tired
Photo
من بە تەنیا لە خۆم دەچم
سەفەرم سەفەری هەمان کەناری ئەو ماسییانەیە بە شەپۆلەکاندا هەڵدەزنێن و لەگەڵ نەورەسەکاندا یاری دەکەن بە عەشقەوە لەدایک بووم و بە عەشقەوە سەما و سەفەر دەکەم و بەرەو دونیای عەشقیش هەنگاوەکانم دەنێم من مێژووم، جەستەم، ڕەنگ و شێوە و ڕووخسارم دەڵێن هەر خۆم لە خۆم دەچم، من بە تەنیا لە خۆم دەچم باڵا بەرزی کابووسەکانم ،سەرەوەریی داستانەکانی ژیانم، خوێنەبەندانی سەرتاپای لەشم، پێکەنین و گریانم، هەر بە تەنیا لە خۆم دەچم، من خاکێکی پڕ لە ئاوی سازگاری کانی و کارێزی شیرینم، ئەو دەمانەی ناحەزانم هەموو سەرچاوەکانمی ژەهراوی کرد من بێ هاوتا بووم بێ ناسیا و بێ پەنا بووم و هەر بۆیە من لە خۆم دەچم من کودەتای ڕێکەوتێکی پڕ لە هەل نیم من شۆڕشم ئێستا و سبەیش هەر شۆڕشم، خۆ من هێشتا وێڵم بە دوای هەناسە دزراوەکانی سینەمدا و هەر بۆیە من لە خۆم دەچم..

❤2
لە ڕووی ڕۆحییەوە پێویستیم بەوەیە کە بچم بۆ ساتێکی درێژ لە باوەشیدا بێدەنگ بم و دواتر بڵێم ( تەواوی ژیانم ئازاری هەیە )
❤3