Telegram Web Link
📙پاداشتــە ئاڵتونیــــەکان📙


📌 پێغه‌مبه‌ری سەروەرمان (ﷺ) دەفەرمووێ :

هەرڪەسێ گوێی لە بانگ بێت و ئەم دوعایە بڵێت : " اللَّهُمَّ رَبَّ هَذِهِ الدَّعْوَةِ التَّامَّةِ، وَالصَّلاَةِ الْقَائِمَةِ، آتِ مُحَمَّداً الْوَسِيلَةَ وَالْفَضِيلَةَ، وَابْعَثْهُ مَقَامَاً مَحمُوداً الَّذِي وَعَدْتَهُ " ، *ئەوا ڕۆژی قیامەت ئەڪەوێتە بەر شەفاعەتی من.*

〖رَوَاەُ الْبُخَارِيّ〗
🌻قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ🌻

🌻 إِنَّمَا بُعِثْتُ لِأُتَمـِّمَ صَالِحَ الأَخْلاَقِ 🌻

🌻 واتـــــــــــــــە :- بە دڵنیایی من ڕەوانەكراوم بۆ ئەوەى ڕەوشتە چاكەكان تەواو بكەم 🌻
شێخ ابن عثیمین ـ ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت ـ دەفەرموێت :ـ

ئەگەر تۆ خۆشی و ئاسوودەیی بخەیتە دڵی کەسێکی ترەوە ئەوا بزانە لەبەرامبەر ئەوە خۆشی و ئاسوودەیت بۆهەیە لەگەڵ پاداشت لەلای خودای گەورە پەروەردگار .
[ التعليق على المنتقى ٦٤٢/٤ ]
• *پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: هەر کەسێك بێبەش بێت لە نەرم و نیانی ، بێبەش بووە لە هەموو خێر و چاکەیەك*

| صحيح الترغيب ( ٦٦٠٦ ) |
بەچی منداڵ پەنا دەدرێت ؟

پێغەمبەری خودا (صلی الله علیە وسلم) حەسەن و حوسەینی (ڕەزای خودایان لێبێت) پەنا دەدا بە

: أُعِيذُكُمَا بِكَلِمَاتِ اللهِ التَّامَّةِ، مِنْ كُلِّ شَيْطَانٍ وَهَامَّةٍ, وَمِنْ كُلِّ عَيْنٍ لاَمَّةٍ

. واتە: (پەناتان دەدەم بە ناوە تەواو و جوانەکانی خودا لە ھەموو شەیتانێک و پێوەدەرێک (مار و دوپشک و ...)لە ھەموو چاوێکی پیس و تێڕوانینێکی خراپ).

ـ البخاري ٤ / ١١٩
ابن سیرین دەفەرمووێ:

ئافرەتێک بخوازە سەیری دەستت بکات ، نەوەک تۆ سەیری دەستی ئەو بکەیت.

حلية الأولياء(2/ 265)
چەند جوانەمرۆڤ بگاتە ئەو قەناعەتەی بۆ هەموو شتێک بڵێت خێری پێوەیە تەنانەت"
ئەوەشی لەدەستی داوە"

💚🖤
پێشەوا ذو النون رەحمەتی خوای لێبێت دەفەرمووێت:
" *لە نیشانەی قبوڵ بوونی لێخۆشبوون (التوبة) ئەوەیە ،
کە برادەری خراپ واز لێبێنیت ،و پەیوەستبی بە چاکەکارانەوە*

شعب_الإيمان (ص٦٧٨).
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێ :

هەر کەسێ ناڕەحەتییەك لە ناڕەحەتییەکانی دونیا لەسەر ئیماندارێك هەڵگرێ ( لابدات ) ، خوا ناڕەحەتییەك لە ناڕەحەتییەکانی قیامەتی لەسەر هەڵدەگرێت.
💎۰۰

» هەرکەس بۆ شفای دڵــ' و غەزاۍ ڕۆحۍ جـگە قـورئاآن | بۆ هەرسەرچاوەیەڪۍ دیڪە بگـەڕێت سەرگـەردان وگومــڕاْ دەبێــت •

// إبن القیم
خێزانی عبداللە بن مسعود وتی:
جلبابێك بکە بە بەرمدا، وتی: ئەو جلبابەت بەسە کە اللە عزوجل کردوویەتییە بەرت، ماڵەکەت..

( واتا ماڵەکەت باشترین جلبابە بۆت کەتێیدا سترکراوی و پارێزراوی تێیدا)

📗 إصلاح المال لابن ابي الدنیا۱۹۲
وترا بە ئیمام سەعیدی کوڕی جوبەیر -گۆڕی پڕ نوور بێت-: خواپەرسترین کەس کێیە؟

فەرمووی: ئەو کەسەیە توشی تاوان بووە، هەرکاتێک بیری تاوانەکانی دەکەوێتەوە کاروکردەوەی خۆی لا بچوک وکەم نرخ دەبێت.

📚 صفة الصفوة: ٢/ ٦٦٥.
مالک بن دینار رحمه الله فەرموویەتی:

گریان لەسەر هەڵەکان،تاوانەکان لائەبات هەرچۆن وەکو بایەک کە گەڵای وشک ئەبات.


{الرقة والبکاء لابن ابي الدنیا ٢٥}
⚠️کەی لە هەرێمی کوردستان :

🚩سەرۆکی هەرێم
🚩جێگری سەرۆکی هەرێم
🚩سەرۆکی حکومەت
🚩جێگری سەرۆکی حکومەت

بەیاننامەی فەرمی دژی جینۆسایدی غەززە دەردەکەن ؟


سەرۆکی حزبەکان ، یەک یەک بەناوی خۆیان و ناونیشانی فەرمی حزبەکەیانەوە ،. بەیاننامەی ئیدانەی جینۆساید و داوای ڕاگرتنی جەنگ دەکەن ؟


کەی خوێندکارانی زانکۆ بیری داهێنان کارەیان دەخەنە کار و دەچنە ڕیزی زانکۆکانی جیهان لە کاتێکا ئەوان ئەسڵەن خۆشیان بە موسوڵمان نازانن ،
و هەڵوێست و چالاکی جۆرا و جۆر دەنوێنن ؟


تاکەی کونسوڵخانە و پارە خۆرەکانی ئامریکا و ئیسرائیل سەلامەت بن لە زێدی ️ نەوەکانی صلاح الدین ؟

ئێوە بڵێن تا کەی ؟؟
——————
ئەگەر هاوڕایت کۆپی بکە و بەبێ ناو بڵاوی بکەرەوە
عەلی کوڕی ئەبو طالیب {خوا لێی ڕازی بێت} دەفەرمووێت :-
←هەرکەسێک هاوەڵێکی دەوێت خودای گەورە بۆی بەسە،
←هەرکەسێک خۆشەویستی دەوێت، ئەوا قورئان بەسە بۆی،
←هەرکەسێک ڕزق و ڕۆزی دەوێت، ئەوا قەناعەت بەسە بۆی،
←هەرکەسێک وانەیەکی باشی دەوێت، ئەوا مردن بەسە بۆی،

❞هەرکەسێک یەکێک لەم چوارەی نەدۆزییەوە، ئەوا هیچ خێرێکی تێدا نییە و دۆزەخیش بەسە بۆی
حەسەنیۦبەصری ‌{رحمە اللە} لەنامەیەکدا بۆ عومەریۦکوڕیۦعبدالعزیز ئەنوسێت :

" دونیا شوێنی ڪۆچڪردنـــە نەک شوێنی داڪوتان و مانەوە ، وە پێغەمبەر ئـــادەم {علیه السلام} لەسزای هەڵـــەڪردنەڪەیەوە نێردراوەتە دونیا.
ڪەواتە شوێنێک کــە لەئەنجامی سزادا بخرێتە ناوی ئەبێت چ خۆشی و حەوانەوەیەڪی تێیدا بێت!
بەڵڪو لەدونیادا بەشوێنی سزا دەوترێت بەندین خانە  {سجن} بۆیە رسول اللە {صلی الله علیه وسلم } نمونەی دونیای بە بەندیخانە لێڪداوەتەوە بۆ مسوڵمان {الدُّنْيَا سِجْنُ المُؤْمِنِ وجنَّةُ الڪافِرِ} "...

حلیة الٲولیاء134/2 ،
سبق تخریجە ص 94
رواە مسلم
-  أبو الدرداء رضي الله عنه فەرمووی :

" ئەوە چیتانە؟ دەتان بینم تێرن لە نان
برسین لە علم و زانست

[جامع بيان العلم وفضله]
ٳبن مسعود'رضي الله عنه'
فەرموویەتی:

بەسە بۆ مرۆڤ ڪە تاوان بار بێت ئەگەر پێی وترا: تەقواۍ خوا بڪە: توڕەبێت.!❝


المعجم الكبير ٩ / ٨٥٨٨
بزانن هەر موسڵمانێک
زۆر سەڵاوات لەسەر پێغەمبەری خودا ﷺ لێ بدات،
ئیللا خودا دڵی ڕووناک دەکاتەوە،
لە تاوانەکانی خۆشدەبێت،
سینەی فراوان دەکات و کاری بۆ ئاسان دەکات،

زۆر سەڵاوات لەسەر پێغەمبەری خوداﷺ بدەن.


🌻اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَ عَلَى آلِ مُحَمَّد🌻
پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتۍ
سەردانی گۆڕەکەم بە تایبەتی مەکەن،
بەڵکو #سەڵاواتمۦلەسەرۦبدەن،
بێگومان سەڵاواتەکانتان پێم دەگات
جا لە ھەر شوێنێک بن
•┈┈•┈┈•⊰✿
اَلَلهُمَ صَلِ عَلَیْ مُحَمَّدٍ وَعَلَیْ اَلٌِ مُحَمَدٍ
2024/06/01 16:28:46
Back to Top
HTML Embed Code: