دەرچونی [ مەنی ] و [ مەزی ] و [ تەڕایی ئیلتهابات ] لەدامێنی ئافرەت چی یە ؟ ئایا دەست نوێژ دەشکێنێت
پرسیار : نازانم چ کاتێک (مەنی) لەئافرەت دەردەچێت کە پێویست دەکات خۆی بشوات ، وە چ کاتێک ئاوێکی عادی و تەڕاییە و تەنها دەس نوێژ پێویست دەکات ، زۆر جار هەوڵم داوە بزانم بەڵام کەسێک نەبووە وەڵامم بداتەوە ، وام لێهاتووە هەموو جۆرە ئاوێکدا بەعادی دەزانم و تەنها لەدوای جیماع کردنەوە خۆم دەشۆم .
بەهیوای ئەوەی جیاوازی نێوان ئەو دوو ئاوەم بۆ ڕوون بکەنەوە .
ئەو ئاوەی کە لەئافرەتەوە دەردەچێت هەندێ جار(مەنی)یە و(مەزی)یە و( تەڕایی و دەرچوونی ئاوێکی کەمە-ئیلتیهابات -)، وە هەریەکەیان لەوی تریان جیاوازه و حوکمی تایبەتی هەیە ، کە لەخوارەوە ڕوونی دەکەینەوە .
یەکەم :
بەنیسبەت(مەنی)یەوە ، سیفاتەکانی بریتین لە :
1. کەم و باریک و زەردە ، ئەم وەسفە لەلایەن پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم کراوە ، هەروەک فەرموویەتی : ( إن ماء الرجل غليظ أبيض ، وماء المرأة رقيق أصفر) رواه مسلم (311) .
واتە : ئاوی پیاو : زۆر و قەوی و سپی یە ، وە ئاوی ئافرەت کەم و باریک و زەردە .
بەڵام ئاوی هەندێ لەئافرەتانیش سپی یە .
2. بۆنەکەی نزیکە لەبۆنی هەویر .
3. هەست بەخۆشی کردن لەکاتی دەرچوونیدا ، و دامرکاندنەوەی ئارەزو دوای دەرچوونی و هەست کردن بەبێتاقەتی.
جا مەرج نی یە ئەم سێ سیفاتەی تیادا کۆ بێتەوە ، بەڵکو هەر یەکێک لەم سیفاتانەی تێدا هاتە جێ ئەوا ئەو ئاوە (مەنی)یە . ئەمەش بۆچوونی ئیمامی(النووي)ی لە( المجموع )دا (2/141) .
دووەم :
بەنیسبەت(مەزی)یەوە ، سیفاتەکانی بریتین لە :
ئاوێکی سپی یە ( تەنکە ) و لیقه و لەکاتی ئارەزوودا دەردەچێت یان بەبیر کردنەوە یاخود غەیری بیر کردنەوەش ، و هەست بەخۆشی ناکرێت لەکاتی دەرچوونیدا ، و بێ ئەوەى ئارەزو دوای دەرچوونی دامرکێتەوە و هەست بەبێتاقەتی ناکرێت .
سێ یەم :
بەنیسبەت ( تەڕایی و دەرچوونی ئاوی کەم ) :
ئاوێکی کەمە لەڕەحمەوە دەردەچێت ، و هەندێ ئافرەت هەست بەدەرچوونی ناکات ، و ئافرەتان جیاوازن تیایدا لەڕووی زۆری و کەمی یەوە .
وە حوکمی هەر یەکێک لەم سێ جۆرە ئاوە بەم شێوەیەیە :
یەکەم :
(مەنی) پاکە ، کاتێک بەر جل و هەر شتێکی تر بکەوێت پێویست ناکات بشۆردرێت ، بەڵام پێویستە دوای دەرچوونی کەسەکە خۆی بشوات ، جا جیاوازی لەوەدا نی یە لەخەودا ئەو ئاوە دەرچوبێت یاخود بەخەبەر بووبێت لەکاتی دەرچوونیدا ، وهەروەها بەهۆی جوت بونەوە بێت یاخود خەو بینین یاخود هەر هۆکارێکی تر .
دووەم :
(مەزی) پیسە ، و پێوستە جێگەکەی بشۆردرێت گەر بەر لاشە بکەوێت ، بەڵام گەر بەر جل و بەرگ کەوت تەنها ئاو پرژێن دەکرێت ، جادەرچوونی (مەزی) دەس نوێژ بەتاڵ دەکاتەوە ، بەڵام پێوست بەخۆشوشتن ناکات .
سێ یەم :
(تەڕایی و ئیلتیهابات) پاکە و نە پێویستە بشۆردرێت وە نەپێوست دەکات دوای دەر چوونی خۆی بۆ بشۆردرێت ، بەڵام دەس نوێژ دەشکێنێت ، مەگەر بەردەوام بێت لەگەڵ ئافرەتێکدا ، لەو حاڵەتدا دەس نوێژ دەگرێت بۆ هەموو نوێژێک و پاشان دوای ئەوە گوێ بەوە نادات ئەم جۆرە ئاوە دەرچووە یاخود نا .
ئەم پرسیارە وەڵام دراوەتەوە لەلایەن :
الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله

❤3👍1
Follow the الکلام العلماء. channel on WhatsApp: https://whatsapp.com/channel/0029Vb6CaEj9xVJifLmVQV3M
WhatsApp.com
الکلام العلماء. | WhatsApp Channel
الکلام العلماء. WhatsApp Channel. ((من سلك طريقا يلتمس فيه علما سهل الله له به الجَنه)). 1 follower
👍4
پرسیارێکی زۆر گرنگی ئافرەتان ....
پرسیار / ئافرەت چۆن ماوەی سوڕی مانگانەی دەس نیشان بکات ، و چ کاتێک دەس دەکات بەنوێژ کردن دوای تەواو بوونی سوڕی مانگانەکەی ؟
پرسیار:
ئافرەت چۆن ماوەی سوڕی مانگانەی دەس نیشان بکات؟
و چ کاتێک دەس دەکات بەنوێژ کردن دوای تەواو بوونی سوڕی مانگانەکەی ؟
جیاوازى نێوان خوێنى سوڕى مانگانە (حیض) و خوێنى (الاستحاضة ) چیە؟
ئافرەت چۆن بزانێت بە تەواوى پاک بوتەوە ؟
ئەگەر پێی وا بوو سوڕی مانگانەکەی تەواو بووە بەڵام دواتر خوێنى بینى چی بکات ؟
یەکەم : گەر ئافرەت کەوتە سوڕی مانگانەوە ، ئەوا پاک بوونەوە بەوەستانی خوێن دەبێت جا کەم یاخود زۆر ، وزۆربەی زانایان ئەندازەیان بۆ دیاری کردووە کەکەمترینی شەو وڕۆژێکە وزۆرترینى پازدە ڕۆژدە .
وە شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله پێی وایە حەدێکی دیاری کراوی نی یە ، واتە : نە بۆ زۆری و نە بۆ کەمی کاتێکی دیاری کراوی نی یە ، بەڵکو هەرکاتێ سیفەتە دیاری کراوەکانی سوڕی مانگانە هاتە دی ئەوا سوڕی مانگانەیه جا زۆر بێت یاخود کەم ، وە پاک بوونەوە لەنێوان دوو سوڕی مانگانەدا بوونی نی یە لەگەڵ ئەوەی کەزۆر بەی ئافرەتان تووشی ئەوە دەبن وپێویستیان پێ یەتی (واتە : گەر کەوتە سوڕی مانگانەوە وپاشان پاک بووە و دوو بارە کەوتە سوڕی مانگانەوە ئەوا ئەو ماوەی کەپاک بۆتەوە بەپاک بوونەوە ئەژمار ناکرێت ، چونکە ناگونجێ پاک بوبێتەوە و دواتریش یەکسەر بکەوێتە سوڕی مانگانەوە ، دیارە ئەسڵەن پاک نەبۆتەوە)
جا شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله دەفەرموێت : خوای پەروەردگار لەقورئان و پێغەمبەر ﷺ له سوننەتدا چەند حوکمێکیان تایبەت کردووە بە سوڕی مانگانەوە ، و نەبۆ زۆری ونەبۆ کەمی کاتێکی دیاری كراویان دەس نیشان نەکردووە .
وە هەروەها دەفەرموێت : " والعلماء منهم من يحدُّ أكثرَه وأقلَّه ، ثمَّ يختلفون في التحديد ، ومنهم من يحد أكثره دون أقله والقول الثالث أصح : أنَّه لا حدَّ لا لأقله ولا لأكثره ." مجموع الفتاوى ( 19 / 237 ) .
واته : "هەندێ لەزانایان کاتی کەمی وزۆریان دەس نیشان کردووە ، پاشان جیاوازن لەتەحدید کردنیدا ، هەندێکیان لایەنی زۆریەکەیان دەس نیشان کردووە ولەلایەنی کەمەکەیان دەس نیشان نەکردووە ، وبۆچونی سێیەم کە بۆچوونی ڕاستە ئەوەیە :
نە بۆ زۆری و نەبۆ کەمی ئەندازەیەکی دیاری کراوی نی یە .
دووەم : خوێنێک هەیە پێی دەوترێت ( الاستحاضة ) کەسیفاتەکانی جیاوازە لە خوێنی سوڕی مانگانە ، جا ئەم جۆره بەم شتانەی لای خوارەوە لە خوێنی سوڕی مانگانە جودا دەکرێتەوە :
ڕەنگ :خوێنی سوڕی مانگانە ڕەشە بەڵام خوێنی (الاستحاضة) سوورە .
کاڵی : خوێنی سوڕی مانگانە تۆخە وتوندە بەڵام خوێنی (الاستحاضة) کاڵە .
بۆن : خوێنی سوڕی مانگانە بۆنی ناخۆشە بەڵام خوێنی (الاستحاضة) بۆنی نایەت ، چونکی خوێنی دەمارە .
گرسان : خوێنی سوڕی مانگانە نا گرسێت واته جامد نابێت ، بەڵام خوێنی (الاستحاضة) دەگرسێت ، چونکی خوێنی دەمارە .
خوێنی سوڕی مانگانە ڕێگری دەکات لەنوێژ کردن بەڵام خوێنی (الاستحاضة) ڕێگری ناکات لەنوێژ کردن ، بەڵکو تەنها خۆی لەپیس بوون دەپارێزێت وبۆ هەموو نوێژێک دەس نوێژ دەگرێت گەر خوێنەکە لەکاتی نوێژەکە ودوای نوێژ بەردەوام بوو ، جا ئەگەر لەکاتی نوێژ کردندا خوێنی لێ هات ئەوا هیچ زیانی نی یە ، وە ئەسڵ لەهاتنی خوێندا خوێنی سوڕی مانگانەیە ، مەگەر بەردەوام بێت وتەواوی مانگەکەی داگرتبوو ئەمە لەسەر بۆچوونی شيخ الإسلام ، یاخود لەپازدە ڕۆژ تێپەڕ بکات کە دوا ماوەی سوڕی مانگانە لەلای جمهوری زانایان ، جا لەوکاتەدا بە خوێنی (الاستحاضة) ئەژمار دەکرێت .
تێبینى : خوێنی نهخۆشی (الاستحاضة): بریتیه لهو خوێنهی كه له شوێنی منداڵبوونی ئافرهتهوه دهردهچێت به بهردهوامی یان بچڕ بچڕ له غهیری كات وحاڵهتی ئاسایی خۆی دا، به هوێ نهخۆشیهوه.
سێیەم : ئافرەت بەدوو شت پاک بوونەوەی دەس نیشان دەکات :
1- دەرچوونی لیقاوێکی سپی لەڕەحمی ئافرەتەوە کەنیشانەی پاک بوونەوەیە .
2- بەتەواوی وشک بوونەوە گەر ئەو لیقاوە سپی یە نەهات ئەوا لەو کاتەدا بەوە دەزانرێت پاک بۆتەوە کە پارچە پەمویەکی[ پارچە لۆکە یا پەڕۆی سپی] سپی لەجێگای دەرچوونی خوێندا دا دەنێت خۆ ئەگەر کاتێ دەری دێنێت پاک بوو ئەوا پاک بۆتەوە وخۆی دەشوات ، پاشان نوێژ دەکات .
بەڵام گەر پەمووەکە سوور بوو یاخود زەرد بوو ، ئەوا نوێژ ناکات .
جا ئافرەتان پەمووی زەردیان لە قاپێکدا دەنارد بۆ لای عائشة ، ئەویش پێیانی دەگوت : پەلە مەکەن تاوەکو لیقاو وئاوە زەردەکە دەبین . رواه البخاري معلقاً ( كتاب الحيض ، باب إقبال المحيض وإدباره ) ومالك ( 130 ) .
بەڵام گەر زەردایی هات لەو کاتانەدا کەعادەتەن ئافرەت تیایدا لەسوڕی مانگانەدا نی یە ئەوا هیچ حساب بۆ ئەو خوێنە ناکرێت وئافرەت واز لەنوێژ ناهێنێت بەڵکو خۆیشی ناشوات ؛ چونکە پێویست ناکات .

👍6
لەبەر ئەم فرمووەدەیەی کە أم عطية رضي الله عنها گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : كنا لا نعد الصفرة والكدرة بعد الطهر شيئاً . رواه أبو داود (307 ) ، ورواه البخاري ( 320 ) ولم يذكر " بعد الطهر " .
واته : ئێمە دوای پاک بوونەوە لەسوڕی مانگانە هیچ حسابمان بۆ زەدی ولێڵی نەدەکرد .
بەڵام پێویستە دەست نوێژی بۆ بگرێت .
بەڵام ئەگەر ئەو زەردای و لێڵاییە لەگەڵ خوێنی سوڕی مانگانەکەدا بوو ئەوا جۆرێکە لەسوڕی مانگانە .
چوارەم : گەر ئافرەت پێی وابوو پاک بۆتەوە وپاشان خوێنی هات (خوێنێک کە وەکو خوێنى عادە بوو) ئەوا بە سوڕی مانگانە ئەژمار دەکرێت گەر تەواوی مانگەکە بەردەوام نەبوو .
والله أعلم.

👍7
زۆرینەی ژن و پیاوانی ئەم سەردەمە ئەمە ناکەن بەتایبەتیش ئافرەتان ، بەڵام بۆ دەرو بازاڕ بەهەموو جۆرێک خۆی دەڕازێنێتەوە....
عبدالله کوڕی عباس ئامۆزای پێغەمبەری خوا -صلی الله علیه وسلم - فەرمویەتی :
من حەز دەکەم خۆم بڕازێنمەوە بۆ خێزانم وەک چۆن حەز دەکەم خێزانم خۆی بڕازێنێتەوە بۆ من ، چونکە خوای گەورە دەفەرموێت : [وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ ۚ ] البقرة
•سەرچاوە مصنف ابن أبي شيبة (١٩٦٠٨).

❤6👍6
هەشت ساڵە سەیرى گرتە و ڤیدیۆى نابەجێ و پۆرن دەکەم تکایە چۆن بتوانم وازى لێ بێنم و ڕزگارم بێت لەم تاوانە؟
پرسیار:
بەڕێزان من گەنجێکم ئالودەى سەیرکردنى گرتەى ڤیدیۆی بەدروەشتی بوومە ئەوە بۆ هەشت ساڵ دەچێ خووم پێوە گرتوە ، هەر جارێک کە دێمە سەر ئینتەرنێت خۆمم پێ ناگیرێ و ئەو تاوانە دەکەم ، وە تەنها لە کاتى بینینەکە هەست بە خۆشی دەکەم پاشان سوێند بەخوا پەشیمان دەبمەوە و هەست بە ئازار و ناخۆشیەکى زۆر دەکەم لە ناخمدا تکایە تکایە چۆن ئامۆژگاری من و ئەو کەسانەش دەکەن کە هەمان کێشەى منیان هەیە؟ وە چۆن بتوانم ڕزگارم بێت نامەوێت لەسەر ئەم تاوانە بەردەوام بم چونکە دەترسم ڕۆژێک هەر لەسەر ئەم تاوانە بمرم و بە عاقیبەت شەڕى بگەڕێمەوە بۆ لاى خواى گەورە .
بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
سەرەتا ئەوە بزانە کە گومانى تێدا نیە کە سەیرکردنى فلیم و گرتەى بەدرەوشتی حەرامە و تاوانە .
وە بەیارمەتى خواى گەورە ئێمەش بە هەشت خاڵ وەڵامت دەیدەنەوە و هیوادارین بە وردی بیخوێنیتەوە بۆ ئەوەى بەیارمەتى خواى گەورە ببێتە مایەى هیدایەت و دوورکەوتنەوە و ڕزگار بوونت لەو تاوانە :
یەکەم : پێت دەڵێین ئەی ئەو كەسەی كە تووش بویتە بە بینـین وسەیركردنی فیلم و گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەی ڕووت وناشەرعی ، سەرەتا لەوەوە دەست پێدەكەم كە بزانە یەكێك لە ناوە جوانەكانی خواى گەورە بریتیە لە (الرقیب) واتە: چاودێر، واتە چاودێره بەسەر كردەوەی بەندەكانەوەیە، كە هیچ شتێكی ووردو بچوكی لێ وون نابێت، هەروەکو دەفەرموێت [إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيباً] {النساء:1}واتە: بێگومان خوا بەوردیی و هەمیشەیی ئاگادارو چاودێرە بەسەرتانەوە.
وە لەئایەتێكی تردا دەفەرموێـت [وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ رَقِيباً] واتە: خوا هەمیشە بە سەر هەموو شتێكدا چاودێره.
جا ئایا لە پێش چاوى دایکت یان باوکت دەتوانى سەیرى ئەو گرتە سێکسیانە بکەى؟
بێ گومان نەخێر ناتوانی و شەرم دەکەى
دەى باش بزانە و دڵنیابە کە خواى گەورە دەتبینێت و ئاگای لێتە ! ئایا خواى گەورە شایستە تر نیە کە تۆ شەرمى لێ بکەى و ئەو کارە قێزەونە نەکەى؟
دووەم : بەڕاستى فیترەتی تەواو و سروشتی ساغ وسەلامەت ئەم جۆرە كارانە بێزلێدەكاتەوە لەكاتێكدا تۆ چێژ لەو دیمەنانە وەردەگریت و حەزت دەچێتە سەر ئەو جەستە ڕووت وبێ ئابڕوویانە، خوای بینەر لەسەرەوە بەسەرتەوەیە وئاگاى لێتە و دەتبینێت و هەموو سەیرکردن و جموجوڵت دەنوسرێ و لە قیامەتدا پیشانت دەدرێتەوە بۆیە لە خواى گەورە بترسە و ترسی خوات هەبێت وشەرمی ئەو بتگرێت لەكاتی نهێنی وئاشكرادا بۆ ئەوەى لەو كەسانە نەبیت كە چاودێری وسەیركردنی خواى گەورە بەسووك دێتە بەرچاویان...
سێیەم : زۆر وریابە لە ئاخر شەڕی (واتە بەسەر تاوانەوە بمریت)، چونكە مردن گەورەو بچووك ناناسێت و جیاوازی ناكات لەنێوان لەش ساغ ونەخۆش و بەهێزو لاوازدا....
وە ووریابە لەوەی كەسبەینێ بگەیتە حزوری خوا بەكۆڵێك بینینی ئەم دیمەنە قێزەونانەوە .
ئایا پێت خۆشە نامەى کردەوەکانت ڕەش کرابێت بە تاوانى سەیرکردنى فلیمی بێ ڕەوشتى؟
چۆن لەڕووت دێ بیخوێنیتەوە؟
وە ناشتوانى بڵێى نامەوێ و وەرى ناگرم و نایخوێنمەوە چونکە خواى گەورە بۆمان باس دەکات و دەفەرموێ : [ وَكُلَّ إِنسَانٍ أَلْزَمْنَاهُ طَائِرَهُ فِي عُنُقِهِ ۖ وَنُخْرِجُ لَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ كِتَابًا يَلْقَاهُ مَنشُورًا (13) اقْرَأْ كِتَابَكَ كَفَىٰ بِنَفْسِكَ الْيَوْمَ عَلَيْكَ حَسِيبًا ]
واتە : نامهی کردهوهی ههر کهسێکیشمان ههڵواسیووه به گهردنیداو له ڕۆژی دوایدا کارنامهی کردهوهکانی بۆ دهردههێنین و به کراوهیی دهخهینه بهردهستی * پێی دهووترێ نامهکهت بخوێنهرهوه ئهمڕۆ خۆت بهسه به حیساب کهر بهسهر خۆتهوه (ئهمڕۆ ههر خۆت موحاسهبهی خۆت) بکه.
والله ى بیرکردنەوە لەم ئایەتانە بەسە بۆ ئەوەى واز لە سەیرکردنى ئەو فلیمە بێ ڕەوشتیانە بهێنی ، چونکە تۆ تەواو دڵنیایی کە ئەو تاوانانەى کە لە دنیادا دەیکەى دەنوسرێ و سبەینێ لە قیامەت دەدرێتە دەستەوە و دەبێت بیخوێنیتەوە .
چوارەم : ئەو دیمەنە بهێنە پێش چاوى خۆت کە لەساحەى مەحشەردا وەکو خواى گەورە بۆمان باس دەکات کە کۆمەڵێک لە تاوانباران دەڵێن : [يَقُولُونَ يَا وَيْلَتَنَا مَالِ هَذَا الْكِتَابِ لا يُغَادِرُ صَغِيرَةً وَلا كَبِيرَةً إِلاَّ أَحْصَاهَا وَوَجَدُوا مَا عَمِلُوا حَاضِراً وَلا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَداً] {الكهف:49}.
واتە: دەڵێن ئەی تیاچوونی خۆمان! ئەمە چ نامەیەكە هەموو شتێكی گەورەو بچووك وردو درشتی لەخۆیدا جێكردۆتەوەو ئەژماردوویەتی؟ ئەوسا پاداشتی كاروكردەوەكانی خۆیان بەحازری دەبینن و وەری دەگرن پەروەردگاریشت ناهەقی وستەم لەهیچ كەس ناكات.

👍2
وە لە ڕۆژی دواییدا خوای گەورە دەفەرموێت: [ يَا عِبَادِي: إِنَّمَا هِيَ أَعْمَالُكُمْ أُحْصِيهَا لَكُمْ، ثُمَّ أُوَفِّيكُمْ إِيَّاهَا فَمَنْ وَجَدَ خَيْرًا فَلْيَحْمَدِ اللَّهَ، وَمَنْ وَجَدَ غَيْرَ ذَلِكَ فَلَا يَلُومَنَّ إِلَّا نَفْسَهُ] رواه مسلم. واتە: ئەی بەندەكانم ئەمە كردەوەكانتانە وتۆمارم كردووەو بۆتانی دەخەمە ڕوو پاشان بەگـوێرەی ئـەوە پـاداشتتـان دەدەمەوە، جا ئەوەی خێر و چاكەیەكی بینی با سوپاسی خوا بكات وە ئەگەریش جگە لەوەی بینی ئەوا با تەنها لۆمەی خۆی بكات.
جا تۆ پێش ئەوەى قیامەت بێ هەر ئەمڕۆ تەوبە بکە و لۆمەى نەفسی خۆت بکە و چیتر بەردەوام مەبە لەسەر ئەو تاوانە بۆ ئەوەى سبەینێ لە قیامەت نەڵێى هاوار و تیاچون بۆ خۆم ...
پێنجەم : بیربکەرەوە کە بەڕاستی یەكێك لە بەخششەكانی خوای پەروەردگار بۆ مرۆڤـ چاوە وەك هەموو ئەندامەكانی تری جەستەی مرۆڤـ بۆیە دەبێ سوپاسی زۆری پەروەردگاری خاوەن بەخشش بكەین.
وە بزانە كە بەرپرسیاری بەرامبەر چاوەكانت لە پاشەڕۆژدا وەك هەموو ئەندامەكانی تر، وە خوای گەورە لێت دەپرسێتەوە بەڵكو مۆر دەدا بەسەر دەمتدا و ئەندامەكانت كە لەدونیادا بەپێی فەرمانی خوای گەورە پێیان هەڵنەساوی دەیان هێنێتە قسە كردن و هەموو شایەتیت لەسەر دەدەن، وەك خوای گەورە دەفەرموێ: [ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْؤُولاً ] (الإسراء:36)، واتا: بەڕاستی ئەندامەكانی بیستن و بینین و دڵ هەموویان كە سێ دروست كراوی خوای گەورەن خاوەنیان بەرپرسە لێیان.
جا لەبەر ئەوە پێویستە بەزەییمان بەخۆدا بێتەوە و چاومان بپارێزین، چونكە چاو ئامرازی وروژاندنی هەستی مرۆڤە، بۆیە ئەوەی كە چاوی داناخات دووچاری بێزاری دەبێت و هەمیشە غەم و پەژارەی زیاد دەكات و لەبیر كردنەوە و ئازاردا دەژی.
بۆیە دەبێ سوپاسی پەروەردگاری لەسەر بكەین و لە بێ فەرمانیدا بەكاری نەهێنین و چونكە چاو یەكەم پەیژەی سەركەوتنە بۆ تاوان بۆیە شەیتانیش دەركی بەمە كردووە و زۆرتر لە ڕێگای چاوەوە دەچێتە ناو دڵەوە كەوایە چاوت بپارێزە و ئەو دەرگایەی شەیتانی نەفرین لێ كراو لەسەر خۆت داخە.
شەشەم : بزانە كەخۆشبەختی لەسەیركردنی ئەم جۆرە فیلمانەدا نیە بەڵكو هەموو بەختەوەری لە گوێڕایەڵی كردنی خوای میهرەباندایە وەكو دەفەرموێت [مَنْ عَمِلَ صَالِحاً مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُم بِأَحْسَنِ مَا كَانُواْ يَعْمَلُونَ] {النحل:97} واتە: ئەوەی كارو كردەوەی چاكەی كردبێت، پیاو بێت یان ئافرەت لە كاتێكدا بڕوادار بێت، سوێند بە خوا بە ژیانێكی كامەران و ئاسوودە لە دنیادا دەیژێنین، لە قیامەتیشدا پاداشتیان بە جوانتر دەدەینەوە لەوەی كە ئەوان دەیانكرد.
حەوتەم : کەسى موسڵمان ئەبێت هەموو کات لە خواى گەورە بترسێت و موحاسەبەى نەفسی خۆى بکات و بیر بکاتەوە کە لەم دنیایە ڕێبوارە و سبەى دەمرێت و بەرەو قیامەت دەڕوات و ڕێگایەکى دوورى لە پێشە و پێویستى زۆرى بە کردەوەى چاکە هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَلْتَنْظُرْ نَفْسٌ مَا قَدَّمَتْ لِغَدٍ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ] {الحشر:18}
واتە: ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه، له خو ابترسن و خواناس و پارێزکاربن و له سنوورهکانی مهترازێن،وهبا ههركهسه سهرنج بداو بزانێ چ شتێكی بۆ سبهینێ(قیامهت) پێشخستووه له كردهوهی چاك ، ههوڵ بدهن ههمیشهو بهردهوام پارێزکارو دیندارو خواناس بن، چونکه بهڕاستی خوا زۆر ئاگایه بهههموو ئهو کاروکردهوانهی که ئهنجامی دهدهن.
هەشتەم : دەرگاى تەوبە دانەخراوە و هێشتا کات ماوە کە تەوبە بکەیت و بگەڕێیتەوە بۆ لاى خواى گەورە و لاپەڕەى ڕەشى تاوانەکانت سپی بکەیتەوە بە تەوبەیەکى ڕاستەقینە .
خوای پەروەردگار منەتی ناوە بەسەر ئەم ئوممەتەوە بەوەی كە دەرگای تۆبەی دانەخستووە ، بۆیە دەفەرموێت: [قُلْ يَا عِبَادِي الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعاً إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ] {الزمر:53}واتە: ئەی پێغەمبەر! لەمنەوە بڵێ: ئەی بەندەكانی من! ئەی ئەوانەی ستەم وزیادەڕۆییتان لەخۆتان كردووە! ئێوە لە ڕەحمەت ومیهرەبانی خوا بێ ئومێد مەبن بەڕاستی خوا لەهەموو تاوانێ خۆش ئەبێ چونكە ئەو لێبوردەومیهرەبانە.
هەرچەندە تاوان گەورەو مەزن بێت ئەگەر بكەرەكەی ڕوو بكاتە خوا ئەوا لێی خۆش دەبێت.

حوكمى زۆرچونى ئافرهتان بۆ بازاڕ
ئایا حوكمى زۆرچونى ئافرهتان بۆ بازاڕ چییه، لهگهڵ ئهوهدا كه چهندهها فیتنه له بازاڕدا ههیه؟
گومان تیادا نیه كه مانهوهى ئافرهتان له ماڵدا خێر و چاكهیهكى زۆرى تێدایه، ههروهك پێغهمبهرى خوا - صلى الله علیه وسلم - دهفهرمووێت: «... وَبُيُوتُهُنَّ خَيْرٌ لَهُنَّ »(١). واته: ماڵهكانیان چاكتره بۆیان.
گومانى تیادا نیه سهرپشككردنى ئافرهتان له دهرچون له ماڵ پێچهوانهى ئهوهیه كه له شهرعدا فهرمانى پێكراوه كه دهبێت ئافرهتان بپارێزرێن و دووربكرێنهوه له فیتنه واجبه لهسهر پیاوان كه پیاوبن به واتاى پیاوهتى، ههروهك خواى گهوره دهفهرمووێت: [ الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ] [النساء: ٣٤]. واته: پیاوان به توانان بهسهر ئافرهتاندا.
بهڵام بهداخهوه موسوڵمانان دهستیان كردووه به لاسایكردنهوهى بێباوهڕان بهشێوازێك كه ئافرهتان باڵادهستن بهسهر پیاوانهوه ئافرهتان كارى پیاوانیش دهكهن ئهوهیش سهیره كه دهڵێن ئێمه كهسانى پێشكهوتوین، بهڵام سهرزهنیشتى بۆئهوان، ههروهك پێغهمبهرى خوا - صلى الله علیه وسلم - دهفهرمووێت: « لَنْ يُفْلِحَ قَوْمٌ وَلَّوْا أَمْرَهُمُ امْرَأَةً »(٢). واته: هیچ گهلێك سهرفراز نابن كه سهركردهكهیان ئافرهت بێت.
ههموومان دهزانین كه ئافرهتان ههروهك پێغهمبهرى خوا - صلى الله علیه وسلم - وهصفیانى كردووه و دهفهرمووێت: «... مَا رَأَيْتُ مِنْ نَاقِصَاتِ عَقْلٍ وَدِينٍ أَذْهَبَ لِلُبِّ الرَّجُلِ الْحَازِمِ مِنْ إِحْدَاكُنَّ »(٣). واته: نهم بینیوه لهوانهى كه عهقڵ و دینیان تهواونیه(٤) (واته: ئافرهتان) لهگهڵ ئهوهشدا دهتوانن سهرنجى كهسانى عاقڵ و زیرهك ڕابكێشن بهلاى خۆیاندا.
واجبه لهسهر پیاوان كه جێبهجێى بكهن ئهو مافانهى كه خواى گهوره واجبى كردووه لهسهریان له مافى خێزانهكانیاندا بهپێچهوانهشهوه ههندێك ههن له پیاوان كه ڕهوشتیان زۆر ناشرینه خێزانهكانیان قهدهغه دهكهن له گهیاندنى سیلهى ڕهحم و خزمایهتى كه واجبه سهردانییان بكهن وهك دایك و باوك و برا و مام و خاڵۆ لهگهڵ ئهوهشدا كه خۆیان و كات و شوێنهكهیش دووره له فیتنهوه به خێزانى دهڵێت: بههیچ شێوازێك نابێت دهربچیت له ماڵ تۆ بهندى لاى من باسى ئهو فهرموودهیهى پێغهمبهرى خوا - صلى الله علیه وسلم - دهكات كه دهفهرمووێت: « ... هُنَّ عَوَانٌ عِنْدَكُمْ ... »(٥). واته: ئافرهتان لهژێر دهستى ئێوهدان.
دهڵێت: ئهسیر و دهست بهسهرى لاى من بههیچ شێوهیهك دهرنهچیت و نهجوڵێیت و نهڕۆیت و كهسیش نابێت بێت بۆلات، تۆیش نابێت بۆلاى كهس بچیت، بهڵام دینى خواى گهوره مامناوهنده ڕێگهى به ئافرهتان نهداوه كه ههمووكات بڕواته دهر بهبێ هیچ پێویستیهك وه نهقهدهغهى ئافرهتیشى كردووه كه نهتوانێ سیله و خزمایهتى خۆى بهجێ بگهیهنێت، بهڵام له سنورى شهرعدا.
مَجموع دروس فتاوى الحَرَمُ المَكي (3/ 250 – 251) الشيخ محمد بن صالح العثيمين .

👍3❤1
بەڕۆژووبوونی سبەی دووشەممە
پێغەمبەری خوا، خوای گەورە سەلامی بدات و سەلامی بداتێ، فەرموویەتی:
هەرکەسێک ڕۆژێک لە ڕێگای خوای گەورە بەڕۆژوو بێت، خوای گەورە ڕووخساری لە ئاگر لادەبات بۆ ئەو ڕۆژە بە مەودای حەفتا ساڵ.
ئەگەر بەڕۆژوو نەبوویت، زیکری خوای گەورە پێی بکە، چەند کەس بەڕۆژوو دەبن بەهۆی بیرخستنەوەکەتەوە؟
وە پاداشتێکی هاوشێوەی ئەوانت دەبێت ان شاءالله.

❤6👍3
نوێژ پەناگەیە
“كان النَّبيُّ صلَّى اللهُ علَيْه وسلَّم إذا حزَبَه أمرٌ صلَّى” صحيح أبي داود للألباني.
واتە: پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم كاتێك خەمی پرسێك دایدەگرت، یان تووشی خەفەتیك دەبوو، هانای بۆ نوێژكردن دەبرد، ئیتر چی ئەو نوێژە نوێژی فەرز بێت یان سوننەت، چونكە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم بە نویژكردن ئاسوودە دەبوو، ئێمەش پێویستە كە خەم و ئازارێكمان تووش بوو پەنا بۆ نوێژكردن ببەین، وەكو لە قورئانی پیرۆزیشدا هاتووە: {وَاسْتَعِينُوا بِالصَّبْرِ وَالصَّلَاةِ} واتە: پەنا ببەن بۆ ئارامگرتن و بۆ نوێژ.
پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم فێرمان دەكات لە كاتی ناخۆشییەكانماندا نوێژ بكەین…
جا خۆشبەختی بۆ ئەو كەسەی كە بە نوێژكردن باری دەروونی ئاسوودە دەبێت و ماندوو بوونی بە نوێژ دەردەچێت، داماویش بۆ ئەو كەسەی لە كاتی ناڕەحەتیدا ئەوەی لەبیری نەبێت نوێژە، یان ئەگەر بشیكات لەبەر ناخۆشییەكەی تەنها لە كۆڵی دەكاتەوە و دووبارە دێتەوە لای خەم وپەژارەكەی خۆیەوە.

❤8👍4🏆2
ئافرەتی باش ئەگەر لەماڵەکەیدا مایەوە ئارامگر بوو ، ماڵیش ئارام و خۆش دەبێت
أَسباب نَجاحِ الأُسرَةِ للشيخ سليمان الرحيلي حفظه الله.

❤7👍2
٣٤ـ پرسیار/ حوکمی بردنی سوجدەی شوکر چیە کەلەلایان هەندێك لەیاریزانان ئەنجامدەدرێت، ( کە گوایە لە خۆشی نیعمەتی تۆپی پێیەکەوگۆلەکە سوجدەی شوکر دەبەن)؟
و/ تۆپی پێ و یاریەکان هیچ نیعمەتێکی تێدا نیە،
وە سوجدەی شوکر لەکاتی هاتنی نیعمەتێك نوێ دەبردرێت، بەڵام بردنی ئەم سوجدەیە لەکاتی گولکردن لەیاریگاکان کارێکی بیدعەو داهێنراوە،
ئێمەی مسوڵمان لەکوێمان هێنا ئەم تۆپی پێیە؟
چ سودێکی بۆ مسوڵمانان هەبوو یان چ سودێکی بە مسوڵمان گەیاندووە؟
تەنیا زەرەرو کات بەفیرۆدانی تێدا بووە، هیچ سودێکی تێدا نەبووە.
( وەبۆیە نابێت هیچ جۆرە سوجدەیەك ببردرێت لەکاتی گۆل کردن،
چونکە گەر وابێ هەرکەسەو فەریقی ئەو گولێك بکات، ئەوە ئەویش دەتوانێت سوجدە ببات بە بیانووی ئەوەی نیعمەتێکی بۆ هاتووە،
گەر وابێت هەر کەسێك لە کۆنکان و دۆمینەش بردیەوە با سوجدەیەك ببات لەبەر ئەوەی خۆشیەکی بۆ هاتووە،
بۆیە بە ئاگا وەرنەوە ئەی ئومەتی ئیسلام ئاگاداری بەرنامە جوانەکەی دینەکەتان بن، با هیچ شتی زیادی نێتە ناو، ببنە پاسەوان لەبەرنامە جوانەکەی ئیسلام)
ئەمەی ناو کەوانەی وتەی شێخ نیە.
شرح مختصر زاد المعاد لفضیلە الشیخ صالح الفوزان. یوم الٲحد ۲۲-٥-۱٤۳۰هجری.

❤5👍4
تۆ لەم ژنانەیت ...!!!؟؟؟
پێغەمبەری خوا -صلى الله عليه وسلم- دەپاڕایەوە دەی فەرموو :«اللهم إني أعوذ بك من زوج تشيبني قبل المشيب».
واتا : خوایەپەنات پێ دەگرم لەژنێک کە پیرم بکات پێش پیربوون .
السِّلسلة الصحيحة 3137
قال الشافعي رحمه الله:«سمعت بعض أصحابي ممن أثق به قال:« تزوجت لأصون ديني فذهب ديني ودين أمي ودين جيراني!»».
~ #مَناقب الشافعي للبيهقي ص 193

👍6❤5
٣٥ـ ئایا دروستە ئافرەت خرخاڵ (خلخال) لەپێ بکات بۆ جوانی ؟
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت :
(( دروستە ئافرەت خرخاڵ لەبەر بکات لە قاچی خوارەوەی چۆک (ساق) بۆ جوانی ، بەلام نابێت جوولەی پێ بکات بەرامبەر بە پیاوی بێگانە بۆ ئەوەی دیار بێت ،
هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ولایضربن بٲرجلهن لیعلم ما یخفین من زینتهن (۳۱) )) النور ))
واتە: وه با پێیان نهدهن به زهویداو ئهوهی كه شاردوویانهتهوه له دهنگی خهڵخاڵهكهیان یان دهنگی پێڵاوهكهیان با دهرنهكهوێت و سهرهنجى پیاو رانهكێشن،
فتاوی المرٲة المسلمة ج۱ لاپەڕە ٤٦۹

👍4❤3🏆1
حوکمی ستیان بۆ ئافرەتان ...
پرسیار : ئایا ستیان حەرامە بۆ ئافرەت یان نا؟
بێ گومان ئافرەت هەموو جەستەی عەوڕەتە ، بەتایبەتیش شوێنە حەسساسەکان کەوا سەرنجی پیاوان بۆلای خۆیان ڕادەکێشن ، لەم کاتەدا پێویستە ئافرەتان لەخوا بترسن سنگیان بەجۆرێک داپۆشن کەوا قەبارەیان دەرنەچێتەوە ، نەبن بەفتنە بۆ پیاوان ،
وە ئەگەر ئافرەتێك باڵاپۆشەكەى بەو جۆرە بێت كە ستیانەكەى قەبارەى سنگى دەرنەخات ئەوا حوكمى حوكمى هەموو پۆشاكێكى شەرعى ترەو دروستە و حەڕام نی یە ، بەڵام ئەگەر پۆشاكەكەى بە جۆرێك بێت ستیانەكەى قەبارەى سنگى دەربخات ئەوا هۆكارێكە بۆ دەرخستنى لەشى ئافرەت و جوانى یەكانى ئەوەش حەرامە هەروەكو ئاشكرایە لە لاى زانایان ، جا پێویستە لە کاتی کردنی ستیان پۆشاکی سەر ستیانەکەی بەجۆرێک بێت کە نەزاندرێت قەبارەی سنگی دەربخات یا دەربچێتەوە وە بەداخەوە کۆمەڵێک لەئافرەتان خوا هیدایەتیان بدات لەم بابەتەدا زۆر کەمتەر خەمن بەجۆرێک وادەکەن کەخۆیان بخەنە ژێر هەڕەشەی لەعنەت و توڕەبونی خوا پێویستە ئافرەتان خۆیان داپۆشن جا بەستیان بێت یا بێ ستیان نابێت حەجمی لاشەیان دەربکەوێت.

👍4❤3
٣٥ـ ئایا ئەگەر گوێ بیست بووین لەلایەن خەلكەوە مەدح دەكراین لەسەر كردەوە باشەكانمان جێ ی دلخوشیە یان
دەبێ بترسین لەوەی كە ئیمە تووشی ریاء بووین ؟
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت :
(( لە ریاء نییە کە موسلمان دڵخۆش بێت بەوەی کە خەلک بە کردەوەی بزانێت ، چونکە ئەم دڵخۆشیە دوای تەواو کردنی عیبادەت هاتووە ، هەروەها لە ریاء نییە دڵی بە کردەوە خۆش بێت ، بەلکو ئەمە نیشانەی ئیمانە ، .......))
مجموعە فتاوی ابن عثیمین ٢/٢٠٧
هەروەها دەفەرمووێت : (( ئیماندار لە دونیا مژدەی پێ دەدرێت بە چەند ڕووێکەوە :
یەکەم : ئەگەر خوای گەورە سینگی بەرفراوان کرد بۆ کردنی کردەوەی باش و وە دڵی ئارام بوو ئەمە بەلگەیە خوای گەورە لە بەختەوارانی نووسیووە ، ........
هەروەها مژدەیەکی تری ئیماندار خەلک بە باشی باسی دەکات ، چونکە مەدح کردنی خەلک بۆی شایەتی دانە کە کەسێکی چاکە .
هەروەها مژدەیەکی تری ئیماندار خەونی خۆش و باش پێوە دەبینرێت . ))
فتاوی نور علی الدرب
مجموعە فتاوی ابن عثیمین ج۲ لاپەڕە ۲۰۷

❤4👍3
ڕەنگ کردن و خەنەو بۆیە کردنی ڤژ ...
ئافرەتێک پرسیار دەکات دەڵێت : ئایا ڕەنگ کردنی قژ حەڕامە یان حەڵاڵ ؟
وەڵام :
ڕەنگ کردنی قژ ئەگەر بەڕەنگێکی تەواو ڕەش بێت دروست نی یە ، نە بۆ پیاو نە بۆ ئافرەت ...
بەڵام ئەگەر ئەگەر بەڕەنگی زەرد یا سەوز یا هەر ڕەنگێکی تر ، ڕەنگی بکات دروستە ، بەڵام بەڕەنگێکی تەواو ڕەش پێغەمبەری خوا -صلی الله علیه وسلم - قەدەغەی کردوە بۆیە فەرمویەتی : [ ئەم ڕەنگە سپیە بگۆڕن وەخۆتان بەدور بگرن لەڕەنگی ڕەش ]
# بەهەر حاڵ ڕەنگی ڕەش نەبۆ پیاوان نە ئافرەتان دروست نی یە ، بەڵام گۆڕینی قژی سپی بە جگە لە ڕەش دروستە ، وە ئەگەر ڕەنگی ڕەش لەگەڵ ڕەنگی زەرد یا ڕەنگی سور یا خەنە تێکەڵ بکرێت ، دروستە گرنگ ئەوەیە ڕەنگەکە ڕەش دەرنەچێت .
الموقع الرسمي للشيخ ابـن بـاز
تێبینی / کاتێک ئەوترێک ڕەنگ کردن و خەنە کردنی قژ دروستە مەبەست پێی لەژێر حجابەوە بێت نەوەک وەک ئافرەتانێک کەوا قژیان بۆیە دەکەن وە حجاب ناکەن یا سەرو قژیان بەدەرەوەیە چونکە ئەم جۆرە کەسانە دوجار تاوان بارن ....

👍6❤3
پرسیار ...ئافرەتێک کەتەڵاق بدرێت کەی دەتوانێت شوبکاتەوە ؟؟؟
ئافرەتی تەڵاق دراو پێش گواستنەوە و خەڵوەت دروست کردن لەگەڵی واتە: پێش ئەوەی جیماعی لەگەدا کرابێت عیدەی لەسەر نی یە ، بەو مانایەیی هەرکات تەڵاق درا دەتوانێت یەکسەر شوو بەکەسێکی تر بکات ، بەڵام گەر گواسترابێتەوە یاخود خەڵوەت وجیماعی لەگەڵ کرابێت ئەوا عیدەی لەسەر پێویستە بەم شێوەیەیە لای خوارەوە :
یەکەم : گەر حەملی هەبێت ودوو گیان بێت ئەوا عیدەکەی بەدانانی حەملەکەیەتی جا ماوەی دانانەکە زۆر بێت یاخود کەم ، چونکە ڕەنگە لەبەیانی دا تەڵاقی بدرێت ولەئێوارەدا منداڵی ببێت ، وەهەروەها ڕەنگە لەمانگی موحەڕەم دا تەڵاقی بدرێت کەچی تاوەکو مانگی "ذي الحجة" منداڵی نەبێت ، واتە: بۆ ماوەی دوازدە مانگ لەعیدەدا بمێنێتەوە ، گرنگ ئافرەتی دوو گیان عیدەکەی دانانی منداڵەکەیەتی ، بەڵگەشمان ئەم ئایەتە پیرۆزەیە : ( وَأُولاتُ الأَحْمَالِ أَجَلُهُنَّ أَنْ يَضَعْنَ حَمْلَهُنَّ ) .
واتە: بهڵام ئهگهر ئافرهت تهڵاقدرا یان مێردهكهی مردو دووگیان بوون ئهو كاته عیددهیان بریتییه له دانانی حهملهكهیان، ههر كاتێك حهملهكهیان دانا ئهوه عیددهكهیان كۆتایی هاتووه ئهگهر تهنها رۆژێكیش بێت .
دووەم : خۆ ئەگەر حەملی نەبوو و ئافرەتێک بوو کەبالغ بوو وکەوتبووەوە حەیزەوە ئەوا عیدەکەی بینینی سێ حەیزی تەواوە دوای تەڵاق دان ، بەو مانایەیی: توشی حەیز ببێت پاشان پاک ببێتەوە ، دوو بارە توشی حەیز ببێت پاشان پاک ببێتەوە ، بۆ جاری سێیەم توشی حەیز ببێت پاشان پاک ببێتەوە ، ئەمە سێ حەیزی تەواوە جا ماوەکەی کورت بێت یاخود درێژ ، بۆیە گەر لەحاڵەتێکدا مێردەکەی تەڵاقی دا لەکاتێکدا شیری دەدا ونەکەوتە حەیزەوە تا دوو ساڵ ئەوا دەمێنێتەوە وچاوەڕێ دەکات تاوەکو سێ جار دەکەوێتەوە حەیزە لەم حاڵەتەدا مانەوەی لەعیدەدا دوو ساڵ یاخود زیاترە ، گرنگ ئەوەیە ئەو ئافرەتەی کەبالغ بووە وکەوتۆتە حەیزەوە ئەوا عیدەکەی سێ حەیزی تەواوە جا ماوەکەی درێژ بێت یاخود کورت ، ئەمەش بەبەڵگەی ئەم ئایەتە پیرۆزە : ( وَالْمُطَلَّقَاتُ يَتَرَبَّصْنَ بِأَنْفُسِهِنَّ ثَلاثَةَ قُرُوءٍ ) .
واتە: ئافرهتانی تهڵاق دراو سێ (قورء) واته: سێ حهیز چاوهڕێ ئهكهن ئهوه عیددهكهیانه ئافرهتێك كه تهڵاق بدرێ عیددهكهی سێ حهیزه.
سێیەم : بەنیسبەت ئەو ئافرەتەی کەحەیز نابینێت جا لەبەر بچووکی بێت یاخود تەمەن گەورەیی وحەیزی کۆتایی هاتبێت ئەوا عیدەکەی سێ مانگە ، بەبەڵگەی ئەم ئایەتە پیرۆزە: ( وَاللائِي يَئِسْنَ مِنَ الْمَحِيضِ مِنْ نِسَائِكُمْ إِنِ ارْتَبْتُمْ فَعِدَّتُهُنَّ ثَلاثَةُ أَشْهُرٍ وَاللائِي لَمْ يَحِضْنَ ) .
واتە: وه ئهو ئافرهتانهی كه بێ ئومێد بوونه له كهوتنه سووڕی مانگانه لهبهر گهورهیى تهمهنیان، وه ئهوانهیشی كه هێشتا كهم تهمهنن و نهكهوتوونهته سووڕی مانگانهوه، وه ئێوه گومانتان ههبوو له عیددهكهیان و نهتانزانی عیددهیان چهنده ئهوه عیددهی ئهوانه سێ مانگه.
چوارەم : گەر حەیزی نەمابێت بەهۆکارێک کە دەزانرێت جارێکی تر توشی حەیز نابێتەوە وەک ئەوەی ڕەحمی دەرهێنرابێت ئەوا ئەم ئافرەتە وەک ئافڕەتی پیر ــ ئەوەی کەحەیزی کۆتایی هاتووە ــ وایە ، بۆیە عیدەکەی سێ مانگە.
پێنجەم : گەر حەیزی نەمابێت بەڵام دەزانرێت چی حەیزەکەی نەهێشتووە ، لەم حاڵەتەدا چاوەڕێ دەکات تاوەکو ئەو هۆکارە نامێنێت کەحەیزەکەی نەهێشتووە تاوەکو حەیزەکەی دەگەڕێتەوە وعیدە دەبینێت .
شەشەم : گەر حەیزی نەمابێت وە ناشزانرێت چ شتێک حەیزەکەی نەهێشتووە ، لەم حاڵەتەد زانایان دەڵێن: ساڵێکی تەواو لەعیدەدا دەبێت وچاوەڕێ دەکات ، نۆ مانگی لەبەر ئەوەی نەوەک دوو گیان بێت وسێ مانگەکەی تریش وەک عیدە .
ئا ئەمە جۆری عیدەی ئافرەتی تەڵاق دراوە .
وەڵامى شێخ : محمد بن صالح العثيمين رحمه الله ، "مجموعة أسئلة تهم الأسرة المسلمة" ص 61-63

👍5❤2
ترسناکی چونە لای خێزان لەڕێگەی کۆمەوە
پرسیار : گەر کەسێک بچێتەلای خێزانی لەڕێگەی کۆمەوە جوت بێت لەگەڵی تاچەند تاوان بارە ؟ وە ڕاستە دەوترێت طەڵاقی دەکەوێت ئەو کەسە؟؟
بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان...
چوونە لاى خێزان لە كۆمەوە تاوانێكى گەورەیە و بە كوفرى بچووك دانراوە وە ك پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرموێ: (من اتى حائظاً أو امراةً في دبرها فقد كفر بما أنزل على محمد.) جاپێویستە مرۆڤى موسڵمان خۆى بپارێزێت وەزاڵ بێت بەسەر ئارەزووەكانیدا و سنورى خواى گەورە نەشكێنێت خواى گەورە دەفەرموێت:
{ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللّهُ إِنَّ اللّهَ } (222) سورة البقرة
واتە: بچنە لاى خێزانەكانتان لەو جێگایەى فەرمانتان پێ كراوە. جا ئەگەر كەسێك ئەو كارەى كرد نەیزانى ئەوە كۆمە و جێگاى دیارى كراوى شەرعى نی یە..وەئەگەر بەهەڵە ئەم کارەی کڕد بەڵکو خواى گەورە لێى خۆش بێت چونكە هەڵە كردن قەڵەمى لەسەر هەڵگیراوە وەك پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتى: (ان الله تجاوز عن أمتي الخطأ والنسيان وما استكرهوا عليه) رواه ابن ماجه و صححه الألباني. واتە: خواى گەورە لێخۆشبووە لە ئوممەتى من لە هەڵە كردن بێ ئەنقەست و لەبیر چوو و زۆر لێ كردن.
وە سەبارەت بەوەى كە تەڵاقى بكەوێت هیچ شتێكى لەسەر نەهاتوە و تەڵاقى ناكەوێت.
بەڵام ڕێک لە فقهاء وتویانە ئەگەر پیاو بەردەوام بوو لەسەر ئەم کارە واجبە ژنەکە داوای طەڵاق وجیابونەوە بکات لەپیاوەکەی ، وە نابێت ژن بهێڵێت پیاوەکەی ئەم کارەی لەگەڵدا بکات ،

تۆ لەوانە مەبە !!!!
زۆرینەی دۆزەخ ئافرەتانن ....
پرسیار : دەوترێت زۆرینەى ئەهلى دۆزەخ ئافرەتانن جا ئایا ئەوە ڕاست وصەحیحە؟ وە بۆچى بەو شێوەیەیە؟
بەڵێ ئەوە ڕاستە، پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم سەبارەت بەوان لە كاتى ووتاردا فەرمووى: ((يا معشر النساء تصدقن فإني رأيتكن أكثر أهل النار))
واتە: ئەى گرۆى ئافرەتان ببەخشن وصەدەقە بكەن چونكە من ئێوەم بینى كە زۆرینەى ئەهلى ئاگر بوون.
وە ئەو ئیشكالەى كە ئەم پرسیاركارە هەیبووە بەهەمان شێوە ووتراوە بە پێغەمبەرى خوایش صلى الله علیه وسلم و ئەویش لەوەڵامدا فەرموویەتى: ((تكثرن اللعن، وتكفرن العشير))(١)
جا پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم ئەوە ڕوون دەكاتەوە كە بۆچى ئافرەتان زۆرینەى ئەهلى ئاگرن وفەرمووى لەبەر ئەوەى زۆر جنێو دەدەن ونەفرەت دەكەن و قسەى نەشیاو دەڵێن و هەروەها ناسوپاسگوزارن بەرانبەر چاكەى مێردەكانیان، بۆیە زۆرینەى دۆزەخیەكانن.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –
پاشان زۆرێک لەئافرەتان گوێ نادەن بە خۆداپۆشینیان ، کەمتەر خەمن لەئاست نەپاراستنی زمان و دامێنیان ...