نەڵێ مەردم کەدنیا پشتی لەو ، ئەو ڕو لەدنیابێ
کەپوری زاڵە ، بۆچی پیرە زاڵی پێ ڕەزا نابێ
لە دەروێش و لە شا ئەم فاحیشە ئاخر دەکا حاشا
گەر ئەھلی غیرەتی ، بەر لەو لەخۆی و ئەھلی حاشابێ
ئەگەر تاجت لەسەرکا ، سەرتی پێوە قوت ئەدا ئاخر
موبارەک کەی دەبێ ئەو خەلعەتەی وا خەلعی لەدوا بێ
#مەحوی
پور : کوڕ
( پوری زاڵ واتا ڕۆستەم کوڕی زاڵ)
بەکورتی :
دنیا وەفای بۆکەس نیە و بەکەسیش ڕەزا نابێ وەک چۆن بۆ ڕۆستەمی زاڵیش نەما ، بەڵام دنیای پیرە فاحیشە ھەر دەمێنێ،
ھەمو کەس بەبێ جیاوازی دەروێش بێ یان شا ، دەوڵەمەند یان فەقیر کەس نامێنێ و دنیا لەجێی خۆیەتی
تەنھا داد ی ڕاستە قینە ئەوەیە کە مردن جیاوازی ناکات لەنێوان کەسەکان.
لەوانەیە دنیا تاجت بکاتە سەر دڵی خۆت خۆشمەکە بەوە چون ھەر ڕۆژێک دێت لەسەت دایدەماڵن ،کەشتێکیش لێت بسە ننەوە پێویستی بە پیرۆز بایی نیە

👏5❤3
مەکەن مەنعم کە وەک مەجنوون خەریکی هاتوچۆی کێوم
پەشێوی لەیلی کوردم تاکوو ڕۆحم دێتە سەر لێوم
#ئەحمەد_موختار_جاف
پەشێوی لەیلی کوردم تاکوو ڕۆحم دێتە سەر لێوم
#ئەحمەد_موختار_جاف
❤5⚡1🔥1
وەکوو بیستم خەمت خواردم
ئەویش بۆ من خەمێکی دی..
دڵت بـــۆ ماتەمم سووتــا
ئەویشم ماتەمێکی دی..
#سەید_کامیل_ئیمامی
ئەویش بۆ من خەمێکی دی..
دڵت بـــۆ ماتەمم سووتــا
ئەویشم ماتەمێکی دی..
#سەید_کامیل_ئیمامی
❤12
لە چی ترسای؟
لە چی تۆرای؟
بۆچی ڕووی خۆتت وەرگێڕا؟
وات ئەزانی دارستانی بەژنی جوانت ئەسووتێنم؟
کۆشکی بەرزی خۆشەویستت ئەڕووخێنم؟
ڕاستە گیانە، پشکۆ و بڵێسەی ئاگرم
هەرەسی بەفری تاسەم و
چاوەڕوانی هاوار و گرم و هۆڕ ئەکەم.
ڕاستە گیانە، هاوارێکی زۆر بەرزم و
ملە و زریان و لافاویش چاک ئەناسم!
بەڵام، بەڵام
خۆ تۆی ئازیز، ئێجگار لەوە باڵاتری
دەستی زریانت پێ بگات...
هەرەس بتکا بە ژێرەوە...
خۆر بتوانێ بتسووتێنێ...
شەپۆڵ یاریت لەگەڵ بکات.
تۆ سروودێکی تازەیت و
لەسەر لێوی ئەم وڵاتە
ڕۆژی بە هەزاران کەڕەت ئەتخوێننەوە
تۆ ئەو عەشقە پیرۆزەی وا
شەو تا بەیان
بەیان تا شەو
لە باوەشی گوڵجاڕێکا، پرچی جوانی دائەهێنی و
خۆشەویستی، لەناو کوورەی دڵی پاکتا ئەتوێتەوە.
لە چی ترسای
هەرچی دەماری ناو دڵمە، هەڵیکێشن
ناتوانن... نا...
خۆشەویستیت
لە بیر و مێشکم دەرکێشن!
#ژیلا

🔥4❤2👏1
⚡4❤2😢2
تۆ وەک کام وەرزی ساڵ دەچی
بە دوو چاوی نێرگزت بەهارستانی
بە مەیلت، سووری هاوینی
بە لیمۆت، قەوسی پاییزی
بە ڕووی بەفرینت، زستانی
تۆ وەک کام وەرزی ساڵ دەچی
هەر کە دەتبینم بۆ کاتێ
دیتنێکت، خەمی ساڵێکم دەداتێ
#ناسر_ئاغابرا
بە دوو چاوی نێرگزت بەهارستانی
بە مەیلت، سووری هاوینی
بە لیمۆت، قەوسی پاییزی
بە ڕووی بەفرینت، زستانی
تۆ وەک کام وەرزی ساڵ دەچی
هەر کە دەتبینم بۆ کاتێ
دیتنێکت، خەمی ساڵێکم دەداتێ
#ناسر_ئاغابرا
❤5⚡2🔥1