چیانشینە

بەڵکوو هەڵکەوێ لە ڕاگوزارێ
رێگای بخاتە سەر گۆڕم جارێ

یاران وەسیەتم...

بزانێ کوشتەی دەستی خۆیەتی
لە خاکا مەیلی ڕەنگ و بۆیەتی

جوابی پرسیاری گۆڕیشم وایە
دیاری مەحشەرم شەڕی لەیلایە

یاران وەسیەتم


@trupkirezgari
بە مەولا گەر لەمەولا دڵ بە قوربانت نەبێ نابێ
بە دڵ گەر دڵ موتیع و بەندی فەرمانت نەبێ نابێ

کەسێ مەقسوودی کەسبی دەوڵەتی قوربی مەحەببەت بێ
غوڵامی بۆ غوڵامانی غوڵامانت نەبێ نابێ

زوھووری نووری تووری مەعریفەت بۆ چاوی بێ نوورم
لە تۆزی سورمە ڕەنگی خاکی دامانت نەبێ نابێ

فیراری قەیسەری زوڵمەت لە شاری شامی خاتردا
بە حوکمی بەرقی تیغی شاھی تورکانت نەبێ نابێ

بەیانی داستانی شیوەنی بولبول لەبەر گوڵدا
بە خەندەی لێوی شۆرئەنگێزی خەندانت نەبێ نابێ

فەلەک مەشھوورە لافی ئیقتداری ڕەفعەتە ئەمما
وجوودی بو سەریری خاکی ئەیوانت نەبێ نابێ

سەرم سەمتوورە، سینەم نەی، سوراحی دیدە، ئەشکم مەی
مەزەی مەی، یا نەوایی نەی، لە دیوانت نەبێ نابێ

لەبۆ گوڵ شۆری بولبول، شۆڕشی تووتی لەبۆ شەککەر
بە شەوقی شەھدی لێوی شەککەر ئەفشانت نەبێ نابێ

بە لالەی مەعریفەت تەعمیری قەتعەی باغە کۆنی دڵ
ھەتا مەعمووری بەستی فەیزی ئیحسانت نەبێ نابێ

لە ڕۆژی کەشمەکەشدا ناریا ھەرگیز نەجاتی تۆ
حیسامەددین کەفیلی باری عوسیانت نەبێ نابێ!

🔸مامۆستا ناری

@trupkirezgari
ئەی بریندارانی مەینەت دەردی هیجرم چارەکەن
وا بە جارێ بمکوژن , ناخی دڵم سەت پارەکەن

من زەبوونی چارەنووسی ژینی خۆم وا لەودەمە
شیوەن و زاریم دەبێتە شێعر و بەزم و دیکلەمە

با بناڵێنم لە دەستی عومرەکەی پڕ مەینەتم
وا لەبەر بریان و زووخی جەرگەکەی پڕحەسرەتم

باشە ئەسرین هەڵوەرێنم وەک شەتاوانی بەهار
بەڵکوو تەڕکا ئاگری ناخی دڵی کۆیلەی هەژار

سەوزەزارانی بەهاری ئەو دڵەم پڕمەینەتە
تازە دەرچوو چەهچەهەی بولبول لە باخم زەحمەتە

گشتی لەش نوقمی خەزانە و چاوەڕێی زریان دەکا
بۆ خەمی بێچارەگیم و بێ کەسیم گریان دەکا

هەر شەوێک نەیکەم تەوافی بوتکەدەی تاریکی خەم
نامەوێ ئەوهیجرە وەک پەروانە بۆ دیداری شەم

شۆقی شەمعم وەک تریفە نیشتە سەر لەوحی دڵم
ڕێنمایە بۆ قەڵەم چیرۆک بنووسێ بۆ کوڵم

ڕۆح ئەسیری دەستی شەیتانی قەڵای بەدکارییە
لەش کە بێ شەرم و حەیا بێ کارەکەی یەکجارییە

گەر بە تۆمار هەست بنووسی دەردی ڕزگار هەر کەمە
باسی دەرد و مەینەتە و کورد کوتەنی مامەخەمە

🔸ڕزگار.ع

@trupkirezgari
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
2025/06/28 16:01:42
Back to Top
HTML Embed Code: