Telegram Web Link
Forwarded from بەکورتى
(١٣) خاڵی گرنگ سەبارەت بە زەکات
ئەوەى گرنگ بێت تۆی موسڵمان بیزانیت سەبارەت بە زەکات بەکورتى بۆت باس دەکەین بە هیواى ئەوەى سودی لێ ببینی و شارەزا بیت لێی :

۱.  زەكات فەرزە و یەكێكە لە پێنج پایەكەی ئیسلام و هەرکەس باوەڕی پێی نەبێت بێباوەڕ دەبێت .
۲. ئەو کەسەى زەکات نەدات ماڵ و سامانەکەى لە دۆزەخدا دەکرێتە پلێت و سور دەکرێت و لاشەی پێ داخ دەکرێت .
۳.  زەکات دان ناخ و دەرونت پاک دەکاتەوە ، فێری بەخشندەییت دەکات ، بەرەكەتیش دەخاتە ماڵ و سامانتەوە .
٤. زەکات واجب دەبێت لە دانەوێڵە و بەروبووم ،  وشتر و مانگاو مەڕ و بزن ، زێـڕ و زیـو یان ئەوەی شوێنیان دەگرێتەوە لە پارەی وشك ،  و ئەو شتەش بارزگانی پێوە دەكرێ و ئامادەیە بۆ فرۆشتن.
٥. زەکات بەچەند کۆمەڵێک دەدرێ لەوانە فەقیر و نەدارەکان وە باشتر وایە بدرێت بەو فەقیرو نەدارانەی کە خزمن.
٦. دروست نییە زەكات بدرێت بەو كەسانەی كە نەفەقەیان لەسەر ئەمە بەڵكو لەماڵی خۆی بەشیان دەدات.
٧.  دروست نیە زەكات بدرێت بە دایک و باوک ، هەروەها نابێت دایک و باوک زەکات بدات بە منداڵی خۆی .
٨.  هەر كەسێك قەرزی لای كەسێكی هەژار بوو ، و خستیە بەر زەكات ئەوا دروست نیە ، وە یان بڵێ زەكاتت دەدەمێ بەو مەرجەی تۆش قەرزەكەم بدەیتەوە ئەمە بە زەكات حساب نی یە و دروست نیە .
٩. زەکاتی کرێی خانو و دوکان و زەوی و سەیارە .... گەر کرێکەى کۆکرایەوە و گەشتە حەدی زەکات و ساڵی بەسەردا ڕۆشت ئەوا زەکاتى دەدەی ، بەڵام گەر مانگانە کرێکەت سەرف کرد ئەوا هیچ زەکاتی تێدا نیە .
١٠. گەر کەسێک پارەى دانابێ ژن بێنێ یان خانوو بکڕێ یان سەیارە یان هەر کارێکی تر ئەوا دەبێت زەکاتەکەی بدات مادام گەشتبێتە حەدی زەکات و ساڵی بەسەردا ڕۆشتبێ .
١١. هەر کەس پارەى لەماڵدا هەبێت و لەو لاشەوە قەرزار بێ ئەوا دەبێ زەکاتى پارەکەى بدات مادام گەشتبێتە حەدی زەکات و ساڵی بەسەردا ڕۆشتبێ و بەنیاز نەبێ جارێ قەرزەکە بداتەوە ، واتە : کە ئامادە نیە قەرزەکە بداتەوە دەبێ زەکاتەکەى بدات .
١٢. بۆ ئەمساڵ (٢٠٢٣) گەر پارەکەت لە (٧) ملیۆن و (٢٠٠) هەزار زیاترە ئەوا هەمووی دابەشی (٤٠) ی بکە بڕی زەکاتەکەت بۆ دەردەچێت . بۆ نمونە لە (١٠) ملیۆن (٢٥٠) هەزار زەکاتی تێدایە واتە بۆ یەک ملیۆن تەنها (٢٥) هەزار زەکاتی تێدایە ، وە لە یەك دەفتەر دۆلار دوو وەرەقە و نیو زەكاتی تێدایە  .
١٣. خشڵ و ئاڵتونی ئافرەتیش مادام گەشتبێتە حەدی زەکات و ساڵی بەسەردا ڕۆشتبێ زەکاتی دەدرێ بەتایبەت کە بەکاری نەهێنێت .
-----------------------
بەکورتى (٢٦٨)
خزمەتگوزاری (وەڵامی خێرا) لە کەناڵی بەکورتى
هەر پرسیارێکت هەبوو سەبارەت بە ڕۆژووی ڕەمەزان بینێرە بۆ ئەم لینکە إن شاء الله لە ماوەیەکی کەمدا وەڵام دەدرێیتەوە .
https://www.tg-me.com/malpariba8
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
1400 ساڵ پێش ئێستا پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم چی فەرموە؟ زۆر گرنگە بۆ هەموو تاجر و دوکاندار و دۆلار فرۆشێک
Forwarded from بەکورتى
ڕۆژوو گرتن سێ پلە و ئاستە

ابن قدامە رحمە الله دەفەرمێ :
ڕۆژوو گرتن سێ پلە و ئاستی هەیە
یەکەم : ڕۆژوو گرتنی گشتی
دووەم : ڕۆژوو گرتنی تایبەت
سێیەم : ڕۆژووگرتنی تایبەتی ناو تایبەتییەکان

جا ڕۆژوو گرتنی گشتی بریتی یە لە : خۆگرتنەوە لەخواردن و خواردنەوە و سەرجێێ لەگەڵ خێزان .

ڕۆژووگرتنی تایبەتیش بریتی یە لە : پاراستنی چاو و زمان و دەست و گوێ و سەرجەم ئەندامەکانی لاشە لەحەرام و تاوان .

بەڵام ڕۆژوو گرتنی تایبەتی ناو تایبەتییەکان بریتی یە لە : گرتنەوەی دڵ لە بیرۆکەی خراپ و ئەو بۆچون و کاروکردەوانەی کە مرۆڤ دوور دەکەنەوە لە خوای گەورە .

بۆیە کەسی ڕۆژووان ئەوەی بەحەق بەڕۆژووە ئەوەیه کەڕۆژوو کاریگەری دەبێت لەسەر خو ڕەوشتی ومامەڵە کردنی لەگەڵ کەسانی تردا و ڕۆژوەکەی لەخوا نزیکی دەکاتەوە، بەڵام ئەو کەسەی کەتەنها وەک عادەتێک بەڕۆژوو دەبێت ، بەشێوەیەک بەڕۆژوو دەبێت کاتێ دەبینێت خەڵک بەڕۆژووە ودەیشکێنێت کاتێ دەبینێت خەڵک شکاندوویانە ، وبەشێوەیەکی ئیمانی نەچووەتە نێو قوتابخانەی ڕۆژووەوە ، یاخود وا لەڕۆژوو گەیشتووە کەتەنها خۆ گرتنەوەیە لەخواردن وخواردنەوە و زمان وچاوی بەرەڵا کردووە لەشتە حەرامکراوەکان و نایان پارێزێت ئەوا تەنها برسێتی و تونێتی بۆ دەمێنێتەوە .
بۆیە زۆر گرنگە کەسی ڕۆژووەوان ئاگاداری گوناە وتاوان بێت لەڕەمەزاندا ، چونکە خێری ڕۆژوو کەم دەکاتەوە ، وهیچ مانایەک بۆ حیکمەتی ڕۆژوو ناهێڵێتەوە ، هاوشێوەی درۆ وغەش ودوو زمانی وتەماشا کردنی شتی حەرام ، وگوێکرتن لەگۆرانی ومۆسیقا ، وجگە لەم تاوانانەش .
.....................
بەکورتى (٢٦٩)
خزمەتگوزاری (وەڵامی خێرا) لە کەناڵی بەکورتى
هەر پرسیارێکت هەبوو سەبارەت بە ڕۆژووی ڕەمەزان بینێرە بۆ ئەم لینکە إن شاء الله لە ماوەیەکی کەمدا وەڵام دەدرێیتەوە .
https://www.tg-me.com/malpariba8
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لەگەڵ ڕۆشتنى سێیەکی ڕەمەزان تەنها دو خولەک گوێ لەم کورتە وتارە بگرە
پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم دەفەرموێ : ھەموو ڕۆژێک کە بەیانی دادێت دوو فریشتە دێنە خوارێ یەکێکیان دەڵێت:
ئەی خوایە ئەوەی دەبەخشێت ئەو ماڵەی بۆ لەجێگەی دانێوە و جێگەی بۆ پڕ بکەیتەوە.
وە ئەوەی تریان دەڵێت ئەی خوایە ئەوەی دەستی گرتۆتەوە و نابەخشێ ماڵەکەی بەھەدەر بەری.
جا برای بەڕێز : ئەوەی دەبەخشێ دوو قازانج دەکات :
یەکێکیان پاداشتی بەخشینەکەی کە لە ڕۆژی دواییدا چاوەڕێی دەکات.
وەئەوەی تریان کە ماڵەکەی کەم نابێتەوە بەڵکو چەندی بەخشیوە ئەوەندە یان زیاتر دێتەوە جێگەی.
بەڵام ئەوە کە نابەخشێ دووزیانی لێ دەکەوێ:
یەکەمیان ھیچ پاداشتی بەخشینی نییە لە دوا ڕۆژدا .
وەھەروەھا ئەو نەبەخشینە دەبێتە ھۆی لەناو چونی ماڵەکەی .
Forwarded from وه‌ڵامه‌كان
بە یەک کلیک (30) کتێبى کوردی سەبارەت بە حوکم و ئادابەکانى مانگی ڕەمەزان بەدەست بێنە و ئەوەى تۆى موسڵمان پێویستت پێی دەبێ تێیدایە .
https://ba8.org/Ktebxane/Besh/15
Forwarded from بەکورتى
حوکم و ئادابەکانی سەرفترەدان لە (١٠) خاڵی گرنگدا.

خوشک و برایانی بەڕێز : ئەم (١٠) خاڵە بخوێنەوە (١٠) زانیاری و حوکمی شەرعیت دەستدەکەوێ بە پوختی سەبارەت بەسەرفترە ، گەر ویستت بەڵگەکانیش بزانی ئەوا ئەو لینکەی خوارەوەش بکەرەوە.

١. حوکمەکەی
زەکاتی سەرفترە فەرز و واجبە لەسەر ھەموو کەسێکی گەورە و بچووک و لەهەر دوو ڕەگەزی نێر و مێ لە موسڵمانان .
٢. پیاو لە جیاتی کێ دەیدا ؟

موسوڵمان سەرفترە دەدات بۆ خۆی و ھەموو ئەوانەی کە نەفەقەیان لە سەرێتی لە بچووک و گەورە و نێر و مێ .
٣. بە کێ دەدرێت ؟

سەرفترە تەنھا دەدرێت بەو کەسانەی کە شایستەن ، ئەوانیش تەنھا بریتین لە ھەژار و کەم دەستەکان .
٤.  کاتەکەی :

زەكاتی سەرفترە لە دوای خۆر ئاوابوونی ئێوارەی شەوی جەژن واجب و فەرز دەبێت ،  بەڵام ڕوخسەت دراوە بە ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ پێش جەژنیش بدرێ ، بەڵام نابێ پێش (٢٨) ڕەمەزان بدرێت .
٥. حیکمەت لە سەرفترە

خوای دانا و زانا سەرفترەی فەرز کردووە لەبەر دوو هۆکار :
ٲ. بۆ پاک کردنەوەی ڕۆژووان لە ووتەی پڕوپوچ و کرداری خراپە .
ب. وە بۆ ئەوەی خواردنێکیش بێت بۆ فەقیر و ھەژاران .
٦. چی دەدرێ بۆ زەکاتی سەرفترە و بڕەکەى چەندە؟

زەکاتی سەرفترە دەبێت تەنھا بە خواردن (طعام) بدرێت ، لەو جۆرە خواردنانەی کە خەڵکی ھەر سەردەمێک دەیخوات کە ئێستا بە زۆرینەى خەڵک برنج دەخوات و بڕەکەشی بۆ هەر نەفەرێک نزیکەى دوو کیلۆ و نیوە .
٧.  پارەدان بۆ سەرفترە
 
سەرفترەدان لە سەردەمی پێغەمبەردا (ﷺ) بە خواردن و قوتی ئەو سەردەمە دراوە نەک بە پارە ، وە لە مەزھەبی ئیمامی (شافعي)دا پەیڕەوی سوننەتی پێغەمبەر (ﷺ) کراوە تێیدا و دەبێت تەنھا خواردن بدرێت بە سەرفترە و پارە نابێت و دروست نییە .
٨. هەرکەس بیری چوو سەرفترە دەربکات

هیچ تاوانێکی لەسەر نی یە ؛ چونکە عوزری هەیە ، بەڵام پێویستە هەر کات کەوتە بیری دەری بکات با دوای جەژنیش بێت .
٩. ئەوانەى لە دەرەوەى وڵاتن

ئەو کەسانەى لە دەرەوەی وڵات دەژین گەر لەوێ فەقیریان دەست نەکەوت سەرفترەکەى بدەنێ ، ئەوا دروستە کەسێک بکەن بە وەکیل لە کوردستان و سەرفترەکەى بۆ دەربکەن.
١٠. ئافرەتى دووگیان سەرفترەى حەملەکەى دەدات؟

دروستە زەکاتی سەرفترەی بدرێت ، بەڵام واجب نیە بەڵکو موستەحەبە و ئاساییە بدرێت.
--------------------
بەکورتى (٢٧٢)
بۆ زانیارى زیاتر لەسەر سەرفترە ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/Besh-81
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
▪️بیریت ئەکەم مامۆستاکەم ....

وەک وەفایەک چەناڵەکەی بڵاو بکەنەوە مامۆستایەکی بەناحەق کوژراو...

https://www.tg-me.com/ramazanshakor
Forwarded from بەکورتى
شەوی قەدر.pdf
411 KB
بۆ زیاتر خزمەت کردن و شارەزابوونی ئێوەى بەڕێز لە حوکمە شەرعییەکان لەمەودوا جگە لە بابەتی کورتى ڕۆژانە ، إن شاء الله هەوڵدەدەین حوکمە شەرعییەکان بەشێوەى نامیلکەش بە پوختى و خاڵبەندی بۆ ئێوەى بەڕێز بڵاوبکەینەوە.
نامیلکەى دووەممان بریتی یە لە (40 خاڵی گرنگ سەبارەت بە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان و شەوی قەدر) .
لەم نامیلکەیە وەڵامی هەموو پرسیارەکانى تۆی بەڕێزی تێدایە سەبارەت بە شەوی قەدر .
مژدە .... مژدە
کتێبە بەنرخەکە (پوختەى فیقهی عیبادەتەکان) کەوتە بازاڕەوە
ئەم کتێبە
* پێکهاتووە لە زیاتر لە(2300) بابەت و حوکمى فیقهی پێویست لە بوارەکانى (پاکوخاوێنی ، نوێژ ، ئەحکامەکانى جەنازە ، ڕۆژوو، زەکات ، حەج و عومرە) .
* گوزارشتی ئاسان و ڕیزبەندی و بابەکانى بەجوانى ڕێکخراوە لەگەڵ ڕوونى و کورتى دا .
* گرنگی دەدات وتەى پەسەند لە نێو وتەى زانایاندا لەگەڵ ناوهێنانى مەزهەبەکاندا .
* ئەم کتێبە بیرخەرەوەیە بۆ زانا و مامۆستایان و یارمەتیدەرى فێرخوازە و بەسە بۆ خەڵک بەگشتى .
----------------------
ئێستا لە ناوەندی تیشـک دەست دەکەوێت
ناونیشان:سلێمانی-بازاڕی ئاوباریک-بەرامبەر کاسۆمۆڵ-نهۆمی یەکەم-دوکانی ژمارە ٦٩ و ٧٠
گەیاندن هەیە بۆ هەموو شارەکان
٠٧٧٠٨١٦٤٦٩٩
٠٧٥٠١٩٩٢٤٠١☎️
Forwarded from بەکورتى
بەراورد كردنێك لە نێوان تاقی كردنەوەی دونیاو تاقیكردنەوەی ڕۆژی دوایی
بۆ ئەو قوتابیە بەڕێزانەی کەبەهۆی خوێندن و تاقیکردنەوەی قوتابخانەوە ڕۆژوو ناگرن و کەمتەرخەمی دەکەن تکایە بەوردی ئەم جیاوازییانە بخوێنەوە لەنێوان تاقیکردنەوەی ڕۆژی دوایی و تاقیکردنەوەیی دونیا

١. تاقیكردنەوەوەی ڕۆژی دوای لەلایەن پەروەردگارەوە دەكرێت.
تاقیكردنەوەی دونیا لەلایەن مرۆڤەكانەوە دەكرێت.

٢. تاقیكردنەوەی ڕۆژی دوایی لە ساحەی مەحشەر دەكرێت كە تیایدا خۆر نزیك دەبێتەوە لە خەڵكی بەئەندازەی میلێك.
تاقیكردنەوەی دونیا لە هۆڵ و قاعەیەك دەكرێت كەتیشكی خۆر نادات لە قوتابیان.

٣. تاقیكردنەوەی ڕۆژی دوایی ماوەكەی پەنجا هەزار ساڵە.
تاقیكردنەوەی دونیایی ماوەكەی چەند سەعاتێكە.

٤. تاقیكردنەوەی ڕۆژی دوایی هیچ كەس ناتوانێت غەش و فێڵ یان درۆی تیدا بكات.
تاقیكردنەوەی دونیایی دەگونجێت هەندێك كەس غەش و فێڵ و تەزویرو واسیتەی تێدا بكەن.

٥. تاقیكردنەوەی ڕۆژی دوایی ناچاریەو دەبێت هەموو كەس تیایدا بەشداربێت
تاقیكردنەوەی دونییای ئیختیاریەو بەهەڵبژاردنی مرۆڤ خۆیەتی، بەڵكو دەتوانێت هەر بەشدار نەبێت تێیدا.

٦.تاقیكردنەوەی ڕۆژی دوایی مۆڵەتی دوبارەكردنەوەو گەڕانەوە بۆ دونیایی تیدا نیە.
تاقیكردنەوەی دونیایی دەتوانیت دوبارەی بكەیتەوە جا لەدەوری دووەم یاخود لەساڵێكی تر.

٧. لە تاقیكردنەوەی ڕۆژی دوایی لێپرسینەوە لە هەموو شتێك كە مرۆڤ ئەنجامی دابێت دەكرێت بە گەورە و بچوكەوە بە نهێنی و ئاشكراوە.
لە تاقیكردنەوەی دونیایی لێپرسینەوە لە چەند شتێكی دیاری كراو دەكرێت.

٨. لە تاقیكردنەوەی ڕۆژی دوایی هیچ كەس ناتوانێت هاوكاری یەك بكات بەڵكو لەڕۆژی دوایدا دایك و باوك لەمنداڵەكەیان ڕادەكەن برا لە برا ڕادەكات، ژن و مێرد لەیەك ڕادەكەن.
لە تاقیكردنەوەی دونیایی هەموو هاوكاریەكی قوتابی دەكرێت بۆ ناجح بوون جا پێش تاقیكردنەوە یان هەندێك جار لەناو تاقیكردنەوەكەش.

٩.كەوتن لە تاقیكردنەوەی ڕۆژی دوایی دەبێتە هۆی چونە ناو ئاگری دۆزەخ.
كەوتن لەتاقیكردنەوەی دونیایی دەبێتە هۆی دواكەوتنی ساڵێك لە خوێندن یان هەر زەرەرێكی تری دونیایی.
ئەوەی باسمان كرد بەراوردێكی كورت و كەم بوو لە نێوان تاقیكردنەوەی دونیایی و تاقی كردنەوەی ڕۆژی دوایی.
ئایا كام تاقی كردنەوە لای تۆ زۆر گرنگە؟
..................
بەکورتی (٢٧٥)
ئایا خوێندن و تاقیكردنەوە دەبێتە عوزر بۆ بەڕۆژوو نەبوون (حوكم و چارەسەر) ؟
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/35
(١٠) خاڵی گرنگ سەبارەت بە شەوانى قەدر
١. خوای گەورە فەزڵی مانگی ڕەمەزانى داوە بەسەر تەواوی مانگەكانی تردا و شەوانی كۆتاییش بەسەر شەوەكانی تردا و شەوی قەدریش بەسەر ئەم دە شەوەدا.
٢. بۆیە پێی دەوترێت قەدر لەبەر ڕێز و شكۆ و پلەبەرزی لای خوای میهرەبان و دابەزینی قورئان و فریشتەكان و خێرو بەرەكەت و ڕەحمەت و لێخۆشبوون لەو شەوەدا.
٣. پێغەمبەری خوا ﷺ لە دە شەوی كۆتاییدا خۆى یەکلا دەکردەوە بۆ عیبادەت و خواپەرستى و هەوڵێكی زۆری دەدا و جیاواز لە شەوەكانی تر و خێزانەكانیشی بە خەبەر دەهێنا. .
٤. عیبادەت کردن لە دە شەوی كۆتایی ڕەمەزان بازرگانیەکی زۆر گەورەیە و پاداشتەکەشی لە هەزار مانگ چاکترە .
٥. ئیعتیكاف و مانەوە لە مزگەوت بەنیەتی خواپەرستی سوننەتێكی گەورەیە و خۆتی لێ بێبەش مەكە ئەگەر چی تەنها ڕۆژێکیش بووە.
٦. زیندووکردنەوەى شەوانى قەدر تاوانەکانى پێشووت دەسڕێتەوە و پێغەمبەرى خواش ﷺ مژدەمان دەداتێ و دەفەرموێ : " مَنْ قَامَ لَيْلَةَ القَدْر إيمَانَاً وَاحْتِسَابَاً غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنبِهِ " واتە: هەر كەسێ شەوی قەدر زیندو بكاتەوە و باوەڕی پێی هەبێ و چاوەڕىێی پاداشتی خوا بێ، خوا لە تاوانەكانی پێشووی خۆش دەبێ.

٧. خوای گەورە شەوی قەدری شاردۆتەوە لەم ئوممەتە ، بۆ ئەوەی موسڵمانان خۆیان ماندوو بكەن بە خواپەرستیەوە هەر دەشەوەکە زیندوو بکەنەوە ، هەڵەیە کە تەنها شەوی بیست وحەوت دابنیشی و وازبهێنی لە شەوەکانى تر ، لەكاتێكدا پێغەمبەرى خوا ﷺ هەر دەشەوەكەى زیندوو کردۆتەوە.
٨. سوننەتە لە شەوی قەدردا ئەم دوعایە زۆر بكرێت: ( اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ، تُحِبُّ الْعَفْوَ، فَاعْفُ عَنِّي).
٩. دروست و شەرعیە بۆ ئافرەتی حەیزدار و زەیسانی شەوانى قەدر زیندوو بكەنەوە بە خواپەرستی و دوعا و زیکر و قورئان خوێندن جگە لە نوێژ و تەواف و ئیعتیكاف و مانەوە لە مزگەوت.
١٠. جیماع کردن و کارى سەرجێی لەگەڵ خێزاندا لە شەوانى قەدردا حەرام نیە و دروستە گەر لە ئیعتیکاف نەبێ ، بەڵام ئەوەندە هەیە کە موسڵمان دەبێ لەم شەوانەدا چاو لە پێغەمبەرى خوا ﷺ بکات و زیاتر کاتەکانى بە خواپەرستى و نوێژ و زیکر و قورئان خوێندن بەسەر بەرێت ، و مزگەوت ئاوەدان بکاتەوە.
-----------------------
بە کورتى (٢٧٧)

خزمەتگوزاری (وەڵامی خێرا) لە کەناڵی بەکورتى
هەر پرسیارێکت هەبوو سەبارەت بە ڕۆژووی ڕەمەزان بینێرە بۆ ئەم لینکە إن شاء الله لە ماوەیەکی کەمدا وەڵام دەدرێیتەوە .
https://www.tg-me.com/malpariba8
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وریا کردنەوەى موسڵمانان لە هەندێ هەڵە و تاوان لە شەوانى قەدردا
Forwarded from بەکورتى
زەکاتى کاڵای بازرگانى (عُروض التِّجارةِ)
زانایان بۆ چوونى جیاوازیان هەیە سەبارەت بە کاڵاى بازرگانى بەڵام بۆچوونى پەسەند لەلاى زۆرینەى ڕەهای زانایان لە کۆن و نوێدا بریتی یە لەوەى کە زەکاتى تێدایە بەڵکو کۆمەڵیک لە زانایان کۆدەنگی نەقڵ دەکەن .
کاڵاى بازرگانى بریتیە لە : هەر شتێک دانرابێت بۆ کڕین و فرۆشتن لە سەیارە و خانوو و زەوی و خۆراک و مۆبایل و کۆمپیوتەر و کەرەستەی بیناسازی و پارچەی ئۆتۆمبیڵ .... هتد .

مەرجەکانى زەکات لە کاڵاى بارزگانیدا :
١. بگات بە ئەندازەى واجب بوونى زەکات .(گەشتن بە نصابی زەکات )
٢. ساڵێک بەسەر خاوەندارێتیدا تێپەڕ ببێت .
٣. بە نیەتى کڕین و فرۆشتن دانرابێت .

چۆنیەتى دەرکردنى زەکاتى کاڵاى بازرگانى :
ئەو کەسەی کاڵاى بازرگانى هەیە لە کاتى سوڕانەوەی ساڵدا شتومەکەکانی جرد دەکات بەنرخى فرۆشتنى ئەو رۆژە و بڕی(٤٠/١) لێ دەردەکات .
لە کاتى جەرد کردندا بۆ دەرکردنى زەکات : نرخی فرۆشتنى ڕۆژ هەژماردەکات نەوەک ئەو نرخەى کە پێی کڕییووە.
پاشان :
ئەگەر بە کۆ کڕین و فرۆشتنى دەکرد (جوملە فرۆش) بوو ئەوا بە نرخی کۆ هەژماری دەکات .
وە ئەگەر تاک کڕین و فرۆشتنى دەکرد (مفرد)بوو ئەوا بە نرخی تاک هەژماری دەکات .
وە ئەگەر بە تاک و بەکۆ کڕین و فرۆشتنى دەکرد ئەوا کامیان زۆرترین مامەڵەیەتى ئەوەیان هەژمار دەکات .
پاش جەرد کردنى هەموو ئەو کاڵایانەى کە بۆ کڕین و فرۆشتن دانراوە و هەژمارکردنى بە نرخی فرۆشتنى ڕۆژ ئەوا بڕی (٤٠/١) لێ دەردەکات .
بەم شێوەیە : بڕی پارە ÷٤٠ = ئەندازەی زەکات.
بۆ نموونە :
بە دۆلار : ١٠٠ وەرەقە ÷٤٠ = ٢,٥
واتا لە یەک دەفتەر ٢,٥ نیووە زەکاتەکەیەتى .
بەدینار : ١ ملیۆن ÷٤٠ = ٢٥ هەزار
واتا لە یەک ملیۆن دینار ٢٥ هەزار زەکاتەکەیەتە .

چەند تێبینیەک :
١. مەبەست لە کاڵاى بازرگانى بریتیە لە هەموو ئەو کاڵایانەى کە بارزگانى و کڕین و فرۆشتنى پێوە دەکرێت نەوەک کەرەستەی بنچینەیى فرۆشگا :
بۆنموونە لە مارکێتێکدا : ڕەفەکان و ساردکەرەوە و قەپان بە کاڵاى بازرگانى دانانرێت .
٢. کە باسی زەکات دەکرێت لە ( خانوو یان زەویدا یان باخ ) مەبەست لێی بریتیە لە ئەوەى کە دانراوە بۆ کڕین و فرۆشتن وەکو ئەوەى لە نوسینگەکانى خانووبەرە کڕین و فرۆشتنى پێوە دەکرێت نەوەک ئەوەی کە تایبەتیە و کەسەکە بۆ خودی خۆی بەکار دەهێنێت .
٣. مەبەست لە زەکاتی ( ئۆتۆمبێل ) لە کاڵای بازرگانیدا بریتیە لە ئەو ئۆتۆمبێلانەى کە کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت وەکو ئەوەى لە پێشانگاى ئۆتۆمبێلدا (مەعەرەزی سەیارە) کڕین و فرۆشتنى پێوە دەکرێت نەوەک ئەو ئۆتۆمبێلانەى کە تایبەتى و کەسین .
٤. زەوی یان خانوو یان سەیارە ئەگەر بۆ بەکرێدان بوو نەوەک کڕین و فرۆشتن ئەوا زەکات لەسەر داهاتەکەیەتى ئەگەر کۆ بوویەوە و گەشت بە نصابی زەکات و پاشان ساڵێکى بەسەردا بڕوات .
والله أعلم .
-----------------
بەکورتی (٢٧٩)
خزمەتگوزاری (وەڵامی خێرا) لە کەناڵی بەکورتى
هەر پرسیارێکت هەبوو سەبارەت بە ڕۆژووی ڕەمەزان بینێرە بۆ ئەم لینکە إن شاء الله لە ماوەیەکی کەمدا وەڵام دەدرێیتەوە .
https://www.tg-me.com/malpariba8
گەر دەتەوێ لە دینەکەت شارەزا بیت ئەوا کەناڵی (بەکورتى) لەتلیگرام لای خۆت زیاد بکە ، کە تایبەتە بە ڕونکردنەوەی بابەت و حوکمە شەرعییەکان بەکورتی و پوختی بە شێوەی ڕۆژانە ، وە مانگانەش پێشبڕکێ بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجام دەدات و دەیان خەلاتی گرنگ بەسەر سەرکەوتووەکاندا دابەش دەکات ، لەگەڵ پێدانی بڕوانامە .
بۆیە داخڵی ئەم کەناڵە ببە و بیشینێرە بۆ هاوڕێکانت
https://www.tg-me.com/ba_kurty
Forwarded from بەکورتى
کۆبونەوەى ڕۆژى جەژن و جومعە پێکەوە

پرسیار : ئەگەر ڕۆژی جەژن کەوتە ڕۆژی جومعەوە ئایا ئەو کەسەى کە ئامادەى نوێژى جەژن دەبێ دروستە ئامادەى نوێژى جومعە نەبێت و نەچێت بۆ نوێژى جومعە؟


وەڵام : زانایان دوو بۆچونیان هەیە:
بۆچوونی یەكەم : جومعەى لەسەر ناكەوێ و دەبێت ئامادە بێت و ئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە لە : حەنەفیەكان و مالیكیەكان و شافعیەكان و وتەی زۆربەی زانایانە و وتەی پەسەندكراوی ابن المونزیر و ابن حەزم و ابن عبدالبرە.
چونکە خواى گەورە دەفەرموێ : (إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَاةِ مِنْ يَوْمِ الجُمُعة فَاسْعَوْا إِلَى ذِكْرِ اللَّه) [الجُمُعة: ٩]
لەم ئایەتەدا خواى گەورە نوێژى جەژنی جیا نەکردۆتەوە و بە گشتى باسی جومعەى کردوە کە واجبە ئامادە ببیت .
وە لەسەردەمی ئیمامی عوسماندا ڕەزاى خوای لێ بێ ڕۆژى جەژن کەوتە جومعەوە لە وتارى جەژن بە خەڵکەکەی فەرموو : ئەی خەڵکینە ئەمڕۆ دوو جەژنتان بۆ کۆبوەتەوە هەرکەس پێی خۆشە چاوەڕێی نوێژى جومعەش بکات لە خەڵکی لادێ و شوێنە دوورەکان (أهلِ العوالي) ئەوا با چاوەڕێ بکات ، وە هەرکەسیش پێی خۆشە با بگەڕێتەوە ئەوا ئیزنم داوە بگەڕێتەوە . رواه البخاري (٥٥٧١)
کەواتە : ئەمە تایبەتە بە خەڵکی لادێ و شوێنە دوورەکان ، چونکە ئەوان لەدەرەوەى شاری مەدینەوە دەهاتن بۆ نوێژى جەژن و ڕێگاکەیان دوور بوو قورس بوو لەسەریان جارێکی تر بگەڕێنەوە بۆ نوێژى جومعە .

وەهەروەها نوێژى جومعە فەرزە بە دەقی قورئان و سوننەت و یەکدەنگی زانایان ، بەڵام نوێژى جەژن هەندێک لەزانایان دەفەرمون سوننەتی موئەکەدەیە ، هەندێکیان دەفەرمون فەرزی کیفایەیە ، بەشێکی کەمیان دەفەرمون فەرزە ، کەواتە نوێژى جومعە لە نوێژى جەژن گرنگترە و نوێژى جەژن جێگاى نوێژى جومعە ناگرێتەوە .

بۆچوونی دووەم: ڕوخسەت دراوە هەر کەسێک ئامادەى نوێژى جەژن ببێ دروستە ئامادەى نوێژى جومعە نەبێت، بەڵام واجبە لەسەر ئیمام جومعە بكات و ئەمەش مەزهەبی حەنبەلیەكان و وتەی كۆمەڵێكە لە سەلەف و وتەی پەسەندكراوی ابن تیمیە و ابن باز وابن عوسەیمینە.
پوختەى باسەکە :
باشتر و چاکتر وایە ئامادەى هەردوو نوێژەکە ببی ، ئەگەر وات کرد ئەوا هیچ کەسێک ڕەخنەت لێ ناگرێ کە کارێکی هەڵەت کردووە ، بەڵام کە تەنها ئامادەى نوێژى جەژن ببی و واز لە جومعە بێنێ ئەوا خۆت دەخەیتە ناو خیلاف و ڕاجیاوازی زانایان و خۆتیش لە قەلەقی و دوودڵیدا دەبیت کە ئایا کارەکەم دروستە یان نا ، بۆیە ئامادەى هەردوو نوێژەکە ببە چونکە بەڵگەى بۆچونى یەکەم بەهێزترە کە دەفەرموێ : جومعەى لەسەر ناکەوێ و دەبێ ئامادە ببێ . والله أعلم
-------------------
بەکورتی (٢٨٢)
خزمەتگوزاری (وەڵامی خێرا) لە کەناڵی بەکورتى
هەر پرسیارێکت هەبوو سەبارەت بە ڕۆژووی ڕەمەزان بینێرە بۆ ئەم لینکە إن شاء الله لە ماوەیەکی کەمدا وەڵام دەدرێیتەوە .
https://www.tg-me.com/malpariba8
Forwarded from بەکورتى
چۆن تەوبە بکەم و دوای ڕەمەزانیش لەتاوان دووربم؟

برای خۆشەویستم، خوشكى بەڕێزم
وەكو بتەوێ پێم بڵێی: بەڵێ، نەفسم ئەیەوێ بگەڕێتەوە بۆ لای پەروەردگارەكەی، ئەیەوێ پەشیمان بێتەوە لە خراپیەكەى، نەفسم دڵنیا بووە لەوەى سەرفرازی لە شوێن كەوتنی هەواو ئارەزوەكان و ئەنجامدانی كارە حەرامەكاندا نیە.. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نازانم چۆن تەوبە بكەم؟ لە كوێوە یەكەم هەنگاو بنێم؟
منیش ئەڵێم: خوای مەزن چاكەى بۆ هەر بەندەیەكی خۆی بوێت، هۆكارەكانی بەدەستهێنانی بۆ ئاسان دەكات و یارمەتی دەدات، جا منیش باسی هەندێك لەو شتانە دەكەم كە یارمەتیت دەدەن و هاوكاریت دەكەن لە بۆ تەوبە كردن و گەڕانەوە:
یەكەم: ئیخلاص بوون بۆخوا، یانی ساغكردنەوەی نیەت، و پاككردنەوەی دڵ:
دووەم: موحاسەبەكردنی نەفس:
سێیەم: خۆت لەو شوێنانە دووربخەرەوە كە تاوانی تێدا ئەنجام دەدرێت:
چوارەم: واز لە برادەری خراپ بهێنە:
پێنجەم: زۆربیر بكەرەوە لە بەهەشت و دۆزەخ:
شەشەم: خۆت سەرقاڵكە بە كارێكی سوودبەخش و لە تەنیایی و دەست بەتاڵی دووربكەوە:
حەوتەم: بە گوێی هەواو ئارەزوت مەكە:
هەشتەم: دوعاكردن:
نۆیەم: هەروەها لەو شتانەی تر كە یارمەتیدەرن بۆ تەوبەكردن و گەڕانەوە:
هیوا كورت بوون، یادی قیامەت كردن، تێفكران لە قورئان، شەرم و حەیاكردن، بیركردنەوە لە سودەكانی خراپەنەكردن، نەزەرنەكردن، ئاگاداریكردنی بیر و هۆش و ختورە، چونكە سەرەتای هەرچی تاوانێك هەیە ختورە و بیرلێكردنەوەیە... لەگەڵ چەندین هۆكاری تر كە یارمەتیدەرن بۆ تەوبە كردن و بەردەوام بوون لەسەری.
وە هەروەها بیر لە عاقیبەت و زەرەر و زیانی تاوانەكان بكەرەوە
چونكە ئەگەر مرۆڤ زانی تاوانەكان عاقیبەتیان خراپە و داهاتوویان ڕەشە، سزاكەى لە بۆسەدایە و چاوەڕێیەتی، وای لێدەكات پێش هەموو شتێك واز لە تاوانكردن بهێنێت و تەوبە بكات لە تاوانەكان.
-----------------------
بە کورتى (٢٨٣)

خزمەتگوزاری (وەڵامی خێرا) لە کەناڵی بەکورتى
هەر پرسیارێکت هەبوو سەبارەت بە ڕۆژووی ڕەمەزان بینێرە بۆ ئەم لینکە إن شاء الله لە ماوەیەکی کەمدا وەڵام دەدرێیتەوە .
https://www.tg-me.com/malpariba8
Forwarded from بەکورتى
ئادابەکانى جەژن.pdf
428.2 KB
بە بۆنەى نزیک بونەوەى جەژنى ڕەمەزان پیرۆز دیارى و جەژنانەى ئێمە بۆ ئێوەى بەڕێز ئەم نامیلکە گرنگ و بەسوودەیە کە بە کورتى باسی ئادابەکانى جەژن و حوکمەکانى کراوە لە (٥٥) خاڵ دا ، ئەوەى گرنگە تۆى موسڵمان بیزانیت سەبارەت بە ئادابەکانى جەژن بۆت ڕوون کراوەتەوە .
جا هیوادارین بە وردی بیخوێنیتەوە و پاشان بینێرە بۆ هاوڕێکانت.
لەگەڵ کۆتایی هاتنی مانگی ڕەمەزان
ئەگەر کەسی دوڕوو دڵخۆش بێ بە کۆتایی هاتنی ڕەمەزان بەبۆنەی دوبارە ڕووکردنە حەزو هەوەسبازیەکانی کە ڕەمەزان بوبوە ڕێگر لەبەردەمیدا بەدرێژایی ئەم مانگە، ئەوا کەسی بڕوادار دڵخۆش دەبێ بە کۆتایی هاتنی ئەم مانگە لەدوای تەواوکردنی کارو خواپەرستیەکی چاک و باش بەئومێدی دەستکەوتنی پاداشت و فەزڵ و بە استغفار و تەکبیر دوایی پێ دەهێنێت.
Forwarded from بەکورتى
حیکمەت لە ڕۆژووی شەش ڕۆژ لە مانگی شەوال (شەشەڵان)

ئیبنو ڕەجەب (بەڕەحمەت بێت) فەرموویەتی :
دوبارە ڕۆژووگرتن لەپاش مانگی ڕەمەزان کۆمەڵێک سوودی هەیە ، لەوانە :
یەکەم : شەش ڕۆژ بەڕۆژووبوون لەمانگی شەوال لەگەڵ مانگی ڕەمەزان بەتەواوی پاداشتی ساڵێکی بەڕۆژووبونی هەیە .

دووەم : گرتنی ڕوۆژووی سوننەت لەمانگی شەعبان و مانگی شەوال وەکو نوێژی سوننەت وایە لەپێش و پاش نوێژە فەرزەکان ، بەوپێیە کەم وکوڕی و ناتەواوی لەڕۆژووی فەرز تەواو و کامل دەکات ، چونکە لەڕۆژی قیامەتدا کەموکورتى فەرزەکان بەسوننەت تەواو و کامل دەکرێن .

سێیەم : ڕۆژووگرتن لەمانگی شەوالدا بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان قەبوڵ بووە ، چونکە ئەگەر پەروەردگار کاروکردەوەی بەندەیەک وەربگرێت ئەوکات پاش ئەوە مۆفەقی دەکات بۆ کاروکردەوەی چاکەی تر.

چوارەم : ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان دەبێتە هۆی سڕینەوەی تاوانەکانی پێشوو ، وە ڕۆژووگران لەڕۆژی جەژندا پاداشت دەدرێنەوە لەسەر بەڕۆژووبونیان لەمانگی ڕەمەزان ، وە دوبارە ڕۆژووگرتنیان لەمانگی شەوالدا شوکرانە بژێری بەندەیە بۆ ئەو پاداشت و بەخششە ، وە چی پاداشت و بەخششێک هێندەی لێخۆشبونی پەروەردگار گەورەو مەزنە؟
..................
بەکورتی (٢٨٧)
https://www.tg-me.com/ba_kurty
2025/07/14 18:33:38
Back to Top
HTML Embed Code: