Telegram Web Link
٢٠ـ لەوتە پڕ بەهاکانی زانایان:

شێخ صالحی کوری فوزان الفوزان دەفەرموێ:

ئافرەت بێ پیاو ژیانێکی نەخۆش و ناخۆشی دەبێت،

هەروەها پیاویش بێ ئافرەت ژیانێکی نەخۆش و ناخۆشی دەبێت،

بەڵام ئەگەر هەردووکیان لە ژێر چەتری هاوسەرگیری کۆ ببنەوە کە گونجاوی یەك بن ئەوە ئەوپەری تەواوی و خۆشی و نیعمەتە.

ٳعانە المستفید ۲/۲۰٦.

خۆشی بۆکەسێك ژیان پێك دێنێت
لەگەڵ ئافرەتێك خۆشی بۆ دێنێت
👍1711
٢١ـ کەی خەلکەکان دەناسرێنەوە:

لەکاتی فیتنەو ناخۆشیەکان رووی راستی خەلك دیار دەکەوێت، ئەو کات

باش لە خراپ ڕاستگۆ لە درۆزن ئیماندار لە مونافق دەست پاك لە خائن جیا دەکرێتەوە.

بۆیە بزانە چەند ئیمانت بەرزبێت تاقیکردنەوەکان بەهێزتر دەبن، بۆیە نەکەی لەکاتی فیتنەو ناخۆشی دینەکەت لەدەست بدەیت.
👍27
٢٢ـ وتانێك دڵ ڕادەچلەکێنێت بۆ کەسێك دڵی هەبێت:

شێخ العثیمی رحمه الله دەفەرموێ:

ئەگەر بینیت کاتەکانت و تەمەنت دەڕوات و وەتۆش شتێکی سوود بەخشت بنیات نەنابێت، وەبەرەکەت لەکاتەکەت نەدۆزیتەوە

ئەوە ئاگاداربە نەوەك وتەی خودای گەورە بتگرێتەوە:(( به‌گوێی ئه‌وجۆره که‌سه مه‌که که دڵیمان غافڵ کردووه له یادی خۆمان (به‌هۆی دنیاپه‌رستیه‌وه‌) شوێنی ئاره‌زووی خۆی که‌وتووه‌و هه‌رچی کاروباری هه‌یه بێ سه‌رو بنه‌و له سنوور ده‌رچووه‌))

تفسیر سورە الکهف

بۆیە بزانە هەر چرکەیەك لەتەمەن بڕوات، ئەوە چرکەیەك لەمردن نزیك دەبیتەوە،

بۆیە سەیربکە و بزانە کاتەکەت بەچی سەرف دەکەیت، گەر لەخێر و چاکە سەرفت کرد ئەوە موژدەت لێبێت، ئەگەریش لەخراپەو شتی پوچت سەرف کرد ئەوە ئاگاداربە، پێش ئەوەی ڕۆژێك دابێت پەنجەی خۆت بگەزیت.
13👍10
٢٥ـ لە وتە پڕ بەهاکانی زانایان:

ابن القیم رحمه الله دەفەرموێ:

بەندە هەیە لەڕۆژی دوای دێت تاوانەکانی بەوێنە چیاکان گەورەن،

بەهۆی زمانی هەموو ئەو چیایانە خاپوور دەکات، (ئەو زمانەی) کەزۆر زکری خودای گەورە دەکات.

الداء والدواء ۲۳۱.
15👍10
٢٦ـ لە وتە پڕ بەهەکانی زانایان:

ئیمیم ربیعی کوڕی ئەنەس دەفەرموێ:

لەنیشانەکانی خۆشەویستنی خودای گەورە: زۆر یادکردنی و زکر کردنیەتی.

چونکە ناتوانیت کەسێکت زۆر خۆش بوێت مەگەر زۆر یادو زکری بکەیت.

مدارج السالکین ۲/۱٦۳.

بۆیە با بەردەوام زمانت بەزکری خودای گەورە تەڕبێت.
26👍73🏆3
٢٧ـ لە وتە پڕ بەهاکانی زانایان:

ابن القیم رحمه الله دەفەرموێ:

بێگومان پێغەمبەر علیه السلام خۆپارێزی و لەخوا ترسانی لە وشەیەك کۆ کردۆتەوە، کەدەفەرموێ:((لە جوانی مرۆڤی ئیماندار ئەوەیە: واز لەو شتانە بهێنێت کە پەیوەندیان بەو نەبێت))

ئەمە هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە کەپەیوەندی بەتۆوە نەبێت وازی لێبینیت: لە قسەکردن، لە سەیرکردن، لەگوێ گرتن، لەتوورە بوون و تووندی، لە رۆیشتن، لەبیرکردنەوە، لەهەموو جوولەیەکی دیار و نادیار،( کە پەیوەندی بەتۆوە نەبێت قسەی لێنەکەیت و وازی لێبینی) کەئەم وشەیە بەسە تەواوە بۆ لەخوا ترسان.

مدارج السالکین (۲/۲۱)

چەند جوانە کەسێك وازبێنێ لەوەی
پەیوەندی نەبێ دوور و نزیك لێی

قسانێك دەکەی زۆر لات ئاسانە
بەڵام لای خودای زۆر گەورەو گرانە
👍156
٢٨ـ ئاگاداربە بێزارنەبی لەداواکردنی زانست:

شێخ صالح الفوزان حفظه الله دەفەرموێ:

نەکەی بێزاربی لەداواکردنی زانست، داوای زانست بکە (بەبەردەوامی)، ئەگەر بێ و هەست کردنیشت کەم بێت، شتێك ئەگەر کەمیش بێت لەگەڵ کردنی کردەوەی چاك بەرەکەتی تێدا دەبێت، بەردەوام داواکردنی زانست هیچ گومانی تێدانیە خێری تێدا دەبێت،

وەداواکردنی زانست عیبادەتە، وەداواکردنی زانست باشترە لەئەنجامدانی نوێژی سونەت.( ئەگەر مەبەستی رازامەندی خودا بێت)

الاجابات المهمە ۸٤.

زانست داواکە ئەگەر کەمیش بێت
کەم کەم داواکەر زانستی زیاد دەبێت

بەڵام دەواکەر دەبێت بە اخلاص بێت
نابێت داواکەر مەبەستی دونیا بێت
👍127
٦٢٠ـ لە وتە ناوازەکانی زانایان:

ئاگاداری منداڵەکانتان بن گەر فێری قورئانیان نەکەن خێر و بێری خۆیان ئومەتیش دەڕوات:

عبدالله ی کوڕی عیسا فەرمویەتی:

بە بەردەوامی ئەم ئومەتە باش و خێردار دەبێت

کاتێك مناڵەکانیان فێری قورئان بکەن

ابن أبي الدنيا ٧٥/٨
👍167🏆2
٣٠ـ لەوتە پڕ بەهاکانی زانایان:

ابن تیمیە رحمه الله دەفەرموێ:

کۆمەڵانی خۆشبەخت ئەوانەن کە خاوەنی یەکخواپەرستین. ( بێجگە لەخودا هاوارو نزاو بۆکەس نابەن)

مجموع الفتاوی ۹/۲۹

یەکخواپەرستی تاکە یەك لاکەرەوەیە، بۆ چوونە بەهەشت.
👍1811
٣٧ـ سوودی ٲستغفر الله:

شێخ العثیمین رحمه الله دەفەرموێ:

کاتێك دەلێیت ٲستغفر الله ئەوە داوای دووشت لەخودای گەورە دەکەیت:

یەکەم داوای داپۆشینی تاوانەکەتی لێدەکەی کە تاوانەکەت بڵاو نەبێتەوە.

دووەم: وەداوای لێخۆش بوونیشی لێدەکەی، بەشێوەیەك کە خودای گەورە سزای نەدات لەسەر تاوانەکەی کە ئەنجامی داوە.

الفتاوی ۱٦/۸۷

هەوڵی زۆرت با بۆیادی خودابێت
چونکە دڵ تەنیا بەو ئارام دەبێت
14👍10
٣١ـ چیت بۆ خۆت پێ خۆشە ئەویشت بۆ برای مسوڵمان پێ خۆش بیت ئینجا ئیمانت تەواو دەبێت:

شيخ ابن عثيمين بەرەحمەت بێت
دەفەرمووێت:

ئەگەر وابووی كە شتێكت بۆ براكەی خۆت پێ خۆش نەبوو کەبۆخۆت پێ خۆشە ئەوا تۆ بەردەوامی لەسەر تاوانێكی گەورە لەتاوانە گەورەکان .

فتح ذى الجلال ولإكرام ٣/۵۳٦
👍149
٣٣ـ هیچ شتێك وه‌ک زیكری خودای گه‌وره‌ نیه‌ ،
كه‌ ڕزگارت بـكات له‌ سزاى خـودای گـه‌وره‌

معاذی کوڕی جبل" رحمه الله
👍1911
گومانی باش بە خودا بەرە، بزانە چون ڕەحمەت باران دەکرێيت!
👍1814
یەکەم هەنگاوی ڕێزداری ئەوەیە مرۆڤ ڕێز لە خۆی بگرێت ... خۆی توشی مەوقفێک نەکات جێی شەرمەزاری بێت...

و  صدق رسول اللهﷺ:« المؤمن لا يذل نفسه»
12👍9
41ـ پرسیاری چل و یەك

حوکمی سوجدەی سەهو ( هەلە کردن ) چییە گەر نوێژت هەڵە کرد ؟
Anonymous Quiz
56%
١ـ واجبە سوجدەی سەهو ببەیت
39%
٢ـ سونەتە سوجدەی سەهو ببەیت
5%
٣ــ دەتوانیت سوجدەی سەهو نەبەیت
👍14
٣٤ـ لە وتە پڕبەهاکانی زانایان:

شێخ العثیمین رحمه الله دەفەرمووێ:

کردەوە کۆتایی نایێت بە کۆتای کاتەکەی مەوسیمەکەی
بەڵکوو کردەوە کۆتایی دێت کاتێک مردیت.

لقاء الباب المفتوح ٥۱

کەواتە کردەوە دەبێت بەردەوام بیکەیت تا ئەوکاتی دەمریت، نەك دەمێک بەدین و دەمێک دوور دین بیت. چونکە نازانی کەی کاتی مردنتە.
👍16
لە وتە ناوازەکانی زانایان:

ابن القيم رحمه الله دەفەرمووێت:

هیچ شتێك لەوە ناشیرینتر و قێزەونتر نییە كە مرۆڤ  بێ ئاگابێت لەكارە هەرە خێر و چاكەكان و زانستی بەسوود و كردەوەی باش،

هەركەس كە وابوو (بێ ئاگابوو لم كارە باشانە) ئەوا كەسێكە بێ عەقڵ و نەزانە، لەو كەسانەیە كە ئاوی ڕۆشن بێتە بەردەستیان لێڵی دەكەن و نرخی شتومەك گران دەكەن،

ئەگەر ژیان ئەوە بەدڵتەنگی و بێتاقەتی دەژین، ئەگەر مردیشن ئەوا لەكیسی كەس نەچوون، نەمانیان ئیسراحەتە بۆ شار و بۆ خەڵكییش، نە ئاسمان بۆیان دەگری و نە زەویش خەم و مەراقیان بۆ دەخوات و بۆیان بێتاقەتە.

【مفتاح دار السعادة (١١٠/١)】
👍1041
43ـ پرسیاری چل وسێ :

ئایە گەر کەسێک شوێنێکی بەلەفاف پێچابێت کاتێ دەست نوێژ دەشوات دەبێت تەیەموومیش بکات؟
Anonymous Quiz
62%
١ـ بەڵێ دەبێت تەیەموومیش بکات
38%
٢ـ نەخێر پێویست بە تەیەمووم ناکات
👍10
کەنالێکی زور بەسوودە هاورێیان جوینی بکەن 👇

https://www.tg-me.com/txwendinewe
👍5
2025/07/13 15:30:57
Back to Top
HTML Embed Code: