توماری خوێندنەوە (١٤٧٤)
............................
(ترسناکی هزری مەدخەلی)

دڵنیام حەماس و هاوسەنگەرەکانی لە جیهادی صەهيونييەت سەردەکەون!...
تەنها لەم تومارەدا دەمەوێت وەبیر برا مەدخەلییەکان بێنمەوە کە بە هەڵەدا نەچن وانەزانن سەرنەکەوتنی حەماس و هاوسەنگەرانی لە جەنگی دژی صەهيونييەت؛ سەرکەوتنە بۆ هزرەکەیان -هزری مەدخەلییەت-، چونکە بەڕاستی ئەمە لە لەحنی قەولی مەدخەلییەکاندا دەخوێندرێتەوە!!
ئەمەش جێی ئەسەفە و دژایەتییە بۆ هەموو بەها بەرزەکان و سەرپێچییە بۆ هەموو عەقلە ڕووناکەکان؛ چونکە ئەمرۆ هەموو ئینسانێکی ژیر دەزانێت شکستی حەماس و هاوسەنگەرانی سەرکەوتنی مەدخەلییەت نییە بەڵکو شکستی مەدخەلییەت و موسڵمانان و گشتی ئینسانییەتە!
∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆
سەیر ئەوەیە نەک تەنها موسڵمانان بەڵکو ئینسانییەکان بەگشتی ئەم ڕاستییە دەزانن و هەریەکە و بە شێوازێکی تایبەت دژایەتی خۆی بۆ صەهیونيیەت دەردەبڕێت لەوبەر و ئەوبەری دونیادا؛
جگەلە مەدخەلییەکان تەنها لە عیب وعاری حەماس دەگەڕێن و دڵیان بە شکستی حەماس خۆشە! بەڵکو -بلسان الحال- شکستی حەماس بە سەرکەوتنی هزری خۆیان دەزانن؟! بە ڕادەیەک هەر پوستێکی میدیایی دژە حەماس بێت زەردەخەنەیەکی ئیبلیسی لە دەموچاویاندا دروست دەکات! ئەگەر کرا بە کومێنتێکی بێ شەرمانە هاوسوزی خۆیان بۆ پوستەکە دەردەبڕن! زیاتر بڵاوی دەکەن!
ئەمەش شتێکی سەیر نییە بەڵکو دەرەنجامێکی چاوەروانکراوی ئەم هزرە نامۆیەیە، کە دەرکەوتنی لە مێژووی ئیسلامدا دەگمەنە؛ هزرێک بە ناوی عیلم لەکاتێکدا دوورە عیلم و نەزانە! هزرێکە خۆی دەداتە پاڵ گەورە زانایان - ابن باز، عثيمين، الباني - لە کاتێکدا دوور لە مەنهەجی ئەوانە و بە ناوی پێشینانە و دوور لە بەهاکانی ڕێبازی پێشینانە؛ بەڵکو دوور لە فیترەتی ئینسانە!
بەراستی تەصەور ناکرێت هزرێکی ئیسلامی پاکانە بۆ جەریمەکانی صەهیونییەت بکات بە بیانووی: خەتای حەماسە!
∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆
مەدخەلییەت هزرێکی ترسناکە؛ هزرێکە بینا کراییە لەسەر تەبدیع و قەبولنەکردنی موخالفەکەی با لە ڕێزی نوێژدا لە تەنیشت ئەو بێت!
بینا کرایە لەسەر تەسلیم بوون بۆ سیاسەتی سلطان نەک شەریعەتی ئیسلام ئەگەر سلطان بەرنامەی دژی ئاینی ئەو بێت!
هزرێکە بەناو مەنهجی پێغەمبەران -علیهم السلام- دەیەوێت نوکەر بێت! خودا هیدایەتی ئێمە و هەڵگرانی ئەم هزرە ناپەسەندە بدات.... آمین
∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆
لە کۆتاییدا:
هیچ شتێک لە دوعا باشتر نییە؛ با ئەم سێ دوعایە لە بیر نەکەین:
• دوعایەکی هیدایەت بۆ مەدخەلییەکان و هاوبیرەکانیان.
• دوعایەکی سەرکەوتن بۆ مجاهیدانی فەلەسطين هاوسەنگەرەکانیان.
• دوعایەکی لەناوچوونی صەهيونییەتی جیهانی و لایەنگرانیان.
==============
سەرچاوە:
° { وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ مِنكُمۡ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ لَیَسۡتَخۡلِفَنَّهُمۡ فِی ٱلۡأَرۡضِ كَمَا ٱسۡتَخۡلَفَ ٱلَّذِینَ مِن قَبۡلِهِمۡ وَلَیُمَكِّنَنَّ لَهُمۡ دِینَهُمُ ٱلَّذِی ٱرۡتَضَىٰ لَهُمۡ وَلَیُبَدِّلَنَّهُم مِّنۢ بَعۡدِ خَوۡفِهِمۡ أَمۡنࣰاۚ یَعۡبُدُونَنِی لَا یُشۡرِكُونَ بِی شَیۡـࣰٔاۚ وَمَن كَفَرَ بَعۡدَ ذَ ٰ⁠لِكَ فَأُو۟لَـٰۤىِٕكَ هُمُ ٱلۡفَـٰسِقُونَ }
[سُورَةُ النُّورِ: ٥٥]
° تومارەکانی:(١٤٢٦)(١٣٩٥)(١٤٦٥)(١٤١٣)(١٣٩١).
------------
° یوتیوبی بەندە
https://youtube.com/@Sami_Mustafa?si=gRXtrW8uuJczj6SH
° فەیسبوکی بەندە https://www.facebook.com/sami.mustafa.3914
° پەیجی ئەیوبی https://www.facebook.com/ayobipage/
° توماری خوتبەکان
https://www.tg-me.com/tomari_xotbakan
° توماری وانەکان https://www.tg-me.com/+vfuNGkAFsuEzOGMykan
° توماری خوێندنەوە
https://www.tg-me.com/txwendinewe
=================
توماری خوێندنەوە (١٤٧٥)
...................................
(دیوانخانەی ئیبن تەیمییە -٧٧-)
(فاتيحە -١٤-)

ئیبن تەیمییە باسی سەرەتای سورەتی فاتیحە دەکات...
باسدەکات چون بە هەلە تێگەیشتنی سەرەتاکانی فاتیحە خەڵکانێکی دوور خستەوە لە ئەهلی سوننە و لە کوفر نزیک کرد!!

باسی (حمد) و (ملک) دەکات؛ چون ئەهلی سوننە بە (ڕەحمەتی) خودا ڕێنمابوون بۆ تێگەیشتنی ماناکانی (حمد) و (ملک):
•1 مانای (حمد):
ئەهلی سوننە ئیمانیان هەیە کە خودای پەروەردگار توانای ئیختیاری بە مرۆڤ بەخشییە و مرۆڤ خێر و شەڕ هەڵدەبژێرێت؛ بە هەڵبژاردنی خێر سوپاسگوزاری خودای پەروەردگار دەکات.

•2 مانای (ملک):
ئەهلی سوننە ئیمانیان هەیە کە خودا خالقی مرۆڤ و خالقی کارەکانی مرۆڤە! هیچ کردەوەیەکی مرۆڤ لە قەدەری ئەو دەرناچێت.
ئەم دوو بڕوادارییەش لای ئەهلی سوننە دژبەیەک نین چونکە مرۆڤی خاوەن ئیختیار غەیب نابینێت و خوداش حیکمەتی ڕەهای هەیە.
∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆
لە بەرامبەر ئەهلی سوننەدا سێ طائيفە لە (ڕەحمەت) دوورکەوتن و ڕوویان کەوتە گۆمڕایی:
∆ یەکەمیان:
(قەدەرییەی موعتەزیلە/ نزيكن لە بیروڕای مەجوس)

•1 دانان بە ماناکانی (حمد) و توانای ئیختیاری مرۆڤ.
•2 ڕەتکردنەوەی ماناکانی(ملک)و دەرچوونی ئیختیاری مرۆڤ بۆ رەهایی و خەلقکردنی ئەفعالی خۆی؛ دوور لە قەدەری خودا!

∆ دووەمیان:(قەدەرییەی جەبرییە = نزیکن لە بیروڕای مشرکی مەککە)

•1 داننان بە نەبوونی ئیختیاری مرۆڤ! ئەمەش ڕەتکردنەوەی ماناکانی(حمد)ە!
چونکە بە بێ توانای ئیختیار مرۆڤ ناتوانێت سوپاسگوزاری بکات!
•2 تێگەیشتنی ڕەهای (ملک)بۆ خودای پەروەردگار؛ بە نەبوونی توانای ئیختیاری مرۆڤ!

∆ سىێیەمیان: (قەدەرییەی ئبلیسییە = نزیک لە ئیلحاد)

•1 داننان بە ماناکانی (حمد):
هەبوونی توانای پابەندبوونی مرۆڤ بە ئەمر و نەهی خودای پەروەردگار بە هەبوونی توانای ئیختیار لە مروڤ دا.
•2 داننان بە ماناکانی (ملک):
هەبوونی ئیرادەی ڕەهای خودا بۆ قەزاو قەدەر.
ئیدعای دژبەیەکاتی نێوان ئەمر و نەهی و قەزاو قەدەر هەروەها دژبەیەکاتی نێوان ئیرادەی ڕەهای خودا و ئیختیاری مرۆڤ!
ئەمەش ڕەتکردنە بۆ حیکمەتی خودا کە ڕەهایە و ئیحاطەی پێ ناکرێت و پێشەڵکردنە بۆ عەقلی ئینسان کە دان بە هەبوونی ئیختیار دێنێت وەکو شتێکی بەڵگە نەویستە!
{ر:جامع المسائل ١/ ١٢٩ و توماری ٥٥١ }
∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆
لە کۆتاییدا:
با ئاگاداری ئەم سێ وشەیەی سەرەتای فاتیحە بين:
• الحمد
• الرحمة
• الملك
داوا لە خودای پەروەردگار بکەین بە ڕەحمەتی خۆی ڕێنمامان بکات بۆ جوان تێگەیشتنی ماناکانی (حمد) و (ملک) کە جوان تێگەیشتنیان ئیمانە بە (قەدەر) و ماندوونەناسییە لە کارەکانی بەندایەتی بە پابەند بوون بە ئەمر و نەهی خودای پەروەردگار لە پێناو خودای پەروەردگار...
=============
سەرچاوە:
° سەرەتای سورەتی فاتیحە.
------------
° یوتیوبی بەندە
https://youtube.com/@Sami_Mustafa?si=gRXtrW8uuJczj6SH
° فەیسبوکی بەندە https://www.facebook.com/sami.mustafa.3914
° پەیجی ئەیوبی https://www.facebook.com/ayobipage/
° توماری خوتبەکان
https://www.tg-me.com/tomari_xotbakan
° توماری وانەکان https://www.tg-me.com/+vfuNGkAFsuEzOGMykan
° توماری خوێندنەوە
   https://www.tg-me.com/txwendinewe
=================
توماری خوێندنەوە (١٤٧٦)
...........................
(بلعەرەبى -٦-)
(عصر السرعة و المال)

في مكتبتي شيء من (الانتيك) منه هاون طحن قديم -الصورة في الاسفل- عمل يدوي مكتوب عليه:
• العدل اساس الملك.
• الحلم سيد الأخلاق.
وربما هذا ما جذب انتباهي إلى شرائه بدل أن أشتري بعض الكتب! وربما لي الحق في ذلك لأن الحكمتين كادا أن يكونا محل إجماع عند عقلاء البشر على اختلاف اديانهم و اجناسهم و مشاربهم...

∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆

لا أريد أن اطول عليك...
الذي أريد تقيده في هذا (التومار) أمر آخر وهو خاطرة زورتها في نفسي ثم كتبتها على شكل سؤال و جواب فقلت:
عمر هذا الهاون ربما نحو ميئة عام؛ ماذا لو كان صنع في هذا الزمان؟
✓ الجواب:
لو صنع في يومنا هذا لرسم عليه صانعه بدل الحكمتين صورتين:
• صورة لاعب كرة مشهور!
• صورة نجمة سنمائية شبه عارية...!

وحسب وعي الناس اليوم و وفق قياساتهم للأمور نقول: ربما من حق صانعه اليوم أن يفعل ذلك؛ فهي الطريقة المثلى لبيعه بثمن أكثر و وقت أقل...
ونحن في عصر السرعة و المال!....

هذا ما صنع الإلحاد ببني البشر بدلوا غذاء الروح من الحكمة إلى غذاء الجسد من الشهوات للصور! وحولوا مكارم الاخلاق و نزه العقول إلى سفاسف الأمور و جشع البطون!
ثم يأتي السفيه المتخلف و يقول الدين سبب التخلف!
∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆
وختاما:
رحم الله الطغرائي لما قال في لاميته الشهيرة -لامية العجم-:
ماكنتُ أوثرُ أن يمتد بي زمني
حتى أرى دولة الأوغاد والسفلِ
================
سەرچاوە:
° { لَعَمۡرُكَ إِنَّهُمۡ لَفِی سَكۡرَتِهِمۡ یَعۡمَهُونَ }
[سُورَةُ الحِجۡرِ: ٧٢].
------------------
° پەیجی ئەیوبی https://www.facebook.com/ayobipage/
° یوتیوبی بەندە
https://youtube.com/@Sami_Mustafa?si=gRXtrW8uuJczj6SH
° فەیسبوکی بەندە https://www.facebook.com/sami.mustafa.3914
° توماری خوتبەکان
https://www.tg-me.com/tomari_xotbakan
° توماری خوێندنەوە
https://www.tg-me.com/txwendinewe
° توماری وانەکان https://www.tg-me.com/+vfuNGkAFsuEzOGMykan
-----------------
توماری خوێندنه‌وه‌ (1477)
...............................
(حجاب ـ9ـ )

(كارل ماركس / 1818- 1883) فه‌یله‌سوف و ئابورناسی جیهانی و خاوه‌نی وشه‌ ناپه‌سه‌ند و ناوداره‌كه‌: (ئاین ئه‌فیونی گه‌لانه‌)...
له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا له‌گه‌ڵ سێ كچه‌كه‌ی و هاوڕێیه‌كی ده‌رده‌كه‌وێت....
به‌ خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد بۆ ئه‌م وێنه‌یه‌ و جلوبه‌رگی كچه‌كانی (ماركس) -کە بە ڕادەیەکی باش داپوشراون- شتێكمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌ویش: ڕه‌چاوكردنی مانه‌وه‌ی فیتره‌تی ئینسان و نەریتی كومه‌ڵگاكانی مرۆڤایەتی لای کەسانێک کە مولیحد و بێ دینش بن!

∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆
له‌ كوتاییدا:
جێگای ئه‌سه‌فه‌ كه‌ مولیحد و بێ دینه‌ کوردەکانمان نه ‌فیتره‌تیان ماوه‌، نه‌ ڕه‌چاوی نەریه‌تی كومه‌ڵگای كورده‌واری خۆیان ده‌كه‌ن! داپوشینی ئافره‌تی كورد بۆ روخساری خۆی به‌ ناپه‌سه‌ند ده‌زانن و ئاره‌زومه‌ندی ڕووتوقوتی هزری جێنده‌ر و نسوییه‌تن! كه‌ دژه‌ بۆ فیتره‌تی ئینسان و كه‌لتوری زۆرینه‌ی كومه‌ڵگاكانی مرۆڤایه‌تی به‌ درێژایی مێژوو!
∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆
سه‌رچاوه‌:
ﵟفَلَمَّا ذَاقَا ٱلشَّجَرَةَ بَدَتۡ لَهُمَا سَوۡءَٰتُهُمَا ‌وَطَفِقَا يَخۡصِفَانِ عَلَيۡهِمَا مِن وَرَقِ ٱلۡجَنَّةِۖ ﵞ [الأعراف: 22]
ـــــــــــــــــــــــــــ
° وێنەکە لە کتێبی (کارل مارکس سیرة حياته للكاتبة ستيبانوفا ) وەرگیراوە.
------------
° پەیجی ئەیوبی https://www.facebook.com/ayobipage/
فەیسبوکی بەندە https://www.facebook.com/sami.mustafa.3914
یوتیوبی بەندە
https://youtube.com/@Sami_Mustafa?si=gRXtrW8uuJczj6SH
° توماری وانەکان https://www.tg-me.com/+vfuNGkAFsuEzOGMykan
° توماری خوێندنەوە
https://www.tg-me.com/txwendineweت
° وماری خوتبەکان
https://www.tg-me.com/tomari_xotbakan
--------------
توماري خوێندنەوە(1478)
................................
(حوار حول جهاد غرة مع المخالف)

قالوا الجهاد في غزة عبث!
بل ليس بجهاد!
قلت:
✓ لو لم يكن من حكم جهاد غزة إلا تمني شباب الأمة و شيوخها الإستشهاد هنالك لكفى به حكمة...
✓ لو لم يكن من محاسن جهاد غزة إلا احياء أممية الاسلام و توحيد الشعوب المسلمة ضد العدو الواحد لكفى به نصرا....
✓ أضف إلى ذلك تمييز الخبيث من الطيب! وفشل المطبعين و تخجليهم!
✓ اضف إلى ذلك استقرار الكلمة على الجهاد إلى الأبد ومعناه لا استقرار للمحتل!
✓ أضف إلى ذلك تعليم أهل غزة - نسائها و أطفالها - التوحيد للعالم أجمع بصبرهم و شكرهم و تكبيرهم و استرجاعهم...
✓ أضف إلى ذلك فضح الصهيونية العالمية في العالم و ظهورهم على حقيقتهم النتنة المجرمة! حیث صحت النخبة الغربية من سباتها في الجامعات و نددت بتحرير فلسطين و وقفت في وجه الصهيونية جهارا؛ بعد ما تبين لها كذب إعلامهم و دجل أعلامهم وكانت هذه الوقفة من قبل من المستحيلات لولا جهاد غزة...
∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆
فلما سمع المخالفون الجواب تباكوا على الشهداء!
قلت: اتريدون طرد المحتل و عز الدنيا و نجاة الآخرة دون سيول الدماء واستشهاد الابرياء...؟!
ماذا صنع بكم الثراء!؟
∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆
فذكروني بمراحل السيرة النبوية (ﷺ) و اعتبار القوة و الضعف؛ قبل المواجهة وهم يقايسون حال الأمة و موقعها و ثرواتها اليوم على ايام استشهاد ثمية رضي الله عنها في مكة! تبريرا لنكول الأمراء و الرؤساء و الملوك عن حمل راية الجهاد لا اقول بالسيف و السلاح و إنما مجرد بقطع الامداد لأهل الصليب و الإلحاد وهم علی ذلك قادرون بجرت قلم...!
∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆
ثم ذكرتهم أن دفاعكم المتخاذل عن المتخاذلين من الأمراء و الحكام ذل إلى يوم القيام؛ وتخذيلكم المجاهدين نكول عن حمل الامانة.. وحسبكم عن ذلك السكوت....
ثم ذكرتهم أن الضعف في (الرجولة) لا غير وان علة المجادلين المتخاذلين الوهن -حب الدنيا و كراهية الموت-
وان أهل جهاد الشام لا يضرهم من خذلهم حتى يأتي أمر الله و هم كذلك...
∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆
وختاما
إننا في عصر تداعي الأمم و كثرتنا غثاء السيل؛ ومن هنا يشتد علينا واجب الدعوة إلى الله بقدر حاجتنا إلى صناعة رجال يشتهون الموت في سبيله كما يشتهي المحتل أن يعمر ألف سنة...
∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆∆
سەرچاوە:
° { كُتِبَ عَلَیۡكُمُ ٱلۡقِتَالُ وَهُوَ كُرۡهࣱ لَّكُمۡۖ وَعَسَىٰۤ أَن تَكۡرَهُوا۟ شَیۡـࣰٔا وَهُوَ خَیۡرࣱ لَّكُمۡۖ وَعَسَىٰۤ أَن تُحِبُّوا۟ شَیۡـࣰٔا وَهُوَ شَرࣱّ لَّكُمۡۚ وَٱللَّهُ یَعۡلَمُ وَأَنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ }[ البقَرَةِ: ٢١٦].
---------------------
° یوتیوبی بەندە
https://youtube.com/@Sami_Mustafa?si=gRXtrW8uuJczj6SH
° فەیسبوکی بەندە https://www.facebook.com/sami.mustafa.3914
° پەیجی ئەیوبی https://www.facebook.com/ayobipage/
توماری خوتبەکان
https://www.tg-me.com/tomari_xotbakan
° توماری وانەکان https://www.tg-me.com/+vfuNGkAFsuEzOGMykan
° توماری خوێندنەوە
   https://www.tg-me.com/txwendinewe
==================
2024/05/16 15:56:58
Back to Top
HTML Embed Code: