Telegram Web Link
Forwarded from بەکورتى
مەرجەكانى دوعا
بۆ ئەوەى دوعا وەرگیراو بێت و خواى گەورە وەڵامى بداتەوە ئەوا دەبێت:


یەکەم : ئەو كەسەى دوعا دەكات دەبێت باوەڕى وابێت كە تەنها خوا دەتوانێت وەڵامى دوعاكەى بداتەوە, ئەمەش تەوحیدى ربوبیەتە.

دووەم : تەنها لە خوا نەبێت لەكەسی تر داوا نەكات.

سێیەم : بە ناو و صیفاتەكانى خوا داوا بكات یان بەكاروكردەوەیەكى چاكى یان دوعاى كەسێكى چاكى زیندوى ئامادە.

چوارەم : پەلەنەكردن لە دوعادا بۆ وەڵامدانەوە و ئەگەریش وەڵامەكە دواكەوت ئەم بێ ئومێد نەبێت.

پێنجەم : دوعاكردن و داواكردنى شتى باش وخێرو دووركەوتنەوە لە پچڕانى سیلەى رەحم.

شەشەم : دڵنیابیت لەوەى وەڵام دەدرێیتەوە.

حەوتەم : ئامادەیی دڵ: دەبێت دڵی بەئاگا بێت و بزانێت چی دەڵێت و لەو كاتەدا هەست بە گەورەیی ئەو زاتە بكات كە داواى لێ دەكات.

هەشتەم : حەڵاڵێتى جلوبەرگ و خواردن و خواردنەوە .
-------------------
بەکورتى (85)
بۆ زانیارى زیاتر و خوێندنەوەى بەڵگەکانى ئەم خاڵانەى سەرەوە ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/3110
سیحر
مەترسییەکانى ، چۆنێتی خۆپاراستن لێی ، چۆنێتی هەڵوەشاندنەوەى .
نوسینى شێخ عبدالمحسن ئیمام و خەتیبی مزگەوتى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم .
----------------------
لەبەر زۆربونى سیحر و جادوو کردن زۆر گرنگە ئەم کتێبە لە هەموو ماڵێکدا هەبێت .
ئەم کتێبە وریا و ئاگاداركردنەوەی موسڵمانانی تێدایە لە ساحر و جادووگەران و نیاز و مەبەستیان و هەروەها بێداركەرەوەیەكیشە بۆ ئەو كەسەی كە بیروباوەڕی تێكچووە و هەوڵی ئەوە دەدات كە سیحر لە كەسانی تر بكات، و دڵدانەوە و دڵئارامیشی تێدایە بۆ ئەو كەسانەی كە سیحریان لێ كراوە و ستەملێكراون بە ئاشناكردنیان بە ڕێگا و شێوازی هەڵوەشاندنەوە و بەتاڵ كردنەوەی سیحرەكەی.
-----------------
نرخی داشکێنراوە و دانەى تەنها (هەزار) دینارە بە کۆ .
هەر بەڕێزێک لە (5) نوسخە بەرەو سەرەوەى بوێ بە نرخی کۆ بۆی دەنێرین و گەیاندن هەیە بۆ سەرجەم شارەکان
--------------------
بۆ داواکردن
07701517378
یاخود لە ڕێگەى نامە ناردن لە تلیگرامەوە بۆ ئەم لینکە
https://www.tg-me.com/malpariba8
Forwarded from بەکورتى
مژدە و ئاگاداری بۆ خوشکانى بەڕێزمان لە کەناڵی بەکورتى
إن شاء الله سبە شەو کاتژمێر (٩) خولی شەشەمی پێشبڕکێی کەناڵى بەکورتى ڕادەگەیەنین کە تایبەتە بە خوشکانى بەڕێز و کتێبێکی زۆر گرنگ و بەسوودمان ئامادە کردوە کە هەموو ئەو بابەتانەى خوشکان پێویستیان پێیەتى لە بواری دینەکەیان تێیدا کۆکراوەتەوە .
چاوەڕوان بن و خوشکانى تریش ئاگادار بکەنەوە .
ستافی کەناڵى بەکورتى
https://www.tg-me.com/ba_kurty
Forwarded from بەکورتى
خولى شەشەم.pdf
1.1 MB
👆👆👆👆👆
خوشکانى بەڕێز : فەرموون بۆ خولی شەشەمی پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) کە تایبەتە بە خوشکانەوە
بەم شێوەیە:
یەکەم: ئەم کتێبەى سەرەوە کە بە(pdf) دانراوە تەنها ئەمە داخلە بۆ تاقیکردنەوەکە.
دووەم: تاقی کردنەوەکە لەسەر (١٠٠) نمرەیە:
أ. (٦٠) نمرە بۆ پرسیارەکان.
ب. (٢٥) نمرە بۆ خوێندنەوەى کتێبەکە.
ج. (١٥) نمرەش بۆ ئەو بەڕێزەیە لینکی کەناڵی (بەکورتى) یا ئەم پۆستە دەنێرێت بۆ پێنج لە هاوڕێکانى.
سێیەم: کاتى دەست پێکردنى تاقیکردنەوەکە (١ى١٠ى٢٠٢٣) دەبێت.
چوارەم: لەئێستادا پێویست بەناونوسین ناکات تا ڕۆژی تاقیکردنەوەکە.
پێنجەم : ئەم پێشبڕکێ یە تایبەتە بە خوشکانەوە بەڵام برایانیش ئاساییە بەشدارى بکەن .
شەشەم: خەڵاتەکان تاوەکو ئێستا بریتی یە لە(١٠) خەڵات ، (پێنج عابا و سەرپۆش) لەگەڵ (پێنج بەستە کتێبی بەسوود) هەر بەڕێزێکیش پێی خۆشە بەشدار بێت لە دابینکردنى خەڵات با پەیوەندیمان پێوە بکات.
ئامانج لەم پێشبڕکێیە تەنها بردنەوەى خەڵات نیە بەڵکو بۆ زیاتر شارەزابوونە لە حوکمە شەرعییەکان کە ئەمەش باشترین خەڵات و دیارییە .
---------
هەر پرسیارێکتان هەبوو پەیوەندی بکەن:
https://www.tg-me.com/malpariba8
حەسەنی بەصری ڕەحمەتى خواى لێ بێ كەسێك بوو كە زۆر لەخواى گەورە دەترساو زۆر دەگریا...
لۆمەیان كرد لەسەر ئەوەى بۆچی ئەوەندە دەترسێ و دەیگرێ ...
ئەویش فەرمووی : كێ دڵنیام دەكات لەوەی ئەگەر خوا سەیری تاوانەكانم بكات وبفەرموێت: بـڕۆ لێـت خۆش نابـم !!
Forwarded from بەکورتى
چۆن ترس لە خوای گەورە لە دڵەكانمان زیاد بكەین؟
گەر بەندە بیەوێ دڵی پڕ بکات لە ترسان لە خواى گەورە ئەوا دەبێ ئەم خاڵانە جێ بەجێ بکات :

یەکەم : بیر لە گەورەیی و مەزنی خوای گەورە بكاتەوە .
دووەم : بیركردنەوە لە مردن و دوا ساتەكانى ڕوح کێشان : ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە هەستی ترسان لەخوا زیادبكات لەناخی بەندەدا، كە بیر لە مردن و ناخۆشیەكانی و ساتی رۆح كێشان.
سێیەم : بیركردنەوە لە گۆڕ و قیامەت و ئاگر، هۆكارێكە بۆ دروست بوون و زیاتربوونی هەستی ترسان لەخوا لەناخی مرۆڤدا.
چوارەم : بیركردنەوە لە قیامەت و دیمەنەكانی و حاڵی خەڵكی و كۆكردنەوەیان و لێپرسینەوەیان و پردی سیرات و جگە لەوانەش كە دەبنە هۆكاری دروست بوون و زیادبوونی هەستی ترسان لەخوا لەناخی بەندەدا.
پێنجەم: هەروەها بیركردنەوە لەوەی كە لە ڕۆژی حەشردا یان بۆ بەهەشتە یاخود بۆ ئاگر ئەوەش دوای ئەوەی لێپرسینەوە تەواو دەبێ .
-----------------
#بەکورتى (٣٥٣)
https://www.tg-me.com/ba_kurty
Forwarded from بەکورتى
خوشکانى بەڕێز : خولی شەشەمی پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) تایبەتە بە خوشکانەوە ، و بەشێوەى ئۆنلاین لە بەروارى (١-١٠-٢٠٢٣) ئەنجام دەدرێ لە کەناڵى بەکورتى ، بۆ چۆنێتى بەشدارى کردن ئەم لینکە بکەرەوە تەواوی زانیارییەکان بخوێنەوە .
https://www.tg-me.com/ba_kurty/772
Forwarded from بەکورتى
ئەگەر لەسەرمان نوسراوە تاوان بكەین ئەى بۆ تاوانبارین ؟
وەڵام :
مەسەلەى نوسینى قەدەر لە لایەن خواى گەورەوە باوەڕمان پێیەتى خواى گەورە زانایە بە هەموو شتێك كە مرۆڤەكانى دەیكەن وە هەموویشى نووسیوە بەڵام ئەم نووسینە بۆ ئەوە نییە كە مرۆڤەكان ناچار بكات بۆ كردنى ئەوەى نوسراوە دەبینى لە واقیع دا مرۆڤەكان ئازادن لە نێوانیاندا هەیەموسڵمانە و هەیانە بێ باوەڕە و هەشیانە ئیمانى لاوازە هەریەك لەوانەش بەئازادى خۆى ئەوەى هەڵبژاردە كەوابوو نوسینى قەدەر لەلایەن خواى گەورەوە هیچ فشارێكى نەخستۆتە سەر هیچ یەك لە مرۆڤەكان ئەوەندە هەیە هەندێك لەخەڵکی ئەم پرسیارە بە هەڵە دووبارە دەكەنەوە [ئەگەر لەسەرمان نووسراوە تاوان بكەین ئەى بۆ تاوانبار بین]

لە وەڵامدا دەڵێین:
بەڵكو لەسەرتان نوسراوە تاوان دەكەن ئەمەش زانستى و عیلمى ڕەهاى خوا دەردەخات كە زانیویەتى تۆ تاوان دەكەیت نوسیویەتى ئەگینا كەس دەتوانێ بزانێت خوا چى لەسەر نووسیوە كە نازانێت چۆن دەڵێى لەسەرمان نووسراوە ئەگەر مەبەست نووسینەوەى قەدەر بێت ئەوە ڕاستە (رفعت الأقلام و جفت الصحف) قەڵەم هەڵگیراوە و لاپەڕەكانیش ووشكبونەتەوە بەماناى ئەوەى ئیتر هیچ نانوسرێتەوە لەقەدەر ئەمە وەك عیلمى خوا بە بەندەكانى كەچى دەكەن وە هەر ئەوەش دەكەن كە خوا دەیزانێ و نووسیویەتى بەڵام ئازادى لە هیچ یەكێكیان زەوت نەكردووە و مرۆڤ دەتوانێ موسڵمان بێ وە دەتوانێ بێ باوەڕ بێ وە دەتوانێ چاك یان خراپ بێ هەر لەبەر ئەمەشە لە ئەنجامدا تاوانبار دەبێ چونكە ئازادى خۆى بڕیار دەدات ئەگەر سەرپێچى خواى گەورەى كرد.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە
--------------------------
#بەکورتى (٣٥٧)
https://www.tg-me.com/ba_kurty
Forwarded from بەکورتى
چی بكەین بۆ ئەوەی بومەلەرزە دوبارە نەبێتەوە

یەکەم : تەوبە و داوای لێ بوردن لە خوای گەورە و دەستهەڵگرتن لە تاوان (وَمَا كَانَ اللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ )

دووەم : پێویستە ئیمان لە دڵماندا جێگیر بكەین تا خوای گەورە سزامان لەسەر لا بدات وەكو قەومی یونس ( لَمَّا آمَنُوا كَشَفْنَا عَنْهُمْ عَذَابَ الْخِزْيِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَمَتَّعْنَاهُمْ إِلَىٰ حِينٍ ).

سێیەم :  هەر هەوڵی چاك كردنی خۆت مەدە بەڵكو كەسوكار و خێزان و کچ و منداڵت چونكە ( وَمَا كَانَ رَبُّكَ لِيُهْلِكَ الْقُرَىٰ بِظُلْمٍ وَأَهْلُهَا مُصْلِحُونَ ) واته : وە پەروەردگارت هیچ شارو دێیەك لەناو نادات ‌و زوڵم و ستەمیان لێ ناكات لە كاتێك كە خەڵكەكەی چاكەكار بن‌و ئیصلاح و چاكسازی بكەن هەموی بەرەو خوا یەكتر ڕابكێشن و یەكتر چاك بكەن .

چوارەم : پێویستە صەدەقە بكەین چونكە هاتنی بومەلەرزە و بەڵاو موصیبەت توڕەیی خوایە ، توڕەیی خواش بە صەدەقەی نهێنی لا دەچێ ( إنَّ صدَقةَ السِّرِّ تُطفِئُ غضَبَ الرَّبِّ تبارَك وتعالى)
لە زەمانی عومەری كوڕی عبدالعزیز زەوی لەرزە ڕووی دا فەرمانی كرد خێر و صەدەقە بكەن ، تەوبە و ئیستیغفار بكەن ، بەڵام خەڵکی ئێستا بەزۆرى سەیری هەواڵەكان دەکات و بزانە چەند كەس مردوە چەند كەس ماڵ و حاڵی جێ هێشتوە بەبێ ئەوەى بیرى لاى تەوبە و خێر و صەدەقە کردن بێت .

پێنجەم : پێویستە فەرمان بە چاكە و ڕێگری لە خراپە بكەین ، تەماشاكە قەومەكانی پێشوو ئەوانەیان ڕزگاریان بوو لە سزاى خوا کە فەرمانیان بە چاكە دەکرد و ڕێگریان لە خراپە دەکرد (أَنجَيْنَا الَّذِينَ يَنْهَوْنَ عَنِ السُّوءِ )
----------------------------
بەکورتى (221)
بۆ زانیارى زیاتر ئەم لینکە بکەنەوە
https://walamakan.com/3529
Forwarded from بەکورتى
بانگدان
پێناسەی ، حوکمی ، حیکمەت لێی ، مەرجەکانى ، سوننەتەکانى


پێناسەى بانگ
بریتیە لە پەرستشی خواى گەورە بە زیكرێكى تایبەت لەدواى هاتنى كاتى نوێژ بەمەبەستى ئاگاداركردنەوە لەهاتنى كاتى نوێژەكە.

حوكمى بانگدان
بانگ فەرزى كیفایەیە.

حوكمى نوێژكردن بەبێ بانگ
نوێژ بەبێ بانگ وقامەتیش هەر دروستە و ئەمەش بە كۆڕاى هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە.

پاداشتى بانگدان
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتى : بانگ بێژەكان لە ڕۆژی دواییدا گەردنیان لە هەموو كەس درێژترە.

حیکمەتى بانگدان لە ئیسلامدا چیە؟
ئاشکرا کردنى تەوحیدى خواى گەورە و پەیامبەرێتى پەیامبەرى خۆشەویستمان محمدى تێدایە ﷺ
وە ئاگادار کردنەوەى موسڵمانانە بە کاتى نوێژەکان .

بانگ نادرێ بۆ ئەم جۆرە نوێژانە :
١. نوێژى جەژن .
٢. نوێژە بارانە .
٣. نوێژى خۆرگیـران و مانگ گیران .

مەرجەكانى بانگ دان
١. مەرجە كاتى نوێژەكە هاتبێت .
٢. نیەتى بانگدان : نیەت مەرجە بۆ دروستێتى و تەواوێتى بانگ ، هەر بۆیە دروست نییە بانگدان لەرێگەى ئامێرى تەسجیلەوە بدرێت .
٣. ڕیزبەندى وشە و بڕگەكانى بانگ .
٤. نەپچڕان لەنێوان و شە و بڕگەكانى بانگدا .
٥. بانگ دان بە زمانى عەرەبی .
٦. دەبێت یەك كەس بانگەكە بدات
٧. دەنگ بەرزكردنەوە لە كاتى بانگدا

مەرجەكانى بانگبێژ
١. ئیسلام : مەرجە بانگبێژ موسڵمان بێت و دروست نییە كەسی بێباوەڕ بانگ بدات
٢. ژیرى : مەرجە بۆ بانگبێژ كە كەسێكى ژیر و عاقڵ بێت، ابن قدامە اجماعى لەوبارەیەوە گێڕاوەتەوە.
٣. نێرێتى . واتە نابێت ئافرەت بانگ بدات .

ئەوەى سوننەتە بۆ بانگبێژ
١. پاكێتى : سوننەتە بۆ بانگبێژ كە لەش پاك و دەست بەدەستنوێژ بێت.
٢. دەنگ خۆشی .
٣. باڵغ بوون.
٤. چاوساغى و بینین .
سوننەتە بانگبێژ چاوساغ بێت و كوێر نەبێت ، بەڵام ئەگەر كەسى كوێر و نابیناش كەسێك هەبێت كاتى بانگەكانى پێ بڵێت ئەوا بانگەكەى هەروەكو بانگى كەسی چاوساغ وایە.
٥. زانینى كاتەكان نوێژ : سوننەتە بانگبێژ زانا بێت بە كاتەكانى نوێژ
٦. چاوەڕێ كردنى پاداشتى قیامەت لە بانگداندا
زانایان بە سوننەتیان زانیوە كە بانگبێژ چاوەڕێى پاداشتى لاى خوا بێت و كرێ لەسەر بانگەكەى وەرنەگرێت .

ئەوەى سوننەتە لە بانگدا
١. بانگدان لە سەرەتاى كاتەكەوە.
٢. سوننەتە بانگبێژ بەپێوە بانگ بدات.
٣. ڕوو كردنە قیبلە لەكاتى بانگدا.
٤. بانگ دان لە شوێنێكى بەرز وبڵند دەبێت.
٥. هەردوو پەنجەى بخاتە ناو هەردوو گوێیەوە.
٦. پەلە نەكردن لە بانگداندا .
٧. وەرچەرخان و لاکردنەوە بەلاى ڕاست و چەپدا لەكاتى وتنى ( حي على الصلاة و حي على الفلاح ) .
-------------------------------
#بەکورتى (٣٥٨)
بۆ زانیاری زیاتر ئەم لینکە بکەرەوە
https://ba8.org/Besh/109
Forwarded from بەکورتى
سڕینەوەى تاوانەکان بە کردەوە چاکەکان

ئێمەی نەوەی ئادەم سات تێپەڕ ناكەین ئیللا نەفسمان وامان لێ دەكات تاوان ئەنجام بدەین، بۆیە هەندێكمان لەتوانایدایە ڕوو بەڕووی ببێتەوەو لەبەرامبەریشدا زۆربەمان یەكسەر دەكەوینە ژێر ڕكێفی ئارەزووەكانی و هەر زوو دەكەوێتە ناو دەریای تاوانەوە، بۆیە پێغەمبەری خوا (ﷺ) چەندین شتی هۆی بۆ باس كردووین گەر هەستین بەئەنجامدانیان ئەوا بەپشتیوانی پەروەردگار دەبێتە هۆی سڕینەوەی ئەو هەموو تاوانەمان، بۆیە لێرەدا بەكورتی هەندێ لەو فەرموودانە باس دەكەین كە پێغەمبەری خوا (ﷺ) بۆی باسكردووین، ئەوانیش:
1. تەوبەیەكی ڕاست .
2. دەستنوێژ گرتن .
3. زیكرەكانی دوای نوێژە فەرزەكان .
4. شەهیدبوون لەپێناوی خوادا.
5. پێنجەم: زۆر هەنگاونان و ڕۆیشتن بەرەو مزگەوت .
6. ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان و نوێژی تەراویح .
7. وتنی (سبحان الله وبحمده) سەد جار .
8. چاكە كردن لە دوای تاوان .
9. ئەنجامدانی دوو ڕكعات نوێژ دواى تاوان کردن.
10. خوێندنى زیکرى هەستان لە مەجلیس .
11. چوون بۆ (حەج) و (عومرە) كردن .
12. ئەنجامدانی نوێژە فەرزەكان .
13. ڕۆژووی عاشورا لەگەڵ ڕۆژی عەرەفە .
14. صەدەقە و ماڵ بەخشین .
---------------------------------
بەکورتى (148)
بۆ زانیارى زیاتر و خوێندنەوەى بەڵگەى خاڵەکان ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/2618
Forwarded from بەکورتى
ئەو کەسانە کێن کە مەلائیکەتەکان دوعاى خێریان بۆ دەکەن؟

١. ئەو کەسەى شەوان بە دەست نوێژەوە دەخەوێت .
٢. ئەو کەسەى لە ڕیزی یەکەمی نوێژى جەماعەت بێت .
٣. ئەو کەسەى دادەنشێت و چاوەڕوانی كاتی نوێژ بکات .
٤. ئەو کەسەى لە دواى نوێژى جەماعەت دادەنشێت بۆ خوێندنى زیکرەکان و یەکسەر هەڵناسێ .
٥. ئەو کەسەى ڕیزی نوێژی جەماعەت پڕ بکاتەوە و بەیەکتری بگەیەنێت .
٦. ئەو کەسەى نوێژی بەیانی ‌و عەسر بە جەماعەت ئەنجام بدات .
٧. ئەو کەسەى صەڵاوات بدات لەسەر پێغەمبەری خوا ﷺ .
٨. ئەو کەسەى سەردانى نەخۆش بکات .
٩. ئەو کەسەى کە قسەی خێر بكات لەسەر نەخۆش یان لەسەر مردوو .
١٠. ئەو کەسەى خەڵك فێری كاری خێر و باش بكات .
١١. ئەو کەسەى بۆ برایەكی موسڵمانی بپاڕێتەوە لە پاشملە .
١٢. ئەو کەسەى سەردانى برایەکی بکات لەبەر خوا .
١٣. ئەو کەسەى ماڵ ‌و سامان ببەخشێت لە پێناوی خوادا .
١٤. ئەو کەسەى بەڕۆژوو بێت‌ و پارشێو بكات .
١٥ . ئەو کەسەى تەوبە بكات ‌و بگەڕێتەوە بۆ لای خواى گەورە .

تێبینی : بابەتى دواتر بریتی یە لە : کێن ئەو کەسانەى کە مەلائیكەتەكان نەفرەتیان لێ دەكەن؟
--------------------------
#بەکورتى (٣٦٠)
https://www.tg-me.com/ba_kurty
Forwarded from بەکورتى
کێن ئەو کەسانەى کە مەلائیكەتەكان نەفرەت و دوعایان لێ دەكەن ؟
لە فەرموودە صەحیحەکانى پێغەمبەرى خوا (ﷺ) باسی کۆمەڵە کەسێک کراوە کە مەلائیکەتەکان دوعا و نەفرەتیان لێ دەکەن کە بریتین لە مانەى خوارەوە :
١. هەر كەسێك جوێن بەهاوەڵە بەڕێزەكانی پێغەمبەر(ﷺ) بدات.
٢. هەر كەسێك لە شاری مەدینە تاوان ‌و بیدعە ئەنجام بدات .
٣. هەر كەسێك ناوو ڕەچەڵەكی خۆی بداتە پاڵ جگە لە باوكی.
٤. هەر كەسێك پەیمان ‌و بەڵێن بشكێنێت .
٥. هەر كەسێك لە خێرو بەخشینی ماڵیدا چروك ‌و ڕەزیل بێت.
٦. هەر كەسێك بگات بە مانگی ڕەمەزان ‌و بەبێ‌ هیچ عوزرێک ڕۆژوو نەگرێت .
٧. هەر كەسێك پشت بكات لە دایك ‌و باوكی بکات و خزمەتیان نەکات بەتایبەت لە کاتى بێتوانایی و پیریاندا.
٨. هەركەسێك ناوی پێغەمبەری خوا (ﷺ) لەلای بهێنرێت ‌و صەڵاواتی لەسەر نەدات .
٩. هەر كەسێك بە چەك یان بە ئاسن ئاماژە بۆ موسڵمانێك بكات.
١٠. هەر كەسێك ببێتە بەربەست لە نێوان خاوەنی كوژراوێك ‌و تۆڵەسەندنەوەی بكوژێكدا .
١١. ئەو ئافرەتەی پشت بکات لە پیاوەكەی و سەرجێی لەگەڵ نەكات بە بێ هیچ عوزرێک.
١٢. هەر كەسێك بێ‌ باوەڕبێت ‌و بەوشێوەیەش بمرێت .
١٣. هەر كەسێك لە پاش باوەڕهێنان بێ‌ باوەڕبێتەوە .
------------------
#بەکورتى (٣٦١)
https://www.tg-me.com/ba_kurty
وه‌ڵامه‌كان pinned «ئەو کەسانە کێن کە مەلائیکەتەکان دوعاى خێریان بۆ دەکەن؟ ١. ئەو کەسەى شەوان بە دەست نوێژەوە دەخەوێت . ٢. ئەو کەسەى لە ڕیزی یەکەمی نوێژى جەماعەت بێت . ٣. ئەو کەسەى دادەنشێت و چاوەڕوانی كاتی نوێژ بکات . ٤. ئەو کەسەى لە دواى نوێژى جەماعەت دادەنشێت بۆ خوێندنى زیکرەکان…»
Forwarded from بەکورتى
پلەكانی پاراستنی زمان

بەسەیركردن و وردبوونەوە لە دەقە شەرعییەكان و وتەی زانایان دەتوانین پلەكانی پاراستنی زمان بكەین بە چوار پلەوە:

یەكەم: پاراستنی زمان لەو شتەی كە زیانی پەتی تێدایە، ئەمەش چەند پلەیەكە، كە گەورەترین ومەترسیدارترینی ئەوەیە كە قسەیەك بێت خاوەنەكەی لەدین بباتە دەرەوە، وەكو جنێودان بەخوا و پێغەمبەرەكەی و گاڵتەكردن بەدین و پاشان ئەنجامدانی تاوانە گەورەكان لە تۆمەتباركردنی ئافرەتانی داوێنپاك و بەناوی خواوە درۆكردن و تەواوی حەرامكراوەكانی تر.

دووەم: پاراستنی زمان لەو شتەی كە زیانەكەی لە سوودەكەی زۆرترە یان سەردەكێشێت بۆ خراپەیەكی لەو خراپتر.

سێ یەم: پاراستنی زمان لەو شتەی كە نە سوودی هەیە و نە زیان، كە قسەی زیادەیە وسەرقاڵ بوون پێوەی دەبێتە كات بەفیڕۆدان.

چوارەم: پاراستنی زمان لە هەموو شتێك تەنها ئەوە نەبێت كە سوود و بەرژەوەندی تێدا بێت وەكو ئامۆژگاری و بانگەواز و ڕێنمایی كردنی خەڵكی پێویست.
--------------------
#بەکورتى (٣٦٤)
https://www.tg-me.com/ba_kurty
Forwarded from بەکورتى
کۆمەڵە ئامۆژگارییەکی زێڕین بۆ ئەو کچەى کە دەیەوێ شوو بکات
پرسیار :
من کچێکم شوکردنم نزیکە بۆیە داواتان لێ دەکەم ئامۆژگاریم بکەن چۆن ژیانی تازەم دەس پێ بکەم بەو شێوازەی کەخوا لێی ڕازیە؟
وەڵام :
داوامان وایە لە خوای پەروەردگار مۆفەقتان بکات و بەختەوەرتان بکات :
دواتر ئامۆژگاریمان بۆ تۆ و هەموو خوشکێکی تر لە کاتى شوکردندا ئەوەیە :

یەکەم : تەقوای خوا بکەیت لەنهێنی و ئاشکرادا ، و بەشێوازێک کار بکەیت کە خودا پێی خۆشە ، بەجێ بەجێ کردنی فەرمانەکانی ، و دوور کەوتەنەوە لەو شتانەی کەخودا ڕقی لێ یەتی و هەر لەیەکەم ڕۆژى گواستنەوە بە حەرام و تاوان دەست پێ مەکەن وەکو ڕەشبەڵەک و گۆرانی و تێکەڵاوی و وێنە گرتن و ....
دووەم : هەمیشە ڕەزامەندی مێردەکەت لەبەر چاو بگرە و گوێڕایەڵی بە لە چاکەدا .
سێیەم : گرنگی بەجوانی و جلوبەرگت بدە ، با بەردەوام لەبەر چاوی بەجوانترین شێوە دەرکەویت ، نابێ هیچ کات زەردەخەنە لەسەر لێوت ببڕێت لەبەرانبەر مێردەکەتدا .
چوارەم : زۆر گرنگی بەپاکوخاوێنی خۆت و ماڵەکەت بدە ، با ماڵەکەت پاک و ڕێک بێت و هەردەم بۆنی خۆشی لێ بێت .
پێنجەم : زۆر گرنگی بدە بەدروست کردنی جۆرەها خواردن کەوای لێ بکات سەرنجی ڕابکێشێت ؛ چونکە زۆر جار کەپیاو لەکار دەگەڕێتەوە پێی خۆشە لەماڵەکەیدا خۆشی وئارامی ببینێت ، حەتمەن ئەمەش تەنها بەڕێک خستنی ماڵ و دروست کردنی خواردنی خۆش و بوونی زەردەخەنە لەسەر لێوی خێزان و جوان پێش وازی کردن بەدەست دێت .
شەشەم : گەر ڕۆژێک بینیت توڕەیە ، ئەوا پەلە بکە لەڕازی کردنیدا ، هەرچەندە تۆ وا ببینین کە هەڵەت نەکردووە ، ئا بەمانە تۆ دەبیتە ئافرەتێک کەشیاوی بەهەشت دەبیت و بەدەستی دێنیت .
حەوتەم : پاشان تەماشاکە بزانم چ شتێکی پێخۆشه پێویستە ئەنجامی بدەیت ، و ڕقی لەچ شتێک بوو ئەوا تۆ لێی دوور کەوەرەوە ، حەتمەن ئەمەش بەگوێرەی شەرع ودینی خودا ، نەک لەسەرپێچی خوادا تۆ بەگوێی بکەیت !
هەشتەم : وە زۆر دەمە دەمە و موناقەشەی لەگەڵ مەکە ، چونکە ئەنجامی باش نابێت .
نۆیەم : هەرکات بینیت تاوانێکی ئەنجام دەدا بەقسەی خۆش ئینکاری بکە و خواى بیر بخەرەوە و ئامۆژگارى بکە.
دەیەم : ئەگەر توشی ناخۆشیەک بوویت لەلایەن ئەوەوە ئەوا ئارام بگرە ، و پەلە مەکە لەشکایەت کردن بۆ لای کەس وکارت ، چونکە ئەو کارە دەبێتە هۆی گەورە کردنی کێشەو توڕە بوونی مێرد .
یانزەیەم : گرنگی بە باوک و دایک و کەسوکارى مێردەکەت بدە و ڕێزیان بگرە، چونکە ئەوا کارێکی چاکە و دەبێتە هۆی نزیک بوونەوەی ئافرەت لەمێردەکەیەوە و وا دەکات زیاتر خۆشی بوێت .
--------------------
#بەکورتى (٣٦٥)
https://www.tg-me.com/ba_kurty
Forwarded from بەکورتى
ئەو خۆشویستن و شوێنکەوتنەى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) کامەیە کە لە لاى خواى گەورە قەبوڵە؟

ئەی ئەوانەی كە دڵتان نەرم ئەبێت بۆ یادی پەیامبەر -ﷺ- وریابن وئاگاداربن وبزانن كە خۆشویستنی پەیامبەر ﷺ بە بانگەشەكردن نیە، تەنها بە دەم بڵێی: من پەیامبەرم خۆشدەوێ‌، بەڵكو بە شوێنكەوتنە، بە جێبەجێكردنی ئەم چوار خاڵەی خوارەوەیە لە ژیانی ڕۆژانەماندا، هەروەها ڕەنگدانەوەی ئەم چوار خاڵەیە لە كردار وگوفتارماندا:
یەكەم: تصدیقه فیما أخبر :
هەرچی هەواڵـێك لە پەیامبەری خواوە ﷺ پێمان گەیشتوە، بڕوای پێبكەین وبە ڕاستی بزانین .
دووەم: طَاعَته فِيمَا أَمَر :
جێبەجێكردنی فەرمانەكانی پەیامبەری خوا-ﷺ-، ئەمەش هەركەسە وبە پێی توانای خۆی.
سێیەم: اجْتِنَاب مَا نَهَىَ عَنْهُ وَزَجَر
خۆ بەدوور گرتن ووازهێنان لە هەر شتێك كە پەیامبەری خوا -ﷺ- نەهی لێكردوە.
چوارەم: أن لايعبد الله إلا بما شرع
خوا پەرستیمان بەو شێوازە بێ كە پەیامبەری خوا شەرعی كردووە.
ئەمەش خالـێكی زۆر گەورە وگرنگە، چونكە زۆربەی موسوڵمانان لە خۆشویستنی پەیامبەردا لەم خاڵەدا تێكەوتوون.
ئەم دینە كامل بووە، هیچ مەجالی ئەوە نەماوە شتی زیادە بهێنین وبیخەینە ناو دینەوە.
ڕەسولی خوا -ﷺ- ئەوەندە ڕاستگۆ ودڵسۆز بووە لە گەیاندنی دینەكەیدا، تەنانەت باڵندەیەكیش بە ئاسماندا نەڕۆیشتوە ئیللا خێر وشەڕی پێوتوین.
خوای گەورە ئەفەرموێ‌: [الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ] واتە: وا دینەكەم بۆ كامڵ كردن.
هەربۆیە خوا ناپەرستین بەو شێوازە نەبێت كە پەیامبەری خوا -ﷺ- شەرعی كردووە.
عیبادەتیش دوو ڕوكنی هەیە، بەبێ ئەو دوو ڕوكنە خوای مەزن هیچ عیبادەتێك وەرناگرێت:
ڕوكنی یەكەم: بۆ خوات بێت، ئیخڵاصت هەبێت.
ڕوكنی دووەم: لەسەر شەرعی رسول الله بێت ﷺ.
---------------------------------
بۆ زانیارى و ڕونکردنەوەى زیاتر ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/870
2025/07/05 22:17:45
Back to Top
HTML Embed Code: