This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەڵێم

‏چـاوێ بـگـێـڕە لـەم دەورو بــانـە
‏ئـەم ژیـنـە تـاڵـە و سـوێـرە بـزانـە

‏خەم و پـێکەنین هیچیان تاسەر نین
‏خەم بوونی نـەبـێ پێکەنین هیچ نین

‏جارێ تەماشاو سەیری خوار خۆتکـە
‏سەیـری زۆرەکەی بەشەکەی خۆتکـە

‏قــەت وامـەڕوانــە کـەپــەل بــڕاوی
‏ئـومـێد بـگـرە دڵ کـەجـێ نـەمــاوی


Adil Hama Ali

www.tg-me.com/wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەڵێم

‏هەرگیز خێری کەم لەلات کەم نەوێ
‏لـە کیسەی خـاڵـی تـەنگـاتـە ئـەوێ

‏مرۆڤ عاقڵ بـوو خـۆی لاکەم ئـەوێ
‏کەم دێتە گوفتار دوو جار گوێ ئەگرێ

‏چوویتـە مـەجلـیـسێ کەم بڵێ بەڵـێ
‏کـەزووانت بـگری سـەر ڕەحەت ئەوێ

‏بـنـیـام کەژیـروو ڕێـز لەخۆی ئـەگـرێ
‏لـەهـەر کـەوتـنـێ دەرس وەرئـەگـرێ


Adil Hama Ali

www.tg-me.com/wardilam
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
منیش لەم دەشت و کەژ و دۆڵە بووم
‏لـەئـەم سـروشـتـە دڵ ڕفـێـنـە بـووم

‏دڵ سازی ئەکرد چاو گەش ئـەیـڕوانی
‏ئـەهـات بـەیـەکدا دیـمەنـی جـوانـی

‏ڕانـە مـەڕ دەرکەوت لەو پێ دەشتـەدا
‏جـلـیـوەی جـوانـی دای بـەو کـێـوەدا

‏شـنەی بایـەک هات کـزبـوو خۆرەتـاو
‏بـۆ گەرمایی گـیـان چایـەک هـاتە نـاو

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/wardilam
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
‏‌ئاگاتان لەهەژاربێ

‏مـاندوو کەسێکـە شەو بـەخەبـەربـێ
‏سەر لەسەرینکـاو دوو دیدەی نەنـوێ

‏حەسرەتـی ڕۆژی لای شەوگـار دانـێ
‏بەدەست خەمەوە جۆشیش دامابـێ

‏خـەو نـەچێـتـە ناو چاوانی گـەشـی
‏شەکـەت ئـەوەیـە خەو نەدا بـەشـی

‏دوو چـاوی بـگـڕێ شەو تـابەیـان دێ
‏خـەیـاڵـی سەرشـێت لـەگەڵـی دابـێ

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
‏ئاگاتان لەهەژاربێ

‏ئەوکاتەی وڵات ئەبێ بەوێرانە
‏عاقڵ ئەبێ بەشێت ودێوانە

‏پارویەنان ئەبێ بەسک بۆ جەژنانە
‏خەم وەک خۆرە ئەدا لەدڵ کەپڕژانە

‏پێشمەرگەیەک چۆک دائەدا بۆیەک عانە
‏دایکێ فرمێسکی نایەتەخوار لەبەرتانە

‏باوکێ جۆش داماوە لەبەردەم ژینێ کەژانە
‏سەرداری وڵات لێمان ئەبێ بەبێگانە

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/wardilam
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
‏ئـاگـاتـان لـەهـەژاربـێ
‏ئـەی ئـەوکـەسـەی مـێـژوو نووسی
‏شـەرمـەزاربـی گـەر هەقیقەت باش نـەنـووسـی

‏نـەڵـێـی ڕۆژگـارێ بـوو بـرسێـتـی بوو
‏بـەدەسـت زووحـاکی سـەرکـوورسـیـی

‏شـەمـەزاربـی گـەر نـەنووسی حـاشا لـەچـوارقـاچـی کـورسـی

‏ئـای نیشتمان دەسڕی سواڵت چین چین دانا
‏هیچ گوێت نەدا کێ نەزانەو کێیە دانا
‏ئەی ئەم ئێستا داد بۆکێ بـەرم لای کـام زانـا

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
‏ئاگاتان لەهەژاربێ
‏توخوا ئێمە برسیمانە
‏ئەم کوڕوزانەوەی تۆ بخەمەکام
‏دێڕە شیعری شەرمەزارم
‏لەکام پەڕەی مێژودا جێگەی بکەمەوە
‏ئەم وشانە بۆ ئەوەندە ئازار بەدڵ ئەگەیەنێ
‏بۆبڕستی شەوی سەردارێ ناشێوێنێ
‏نەوەک دیدە چاوی دڵیش ئەگرێنێ
‏من نیشتمان وەک سەرابێ ئەبینیم
‏قەت تونێتی و برسێتی من ناشکێنێ

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
‏ئاگاتان لەهەژاربێ

‏چاوێ وێنەی بەرق نەگەڕێ بۆتۆ
‏یاخوا ئەو چاوە هەر زوو کوێر بێ تۆ

‏دڵێ وەک مەنجەڵ بۆت کەف و کوڵ نەکا
‏یاخوا ئەو دڵە خۆشی قەت نەکا

‏پێیەک بەرەو ڕووی تۆ هەنگاو نەنێ
‏یاخوا ئەو پێیە هێزێکی نەبێ

‏دەستێك نووقاوبێ و بۆتۆ نەبەخشێ
‏یاخوا ئەو دەستە دەستگیری نەبێ


Adil Hama Ali

www.tg-me.com/wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
‏ئاگاتان لەهەژاربێ

‏چـاکەیـە بـکەو بیـدەرە دەم ئـاو
‏سەدساڵ تێپەڕێ دێتە ڕێت بەنـاو

‏مەپرسە لەوەی خۆی خەریک ئەکـا
‏لەدەست نووقاوی عومر کورتـەکـا

‏چرووک بـی و ڕەزیـل زەرە بـۆ دیـن
‏سەلامەت نـابێ بـاخی بێ پـەژیـن

‏سەربەرز کەسێکە کەزۆر ئەبەخشێ
‏وەک گوڵ لەدڵدا بێ حەد ئەنەخشێ

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
‏ئاگات لەهەژاربێ

‏لەنیگای قوڵیان بنواڕن

‏لەڕۆحی شەکەتیان تێبگەن

‏دەست ئاوەڵاکەن بزانن

‏هەگبەی ئەوانە زۆربەتاڵە

‏دڵیان پڕە لەناسۆری

‏لەئێشو دەردەسەری

‏ژینی ئەوان زۆر دژوارە

‏یەک جار نییەو هەزاربارە

‏وەرن ببین بەبزەی لێو

‏پەپولە ئاسا میهرەبان

‏بەسۆزی دڵی بریان

‏دوریانخەین لەئێش وژان

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
‏ئـاگـاتـان لـەهـەژاربـێ

‏تـۆ چـوزانـی سـکـی بـرسـی واتـای چـیـیـە
‏خـەوزڕوای ژوورێـکـی تــار مـانـای چـیـیـە

‏تـۆ چــوزانـی خــۆڕاگـری لای تـۆ چـیــیـە
‏هـەر ئـەزانـی سفرەیـەکـی خـاڵـی چـیـیـە

‏تـۆ چـوزانی ئـاهـێـکـی سارد ئێـشی چیـیـە
‏نەتبیستووە نەتبینیـووە فرمێـسکی نـاچاری چییە

‏تـۆ چـوزانی ڕەنگی زەردم بۆبەهارێکی نیـیـە
‏ئاشی نەزان کەی ئەزانێ بۆچی باراشی نیـیـە

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
فێربووم خۆ تەمەن وەک بەرق ئـەڕوا
‏پیـاو کۆیـلە نەبێ بۆ کەمێـک حەڵـوا

‏فێربووم ئەم دەورە دەوری جاسوسـە
‏دەوری ماستاوچی و خەڵكی دەم لووسە

‏فـێربـووم فێـرببـم سەر نـەکەم نـەوی
‏نـەچمـە بەر درگای زۆر کەسی خوێـڕی

‏فێربووم هەمووشت مانای خۆی هەیـە
‏ئـەم ژیـنـە تـاڵـی و سـوێـری زۆر هەیـە

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/wardilam
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
‏تـۆچـوزانـی هەمـوو ڕۆژێ سەد جار ئـەمـرم
‏ڕۆح دەرنـاچـێ سەبـری ڕۆح پڕوکێـن ئەگـرم

‏تـۆ چوزانی شکانی دڵ قرچەی چەنێ بەئازارە
‏شکـۆ شکان چەنـدێ سەختـە چـەن بـەژانـە

‏تۆ چوزانی لەئاسمانەوە ئەڕوانی خەبەر چییە
‏حاڵی دەردەداری من کەئەبینی چیم لەچییە

‏تـۆ چوزانی ژیـنی تفت وتاڵ و بارگرانی چییـە
‏ئێستـا زانیـم کەتۆ تێری ئاگات لەبرسی نییـە

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەی ناڕۆشبیر
‏هەی هەتە لەتۆ
‏هەی بەلاش خۆری
‏مێزی گفتگۆ
‏گەر دونیا دیدەی
‏ڕۆشن فکرەکەی
‏کۆیلەیی بەسکە
‏پێ لەو پێت دانێ
‏لەلای ماستاخۆر
‏کەم ماستاو دانێ
‏گەر بەگوێم بکەی
‏ئاشت ئەگەڕێ
‏لای ساحێب باراش
‏هیچی دیت ناوێ

‏Adil Hama Ali
‏3/4/2024

www.tg-me.com/wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کات هات و چوو تەمەنیش چوو
‏نیگەرانی سبەی ئەبی کەنایە زوو

‏بوو بەدوێنێ سەد سبەینێ وائاوابوو
‏بوو بەمێژوو بەپووشی دەم باوە چوو

‏چیم لێ ئەکەی ئەی نەفسی ئامارەسوو
‏نیگەرانم کەوا عومرم چۆن لەپـڕ چوو

‏واسەرەی مەرگم نزیکە چیم چێنا چوو
‏لەلێواری گۆڕ نزیکم تەمەن ڕۆیی بەفەنا چوو

‏Adil Hama Ali

www.tg-me.com/wardilam
ماڵ سووتاو ماڵی کەی بووە بـەمـاڵ
‏ئیش و کارەکەی سواڵ بێ یـاحەمـاڵ

‏وێــرانـە مـاڵـێ پــڕبـێ لــەدەم ڕاسـت
‏قەت شیری خاوی دەست نادا بۆ ماست

‏ئـێـمـە هـەربـەوە نــاومـان دەرچـووە
‏لـەبـیـرمـان ئـەچـێ چـیـمان لێ چووە

‏دەستمان لەبـنی گـشت شت دەرچـووە
‏لـەشـەرق و لـەغـەرب حەیاشمان چووە


Adil Hama Ali

www.tg-me.com/wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
‏ئێرە بێ تۆ

‏لەباخێکی بێ گوڵ ئەچێ
‏کەبولبول نایەتە میوانی

‏لەماڵێکی زۆر چۆڵ ئەچێ
‏کەنەیماوە ئەبەد جوانی

‏لەدڵێکی پڕ ئاه ئەچێ
‏کەنایهەژێنی یەک شادی

‏لەشەوێکی بێدەنگی کپ ئەچێ
‏خولیاو خەیاڵ ڕایناژەنێ

‏دەسا وەرە حزورت بێ
‏تادڵ شادبێ لێو پێکەنێ

‏ڕۆح تاسقی لەتۆ بشكێ
‏ئەم غوربەتەش لەنێو بچێ


Adil Hama Ali

www.tg-me.com/wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەڵێم

‏کەسەر هۆشی بڵاوەی کرد
‏دوڕو مەرجان بێ بەهایە

‏ڕۆح کەنەقسی هات بەبەرا
‏سوکە لەلای دوو دیووی دونیا لای کایە

‏ڕۆژە کەی ڕۆشنە قوربان لای من شەوە
‏ئەی شەو بۆ وونە کوا ڕۆشانیی مانگە شەو

‏لەمابەین ئەم شەو و ڕۆژە ڕوم وەڕگێڕەمە کام لا
‏لەهەرچی لایەک ڕووئەکەم یەکێ ناڵێ سا
‏مەرحەبا


Adil Hama Ali

www.tg-me.com/wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کەشێت بووم کەوتمە سەرشەقام
‏رەنگە ئاهی ئێستەشم لەوێ بێ

‏ئەشێ لەوێ وەبیرتان بێ
‏سووتانەکەم ڕەنگە بۆخەمی ئەمڕۆبێ

‏وەرەو بمگرە ئامێزێ بائاسوودەم لەوێ
‏بەدەم سۆزی لایەلایە خەوم لەوێ کۆتایی بێ

‏لەو ساتەوە دەستپێکی چیرۆکم بەجێ بێ
‏لەسەرەتا تاکۆتایی بابزەیەکم بالای تۆبێ

‏Adil Hama Ali

www.tg-me.com/wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بـۆ سەبـر عـومـرێ ڕاوێسـی کـەمـە
‏قـەناعەت هـەوێ خەم دائم کـەمـە

‏یەژن کەم و پوخت بۆ گیـان شیفـایـە
‏وورگـ گـەورەبــوو دەردی لــەدوایــە

‏قەت بەهەڵـپەی زۆر کار ناچێـتە سـەر
‏شەیتـان پـەلەی کرد قوڕی هاتـە سـەر

‏تـاتـیکـەکەم بێ دووختـەر بێ ئـیـشـە
‏کـێ زۆری پـرسـی بـەوخـوا بێ ئـیـشـە

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/wardilam
2024/05/04 06:38:52
Back to Top
HTML Embed Code: