Telegram Web Link
سُبْحَان الْلَّه وَبِحَمْدِه
سُبْحَان الْلَّه الْعَظِيْم‌
2
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ
كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ
إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
وَبَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ
كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ
فِي الْعَالَمِينَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ‌‌
خێروپاداشتی بەڕۆژوو بوونی
تاسوعا و عاشورا
۹و۱٠ی مانگی موحەڕەم
===============
* باشترین ڕۆژووی سوننەت ڕۆژووی ئەم مانگەیە، وەك پێغەمبەر صل الله عليه وسلم ئەفەرموێ:
" أَفْضَلُ الصِّيَامِ بَعْدَ رَمَضَانَ ؛ شَهْرُ اللَّهِ الْمُحَرَّمُ، وَأَفْضَلُ الصَّلَاةِ بَعْدَ الْفَرِيضَةِ ؛ صَلَاةُ اللَّيْلِ " رواه مسلم.
واتە باشترین ڕۆژوو لەدوای ڕەمەزان ڕۆژووی مانگی موحەڕەمە، وەباشترین نوێژ لەدوای نوێژە فەرزەکان شەو نوێژە.
* بەتایبەتیش بەڕۆژوو بوونی ۱٠ مانگی موحەڕەم زۆر خیرەو گوناهە بچوکەکانی ساڵێکی ڕابوردوو دەسڕێتەوە، وەك پێغەمبەر صل الله عليه وسلم ئەفەرموێ:
(وَصِيَامُ يَوْمِ عَاشُورَاءَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ ). مسلم.
واتە ڕۆژووی دەی مانگی موحەڕەم داوام وایە لەخوا کە گونەهی ساڵی پێشوو بسڕیتەوە.
* سوننەتە ڕۆژی ۹ ی موحەڕەمیشی لەگەڵدا بگرێ، واتە تاسوعاو عاشورا بەیەکەوە بەڕۆژوو بێت، وترا ئەی پێغەمبەر صل الله عليه وسلم ، عاشورا ڕۆژێکە جولەکەو گاورەکان بەپیرۆزو گەورەی دا ئەنێن.
فەرموی:
" فَإِذَا كَانَ الْعَامُ الْمُقْبِلُ - إِنْ شَاءَ اللَّهُ - صُمْنَا الْيَوْمَ التَّاسِعَ " مسلم.
واتە ساڵی داهاتوو إن شاء الله ڕۆژی نۆیەمیش بەڕۆژوو دەبین.
بەڵام ئەوەبوو پێغەمبەر صل الله عليه وسلم وەفاتی کردو نەگەیشتە ئەو ساڵە.
کەواتە بۆ ئێمە سوننەتە، بۆ ئەوەی ڕۆژووی ئێمە لە ڕۆژووی گاورو جولەکە جودا بێت.
* بەڕۆژوو بوونی عاشورا هیچ پەیوەندیەکی بە شەهید کردنی حوسەینی کوڕی ئیمامی عەلیەوە نیە، بەڵکو مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێغەمبەر موسا صلى الله علیه وسلم، پاشان پێغەمبەری ئێمە صلى الله علیه وسلم ئەو سوننەتەی پێغەمبەر موسای زیندوو کردەوە.
عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا، قَالَ : قَدِمَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الْمَدِينَةَ فَرَأَى الْيَهُودَ تَصُومُ يَوْمَ عَاشُورَاءَ، فَقَالَ : " مَا هَذَا ؟ " قَالُوا : هَذَا يَوْمٌ صَالِحٌ ؛ هَذَا يَوْمٌ نَجَّى اللَّهُ بَنِي إِسْرَائِيلَ مِنْ عَدُوِّهِمْ فَصَامَهُ مُوسَى. قَالَ : " فَأَنَا أَحَقُّ بِمُوسَى مِنْكُمْ ". فَصَامَهُ وَأَمَرَ بِصِيَامِهِ. البخاري.
ابن عباس ئەفەرموێ:
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم هاتە شاری مەدینە، بینی جولەکەکان لە ڕۆژی عاشورادا بەڕۆژوو دەبن، فەرموی: ئەم ڕۆژووە چیە ئێوە بەڕۆژوو دەبن؟.
وتیان: ئەمە ڕۆژێکی گەورەو چاکە، ئەو رۆژەیە کە خوای گەورە بەنی ئیسرائیلی لە فیرعەونی دوژمنیانو شوێن کەوتەکانی ڕزگار کردو فیرعەونی خنکاند، ئیتر پێغەمبەر موسا صلى الله علیه وسلم وەکو سوپاسێك بۆ خوای گەورە بەڕۆژوو بوو.
پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرموی:
من شیاوترم بە موسا هەتا ئێوە، بۆیە بەڕۆژوو بوو، وەفەرمانیشی بەخەڵک کرد بەوەی کە بەڕۆژوو بن.
بێگومان ئیمام حوسەین ۵٠ ساڵ دوای وەفاتی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم شەهید کراوە، چونکە لە ساڵی ٦۱ك شەهید کرا رضي الله عنه.
ئەیوب قەرەداغی
۸ محرم ۱٤٤۱ك
۷/ ۹/ ۲٠۱۹

تێبینی:
تاسوعاو عاشورا دەکەوێتە ئەم هەفتەیەوە
7/8/2022 یەک شەممە تاسوعا
8/8/2022 دوو شەممە عاشورا

۷ محرم ۱٤٤٤ إسلامي.
۵/ ۸/ ۲٠۲۲ نصراني.
پەیجەکەمان لە ئنستاگرام
https://instagram.com/yadi._xwda?igshid=YmMyMTA2M2Y=
دووعای چوونە ژوورەوە لە مزگەوت :

اللّهم أفتح لي أبوابَ رحمتِك

دووعای دەرچوون لە مزگەوت :

باسمِ اللّهِ وَالصَلاة والسَلام عَلی رَسول اللّه اللّهم انی اسألُكَ مِن فضلكَ آللّهم اعصِمني مِنَ الشيطانِ الرَجيم
2025/10/02 21:40:05
Back to Top
HTML Embed Code: