Telegram Web Link
٣٦٧ـ لە وتە ناوازەکانی زانایان:

دوعای نێوان بانگ و قامەت ڕەد ناکرێتەوە ..

شیخ صالح الفوزان - خوا بیپارێزێت - فەرموویەتی :

زۆرێک لە خەڵکی خەم ساردن لە دوعا کردنی نێوان بانگ و قامەت وە سەرقاڵن بە خوێندنەوەی قوڕئان، خوێندنەوەی قوڕئان گومانی تیانیە کە کردەوەیەکی گەورە و شکۆدارە، بەڵام خوێندنەوەی قوڕئان کاتی دواتر ئەبێت، بۆیە ئەم کاتە ( نێوان بانگ و قامەت ) بقۆزەرەوە بۆ دوعا و ذیکر کردن باشترە .

⇇لەبەر ئەوەی دوعا پابەند بیت بە کاتەکەیەوە باشترە لە دوعا بە ڕەهایی ، خوێندنەوەی قورئان ڕاهایە لە هەموو کاتێکدا ، وە ئەم کاتە ( نێوان بانگ و قامەت ) تایبەتە بە دوعا، بۆیە سەرقاڵبە بە دوعا کردن وە ذيكر کردن وە داوای لێخۆشبون کردن باشترە لە خوێندنەوەی قوڕئان لەم کاتەدا ..
ئەمە دەست ئەدات گەر تێبینی بکەن

〘 تـسـهيل الإلـمـام بفـقه الأحـاديث
مــن بـلــوغ الــمـرام 〘 6/326 〙
لە وتە ناوازەکانی زانایان:

محمد بن عبدالرحمن الخمیس خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت:

(ئەھلی سوننە و جەماعەت یەکێک لە ئینصاف و شوێنی کەوتنی سوننەتیان و شەرعی پاکیان ئەوەیە ئەو کەسانە کافر ناکەن کە ئەوان ئەھلی سوننە کافر دەکەن، چونکە کافر کردن حوکمێکی شەرعی یە و داخلی سزادانی بەرامبەر نابێت بەھەمان شێوە، بەڵگە لەسەر ئەمە ھاوەڵان خوا لێیان ڕازی بێت خەوارجیان کافر نەکردووە، کەچی خەوارج ئیمام عەلی و ئەو ھاوەڵانەی لەگەڵیدا بوون کافریان کردبوو).

توضیحات الجلیة (٢/٧٥٣).
٣٦٧ـ لە وتە ناوازەکانی زانایان:

دوعای نێوان بانگ و قامەت ڕەد ناکرێتەوە ..

شیخ صالح الفوزان - خوا بیپارێزێت - فەرموویەتی :

زۆرێک لە خەڵکی خەم ساردن لە دوعا کردنی نێوان بانگ و قامەت وە سەرقاڵن بە خوێندنەوەی قوڕئان، خوێندنەوەی قوڕئان گومانی تیانیە کە کردەوەیەکی گەورە و شکۆدارە، بەڵام خوێندنەوەی قوڕئان کاتی دواتر ئەبێت، بۆیە ئەم کاتە ( نێوان بانگ و قامەت ) بقۆزەرەوە بۆ دوعا و ذیکر کردن باشترە .

⇇لەبەر ئەوەی دوعا پابەند بیت بە کاتەکەیەوە باشترە لە دوعا بە ڕەهایی ، خوێندنەوەی قورئان ڕاهایە لە هەموو کاتێکدا ، وە ئەم کاتە ( نێوان بانگ و قامەت ) تایبەتە بە دوعا، بۆیە سەرقاڵبە بە دوعا کردن وە ذيكر کردن وە داوای لێخۆشبون کردن باشترە لە خوێندنەوەی قوڕئان لەم کاتەدا ..
ئەمە دەست ئەدات گەر تێبینی بکەن

〘 تـسـهيل الإلـمـام بفـقه الأحـاديث
مــن بـلــوغ الــمـرام 〘 6/326 〙
٣٣١ـ لە وتە ناوازەکانی زنایان:

ابن القیم رحمه الله فەرموویەتی:

ئەھلی بیدەع بیدعەچیەکان واز لە سوننەت دێنن لە پێناو قسەی خەڵک

[الصواعق ( 4 /1603 )
مژدە بۆ فێرخوازانى زانستى شەرعی، ناوەندی فەرموودەی( ئەمین ) هەڵدەستێت بە زیندوکردنەوەی رێبازی پێشینان بە خوێندن و یادکردنەوەی فەرموودەکانی پێغەمبەری خوا (ﷺ) بۆ پەرتووکی ( مختصر صحیح البخاري للإمام القرطبي) وە ڕاڤەکردنی لەلایەن بەڕێز د.عبداللطیف أحمد الأمین لە چوارچێوەی خولی سێهەمی ڕەوشت و زانست بۆ فێرخوازان کە ڕۆژانی (-شەممە-یەک شەممە-دوو شەممە) لە بەرواری (11-12-13 محرم -1445) وە29-30-31\7\2023 لە کاتژمێر(10:00)ی بەیانی لە مزگەوتى گەورەی چوارقورنە إن شاءاللە. بۆ زانیاری زیاتر و هاوکاریکردنی خولەکە پەیوەندی بکە بە ژمارە مۆبایلی

07508313902

چەند تێبینیەک لەسەر خولی سێهەمی (ڕەوشت و زانست
)1- خواردن و شوێنی مانەوە دابینکراوە بۆ ئەو فێرخوازانەی کە دەمێننەوە
.2- شوێن بۆ ئافرەتان ئامادەکراوە
. 3- ئەم خولە لە پێنچ زنجیرە پێکدێت سەرەتا بە زنجیرەی یەکەم دەست پێ دەکات پاشان زنجیرەکانی تر دواتر درێژەیان پێدەدرێت ان شاءاللە
. 4- لینکی ناونوسین
https://forms.gle/rMF7XV1VUTJSfE5j6

بەبێ پڕکردنەوەی ئەم لینکە هیچ بڕوانامەیەک نادرێت بە فێرخواز
. 5- لە یەکەم وانەوە ناونوسین دەوەستێت و بە پێی ناوە تۆمارکراوەکان بڕوانامە دەدرێت و دوای ئەو وادەیە هیچ داواکاریەکی تر بۆ ناو تۆمارکردن وەرناگیرێت
.6- بە پێی توانا زۆرترین کەس ئاگاداربکەنەوە
7-لە کۆتایی خولەکەدا ئیجازەی عیلمی دەدرێت بە ئامادەبووان

*تکایە جۆینی کەناڵی خولەکە بن https://www.tg-me.com/hadithalameen/149
خێرخوازی بەرێز ئەم دەرفەتە لەدەست خۆت مەدە گەر بە ئامادەبونیش نەبێت بادەستت هەبێت لە بڵاو بونەوەی فەرموودەکانی پێغەمبەر (ﷺ) بە خێر و سەدەقەت.

بۆ گەیاندنی خێر و سەدەقەکانتان پەیوەندی بکەن بە ژمارە 07508313902
٤٢ـ لە پێناو بەدەست هێنانی بەهەشتەکەی خودای گەورە شەو نخوونی بکە:

شێخ العثیمین رحمه الله دەفەرمووێ:

ئەگەر ئەوانەی تاجیر و بازرگانن ناخەون تا دەفتەری حیسابەتەکانیان بەسەر نەکەنەوە بزانن چیان سەرف کردووە چیان بەخشیوەو چییان بەدەست هێناوە

ئەوە دەبێت ئەوەی تیجارەت و بازرگانی ئاخیرەت دەکات زۆر زیاتر گرنگی بدات و شەو نخوونی بکات و(سەیر بکات بزانێت چی ئامادەکردووە بۆ ڕۆژی زیندوو بوونەوە)

لەبەرئەوەی بازرگانی قیامەت و ئاخیرەت زۆر گەورەترە لە بازرگانی دونیا.

الکنز الثمین لتفسیر ابن العثیمین
٤٣ـ ببە بە کەسێك کە رەحمت هەبێت بەرامبەر بەندەکانی خودای گەورە:

شێخ العثیمین رحمه الله دەفەرمووێ:

چەند مرۆڤ بەرەحم بوو بەرامبەر بەندەکانی خودای گەورە

ئەوەندەش لەرەحمەتی خودای گەورە نزیك دەبێتەوە.

((بۆیە خودای گەورە دەفەرمووێ: رەحمەتم بەپێش غەزەبم کەوتووە))

شرح ریاض الصالحین ۳/۳۳.
هەموو خۆشیەكی دونیا ناخۆشیەكی پیوە لكاوە كە دلتەنگت بكات، بۆیە هیچ كات ئومێدت بەخۆشی دونیا نەبێ.
لە وتە ناوازەکانی زانایان:

ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت:

(یەکخواپەرستی ڕزگارکەر و پشتیوانە بۆ دوژمنانی خوا و بۆ دۆستانی خواش، دەبینین خوای گەورە دوژمنانی خۆی لەناخۆشی و نەهامەتیەکانی دونیادا ڕزگار دەکات ئەگەر هانا بۆ یەکخواپەرستی ئەو بەرن: (فَإِذَا رَكِبُوا فِي الْفُلْكِ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ إِذَا هُمْ يُشْرِكُونَ) [العنکبوت:٦٥]). الفوائد.
لە وتە ناوازەکانی زانایان:

جعفر بن محمد رحمه الله ئەڵێ:

ئەگەر ئەوەی لات خۆشەویست بوو بەدەستت هێنا زۆر الحمدلله بكە

ئەگەر توشی ناخۆشیەك بوی زۆر لاحول ولاقوة الا بالله بكە،

ئەگەر ڕزقت كەمبوو زۆر ٲستغفر الله بكە.

حلیة الأولیاء ج3 ص229
لە وتە ناوازەکانی زانایان:

پێشەوا الحسن البصري فەرموویەتی:

هەر کەسێك براکەی لەکەدار بکات بە تاوانێك کە پەشیمان بوبێتەوە لێی ئەوا خوای گەورە تاقی ئەکاتەوە بەو تاوانە و تووشی ئەکات .

| الزهد للإمام أحمد (١٦١٠ ) |
٤٤ـ بەزانستەکەت نەخلەتێیت:

شێخ الالبانی رحمه الله دەفەرموێ:

مشکیلەو خراپی گەنجی مسولمان لەم سەردەمە ئەوەیە هەر هەست بکەن کە شتێك فێربووینە لەزانست کە پێشتر نەیانزانیوە، سەریان بەرزدەکەنەوە، واهەست دەکەن کە دەوری هەموو زانستەکەیان داوەو فێربووینە!

وەغروری و عجائب زالدەبێت بەسەریان،

بۆیە دەترسێین ئەم کەسانە وتەی پێغەمبەر علیە السلام بیانگرێتەوە: سێ کەس لەناو چوونە ....... یەکێکیان هەرکەسێك بەبیرو بۆچوونی خۆی موعجیب بێت.

سلسلە الهدی والنور ۸٦۱۱

ئاگاداربە:

نەکەی بخەلەتێیت بەزانستی خۆت
عەجائب نەتگرێ بەعلمەکەی خۆت

چونکە موعجیب بوون سیفەت شەیطانە
دوورە پەرێزبە لەو سیفەتانـــــــە
لە وتە ناوازەکانی زانایان:

ئاگاداری قورئان خوێندن بە نەکەی هیچ ڕۆژێک بەبێ قورئان خوێندن بەسەرت دابچێت:

عبد اللَّه کوڕی مسعود رضي اللَّه عنه دەفەرمووێت:

ئەو ماڵەی قوڕئانی تێدا ناخوێنرێت

هاوشێوەی ماڵێکی وێرانە کە هیچ ئاوەدانیەکی تێدا نیە.

مصنف ابن أبي شيبة ‹ ٣٠٠٢٢ ›
٤٥ـ (هُدٗى لِّلۡمُتَّقِينَ): واتە: ڕێنمووی و سه‌رچاوه‌ی هیدایه‌ته بۆ خواناسان و پارێزكاران، لێرە ڕێنمووی تایبەت کردووە بە تەقواداران چونکە ئەوان زیاتری هەمووان سوودی لێ وەردەگرن.

ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هیدایەت کۆتایی نییە ئەگەر بەندە بگاتە هەر پلەیەک، لەسەر ئەو هیدایەتە هیدایەتێکی تر هەیە، وە لەسەر ئەو هیدایەتەش هیدایەتێکی تر هەیە هەتا بێ کۆتایی، بەندە چەند تەقوای خوا بکات بەرز دەبێتەوە بۆ هیدایەتێکی تر، بەردەوام بەرز دەبێتەوە بۆ هیدایەتێکی تر مادەم تەقوای لە زیاد بوون بێت، هەر کاتێک بەندە تەقوا لەدەست بدات ئەوە هیدایەتی لە دەست داوە بە گوێرە لە دەست دانی تەقواکەی، هەر کاتێک تەقوای خوا بکات هیدایەتی زیاد دەبێت، وە هەر کاتێك بە هیدات بێت تەقوای زیاد دەبێت).

بدائع التفسیر (١/٢٦١).
٤٦ـ بەم دووکارەت سەرفراز دەبیت:

ابن تیمیە دەفەرموێ:

یەکخواپەرستی کۆکەرەوەی هەموو دینە کە بنچینەو مۆخی ئیسلام یەکخواپەرستیە، هەموو خێرو چاکەیەك لەیەکخواپەرستیدایە،

وە استغفار کردن و داوای لێخۆش بوون هەموو شەڕێك لادەدات.

بە پەرستنی تەنیا خودای گەورەو وە استغفر الله کردن هەموو خێرێك بەدەست دێت، هەموو شەڕێکی لێ لادەدرێت،

هەموو ئەو ناخۆشیانەی تووشی ئیماندار دەبێت بەهۆی تاوانەکانیەتی.

وە ٲستغفر الله کردن هەموو تاوانەکان دەسرێتەوەو وەسزای خودای گەورەشی لەسەر لادەکەوێت، وەکو خودای گەورە دەفەرموێ:(( خودای گەوره سزایان نادات مادەم ٲستغفر الله بکەن))

جامع المسائل: ۷/۲۷٤
لە وتە ناوازەکانی زانایان:

ئیمامی مجاهد -گۆڕی پڕ نور بێت- دەفەرمووێت:

ئەهلی دۆزەخ تووشی گەڕی وبەڵەکی دەبن، جا خۆیان دەخورێنن تا ئێسکەکانیان دەردەکەون.
دەڵێن: پەروەردگار لەبەرچی ئەمەمان تووش بووە؟

پێیان دەوترێت: لەبەر ئازاردانتان بۆ ئیمانداران.

[الإمام ابن أبي شيبة في المصنف].
2025/07/05 18:30:20
Back to Top
HTML Embed Code: