Telegram Web Link
گەر دەپرسی داد و گریان و فوغانم بۆچییە
ڕاستە باوک‌مردە نیم ئەمما جگەرسووتاوی تۆم
من لەبەر پیری قەدم خەم نەبووە ئەر باوەڕ دەکەی
قەدخەمیدەی قامەت و باڵای وەکوو لاولاوی تۆم

@z_harman


✍️:کوردی
🔥2
جێی دەم دەمە، جێی لەب لەبە، ساقی وەرە ئەمشەب
هەم ماچی دەمادەم بدە، هەم جامی لەبالەب

وەک سۆفیی سافی مەبە ئالوودە بە دونیا
بێهوودە موکەددەر مەکە سەرچاوەیی مەشرەب

@z_harman


✍️:نالی
زەمانەی پڕ تەعەب دەتکاتە تیرۆک
لەتێ نانت دەداتێ دوو بەشی نۆک
پیاڵەی دیدە لەبڕێزە، دڵا تۆش
بجۆشە، سازی ناڵە هەم ببێ کۆک

@z_harman


✍️:مەحوی
👏2
نامەوێ وەختی فیراقت، سەنەما، ویسعەتی کاخ
جێ بە من لەم دەمە زیندانە، چ تەنگ بێ، چ فەراخ
جێم ئەگەر گوڵشەنی فیردەوسە، بەبێ سوحبەتی تۆ
دڵ لەجێی خەندە، دەکا هەر دەمە سەد ناڵە و ئاخ

@z_harman


✍️:سالم
سەرەڕای ئەو هەموو زوڵمە سەختە
من لەلام ڕێگە هەتا سەر تەختە

ئەوە دەرسێکە ژیان پێی داوم
لە ژیان نابێ بترسێ چاوم


@z_harman


✍️:مامۆستا هێدی
👍2🔥1
نا نا دایە من نامەوێ لە تۆ بچم
من نامەوێ وەک تۆ بڵێم ، وەک تۆ بکەم
وەک تۆیش بمرم
من ئەمەوێ بە جیا بڕۆم
جیاواز بفڕم


@z_harman

✍️:م.شێرکۆ بێکەس
وێنە:ڕەحمەت بەهێشتی
🔥41
چەرخە دەک پیر بی وا منت پیر کرد
بە کەس ناوێری منت ئەسیر کرد؟
هەسێرەی منت لە گۆما گیر کرد
منت کرد بە شێت، ئەحمەقت ژیر کرد

گاجووت ئەکەیتە سەردەسەی ئەعیان
ئەدەی بە ڕێوی نەعرەتەی شێران
یابوو ئەبەیتە ڕیزی سەرداران
تاکەی چەپگەردی؟ ماڵت بێ وێران

@z_harman


✍️:مامۆستا قانع
3
دەڵێن:ڕاوچییەک تاجییەکەی لە ڕێوییەکی بەردەدا،ڕێوی لە حاڵێکدا هەڵدەهات دەیگوت:خودایە ئەگەر بێتوو لەدەست ئەو تاجییەی ڕزگارم بێ ،لە ڕێگای تۆدا ڕبە نۆکێک و گەزە جاوێکی دەکەمە خێر.

وادەبێ ڕێوی ئەو جارە خەڵاسی دێ و تاجی ونی دەکا و پاش ڕزگاربوونی دەڵێ:خودایە جاوی چی و نۆکی چی؟!

ماوەیەک ڕادەبڕێ،ڕۆژێک ڕاوچییەکی زۆر دێنە ڕاوێ و تاجیان لە ڕێوی بەردەدەن،
ئەوجار ڕێوی دەیگوت:خودایە ڕبەکەت بێنە و نۆکەکەت بەرە،گەزەکەشت بێنە و جاوەکەت بەرە.

@z_harman

چیرۆک و بەیتی کوردی
کۆکردنەوە:مامۆستا عەزیز شاڕوخ
🤝2
ترازا دوگمەکەی سینەت، سپێدەی سوبح زاهیر بوو
لە یەک مەشریق دوو ڕۆژم دی، بە جارێ بەو شەوی تارم


@z_harman

✍️:سەیفولقوزات
3
3
ژین کورتە تاکوو هاتم چاوێ بەدڵ لە گوڵ کەم
دیتم لەسەر مەزارم ڕسکا شلێر و شەشپەڕ

@z_harman

✍️:ئەمین گەردیگلانی
👍21
وەک دراوی لەبرەوکەوتوو گەڵایەک ناکەم
نرخی ئەو کەوتووە هەستێنەوە جارێکی تر

@z_harman

✍️:عەبدووڵڵا گولابی(هونەر)
3👍1
2025/10/21 17:48:16
Back to Top
HTML Embed Code: