بۆچ مایلی تەنهایی؟ سەودایێکە خۆڕایی...
ئەی مەردومی بینایی، لەم کولبەیی تارەت چی!
#نالی
مەردوم: گلێنەی چاو
#واتە : ئەی گلێنەی چاوم!
ئەی مایەی بیناییم! بۆچ حەزت لێیە وێنەت لە شوێنی تەنهایی و چۆڵایی ناو چاوما بژیی، کە مادەم خۆتی لە بەرچاو نیت وەک کەلاوە و وێرانە وایە. شوێنی وا شوێنێ نییە تیا بحەسێیتەوە... کەلاوەی تاریکی چاوم بەجێ بێڵە کە خۆتی لێ دیار نیت...
با بە نەمانی وێنەشت لە چاوما کوێراییم بەجارێ دابێ...

❤4⚡4
❤7
❤4
باکم نییە ئەم چەرخە بڕووخێ کە بەسەرما
دنیا هەموو بێ بایەخ و قەدرە لە نەزەرما
هیوای نییە هەرگیز نە بە دنیا و نە بە عوقبا
کەی عاشقی شەیدا بەتەمای سوود و زەرەر ما
تۆ ڕۆحمی بۆیە کە ئەڕۆی دەسبەجێ ئەمرم
گەر بێیتەوە ڕۆح دێتەوە دووبارە بەبەرما
دائیم لە سەری ڕێگەکەتا کەوتووم ئێستا
بەم هۆیە کە ڕەحمت بێ بنێی پێیە بەسەرما
جەرگ و دڵی خۆم کردووە بە شاباشی بەری پێت
بۆ وەی کە فیدای تۆ ببێ هەر نووری بەسەر ما
تۆی مایەیی ئیلهامی قەسیدە و غەزەلی من
بێ تۆ نە قەسیدە نە غەزەل ما نە هونەر ما
#کەمالی

❤2👍1👏1