باوکم کە لەگەرمای نیوەڕۆیاندا لە ئیش دەگەڕایەوە
لە دەرگاوە، لە نوقڵێکی رەنگاوڕەنگی گەورە دەچوو
لە خۆشییان خۆمان پێدادەدا و لە حەوشە وردوخاشمان دەکرد
دەبووە هەزار پارچەی بریسکەداری وەک شووشە
بەڵام، تاکە شووشە کە بتوانین بە پێخواسی کۆی کەینەوە
#تەڵعەت_تاھیر
لە ئینستاش هەین
https://www.instagram.com/yari_mnnn?igsh=ZDRmZ3U2ODQ4cTZ2
لە دەرگاوە، لە نوقڵێکی رەنگاوڕەنگی گەورە دەچوو
لە خۆشییان خۆمان پێدادەدا و لە حەوشە وردوخاشمان دەکرد
دەبووە هەزار پارچەی بریسکەداری وەک شووشە
بەڵام، تاکە شووشە کە بتوانین بە پێخواسی کۆی کەینەوە
#تەڵعەت_تاھیر
لە ئینستاش هەین
https://www.instagram.com/yari_mnnn?igsh=ZDRmZ3U2ODQ4cTZ2
2❤6
کە بووم بە سروود لێم ون بوو..
حەیرانەکەی ناو ڕۆحی خۆم.
کە بووم بە زەنگی بێداری هەموو کەسێ
ونم کرد و بیرم چۆوە
زرنگەکانی تەنیایی ناو ناخی خۆم!
#شێرکۆ_بێکەس
حەیرانەکەی ناو ڕۆحی خۆم.
کە بووم بە زەنگی بێداری هەموو کەسێ
ونم کرد و بیرم چۆوە
زرنگەکانی تەنیایی ناو ناخی خۆم!
#شێرکۆ_بێکەس
🔥2
❤6
😢3⚡1❤1🔥1
خۆت لێره نیت و بزریت
بەڵام هێشتا زەردەخەنەت هەر لێرەیه و
لە سەر کورسیی بەرامبەرم دانیشتووه..
خۆت لێره نیت
بەڵام دوای خۆت ڕەنگی قژت و
تۆنی دەنگت و بۆنی لەشت
بۆ تەنیاییم و ژوورەکەم جێ هێشتووە..
خۆت لێره نیت و بزریت
بەڵام ئەوەی که بەردەوام
لەو ماڵەودا و لە سەر چرپا و له جێگەدا و
له خەویشدا لەگەڵمایه و جێم ناهێڵێ
دیمانەی خۆشەویستیته..
#شێرکۆ_بێکەس
بەڵام هێشتا زەردەخەنەت هەر لێرەیه و
لە سەر کورسیی بەرامبەرم دانیشتووه..
خۆت لێره نیت
بەڵام دوای خۆت ڕەنگی قژت و
تۆنی دەنگت و بۆنی لەشت
بۆ تەنیاییم و ژوورەکەم جێ هێشتووە..
خۆت لێره نیت و بزریت
بەڵام ئەوەی که بەردەوام
لەو ماڵەودا و لە سەر چرپا و له جێگەدا و
له خەویشدا لەگەڵمایه و جێم ناهێڵێ
دیمانەی خۆشەویستیته..
#شێرکۆ_بێکەس
❤2
❤5😢4
وهختی ڕەحمه دولبهرا، میوانی دهوڵهتخانهتم..
تۆ ئهگهر لهیلای منیش مهجنوونهکهی دێوانهتم
#ئەحمەد_موختار_جاف
تۆ ئهگهر لهیلای منیش مهجنوونهکهی دێوانهتم
#ئەحمەد_موختار_جاف
❤7
سەیرم ئەکەی
سەیرت ئەکەم
تووڕەی، تووڕەم
من تووڕەییم زۆر خۆش ئەوێ
من بای تووڕە
بەفری تووڕە
دەریای تووڕەم زۆر خۆش ئەوێ
برا، بۆچی شڵەژاوی
دەنگ هەڵبێنە
بگرمێنە.
عەرز و ئاسمان داچڵەکێنە.
-بە منداڵی دەستی پەری
بێشکەی خەونەکانی منی وەها ڕاژەند
هەتا ئێستاش نەوەستاوە
لە جۆلانەی ژین و مەرگا
لەو ساتەوە دەێم و ئەچم
لەبەر ئەوەی چاوەکانم نەچنە خەو و پەری نەڕوا
تووڕەییم تیا گەورە کردن
-گیانە تووڕەییی ژیانە
کە تووڕە بی...باڵا ئەکەی
-کپ بیتەوە
پەری ئەڕوا...
پەری ئەڕوا...ئەڕوا.
#ژیلا_حسەینی
سەیرت ئەکەم
تووڕەی، تووڕەم
من تووڕەییم زۆر خۆش ئەوێ
من بای تووڕە
بەفری تووڕە
دەریای تووڕەم زۆر خۆش ئەوێ
برا، بۆچی شڵەژاوی
دەنگ هەڵبێنە
بگرمێنە.
عەرز و ئاسمان داچڵەکێنە.
-بە منداڵی دەستی پەری
بێشکەی خەونەکانی منی وەها ڕاژەند
هەتا ئێستاش نەوەستاوە
لە جۆلانەی ژین و مەرگا
لەو ساتەوە دەێم و ئەچم
لەبەر ئەوەی چاوەکانم نەچنە خەو و پەری نەڕوا
تووڕەییم تیا گەورە کردن
-گیانە تووڕەییی ژیانە
کە تووڕە بی...باڵا ئەکەی
-کپ بیتەوە
پەری ئەڕوا...
پەری ئەڕوا...ئەڕوا.
#ژیلا_حسەینی
❤5
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
له مێژه هیچم بۆ نەنووسیویت
ژیان مەجالم نادات خەمی نان
لەگەڵ ئەوەشدا خۆت باشتر دەزانی
ئەو هەناسەی کە دەیدەم تۆیت
خوێنی کە لە نێو دەمارەکانم دا هات و چۆ دەکات
ئەو گەرمیەی کە ناهێڵێ بمبەستێت تۆیت
ئەمڕۆ زیاتر لە دوێنێ
و
سبەینێ زیاتر لە ئەمڕۆ خۆشم دەوێیت و ئەمه لاوازی من نییه هێزی تۆیه
#احمد_فؤاد_نجم
ژیان مەجالم نادات خەمی نان
لەگەڵ ئەوەشدا خۆت باشتر دەزانی
ئەو هەناسەی کە دەیدەم تۆیت
خوێنی کە لە نێو دەمارەکانم دا هات و چۆ دەکات
ئەو گەرمیەی کە ناهێڵێ بمبەستێت تۆیت
ئەمڕۆ زیاتر لە دوێنێ
و
سبەینێ زیاتر لە ئەمڕۆ خۆشم دەوێیت و ئەمه لاوازی من نییه هێزی تۆیه
#احمد_فؤاد_نجم
❤7