Telegram Web Link
باڵم شەکەتە و ئاسۆ بێسنوور.
سەوڵم پۆڵایە و ڕۆخی دەریا دوور
هەر چاوەچاومە
بۆ کەنارۆچکە و پەنا و لەنگەرێ..
سەراپای ژینم پێل و گەرداو بوو..
خوایە مەرگێکی ئاسانم بەرێ!


#پەشێو
🔥43
من بۆ هەڵوەرینی گوڵێ
دڵم هۆن هۆن ئەشکی پیایە
کەچی تۆ بۆ مەرگی باخێ
خورپەیەک بەدڵتا نایە

#ئیسماعیل_محەمەد
😢7🔥21
بە نازی چاوەکەی وەک بازی، بازی دام هەتا پیر بووم
دەترسم هەر بە بازی بمکوژێ ئەو یاری منداڵم


#وەفایی
3😢2🔥1
من بێدەنگ بوونتم خۆشدەوێ،
لەکەس نەچوونتم خۆشدەوێ .
..

#ڕەفیق_سابیر
51🔥1
ئەمن برسی عیشق بووم و ببورن
ئەگەر میوانی سفرەی پڕ لە نان بووم


#خاڵە_قازی
41🔥1
ئەو ڕۆژەی جوابت کردم
چەندم زگ بە خۆم سووتا!

#ماملێ
8
ڕۆژێ نەبوو ئەم دلبەرە بێڕەحمە وەفا کا
جارێ نەبوو ئەم کافرە شەرمێ لە خودا کا


#شێخ_ڕەزای_تاڵەبانی
😢42🔥2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شەكری رۆحم لەچای تاڵی ژیانا واتوایەوە
نەمن ئەوم شیرین كرد و نەئەو منی هێڵایەوە

#نەدیم
😢72
تۆ بڵێی ئەو خەوە هەستانی بێ؟
یا نە ئەو قافڵە وەستانی بێ؟
تۆ بڵێی پاشانی نەمان ژینێ بێ؟
بۆ لەشی ساردەوەبوو تینێ بێ؟


#سوارە_ئیلخانیزادە
😢6🔥1
مەستی خەیاڵی ئەوە، لەحزەژمێری شەوە
دوژمنی خوێنیی خەوە، دیدەیی بێداری من..


#نالی
7🔥1
کێ ئەزانێ ئەتبینمەوە؟
تا لە زنەی نیگاکانت بخۆمەوە و بڵێم ئۆخەی
ون نەبووی و گەڕایەوە.!


#شێرکۆ_بێکەس
110
بە خەندە و پێکەنین و چاوی مەخمووری دڵی بردم
بە غەمزە و ناز و عیشوە و نازکی عەقڵی لەسەر بردم


#عەونی
41
ئێستا تۆ لەکوێیت و من لەکوێم؟

#دیوار
3😢3
شەو ئەزانی بۆچی هەر دەور و خولی ڕووی تۆ ئەدەم!؟
تا بـزانی مـن کە پـەروانەی چــراتم، ڕۆحـەکەم


#بێخود
6🔥1
من لەبەر چاوی وتم: بۆ مەزە چا بوو لێوت
ئەو دەڵێ: جامی مەیە چا نییە بۆ تۆ نابێ..


#حەریق
6🔥3👏1
ئەی خۆشەویست:
من کوشتەی ڕەنگی چاوتم
من شەیدای جوانیی ناوتم
خۆشم دەوێی
حەزم لێتە
مەڵێ دڵدارەکەم
شێتە
ئاگادار بە:
هاتوون ڕەنگی چاوت بدزن
هاتوون دەنگی ناوت بدزن
هاتوون هەناسەت دەبژێرن
نامەکانت
وێنەکانت
دیارییەکانت
گشت دەبژێرن

#دڵشاد_مەریوانی
1973/6/18
4😍1
دە توخوا وەرە..
لە تینوێتیدا..
هەور خنکاوە
لوتکە بێ بەفرە
درەخت سووتاوە
دە توخوا وەرە..
دڵ نوقمی ئەشکە.. مەرگ چاوەڕێمە..
خاکێکی سووتاو مەزار و ڕێمە


#ژەنەڕاڵی_پایز
41
لە دەستم بەرمەدە دامەن
مەبادا بمکوژێ ھیجرت..

مەبادا خوێنی ناحەق
دامەنت بگرێ لە مەحشەردا..


#سالم
6😢2
باوکم کە لەگەرمای نیوەڕۆیاندا لە ئیش دەگەڕایەوە
لە دەرگاوە، لە نوقڵێکی رەنگاوڕەنگی گەورە دەچوو
لە خۆشییان خۆمان پێدادەدا و لە حەوشە وردوخاشمان دەکرد
دەبووە هەزار پارچەی بریسکەداری وەک شووشە
بەڵام، تاکە شووشە کە بتوانین بە پێخواسی کۆی کەینەوە

#تەڵعەت_تاھیر

لە ئینستاش هەین

https://www.instagram.com/yari_mnnn?igsh=ZDRmZ3U2ODQ4cTZ2
26
کە بووم بە سروود لێم ون بوو..
حەیرانەکەی ناو ڕۆحی خۆم.
کە بووم بە زەنگی بێداری هەموو کەسێ
ونم کرد و بیرم چۆوە
زرنگەکانی تەنیایی ناو ناخی خۆم!


#شێرکۆ_بێکەس
🔥2
2025/10/24 07:44:49
Back to Top
HTML Embed Code: