تۆ تێناگەیت لە مندا
ڕۆژێ چەند شار خاپوور دەبێت
چەند باغ پاییز دەیبات و
چەند کانی وشک دەبێت
تۆ تێناگەیت لە مندا
ڕۆژێ چەند خونچە بەر چەپۆکی ژیان دەکەوێت
چەند پێکەنین لە نیوەی ڕێدا دەمرێت
بەڕێدا دەڕۆم وردە خەونی بەدی نەهاتوو وەک پوش و پەڵاش با دەیبات بە ڕێدا دەڕۆم و لە دوامەوە وردە گەڵای زەرد جێ پێکانم وندەکەن بەڕێدا دەڕۆم و لە دوامەوە وردە بولبوولی کوژراو جێدەمێنن
هێمن قەرەداغی

❤3
زۆربەی ئێواران هەست بە غەریبییەکی قوڕس ئەکەم، وەک ئەوە نا کە لەشار یان کەسەکانت دووربیت، نا، بەڵکو هەست ئەکەم ئەم زەوییە هی من نییەو من تێیدا غەریبم، هەستی ئەوەی کەس نییە لێت تێبگا و تۆ نابێت لێرە بیت، کە لێرەشیت نەدەبوو مرۆڤ بیت، دەکرا بۆقێکی سەوز یان تەماتەیەک بیت. غوربەتی من غوربەتی شوێن نییە بەڵکو غوربەتی ڕۆحە. غوربەتێکە، پەیوەندی بە دەرەوەی زەوییەوە هەیە. غەریببوونی من غەریببوونێکی گەردوونییە..
:کۆچەر ئەبوبەکر
:کۆچەر ئەبوبەکر
❤4💔1