Telegram Web Link
Forwarded from وه‌ڵامه‌كان
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
یارمەتى دانى فەقیر و هەژارەکان لە وەرزی سەرما و زستان
ببەخشە پێش ئەوەى پارە و ماڵەکەت ببێتە میراتی
کەمتر لە سێ خولەک گوێ بگرە
Forwarded from بەکورتى
خوشک و برایانی بەڕێز :
تەنها (١٠) ڕۆژ ماوە بۆ تاقیکردنەوەى خولی هەشتەمی پێشبڕکێی کەناڵى بەکورتى
ئەگەر زانیاریت نیە سەبارەت بەم پێشبڕکێ یە ئەم لینکە بکەرەوە
👇👇👇
https://www.tg-me.com/ba_kurty/914
Forwarded from بەکورتى
خوشک و برایانی بەڕێز :
فەرموون بۆ تاقیکردنەوەى خولی هەشتەمی پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى)
ئەم لینکە بکەنەوە و سەرەتا تێبینیەکان بخوێننەوە و پاشان تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدەن
👇👇👇
https://walamakan.com/BekwrteTaqikrdnewa/8
ئایا ڕشانەوە پیسە ؟ حوکمی ڕشانەوەی منداڵی شیره خۆرە جیاوازە لەهی کەسی گەورە ؟
بۆ خوێندنەوەى وەڵامەکەی ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/3569
ئایا ڕاستە شوێن دەمی پشیلە خاوێنە؟
بۆ خوێندنەوەی وەڵامەکە ئەم لینکە بکەرەوە 👇👇👇
https://walamakan.com/3562
حوكمی دوعا و پاڕانەوە و دەست بەرز کردنەوە لە دوای نوێژە فەرزەکان
بۆ خوێندنەوەی وەڵامەکە ئەم لینکە بکەرەوە 👇👇👇
https://walamakan.com/3070
حوکمى بەشدارى کردن لە جەژنى ڤالنتاین (ڕۆژی خۆشەویستى) چیە؟
بۆ خوێندنەوەی وەڵامەکە ئەم لینکە بکەرەوە 👇👇👇
https://walamakan.com/1140
Forwarded from بەکورتى
خولی مانگی ڕەمەزان.pdf
1.3 MB
خوشک و برایانى بەڕێز : فەرموون بۆ خولی نۆیەمی پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) کە تایبەتە بە حوکم و ئادابەکانى ڕۆژووى مانگی ڕەمەزان بەم شێوەیە :
یەکەم : ئەم کتێبەى سەرەوە کە بە(pdf) دانراوە تەنها ئەوە داخلە بۆ تاقیکردنەوەکە .
دووەم : تاقی کردنەوەکە لەسەر (١٠٠) نمرەیە :
أ. (٦٠) نمرە بۆ پرسیارەکان .
ب. (٢٥) نمرەش بۆ ئەو بەڕێزەیە کتێبەکە هەمووی دەخوێنێتەوە .
ج. (١٥) نمرەش بۆ ئەو بەڕێزەیە لینکی کەناڵی (بەکورتى) یا ئەم پۆستە دەنێرێت بۆ پێنج لە هاوڕێکانى یا لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوی دەکاتەوە.ئەمەش لینکی کەناڵەکە https://www.tg-me.com/ba_kurty
سێیەم : کاتى دەست پێکردنى تاقیکردنەوەکە ڕۆژى (١٠)ى ڕەمەزان دەبێت .
چوارەم: لەئێستادا پێویست بەناونوسین ناکات تا ڕۆژی تاقیکردنەوەکە.
بۆ هەر پرسیار و تێبینیەک پەیوەندی بکەن
https://www.tg-me.com/malpariba8
Forwarded from بەکورتى
چۆن پێشوازی لەمانگی ڕەمەزان دەکەی؟
مانگی ڕەمەزان یەکێکە لەو کاتە گرنگ و گەورانەی کەبەسەر موسوڵماندا دێت ، بۆیە پێویستە موسوڵمان بەدڵ خۆشی وپێخۆش بوونەوە پێشوازی لێ بکات ، خوای پەروەرگار فەرموویەتی :‏ ‏{‏قُلْ بِفَضْلِ اللَّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَلِكَ فَلْيَفْرَحُواْ هُوَ خَيْرٌ مِّمَّا يَجْمَعُونَ‏}‏ ‏[‏سورة يونس‏:‏ آية ٥٨]‌‏.‏
واته : ئەی موحەمەد ﷺ پێیان بڵێ بە فەزڵ و بەخشش وڕەحمەتی خودا دڵ خۆش بن ئا ئەوا باشترە لەوەی ئێوە کۆی دەکەنەوە .
بێگومان گەشتنی موسوڵمان بەمانگی ڕەمەزان دەست کەوتێکی گەورەیە ، هەر بۆیە پێغەمبەر ﷺ موژدەی دەدایە هاوەڵان بەهاتنی ڕەمەزان وباسی ڕێزو خێرەکانی بۆ دەکردن و دەیفەرموو :
وا مانگی ڕەمەزان بەسەرتاندا هات ، كەمانگێكی پیرۆزە, خوای گەورە ڕۆژوگرتنی ئەم مانگەی لەسەرتان فەرزكردووە، دەرگاكانی ئاسمانی تێدا دەكرێتەوەو دەرگاكانی دۆزەخی تێدا دەبەسترێت، وەشەیتانەكانیشی تێدا كۆت وبەند دەكرێت، وەخوا لەم مانگەدا شەوێكی هەیە كەچاكترە لەهەزار مانگ، مَنْ حُرِمَ خَيْرَهَا فَقَدْ حُرِمَ ئەوەی لەخێر و پاداشتەكەی بێبەش بێت ئەوەبەڕاستی بێبەشە".
جا پێغەمبەر ﷺ‏ گەورەی ئەم مانگەی ڕوون کردۆتەوە بۆیە پێویستە موسوڵمان زۆر باش خۆی بۆ ئامادە بکات بۆ زیندو کردنەوەی شەوەکانی بەنوێژ کردن وعیبادەت کردن وڕۆژەکانیشی بۆ کاری خێر ویارمەتی دانی موسوڵمانان وقورئان خوێندن وخێر وچاکە کردن ، بێگومان هەر دەقەیە لەو مانگە قەدرێکی زۆری هەیە لەچاو باقی مانگەکانی تردا ، دواتر موسوڵمان نازانێت کەئایا ئەوەندە تەمەنی ماوە ئەو مانگه بەتەواوی بگرێت یاخود نا ؟ ، وە ئەگەر توانیشی ئەو مانگه تەواو بکات ئایا تاساڵێکی دەمێنێت تاوەکو جارێکی تر بەڕۆژو ببێت و ئەو هەلە زێڕینەی بۆ بڕوخسێت ، بۆیە با موسوڵمان زۆری گرنگی پێ بدات بەڵکو خودا لەخێر وبەرەکەتی ئەو مانگە بێ بەشی نەکات .
-------------------------
#بەکورتى (٣٨٧)
بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە پێشوازی ڕەمەزان ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/Besh-134
چۆن پێشوازی بکەین لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز
نووسینی : شێخی دكتۆر عبدالرزاق عبدالمحسن البدر
وەڕگێڕانی : سارا عدنان بارام
پێداچوونەوەی : عدنان بارام كەلاری
-- - - - - - - - - -
لەم نامیلکەیەدا :
* لە موژدەكانی پەیامبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە مانگی ڕەمەزاندا .
* لە پیت و بەرەكەتەكانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز .
* كەسی دۆڕاو و بێبەشبووە لە ڕەحم و بەزەیی خوای پەروەردگار كێیە ؟
* لوتی كێ‌ بەخۆڵدا بڕوات لەم مانگە پیرۆزەدا ؟
* ڕەمەزان مانگی دەستكەوتەكانە ، بۆیە پێویستی بە بەهەوڵ و كۆشش زیاتر هەیە
* ڕەمەزان مێوانە خۆشەویستەكەی موسوڵمانان
* پلە و پایەی ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان لە ئیسلامدا
-- - - - - - - - - -
لینکی خوێندنەوە و داگرتن
👇👇👇
https://walamakan.com/Kteb-155
Forwarded from بەکورتى
نیەتى کارە پڕ خێر و باشەکان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان
خوشک و برایانی بەڕێز : لەگەڵ هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان با نیەتی ئەم کارە باشانەت هەبێت :
١ ـ نیەتى تەوبەكردنى ڕاست لە هەموو تاوانەكانى پێشوو .
٢- نیەتى(خەتم كردنى) قورئانى پیرۆز زیاتر لە جارێک لەگەڵ تێگەیشتن لە ماناكەى.
٣- نیەتی كردنی نوێژەكانت بە جەماعەت لە مزگەوت و ئامادەبوون بۆ تەراویح و شەوانی قەدر لەگەڵ گرنگیدان بە نوێژە سونەتەکان .
٤- نیەتی ئەنجامدانی خێر و صەدەقە و دڵخۆشكردنی ماڵی فەقیر و هەتیوو و بێوەژن بە گوێرەى توانا.
٥- نیەتی خوێندنەوەی ئەو كتێبانەی كە تایبەتن بە حوكم و ئادابەكانی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان و خۆشارەزا کردن لە ئەحکامەکانى ڕۆژوو .
٦- نیەتى ئەنجامدانی عومرە لە مانگی رەمەزان ، چونکە عومرەیەك لەڕەمەزاندا پاداشتەكەی بەرامبەر بە حەجێك وایە لەگەڵ پێغەمبەردا ﷺ .
٧ ـ نیەتى ئەوەى كە ئەم مانگە سەرەتاییەك بێت بۆ كردنى خێر و ئەنجامدانى كارى چاكە و بەردەوامبوون لەسەرى بە پشتیوانى خوا تائەو ڕۆژەى دەگەڕێینەوە بۆ لاى خۆى.
٨ ـ نیەتى چاككردنى ڕەوشت وڕەفتار و نواندنى هەڵسوكەوتى چاك لەگەڵ خەڵك و زمان شرینى لەگەڵیاندا.
٩ ـ نیەتى كار كردن بۆ ئەم دینە پیرۆزە و بڵاوكردنەوەى حوکمە شەرعییەکان لە نێوان خەڵكدا.
١٠ ـ نیەتى دانانى بەرنامەیەك پڕ لە عیبادەت و پەرستن و زیكر كردن دەست پێوەگرتنى و پشتگوێ نەخستنى.
-----------------------
#بەکورتى (٣٨٨)
https://www.tg-me.com/ba_kurty
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
70 ساڵ بەس نیە تا بیربکەیتەوە و بزانى مردن و قەبر و قیامەت هەیە؟
پێویست ناکات زۆر بگەڕێی
ئەوەى تۆی موسڵمان پێویستت پێی دەبێت لە حوکم و ئادابەکانى ڕۆژوو لەم لینکە دانراوە
👇👇👇
https://walamakan.com/Ramazan
تکایە بینێرن بۆ هاوڕێکانتان
Forwarded from بەکورتى
بەرنامەى موسڵمان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان
موسڵمانى بەڕێز : بۆ ئەوەى ئەم ڕەمەزانەت جیاواز بێت و کاتەکانت پڕ بن لە عیبادەت و خواناسی ئەوا هەوڵبدە ئەم بەرنامەیە جێ بەجێ بکەى لەم مانگە پیرۆزە و زۆرترین توێشوو بۆ قەبر و قیامەتی خۆت کۆبکەیتەوە بەم شێوەیە :
1- هەستان بۆ پارشێو و فەرامۆش نەكردنی: چونكە پێغەمبەرمان فەرمویەتی: (پارشێو بكەن چونكە بەڕاستی لە پارشێوكردندا بەرەكەت هەیە) ، وە خواى گەورە و فریشتەکان صەڵاوات لەسەر ئەو کەسانە دەدەن کە پارشێو دەکەن .
2- زۆر داوای لێخۆشبوون کردن لە خواى گەورە و (استغفر الله) کردن لە كاتی پارشێو تا بانگی بەیانی (وبالأسحار هم يستغفرون)
3- کردنى دوو ڕكات سوننەت پێش ئەنجامدانى نوێژی بەیانی کە لە دنیا و چی لە دنیا هەیە خێرتر و باشترە .
4. سەرقاڵبون بە زیكر و دوعا و پاڕانەوە تاكو كاتی قامەت كردن بۆ نوێژی بەیانى .
5. ئەنجامدانى نوێژى بەیانی بە جەماعەت و مانەوە لەمزگەوت بۆ خوێندنی زیكرەكانی بەیانیان و دەست پێ کردنى خەتمی قورئان تاكو كاتی خۆر هەڵات و کردنى دوو ڕکات نوێژى چێشتەنگا دواى دەرچونى خۆر بە پانزە خولەک .
6. پاڕانەوە كە خوای گەورە بەرەكەت بخاتە ئەو ڕۆژەتەوە و مۆفەقت بکات بۆ هەموو کارێکی خێر .
7. ئەنجامدانى نوێژی نیوەڕۆ و عەسر بە جەماعەت لەگەڵ نوێژە سوننەتەکان .
8. سەرقاڵ بون بە دوعا وپاڕانەوە پێش خۆرئاوا بوون و کاتى ڕۆژوو شکاندن .
9. ئەنجامدانی نوێژی مەغریب لە مزگەوت و دوو ڕکات سوننەت دواى مەغریب.
10. زوو ڕۆشتن بۆ نوێژی عیشا و ئەنجامدانى لە ڕیزی یەکەم و دوو ڕکات سوننەتی دواى عیشا ، و پاشان ئەنجامدانی نوێژی تەراویح بەتەواوەتی لەگەڵ ئیمامدا .
---------------------
خزمەتگوزاری (وەڵامی خێرا) لە کەناڵی بەکورتى
هەر پرسیارێکت هەبوو سەبارەت بە ڕۆژووی ڕەمەزان بینێرە بۆ ئەم لینکە إن شاء الله لە ماوەیەکی کەمدا وەڵام دەدرێیتەوە .
https://www.tg-me.com/malpariba8
Forwarded from بەکورتى
سێ سەعاتە گرنگ و بەنرخەکەى ڕەمەزان

خوشک و برای موسڵمان: لە ڕۆژانی ڕەمەزاندا سێ سەعاتى زۆر گرنگ و بەنرخ هەیە نابێت لێی غافڵ و بێ ئاگابیت ، هەر سەرقاڵی و ئیشێکت هەیە لەم سێ سەعاتە بیخە لاوە و گرنگی بەم سێ سەعاتە بدە :

❶ ـ سەعاتى یەکەم : پێش ڕۆژوو شکاندن و بەربانگ كردنەوە زۆر دوعا بکە و بپاڕێرەوە بۆ خۆت و خێزان و کەسوکار و هاوڕێ و موسڵمانان بەگشتی.

❷ ـ سەعاتی دووەم : لە كۆتایی شەو با خەڵوەتت لەگەڵ خودا دا هەبێت و زۆر دوعا بکە و داوای لێخۆشبوونی لێ بکە چونكە خواى پەروەردگار هەموو شەوێک لە کۆتایی شەودا دەفەرمووێت : كێ داوام لێ دەكات تا پێى ببەخشم، كێ داواى لێخۆشبوونم لێ دەكات تا لێى خۆش بم.

❸ ـ سەعاتی سێیەم : لە دوای نوێژی بەیانی دانیشە خەریکی زیکر و قورئان خوێندن بە تاكو پانزە خولەک دواى خۆر کەوتن پاشان دوو ڕكعات سوننەتی چێشتەنگاو بكە خێری حەج و عەمرەیەك بە تەواوی بە تەواوی بە تەواوی بەدەست دەهێنیت.

لە کۆتاییدا : بزانە کاتەکانى تەمەنت زوو دەڕوات و سبەى تۆش دەبیت بە یەکێک لە ئەهلی گۆڕستان و ناتوانی یەک (سبحان الله) زیاد بکەی بۆ سەر کردەوە چاکەکانت ، بۆیە فرسەتە و تا تەمەنت ماوە هەوڵی چاکە کردن بدە بۆ ڕوناکی قەبر و قیامەتت .
---------------------
خزمەتگوزاری (وەڵامی خێرا) لە کەناڵی بەکورتى
هەر پرسیارێکت هەبوو سەبارەت بە ڕۆژووی ڕەمەزان بینێرە بۆ ئەم لینکە إن شاء الله لە ماوەیەکی کەمدا وەڵام دەدرێیتەوە .
https://www.tg-me.com/malpariba8
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لێخۆشبونى خواى گەورە لەڕەمەزاندا بۆ کێ یە؟ کەمتر لە دو خولەک و نیو
پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرموێ : لەمانگی ڕەمەزاندا هەمو شەوێ خواى گەورە کۆمەڵێ لەبەندەکانى ڕزگار دەکات لە ئاگری دۆزەخ.
ئایا ئەم ڕزگار کردن و لێخۆشبونە بۆ کێ یە؟
Forwarded from بەکورتى
مژدە ... مژدە ... مژدە
بە بۆنەى هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە وەکو ستافی کەناڵی (بەکورتى)
(٣٤) کتێب و نامیلکەی گرنگ سەبارەت بە حوکم و ئادابەکانى ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان دەکەینە دیاری بۆ ئێوەى بەڕێز ، و ئەوەى تۆ پێویستت پێی هەبێت سەبارەت بە ئەحکامەکانى ڕۆژوو تێیدایە .
ئەم لینکە بکەرەو و تەنها ژمارە (٣٤) بنێرە لینکی کتێبەکانت بەدەست دەگات .
👇👇👇
https://www.tg-me.com/malpariba8
لە بەشی کتێبخانەى ماڵپەڕى وەڵامەکان (١٥٥) کتێبی گرنگ و بەسوود بخوێنەوە
https://walamakan.com/Kteb
2024/05/15 09:37:36
Back to Top
HTML Embed Code: