Telegram Web Link
2
بوو بە 8 ساڵ ، شەھاب!
شەھاب گیان ، چۆنی ؟
ڕاستیەكەت پێ بڵێم دەكرێ تۆ لە ئێمە باشتر بیت.
وەكو چۆن ھەمیشە دڵت لە ئێمە نەرمتربوو.
ھەر ئەمڕۆ نییە كە ساڵیادی كۆچتە
ھەموو ڕۆژێك لەبیرمی شەھاب.
دەگریم ، دەشزانم تۆ ناتەوێ بگریم
تۆ نەبوای من ئەم زانایە نەدەبووم شەھاب...
وتت : ( گەردنت ئازا ناكەم ، دەبێت ڕۆژێك بتبینم لە لوتكە
كە دەزانم دەچیتە لوتكە ) ئێستاش لێرە نیت بمبینی..
شەرمەزارم نەمتوانی وەكو تۆ بم🖤

چاوەڕێ بمێنەوە و بێزار مەبە
ڕۆژێك ھەر دێم بۆ لات🖤
3
بمێنی بۆم
چەند خۆشە
كە بیر ئەكەمەوە ھی تۆم

بمێنی بۆم
لەوەتەی چاوی تۆم ھەیە
ئاسوودەی بەو ئاسانییە
نەھاتووە بۆم

گەورە نابی
ھەر كچە بچووكەكەی بۆم
لەوەتەی ھەناسەكانت ھەن
چیتر عەتر نایەم لە خۆم

ئێستاش دڵم بە بینینت
دەفڕێ و دادەمركێتەوە
ھەم دیسان ئاقڵ ئەبێت و
ھەم دیسان شێت ئەبێتەوە

ئێستا بێیت و بمێنی بۆم
وە پێم بڵێی ، كە من ھی تۆم
لەلای خودا
ئیتر من چیم ئەوێ بۆ خۆم؟!

"زانـــا عەلی/سوڵتان"
15.8.2024
6
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خۆشەویستم
تۆ ھەر لەیەكەم ساتەوە
لەو كاتەوە
كە بینیمی بۆ یەكەمجار..
بوویتە ئازیزی من و تەواوی شار...

بۆ من ئیلھامی شیعرێ بووی
بۆ ئەم شارەش
ھۆی نەھێشتنی گرێ بووی..

نەمانزانی من و ئەم شارە
سەیركردنێك دڵمان ئەبات..
عەشق یەكجارە..

ئێستا ھەموو شتێك گۆڕاوە
شەڕ شەڕی شیعر و خەڵكە...
كێ ئەتوانێ زیاد سەیرت كات
كێ ئەتوانی لەگەڵ چاوەكانت ھەڵكە؟

بۆ ئەوان
تۆ ئیلھامی دەرگای ئاشتی...
بۆ من و شیعرەكانم
دەرگا نا تۆ خودی بەھەشتی...

زانا علی / سوڵتان
16.8.2024
6👍1
تۆ خەونێكی
بۆ چاوە ماندوویەكانم
شیرینترین خەوێكی
چ جەوێكی ، چ شەوێكی..

تۆ كەسێكی
لەناو دڵم شاردمیەوە
حەیف كە چ دزێكی...
چ درزێكی...

من بەم ھەموو درزانەوە
بەو ھەموو ترازانەوە
بە ھێواشی لەناو دڵم
ھەڵمگرتووی
تا درزی دڵم نەتڕوشێنێ
تا چاوت دەردێ نەبینێ
بە شێوازێ ھەڵم گرتووی
خۆشت شوێنت ببینی
واھەست ناكەی زیندووی...

چونكە تۆ مەرھەمێكی...
گەوھەرێكی..
ڕەگێكی... تۆ یەكێكی..
بارانێكی ، سەردەستەی قافڵێیكی
گوڵێكی ، ھۆكاری مانەوەی دڵێكی

"زانا علی"
20.8.2024
4👍2
چاوەكانی
ئەوەندە بریقەی ھەبوو
عەجەب دیمەن
نیگای كردبای یان ئەیكردی
بە مرۆڤ یان ئەھریمەن

پێلووەكانی سەری من و
ھەزاران لاوی وڵات
كردی بە ملوانكەی مل و
گیانی ئێمە بوو بە ئاڵات

من و ھەزاران لاوی تر
سەرگەردانی ئەم وڵاتەین
خودا تۆی كردە خەڵات و
ئێمەش تینووی ئەم خەڵاتەین

"زانا عەلی"
26.Aug.2024
3👍3
🥰21
🔥3
2025/10/17 10:28:43
Back to Top
HTML Embed Code: