Telegram Web Link
Forwarded from بەکورتى
مژدە و ئاگاداری
ٳن شاء الله سبەینێ پێنج شەممە دوای نوێژی عەسر خولی چوارەمی پێشبڕکێی کەناڵی (بەکورتی) ڕادەگەیەنین ، کە تایبەتە بە (فەزڵ و گەورەیی نۆمینەی حاجیان و حوکم و ئادابەکانی قوربانی کردن) ، بیست خەڵاتیش ئامادە دەکرێت بۆ سەرکەوتووان .
هاوڕێکانتان ئاگادار بکەنەوە.
https://www.tg-me.com/ba_kurty
Forwarded from بەکورتى
خولی چوارەم.pdf
964.7 KB
مژدە ... مژدە ... مژدە
خوشک و برایانى بەڕێز : فەرموون بۆ خولی چوارەمی پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) کە تایبەتە بە (فەزڵ و گەورەیی نۆمینەى حاجیان و حوکم و ئادابەکانى قوربانی کردن)
بەم شێوەیە :
یەکەم : ئەم کتێبەى سەرەوە کە بە(pdf) دانراوە تەنها ئەمە داخلە بۆ تاقیکردنەوەکە.
دووەم : تاقی کردنەوەکە لەسەر (١٠٠) نمرەیە :
أ. (٦٠) نمرە بۆ پرسیارەکان .
ب. (٢٥) نمرەش بۆ ئەو بەڕێزەیە کتێبەکە هەمووی دەخوێنێتەوە.
ج. (١٥) نمرەش بۆ ئەو بەڕێزەیە کە ئەم پۆستە دەنێرێ بۆ پێنج لە هاوڕێکانى یان پێنج هاوڕێی ئاگادار دەکاتەوە لەم تاقیکردنەوەیە.
سێیەم : کاتى دەست پێکردنى تاقیکردنەوەکە(٢٤/٦/٢٠٢٣) دەبێت و بەشێوەی ئۆنلاین و بە هەڵبژاردن دەبێت.
چوارەم: ناونوسین ڕۆژی تاقیکردنەوەکە دەبێت.
پێنجەم :(٢٠) خەڵات ئامادە دەکرێت و هەر بەڕێزێک پێی خۆشە بەشدار بێت لە دابینکردنى خەڵاتەکان با پەیوەندیمان پێوە بکات.
ئامانج لەم پێشبڕکێیە تەنها بردنەوەى خەڵات نیە بەڵکو بۆ زیاتر شارەزابوونە لە حوکمە شەرعییەکان کە ئەمەش باشترین خەڵات و دیارییە .
---------------
هەر پرسیار و تێبینی و سەرنجێکتان هەبوو پەیوەندیمان پێوە بکەن :
https://www.tg-me.com/malpariba8
دایک و باوکی بەڕێز:
لەگەڵ هاتنی پشووی هاوین و داخستنى دەرگاى قوتابخانەکان هەوڵبدە منداڵەکەت زیاتر لە دینەکەى شارەزا بکەى لە ڕێگەى کتێبە پەروەردەییەکانەوە .
ئەم کتێبانە لە لایەن ستافی (ماڵپەڕی وەڵامەکان) ە وە ئامادە کراوە و بەسێ ئاستى جیاواز نوسراوە کە لە تەمەنی شەش ساڵی یەوە دەست پێ دەکات تاکو پانزە ساڵ  .
بۆ داواکردن  پەیوەندی بکەن
   https://www.tg-me.com/malpariba8
یوسف ئاسا بە
زۆربوونی خراپە و بڵاوبوونەوەی لەشفرۆشی زۆرێك لە ‏گەنجانی بەرەو هەڵدێر بردووەو هەندێكیشیانی ‏تووشی زینا و داوێن پیسی كردووە ، كاتێكیش لەم ‏گەنجانە بپرسین بۆ ئەو كارە دەكەن؟
دەڵێن : ناتوانین لەسەر قورسی پرۆسەی هاوسەرگیری ‏و زۆربوونی خراپەو ڕووتی زۆرێك لە ئافرەتان و ‏ئارەزووە زۆرەكانمان ئارام بگرین .
ئێمەش بۆ ‏وەڵامدانەوەی ئەم گەنجانە - خوای گەورە هیدایەتیان ‏بدات بۆ ڕەوشت جوانی - وە بۆ پەند وەرگرتنی ‏هەموومان كورتەیەك لەو هۆكارانە باس دەكەین كە ‏لەلایەن ژنەكەی پاشای میسرەوە بەكارهێنرا بۆ لە ‏خشتەبردنی یوسف - علیه السلام - و ڕاكێشانی بۆ ‏داوێن پیسی ، كە بەڕاستی مەكر و فێڵی ئەو ئافرەتە ‏تاقیكردنەوەیەكی زۆر گەورە بوو بۆ یوسف ، و ئەگەر ‏فەزڵ و بەخششی خوای گەورە نەبوایە ڕزگاری ‏نەدەبوو ، گەورەیی ئەم تاقیكردنەوەیەش لەوەدا ‏دەردەكەوێت كە هەموو شتێك ئاسان و فەراهەم بوو بۆ ‏ئەوەی یوسف ئەو تاوانە ئەنجام بدات لەوانەش :‏
‏1 . ئافرەتەكە خۆی بانگی یوسفی كرد ئەمەش ‏ڕێخۆشكارێكی گەورە بوو ، چونكە بانگ كردنی پیاو ‏لەلایەن ئافرەتەوە وەكو بانگ كردنی ئافرەت نیە لە ‏لایەن پیاوەوە ، كە ئافرەت بانگی پیاوی كرد ئەو كات ‏ئەو لەمپەرە دەرونیانەی كە لەلای پیاو هەیە نامێنێت ، ‏وەكو ترسان لە خۆبەدەستەوەنەدانی ئافرەتەكە یاخود ‏هاواركردنە كەسوكار و ... هتد .‏
‏2 . یوسف لە ماڵەكەیاندا بوو واتە كەسێكی نامۆ ‏نەبوو تاوەكو خەڵكی گومان لە چوونە ژوورەوەی بكەن.‏
‏3 . ئافرەتەكە هەموو دەرگاكانی كۆشكی داخست كە ‏ئەمەش ترسی ئەوەی نەهێشت خەڵكی پێیان بزانن .‏
‏4 . هانی یوسفی دەدا بۆ ئەوەی ئیشە خراپەكەی ‏لەگەڵ بكات .‏
‏5 . یوسف گەنج بوو پاڵنەری زیناش لای گەنج زۆر ‏زیاترە .‏
‏6 . ئافرەتەكە گەورەی یوسف بوو دەبوو گوێڕایەڵی ‏بوایە لە هەر فەرمانێك كە پێی دەكرد .‏
‏7 . یوسف كۆیلە بوو پاڵنەری زیناش لای كۆیلە ‏زیاترە وەك لە كەسێكی ئازاد ، چونكە كۆیلە هەر بە ‏چاوی سووكەوە سەیر دەكرێت ، بۆیە لە ئابڕوچوون ‏ناترسێت .‏
‏8 . یوسف كەسێكی نامۆ بوو لە وڵاتی میسر ، كەسی ‏غەریب و نامۆش لە ئابڕوچوون ناترسێت وەكو كەسێك ‏كە خەڵكی وڵاتەكە بێت .‏
‏9 . ئافرەتەكە جوان بوو ، پاڵنەری زیناش لەگەڵ ‏ئافرەتی جواندا زۆر زیاترە .‏
‏10 . ئافرەتەكە خاوەن دەسەڵات بوو دەیتوانی ئەگەر ‏یوسف ئاشكراش بێت بەرگری لێبكات .‏
‏11 . مێردی ئافرەتەكە غیرەتی نەبوو ، چونكە ‏سەرەڕای ئەوەش كە بە ژنەكەی زانی پێی وت داوای ‏لێخۆشبوون بكە بۆ تاوانەكەت و كاردانەوەی خراپی ‏نەبوو .‏
‏12 . ئافرەتەكە جگە لە خۆی مەكر و نازی ئافرەتانی ‏تریشی بەكارهێنا .‏
‏13 . هەڕەشەی ئەوەی لە یوسف كرد كە ئەگەر زینای ‏لەگەڵ نەكات ئەوا سجنی دەكات .‏
سەرەڕای هەموو ئەو ئاسانكاریانە یوسف - علیە ‏السلام - كۆڵی نەدا و ئارامی گرت ، و داوای لە خوای ‏گەورە كرد ڕزگاری بكات ، ئەویش وەڵامی دایەوە و ‏ڕزگاری كرد .‏
دەسا گەنجانی بەڕێزمان یوسف ئاسا بە سەبر و ئارام ‏بن ، و ڕەزامەندی خوای گەورە زاڵ بكەن بەسەر ‏چێژێكی كەمی دونیاییدا كە لە پاش تەواو بوونی ‏هەست بە بێزاری و پەشیمانی و بێتاقەتی و تاوانباری ‏دەكەیت . ‏
----------------------
بەکورتى (119)
https://www.tg-me.com/ba_kurty
Forwarded from بەکورتى
مژدە و ئاگادارى
زیاد کردنی خەڵاتەکانى خولی چوارەمی کەناڵی بەکورتى
ئەگەر ڕێژەى بەشداربوان بگات بە هەزار کەس (١٠) دە خەڵات ئامادە دەکرێت .
ئەگەر بگات بە هەزار و پێنج سەد کەس (١٥) خەڵات ئامادە دەکرێت .
ئەگەر بگات بە دوو هەزار کەس (٢٠) خەڵات ئامادە دەکرێت .
ئەگەر بگات بە دوو هەزار و پێنج سەد کەس (٢٥) خەڵات ئامادە دەکرێت .
ئەگەر بگات بە سێ هەزار کەس (٣٠) خەڵات ئامادە دەکرێت .
بەم شێوەیە تاوەکو ڕێژەى بەشداربوان زیاتر بێ خەڵاتی زیاتر ئامادە دەکرێت
بۆیە هاوڕێکانت ئاگاداربکەرەوە بۆ ئەوەى زۆرترین کەس بەشدارى بکات تاوەکو خەڵاتی زیاتر ئامادە بکرێت بۆ بەشداربوان
تەنها (١٥) ڕۆژى ماوە بۆ ڕۆژى تاقیکردنەوەکە
بۆ چۆنێتی بەشدارى کردن ئەم لینکە بکەرەوە
👇👇👇
https://www.tg-me.com/ba_kurty/590
بۆ ئەوانەى کە نەخۆشن
أبو عبدالرحمن المغازلی دەڵێت: لە حیجاز چووم بۆ لای پیاوێكی تووش بوو بەنەخۆشی ،
پێم وت: چۆنیت؟
وتی: ئەو لەشساغیەی كە خوا پێمی بەخشیبوو زۆرتر بوو لەم نەخۆشیەی كە تووشی بووم ،
وە ئەو نیعمەتەی كەبەسەرمەوە بوو زۆرتر بوو لەوەی لەژماردن بێت.
منیش وتم: دەبینم وا لەناو ئازارێكی زۆردایت؟
دەستی بەگریان كرد و وتی:
دڵی خۆم بەوە دەدەمەوە لەناو ئەو ئازارەی كە منی تێدام بەو بەڵێنەی كە خوای گەورە بە ئارامگرانی داوە لە ناڕەحەتترین ڕۆژدا كە قیامەتە
پاشان بێ هۆش كەوت بۆ ماوەیەك و دواتر بەهۆش هاتەوە پێی وتم:
وا گومان دەبەم كە ئارامگران سبەینێ لە قیامەتدا پێگە وشوێنێكی ئەوەندە باشیان هەیە كە كەس پێشیان ناكەوێتەوە مەگەر ئەوانە نەبن كە گەیشتوون بەپلەی ڕەزا و بەهەموو قەدەرێك ڕازین.
نۆمینەى حاجیان.pdf
323.8 KB
👆👆👆👆
نوسخەیەکی ئامادە کراو بۆ چاپ کردن لە یەک لاپەڕەدا سەبارەت بە :
(فەزڵ و گەورەیی دە ڕۆژى یەکەمی مانگی حاجیان و ئەو کردەوە سوننەتانەى کە تێیدا ئەنجام دەدرێن)
موسڵمانى بەڕێز و خۆشەویست :
لەگەڵ نزیک بونەوەى نۆمینەى حاجیان هەوڵبدە نوسخەیەکی زۆر لەم لاپەڕەیە چاپ بکەى و دابەشی بکە لە مزگەوت و شوێنی کارەکەت و لە نێو هاوڕێ و خزم و کەسوکارتدا بۆ وەبیرهێنانەوەى موسڵمانان لە فەزڵ و گەورەیی نۆمینەى حاجیان .
بيرخستنەوەیەک بۆ ئەو کەسانەى کە دەیانەوێ قوربانى بکەن
پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم فەرمویەتى : ئه‌گه‌ر ده‌ ڕۆژی یه‌كه‌می مانگی حاجیان هات ، وه‌ یه‌كێك له‌ ئێوه‌ ویستی هه‌بوو قوربانی بكات ، ئه‌وا با هیچ له‌ تووك و پێستی نه‌كاته‌وه ، وە هەروەها فەرمویەتى :  با نه‌ له‌تووكی لا به‌رێت و نه‌ نینۆكی بقرتێنێت.
* هه‌ندێك له‌ زانایان ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ ده‌كه‌نه‌ به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك ویستی    هه‌بوو قوربانی بكات ئه‌وا حه‌رامه‌ له‌سه‌ری هیچ له‌ تووك و نینۆكی لا به‌رێت هه‌تا قوربانی ده‌كات له‌ كاتی سه‌ربڕینی قوربانیدا دوای ئه‌نجام دانی نوێژی جه‌ژن.

------------
زۆرترین زانیارى سەبارەت بە نۆمینەى حاجیان
http://walamakan.com/Besh-82
زۆرترین زانیارى سەبارەت بە قوربانى کردن
http://walamakan.com/Besh-26
Forwarded from بەکورتى
نۆمینەى حاجیان
گەر ئەم ئێوارەیە مانگ بینرا ئەوا سبەینێ دوو شەمە دە ڕۆژى یەکەمی مانگی حاجیان دەست پێ دەکات
گرنگە تۆى موسڵمان ئەم خاڵانە بزانى سەبارەت بە فەزڵ و گەورەیی دە ڕۆژی یەكەمی مانگی حاجیان
١. خوای گەورە لە قورئاندا سوێندی پێ‌خواردووە .
٢. عیبادەت کردن و چاکەکردن لە دە ڕۆژی سەرەتایی مانگی حاجیان لەهەموو ڕۆژەکانی تری ساڵ باشتر و خێر تر و خۆشەویستترە لاى خواى گەورە .
٣. ڕۆژی عەرەفەی تێدایه ، ئەو ڕۆژەی کەخوای پەروەردگار دینی تیادا کامڵ و تەواو کرد ، و نیعمەتی خۆی بۆ موسوڵمانان تەواو کرد و هەرکەسێک بە ڕۆژوو بێت خواى گەورە تاوانى دوو ساڵی دەسڕێتەوە .
ئەو كردەوانەی كە سوننەتن لەم دە ڕۆژەدا ئەنجام بدرێن :
١ـ زۆر ئەنجام دانی كردەوە چاكەكان بە گشتی : وەكو : قورئان خوێندن و زیكر كردن و فەرمان كردن بە چاكە و قەدەغە كردنی خراپە و جگە لەمانەش.
٢ـ نوێژ كردن : بەوەی كە زوو بچیت بۆ نوێژە جەماعەتەكان و پەلە و پێشبڕكێ‌ بكەیت بۆ ڕیزی یەكەم ، هەروەها ئەنجامدانی نوێژە سوننەتەكان..
٣ ـ خێر و صەدەقە كردن ماڵ بەخشین .
٤ ـ ڕۆژوو گرتن : هەندێ لە خێزانەكانی پێغەمبەر(ﷺ) فەرموویانە: پێغەمبەر (ﷺ) نۆ ڕۆژەكەی مانگی حاجیان بە ڕۆژوو دەبوو
٥ ـ ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە بە تایبەت : چونكە پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی : ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە چاوەڕوانم كە خوا بیكاتە مایەی كەفارەت و سڕینەوە و لێخۆشبوونی تاوانی ساڵێك لە پێشییەوە و ساڵێكیش لە پاشییەوە (واتە: ببێتە كەفارەتی تاوانی دوو ساڵ) .
٦ ـ عومرە و حەج کردن .
٧ ـ زیكر كردن بە ووتی : (الله أكبر ...) لەم دە ڕۆژەدا هەموو كاتێك و بەم شێوازە : (الله أكبر ، الله أكبر ، الله أكبر ، لا إلـهَ إلاَّ الله ، والله أكبر ، الله أكبر ، وللهِ الـحمد)
٨ ـ خۆ ئامادە كردن بۆ قوربانی ئەنجام دان .

لەکۆتاییدا : پێویستە لەسەر تۆی موسوڵمان ئاگاداری ئەم دە ڕۆژە بیت و لەدەستی نەدەیت ، و کردەوەی چاکەی زۆر تێدا ئەنجام بدەى ، و کاتەکانی بە شتی باش و خێر بەڕێ بکەى ، و ئاممان ئاگادار بن لەبەفیڕۆدانی کات لەم دە ڕۆژەدا و خۆ سەرقاڵ کردن بەشتی خراپ و بێ سوودەوە هاوشێوەی نوستنى زۆر ، و وتی و وتی ، و تەماشاکردنی کەناڵەکان ، و سەرقاڵ بوون بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە ، چونکە ئەم کاتانە غەنیمەت ودەستکەوت گەلێکی زۆر گەورەن و گەر لەدەستت بچێ قەرەبوو ناکرێنەوە .
وآخر دعوانا أن الحمد لله ربِّ العالمين
-----------------------------
#بەکورتى (٣٢١)
Forwarded from فێرگەی زانست
ڕاستەوخۆ بەشداربە لە خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەکان لە فێرگەی زانست.
بچۆرە نێو کەناڵی تایبەت بە خولەکە لە تیلیگرام:
https://www.tg-me.com/Fergay_zanst_2
وە فۆرمی تایبەت بەخولەکەش پڕبکەرەوە:
https://forms.gle/nm8CwcVoWjN8JTKY8
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی خولەکە:
https://www.tg-me.com/Fergay_Zanst/227
فێرگەی زانست.
وه‌ڵامه‌كان pinned «یوسف ئاسا بە زۆربوونی خراپە و بڵاوبوونەوەی لەشفرۆشی زۆرێك لە ‏گەنجانی بەرەو هەڵدێر بردووەو هەندێكیشیانی ‏تووشی زینا و داوێن پیسی كردووە ، كاتێكیش لەم ‏گەنجانە بپرسین بۆ ئەو كارە دەكەن؟ ‏ دەڵێن : ناتوانین لەسەر قورسی پرۆسەی هاوسەرگیری ‏و زۆربوونی خراپەو ڕووتی…»
Forwarded from بەکورتى
بەرنامەى موسڵمان لە ڕۆژى عەرەفە
پرسیار :
سبەینێ ڕۆژى عەرەفەیە چۆن بتوانین بە جوانترین شێوە ئەم ڕۆژە بەڕێ بکەین و زۆرترین عیبادەتی تێدا ئەنجام بدەین؟
وەڵام :
١- ئەمشەو پێش نوستن چەند توانیت شەو نوێژ بکە لەگەڵ نوێژى وتردا .
٢- پاشان زیکرەکانى خەوتن بخوێنە و بەدەستنوێژەوە بخەوە.
٣- پاشان بۆ پارشێو هەستە و نیەت لە دڵەوە بێنە کە سبەى بەڕۆژوو بیت .
٤- پاشان نوێژى بەیانى بە جەماعەت ئەنجام بدە .
٥- پاشان لە مزگەوت دابنیشە و زیکرەکانى بەیانیان بخوێنە لەگەڵ قورئان تاوەکو خۆر هەڵهاتن ، ئافرەتانیش لە ماڵدا بەهەمان شێوە .
٦- پاشان دوو ڕکات نوێژى شروق بکە .
٧- پاشان بۆ نوێژى نیوەڕۆ و عەسر و مەغریب و عیشا بە هەمان شێوە بە جەماعەت ئەنجامیان بدە .
٨- نوێژە سونەتەکان لە بیر نەکەى وەکو نوێژى چێشتەنگا ، نوێژە سونەتەکانى پێش و پاشان نوێژە فەرزەکان ، وە هەروەها زیکرى ئێواران کە لە دواى عەسرەوە دەست پێ دەکات تاوەکو خۆر ئاوابوون .
٩- دوعا و پاڕانەوەى زۆر لە خواى گەورە بکە چونکە هیچ ڕۆژێك نیه‌ ئه‌وه‌نده‌ی ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ خوای گه‌وره‌ به‌نده‌ی تیادا ئازاد بكات له‌ ئاگری دۆزه‌خ.
١٠- گەر کەمیش بووە خێر و سەدەقە بکە بۆ ئەوەى لەم ڕۆژەدا زۆرترین کارى خێر ئەنجام بدەى .
لە کۆتایى دوو ئامۆژگاریمان هەیە بۆ هەموو موسڵمانان :
یەکەم : ئامۆژگارى هەموو موسڵمانێک دەکەین کە ئەم ڕۆژە بە هەل بزانێت و کاتەکانى لە عیبادەت بەسەرببات و خەریکى زیکر و دوعا و قوئان خوێندن بێت و زۆر دوعا بکات و بپاڕێتەوە بۆ ئەوەى لەگەڵ خۆرئاوا بوونى ڕۆژى عەرەفە تاوانەکانیشى ئاوا ببن و بەر لێخۆشبونى خواى گەورە بکەوێت .
دووەم: ئەم ڕۆژە ڕۆژى عیبادەت و دوعا و پاڕانەوە و ڕۆژوو گرتنە نەک ڕۆژى بازاڕ کردن و شت کڕین و ماڵ پاک کردنەوە بۆیە ئامۆژگارى موسڵمانان دەکەین بەتایبەت ئافرەتان کە ئاگایان لە کاتەکانیان بێت و لە شتى بێ سود سەرفى نەکەن .
خواى گەورە هەموو لایەکمان مۆفەق بکات و لەو کەسانەمان بگێڕێ کە لەم ڕۆژەدا بەر عەفو و لێخۆشبونى خواى گەورە دەکەون
-------------
بەکورتی (٣٢٤)
https://www.tg-me.com/ba_kurty
Forwarded from بەکورتى
ڕۆژى عەرەفە.pdf
523.2 KB
👆👆👆
55 خاڵى گرنگ و بەسوود سەبارەت بە ڕۆژى عەرەفە
Forwarded from بەکورتى
فەزڵ و گەورەیی ڕۆژى عەرەفە لە (٨) خاڵدا
١. ڕۆژى ئازادکردنى بەندەکانە لە ئاگری دۆزەخ
پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم فەرمویەتى : هیچ ڕۆژێك نیه‌ ئه‌وه‌نده‌ی ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ خوای گه‌وره‌ به‌نده‌ی تیادا ئازاد بكات له‌ ئاگری دۆزه‌خ.
٢. بەڕۆژوو بوونى ڕۆژى عەرەفە تاوانى دوو ساڵ دەسڕێتەوە
پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم فەرمویەتى : ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ ئومێدم وایه‌ به‌خوا كه‌ببێت به‌كه‌فاره‌تی( تاوانى) ساڵی ڕابردوو ساڵی داهاتووش.
٣. باشترین دوعا، دوعای ڕۆژی عەرەفەیە
پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم فەرمویەتى : باشترین دوعا، دوعای ڕۆژی عەرەفەیە، وە باشترین دوعا ڪە من و پێغەمبەرانی پێش من وتومانە ئەمەیە:
(لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)
واتە: (هیچ پەرستراوێڪ نیە بەحەق جگە لە الله، تاڪی بێ هاوبەشە و موڵڪ و سوپاس هەر بۆ ئەوە، بەسەر هەموو شتێڪدا بەتوانایە).
٤. خواى گەورە شانازی بە بەندەکانیەوە دەکات
پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم فەرمویەتى : خواى گەورە لە ڕۆژى عەرەفە دێتە ئاسمانى دنیا و شانازى دەکات بە ئامادەبوانى حاجیانى عەرەفە لاى فریشتەکان.
٥. ڕۆژى عەرەفە ڕۆژی ڕیسوابوونى شەیتانە :
هیچ ڕۆژێک نیە کە شەیتان تیایدا ڕیسواو خەفەتبار و پەست و بێزار بێ وەک ڕۆژى عەرەفە کاتێک دەبینێ ڕەنجى ساڵى بە با چوو چەند ئەو خەڵکەى توشی تاوان کرد خواى گەورە لێیان خۆش بوو.
٦. ڕۆژى عەرەفە ڕۆژى کامڵ بوونی دینی ئیسلامە
لە ڕۆژى عەرەفە خواى گەورە ئاینى پیرۆزى ئیسلامى بۆ موسلمانان کامڵ کرد و ئیتر پێویستى بە هیچ زیاد و بیدعە و کەم کردنێک نیە.
٧. ڕۆژى عەرەفە ڕۆژى کۆبونەوەى موسوڵمانانە
لەڕۆژی عەرەفەدا حاجیان لە یەک جێگا بە یەک پۆشاک بەیەک شیعار و دەست بە دوعا بەرامبەر بە خواى گەورە کۆدەبنەوە .
٨. خواى گەورە سوێندی پێ خواردووە
ڕۆژى عەرەفە ئەو ڕۆژەیە کە خواى گەورە سوێندى پێ خواردوە کە بریتی یە لە (الیوم المشهود) .
لەکۆتاییدا :
برا و خوشکی موسڵمان بزانە کە ڕۆژى عەرەفە ڕۆژى زیکر و دوعا و پاڕانەوەیە ، ڕۆژى بازاڕ کردن و خەوتن و سەرقاڵ بوون نیە بەشتى بێ سوود ، و هەوڵبدە و بەردەوام دوعا بکە و بپاڕێرەوە لە خواى گەورە بەڵکو لەگەڵ خۆر ئاوابوونى ڕۆژى عەرەفە ، تاوانەکانیشت ئاواببن و بسڕێتەوە لاى خواى گەورە .
---------------------
بەکورتى (٣٢٥)
https://www.tg-me.com/ba_kurty
ڕۆژی عەرەفەیە ڕۆژی دوعایە فەرموون بۆ

هه‌ندێك له‌ دوعا گشتگیره‌كانی قورئانی پیرۆز

https://walamakan.com/613

هەندێك لە دوعا گشتگیرەكانی نێو فەرموودە صەحیحەكان

https://walamakan.com/607
Forwarded from بەکورتى
چەند زانیاریەک سەبارەت بە (أيام التشريق)

١. أيام التشريق بریتین لەو سێ ڕۆژەی دوای ڕۆژی یەكەمی جەژنی قوربان ، واتە دەکاتە (پێنج شەممە ، جومعە ، شەممە) لە جەژنى قوربانی ئەمساڵ .
٢. بۆیە پێی دەڵێن (أيام التشريق) چونكە لەو سەردەمەدا گۆشتی قوربانیەكانیان دەدایە بەرخۆر بۆ وشک کردنەوە ، وە پێشی دەوترێ ڕۆژانی مینی چونکە حاجیان ئەو سێ ڕۆژە لە مینا دەمێننەوە و ڕەجمی جەمەرات (شەیتان ڕەجم) دەکەن .
٣. أيام التشريق ڕۆژانی جەژنە و ڕۆژانی خواردن و خواردنەوە و دەربڕینی خۆشی و شادی و گەیاندنی سیلەى ڕەحم و زیكر و یادی خوای پەروەردگارە .
٤. ڕۆژانی تەشریق ڕۆژانی جەژنە و حەرامە و دروست نیە ڕۆژووى تێدا بگریت .
٥. ڕۆژانی تەشریق ئەو ڕۆژە دیاریکراوانەیە کە خواى گەورە فەرمانمان پێ دەکات کە زیکر و یادی بکەین .
٦. قوربانی کردن بەئاوابوونى خۆرى سێ یەم ڕۆژى (أيام التشريق) کاتى تەواو دەبێت ، واتە تاوەکو ئاوابونى خۆرى ڕۆژى شەممە.
پێغەمبەرى خوا فەرمویەتى : (يَوْمُ عَرَفَةَ، وَيَوْمُ النَّحْرِ، وَأَيَّامُ التَّشْرِيقِ عِيدُنَا أَهْلَ الإِسْلاَمِ ،وَهيَ أَيَّامُ أَكْلٍ وَشُرْبٍ) واتە: ڕۆژی عەرەفە و قوربان و ڕۆژانی تەشریق جەژنی ئێمەی ئەهلی ئیسلامە كە ڕۆژی خواردن و خواردنەوەیە.
--------------------------
بەکورتى (٣٢٦)
https://www.tg-me.com/ba_kurty
Forwarded from بەکورتى
ئەو کارانەى کە خێرى حەج کردنى هەیە
بۆ ئەو کەسانەی کەبۆیان نەگونجاوە ئەمساڵ بچن بۆ حەج چەند کردەوەیەکتان پێ پیشان دەدەین کە خێری حەجی هەیە :

یەکەم: دانیشتن لەجێگەی نوێژدا دوای نوێژی بەیانی ، و زیکر کردن و کردنی دوو ڕکات نوێژ دوای دەرکەوتنی خۆر وبەرز بوونەوەی .
دووەم: ئامادەبوونی لەمەجلیسی عیلم و زانستى شەرعی .
سێیەم: ئەنجام دانی نوێژە فەرزەکان لەمزگەوت .
چوارەم: عومرە کردن لەڕەمەزاندا .
پێنجەم: زیکر کردن دوای نوێژە فەرزەکان .
-------------------------
بەکورتى (٣٢٦)
بۆ خوێندنەوەى بەڵگەکان ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/2351
وه‌ڵامه‌كان pinned «ئەو کارانەى کە خێرى حەج کردنى هەیە بۆ ئەو کەسانەی کەبۆیان نەگونجاوە ئەمساڵ بچن بۆ حەج چەند کردەوەیەکتان پێ پیشان دەدەین کە خێری حەجی هەیە : یەکەم: دانیشتن لەجێگەی نوێژدا دوای نوێژی بەیانی ، و زیکر کردن و کردنی دوو ڕکات نوێژ دوای دەرکەوتنی خۆر وبەرز بوونەوەی…»
2025/07/13 20:54:44
Back to Top
HTML Embed Code: