Telegram Web Link
سنوور و شوورە و تامان و پەرژین
لە تامەزرۆی ئەوینێ، تاڵ دەکەن ژین


@z_harman

✍️:مامۆستا هێمن
5
لەسەرخۆچوونە، شەیدابوونە، قوڕپێوانە، سووتانە
هەتا مردن، مەحەببەت ئێشی زۆرە، ڕیزی لێ دەگرم

@z_harman


✍️:مەحوی
4
کەسێکم ناردە دووی دڵبەر، یەکێ چوو بادە حازر کا
نە ئەو هات و ئەمی هێنا، نە ئەم زوو دێت و ئەو دێنێ


@z_harman


✍️:سالم
5
لەگەڵ بیری ئەوینت ئۆگرم من
لەنێو خۆما دەسووتێم، ئاگرم من
چەما پشتم لەژێر باری خەمی تۆ
گوڵم ئەم بارە تا کەی هەڵگرم من؟

@z_harman

✍️:عەلی حەسەنیانی(هاوار)
6
خۆزگە ئەندازەی ژیان و تەمەن
تێکۆشان بووایە بۆ خاکی وەتەن

@z_harman


✍️:کامەران موکری
4
ئەو کێوەی هەڵۆی تیا نەبوو پێ‌ ناکەنێ

@z_harman

✍️:شێرکۆ بێکەس
4
چەند تاڵە تەمەنێک تێفکرین
لە یەک کات بڕیاردان
چەند تاڵە تەمەنێک بڕیاردان
بێ یەک کات تێفکرین


@z_harman

✍️:مارف ئاغایی
👏3
مێژوومان شێعرێکە: لە هەووەڵ بۆ ئاخر، لە ئاخر بۆ هەووەڵ،
خوێندنەوەی هەر یەکە.

مێژوومان دەستێکە دەیان جار، لە یەک کون
مار پێیانوەداوە

@z_harman


✍️:مارف ئاغایی
👌4👏1
بەغدا، قفڵێکە داخراو
کلیلەکەی لە گیرفانی
دڵدارێکی ونبوودایە.
بەغدا، نانێکی سووتاوە
لەناو قوڕگی برسییەکاندا، هاوار ئەکات.
بەغدا، بەغدا هەسانێکە بێ چەقۆیە
چەقۆیەکە بێ هەسانە.
گەرداوێکە خەولێکەوتوو
پانکەیەکە، بێ پەروانە
لە سکی ماسیی دیجلەدا
ماسیی سیروان ئەبینمەوە.

@z_harman

✍️:م.شێرکۆ بێکەس
👌2
ئەم ئاوە گەر
زەوی لە زمانی نەگا و
ڕەگ نەیەوێ و
دارستان گوێی لێ ڕانەگرێ و
بەرد بە هاژەی هەڵنەپەڕێ و
گژوگیا نەیخوێنێتەوە و
زیخ و چەو نەینووسێتەوە و
مێرگەکانیش ماچی نەکەن
بۆچی ببێ؟

@z_harman

✍️:م.شێرکۆ بێکەس
5
👍3
وەک چلۆن ماسی لە "ئاو"دا دەژی
ئەگەر ئاو نەبێ ناتوانێ بژی

منیش بەبێ تۆ جەرگم کونکونە
چونکە دوورم لێت شارەکەم سنە
6
لەسەر مانگی ڕووت هەوری مووت لادە

@z_harman

✍️:سەیفولقوزات
5
بەبێ یارم حەیات تەڵخ و ئەجەل شیرینە ئێستاکە

@z_harman

✍️:سافی هیرانی
چرای قەندیلە، شەمسی ئاسمانە، ڕووی درەخشانت
ئەگەر سەد جار بە زوهرە و موشتەری ڕووبەندی پێدادەی

@z_harman

✍️:وەفایی
👌4
کوردەواریم کە نەبێ گیان و ژیانم ناوێ
گیان ئەوە، ئەو کە نەبوو، بۆچی دەبێ ئەو بەدەنە


@z_harman

✍️:مامۆستا هێدی
5
لە ئاب و تاب و ئەشک و ئاهی خۆمدا بووم بە بوریانی
لەباتی پوختەگی سووتام و ئێستەش پێم دەڵێ: خامە


@z_harman

✍️:نالی
👍2
2025/10/19 21:00:50
Back to Top
HTML Embed Code: