Telegram Web Link
45ـ پرسیاری چل و پێنج:

ئایا دروستە ئافرەت قورئان بخوێنێت بێ حیجاب (بێ لەچكە) ؟
Anonymous Quiz
9%
1ـ نەخێر دروست نیە
18%
٢ـ بەڵێ دروستە هیچ ڕێگریەک نیە
74%
٣ـ دروستە بە مەرجێک پیاوی بێگانە نەی بینن
👍17
٣٦ـ لەوتە پڕ بەهاکانی زانایان:

شێخ العثیمین رحمه الله دەفەرمووێ:

هەر ساڵێك بەسەرتان دادەڕوا ساڵێك لەمردن نزیك دەبنەوە

وەساڵێك لە کۆشك و تەلارەکانتان دوور دەکەونەوە.

الضیاء اللامع ۷۹۳.
12👍10
46ـ پرسیاری چل و شەش:

ئایا روو کردنە قیبلە لەکاتی قورئان خوێندن واجبە یان شونەتە یان موباحە؟
Anonymous Poll
8%
١ـ واجبە
26%
٢ـ موباحە
65%
٣ـ سونەتە
11👍8
لە وتە ناوازەکانی زانایان:

شێخ العثیمین رحمه الله دەفەرمووێت:

بەڕاستی جێگای سەرسوڕمانە ئەوەی بەڕاستی ژیانی دوا ڕۆژ داوا دەکات؛

خودای گەورە ژیانی دوا ڕۆژو دونیاشی بۆ خۆش دەکات وبەختەوەر دەبێت،

بەڵام ئەوەی تەنیا داوای خۆشی دونیا دەکات ئەوە دونیا و ئاخیرەتی لەدەست داوەو لەدەست دەچێت.

تفسیر سورة البقرة ٣/٢٣
👍187
لە وتە ناوازەکانی زانایان:

گەر دینەکەت زاڵ بوو بە سەر شەهوەتەکەتەوە ئەوە بزانە لە کاری چاک دەتوانیت بەردەوام بیت

الفضیل بن عیاض رحمه الله دەفەرمووێت:

بەندە کارى چاک ناکات تا دینەکەی کاریگەری لەسەر شەهوەتەکەی نەبێت،

وە لەناو ناچێت تا شەهوەتەکەی کاریگەری لەسەر دینەکەی نەبێت.

[الحلیە (تحدیب) ٣/٢٧].
👍108🏆1
لە وتە ناوازەکانی زانایانەوە:

بزانە تەنیا قورئان دەتوانێت ببێتە بەهاری دڵت و خەمڕەوێنی خەمەکانت:

پەروەدیگارم قورئان ببێتە بەهاری دڵم و ڕووناکی سنگم و لابردنی دڵتەنگیم و ئازادکردنی دڵەڕاوکێ و دڵەڕاوکێم.

ئیبن القیم رحمە الله دەفەرمووێت:

بەو پێیەی ژیانی جەستە و ئەندامەکان بە تەواوی لەگەڵ ژیانی دڵدایە، ژیان لێیەوە دەڕژێتە ناو سنگ و دواتر بۆ ئەندامەکان؛ بۆیە داوای ژیانێکی بەهاری کرد کە مادەکەیەتی.

وە لەبەر ئەوەی خەم و نیگەرانی و ناڕەحەتی پێچەوانەی ژیان و ڕۆشنگەری ڕۆناکی دڵن؛ بۆیە داوای کرد ڕۆیشتنی ئەم خەم خەفەتانەی بەهۆی قورئانەوە بێت، چونکە گەر بەهۆی قورئانەوە ڕۆیشت ئەگەری نەگەڕانەوەی زیاترە،

بەڵام ئەگەر بە شتێکی ترەوە ڕۆیشتبێت جگە لە قورئان چ بەهۆی لەش ساغیەوە بڕوا، یان بەهۆی باری دونیاوە ،یان لە ڕووی جاهو پێگەوە، یان بەهۆی خێزانەوە یان بەهۆی منداڵەوە ئەوا ئەم خەم و خەفەتانە گەر بەهۆی ئەمانە ڕۆیشت دەگەڕێتەوە لەگەڵ نەمانی ئەو شتەی کە پێی ڕۆیشتەوە( بە نموونە گەر بە هۆی مەنسەبەوە خەمەکەی بڕوا گەر مەنسەبەکەی نەما خەمەکەی دەگەڕێتەوە وە بەم شێوەیە)

[الفوائد ل ٢٦].
👍54
48ـ پرسیاری چل و هەشت:

ئایا نوێژی ئافرەت لە مزگەوت خێرترە باشترە یان لەماڵەوە؟
Anonymous Quiz
3%
١ـ لە مزگەوت
7%
٢ـ مزگەوت و ماڵ بۆ ئافرەت وەک یەکە
90%
٣ـ لە ماڵەوە خێرترە
👍11
لە وتە ناوازەکانی زانایان:

ئاگاداری ڕیاکردن بە چونکە ڕیاکردن هۆکاری چوونتە بۆ دۆزەخ پێش شەیتان و دارو دەستەکەی:

خودای گەورە دەفەرمووێت:(( ئێمە بە دڵى پاک و بە دڵسۆزانە ئەو پەروەردگارە دەپەرستین و، ملکەچى دەبین،)) سوڕەتی البقرە ١٣٩.

ئیمامی بەغەوی رحمه الله دەفەرمووێت:

ئیمامی سەعیدی کوڕی جوبەیر فەرمووی:

ئیخلاس بریتیە لە دڵسۆزی، واتە: بەندە هەموو کردەوەکانی تەنیا بۆ خودا بێت، هیچ کەسێک نەکاتە شەریکی خودای گەورە لە دینەکەی،

وە کردەوەکانیشی با بۆ ڕووپەمایێ نەبێت بۆ ئەوەی نەبێت کە خەڵک سەیری بکەن

معالم التنزیل ١/١١٣
👍15🏆1
لە وتە ناوازەکانی زانایان:

ئاگاداری نوێژەکانتان بن:

فضیلی کوڕی عیاض رحمه الله دەفەرمووێت:

باشترین جیهاد خۆڕاگری و بەردەوامی بوونە لە سەر نوێژەکان:

وە گەورەترین پەیوەندی بوون لە گەڵ خودای گەورە چاوەڕێکردنی نوێژە لەدوای نوێژ( واتە هەرکاتێک نوێژێک تەواو دەبێت دڵی پەیوەستە بە نوێژەکەی تر ئاخۆ کەی کاتی دێ و بەجوانی ئەنجامی بدات)

تاریخ دمشق ٤٨/٤٢٩
👍23
47ـ پرسیاری چل و حەوت:

ئایا دروستە قورئان لە ژێر سەرینی مناڵ دابنێیت لەبەر جنۆکە ؟ ئایا درستە قورئان هەلبواسی بە منالەوە بۆ چاوە زار ؟
Anonymous Quiz
90%
١ـ نەخێر دروست نیە
5%
٢ـ بەڵێ دروستە
5%
٣ـ کەسەکە ئازادە دای دەنێ یان دای نانێ
👍75
50ـ پرسیاری پەنجایەمین:

حوکمی ئەو کەسە چیە کە بڵێت ئەم منداڵە لە فلان شێخ یان پیاو چاك پێمان بەخشراوە، یان بڵێت پیاو چاك دەتوانن رزق زیادو کەم بکەن؟
Anonymous Quiz
85%
١ـ کافر دەبێت و کوفری گەورەیە
13%
٢ـ کوفرێکی بچووکی کردەوە پێ لەدین ناچێتە دەر
2%
٣ـ کارەکە تەواوە هیچ کوفرێکی تێدا نیە
👍6
٣٧ـ سوودی ٲستغفر الله:

شێخ العثیمین رحمه الله دەفەرموێ:

کاتێك دەلێیت ٲستغفر الله ئەوە داوای دووشت لەخودای گەورە دەکەیت:

یەکەم داوای داپۆشینی تاوانەکەتی لێدەکەی کە تاوانەکەت بڵاو نەبێتەوە.

دووەم: وەداوای لێخۆش بوونیشی لێدەکەی، بەشێوەیەك کە خودای گەورە سزای نەدات لەسەر تاوانەکەی کە ئەنجامی داوە.

الفتاوی ۱٦/۸۷

هەوڵی زۆرت با بۆیادی خودابێت
چونکە دڵ تەنیا بەو ئارام دەبێت
👍139🏆1
49ـ پرسیاری چل و نۆ:

ئایە خەڵکی بەهەشت دەخەون:
Anonymous Quiz
32%
١ـ ئەوەی حەز بکات دەخەوێت
4%
٢ـ بەڵێ دەخەون
64%
٣ـ نەخێر ناخەون
👍14
٣٨ـ قال تعالى:((كَذَٰلِكَ نَجْزِي مَن شَكَرَ)) واته: جا هه‌ر ئاوا پاداشتی که‌سێک ده‌ده‌ینه‌وه که‌سوپاسگوزاری کردبێت

شێخ العثیمین رحمه الله دەفەرمووێ:

سووپاس کردنی نازو نیعمەتەکانی خودای گەورە ئەوەیە کە هەستی بەبەجێ گەیاندنی فەرمانەکانی خودای گەورە،

نەك تەنیا بەزمان سووپاسی خودای گەورە بکەی( بە کردەوەش سەرپێچی خودای گەورە بکەی)

سورة القمر. ص ٢٨٥.

بۆیە سووپاس کردن و شوکر کردنی ڕاستەقینە ئەوەیە بەزمان دەری ببڕی بە کردەوەش بیسەلمێنی.
👍156
51ـ پرسیاری پەنجاو یەک:

ئایا دروستە ئافرەت خرخاڵ (خلخال) لەپێ بکات بۆ جوانی ؟
Anonymous Quiz
29%
١ـ نەخێر دروست نیە
3%
٢ـ بەڵێ بەهەموو شێوەیەک دروستە
68%
٣ـ دروستە بەڵام بەمەرجێک نابێت دەنگی لێوە بینێت یان پیاوی بێگانە
👍111
٣٩ـ بەدەست هێنانی لێخۆش بوون بەچەند دەقیقەیەک:

زانای پایەبەرز شێخ ابن باز
ڕەحمەتی خوای لێبێت..دەفەرموێت :

دانیشتن لەدوای سەلامدانەوە لەنوێژە فەرزەکان ، لەگەورەترین ئەو کاتانەیە کە ڕەحمەتی خوای گەورە دادەبەزێتە سەربەندە

پەلەمەکە لە هەستان .. استغفرالله و سبحان الله و الحمدلله و لاالەالاالله و الله اکبر بکە .

شرح ابن بطال (۱۱٤/۳)

زانای پایەدار ابـن بطال ڕەحمەتی خوای لێبێت دەفەرموێت : هەرکەسێک تاوانی زۆرە و دەیەوێ خوا بیسڕێتەوە بە بێ ماندوو بوون
ئەوە با پەیوەست بێت بە شوێنی نوێژ کردنەکەیەوە دوای نوێژ کردن ، مەلائیکەت داوای لێخۆشبونی بۆدەکەن و دوعای بۆ دەکەن.

شرح صحيح البخاري (95/3)
16👍8
٤١ـ گەر دەتەوێت خەمی دڵت بڕەوێتەوە و نەمینێت گوێ بیستی کەلامی خودای گەورە ببە.

شێخ العثیمین رحمه الله دەفەرمووێ:

نا دۆزیتەوە بۆ ڕەوانەوەی خەمی دڵ وەك و گوێگرتن لەقورئان و خوێندنەوەی،

بەهەر جۆرێك هەوڵدەیت و داوا لە دکتۆران بکەی کەخەم و نەخۆشی دڵت نەهێلن، بەڵام قەت وەك قورئان نادۆزیتەوە.

شرح الکافية الشافية ۱/۱۹۸
👍87
52ـ پرسیاری پەنجاو دوو:

ئایا گەر کەسێك بڕوای وابێ کەسێکی تریش لەگەڵ خودای گەورە ئەم کەونە بەڕێوە دەبات کافرە؟
Anonymous Quiz
2%
١ـ نەخێر کافر نیە
89%
٢ـ بەڵێ کوفری گەورەیەو لە ئیسلام دەچێتە دەر
9%
٣ـ کوفرە بەس پێ لە ئیسلام ناچێتە دەر
11👍6
٤٢ـ شـــێخی ئیسلام ابن تيميە رحمەتی خودای لێبێت دەفەرموێت :

ئەگەر دڵ تەقوای تێدا نیشتوبوو ، هەموو ڪارووبارێڪی بۆئاسان دەبێت وبەڕووی دا دەڪرێتەوە ، بەپێچەوانەی ڪەسێك ڪەدڵەڪەی وەڪو ڪەلاوەی ڪۆنی لێهاتووەو تاریڪە

الفتاوى: ( ۲۰/٤۲)
19👍9
2025/07/13 21:15:24
Back to Top
HTML Embed Code: