ھەست بە نائومێدیەکی ڕەھا ئەکەم
لە حاڵی خۆم تێناگەم ھێندە
چوومەتە ناو ناخی خۆم تەنانەت ناتوانم
کەسێک تێبگەینم کە چی لە ناخم دەگوزەرێ
ھێندە بەتەنھای ژیاوم تا حاڵەتی خۆ
لەبیرچوونەوە ھەموو شتێک لە ناخمدا بۆتە
ترسێک کە ناھێڵێت
کارێک ئەنجام بدەم!
هیچتان شایەنی خۆشەویستیە قوڵەکەی من نین :)!
گرنگی دانی زیادە ئیھمالـی ئەھێنێت!
خۆزگە ناخی هەمووتان وەک قسەکانتان جوان ئەبوو :).
باسی ژیانێکی خۆشت بۆ ئەکەن
گەمژە مەبە باوەریان پێمەکە :)
ئەگەر تۆ ئیهمالم بکەی!
منیش ئەیکەم.
ئەگەر تۆ دەست بە قسەکردن نەکەی،
منیش نایکەم.
ئەگەر تۆ هەوڵ نەدەی ،
چ پێویستە من هەوڵ بدەم!
پێی بڵێ زەواج نەکات جارێ
زەواج بۆ ئەوە نییە کە ئەبێ ھەر بکرێ
لە حاڵەتێکدا دەکرێ کە نەوەیەکی باشتر لە خۆت دروست بکەی
منالێکی جوانتر ، دەوڵەمەند تر ، بەھێزتر لە خـۆت .
سودی چییە ئەگەر نەگبەتی لەگەڵ ھەژاری زەواج بکا!؟
تێنەگەشتوویی لەگەڵ قسەی خەلک زەواج بکا!
حەز و ئارەزوو لەگەڵ ترسی پیر بوونا زەواج بکا!
چ شتێک ئەبەخشن بە خۆیان و ئەم جیھانە جگە لە نەگبەتی زیاتر و مناڵی روخاوتر و خەمی زیاتر !
سادەیی مرۆڤی گەورە
بەرهەم دەهێنێت♥️!
بوو بوو,نەبوو وازی لێبێنەھ !
كارەسات ئەوەیە ئینسان نە بۆ ڕۆحی بژی نە بۆ جەستەی ، بۆ ئەوە بژی خەڵک لێی ڕازی بن هیچ شتێک هێندەی ستایشی خەڵک فریودەر نییە، تا کەمتر لە ژیان تێبگەین، زیاتر ستایش دەکرێین
ئێمە بۆ خۆمان ناژین
بۆ ئەوە دەژین بۆچوونی خەڵک لەسەرمان ئەرێنی بێت ، ئەوەندە لەبن هەژموونی بۆچوونی خەڵکداین، حەقیقەتی خۆمان دەشارینەوە و خۆمان وا پیشان دەدەین وەک بەلای خەڵکەوە پەسەندە ، بۆ ئەوەی جێی ڕەزامەندیی خەڵک بین، ئامادەین دەست لە لایەنە گەشەکانی خۆمان هەڵبگرین ئامادەین خۆمان وەک گوێرایەڵ و ترسنۆک نمایش بکەین ئەگەر ئەو نمایشە وێنەمان لەبەر چاوی خەڵک جوان بکات!
پێتان وتراوە کە ژیان تاریکاییە!
لە چاوێك کە جوانی نابینێت
لە گوێچکەیەك کە موزیك نابیستێت
لە عەقڵێك کە بێ ئاگایە لە حەقیقەت
لە دڵێك خورپە نەکات و نەسووتێت
ئەبێت "بترسین"!
بەجدی تـۆ هێشتا متمانە بە مرۆڤ ئەکەی؟
وەلێ قسەیەکی زۆرم هەیە،
بەڵام ڕۆحم ئەوەندە پەست و لاوازە
کە قورسایی هیچێک لە وشەکان هەڵناگرێت.
ـ "اللَّهُمَّ اِنَّکَ عَفُوٌ کَريمٌ تُحِبُ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي"🤍
تێبینیم کردووە
هەر شتێک کە نیمە بڕیارە جوان بێت🖤!
2024/06/16 09:32:37
Back to Top
HTML Embed Code: