Telegram Web Link
Forwarded from مامۆستاکانم (Shaho Kurdy)
📚جۆنیەتی دوعا کردن لەڕۆژی عەرەفەدا؟📚
بِسْمِ‌ اللَّهِ ‌الرَّحْمَنِ ‌الرَّحِيمِ‌
پێغەمبەری خوا️(ﷺ)فەرموویەتی:باشترین دوعا دوعای رۆژی عەرەفەیە.هەر بۆیە پێش ئەوەی دوعا دەست پێبکەیت10جار بڵێ(سُبْحَانَ اللّٰه‌‎)دوای ئەو 10جار(الْحَمْدُ‌ لِلّٰه‌)دواتر10جار(اللّٰهُ‌ ‌أَكْبَر)دواتر دەست بەدوعاء بکە کاتێک داخیلی دوعاکردن بویت باشتر وایە لە سێ کاتی دوعا کردندا سەڵاوات لێبدەیت یەکەم لە سەڕەتاوە دووەم لە ناوەڕاستی دوعاکردندا سێیەم لەکوتایی دوعاکردندا سەڵاوات لێبدەیت وە ئەگەر سەڵاواتی ئیبراهیمی بێت باشترا لەکۆتایی دوعاکردنیشدا بڵێ(اللهمَّ إنِّي أسألُك بأني أشهدُ أنك أنت اللهُ لا إلهَ إلا أنتَ الأحدُ الصمدُ الذي لم يلدْ ولم يولدْ ولم يكنْ له كفُوًا أحدٌ).

1_باشترین دوعا ڪە من و پێغەمبەرانی پێش من وتومانە ئەمەیە: 
(لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)
واتە: (هیچ پەرستراوێڪ نیە بەحەق جگە لە الله، تاڪی بێ هاوبەشە و موڵڪ و سوپاس هەر بۆ ئەوە، بەسەر هەموو شتێڪدا بەتوانایە).

2_هیچ ڕۆژێک نیە کە شەیتان تیایدا ڕیسواو خەفەتبار و پەست و بێزار بێ وەک ڕۆژى عەرەفە کاتێک دەبینێ  ڕەنجى ساڵى بە با چوو  چەند ئەو خەڵکەى توشی تاوان کرد خواى گەورە لێیان خۆش بوو،ئێوەش هەوڵ بدەن لەم ڕۆژەدا زۆرترین پەرشتشی تێدا ئەنجام بدەن.

3_باناوەکانی خودای گەورە لەنێو دوعاکانتان دابێت بەناوەکانی الله تعالی لێی بپارێنەوە.

4_ته‌نها له‌ خوا بپاڕێنه‌وه‌(وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ)
واتە:وه‌ په‌روه‌ردگارتان فه‌رموویه‌تی: ته‌نها له‌ من بپاڕێنه‌وه‌ من وه‌ڵامتان ئه‌ده‌مه‌وه‌،کەوایە چاوەرێی چیت بپارێوە و سەبربگرە لەسەر پاڕانەوەکەت بۆئەوەی باشترین شێواز لەکاتی شیاو جوابی دوعاکانتان بداتەوە.

📔وە لەکۆتاییدا براو خوشکانی موسڵمان دوعا و پاڕانەوەمان زۆرن بۆیە ئەگەر دەتوانن لەهەرکامێکیان بێت هەندێکی لێ ئەنجام بدە لەقورئان خوێندن بێت لەخێر کردن بێت زیکر کردن بێت تەهلیل بێت تەسبیح بێت گرنگ ئەوەیە لەم ڕۆژەدا خۆت بێبەش نەکەیت لەم خێرە گەورەیە بەتایبەتی لە نوێژی نیوەرۆ تاوەکو نوێژی مەغریب الله تعالی لەهەموولایک رازیبێت ئێمەش لەدوعاکانتان بێبەش مەکەن  ‌بَاْرَكَ‌‌ اللّٰهُ‌ ‌‌فِیكْ‌ .

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
Audio
Glad to help!
Yours, @instagramersbot ❤️
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM

نوێژخوێنی ئازیز ئەوەی سەرەوە، ئەسڵ و ئەساسی نیـە لەدیندا ✖️
چونکە هەرگیز لەپێغەمبەرمان ﷺ نەبیستراوە کەهیچ کاتێک بەدەم نیەتی هێنابێ بۆ نوێژکردن و بۆ هیچ عیبادەتێکی تری وەکو ڕۆژووگرتن و هتد...
تەنانەت لەلای چوار هاوەڵە بەڕێزەکەشی شتی وا بوونی نەبووە.

کەواتە ئەبێت بزانین، ئەم نیەتهێنانە بەزمان بەو شێوەیەیی فێرکراوین، پێچەوانەی سونەتی سەروەرمان و چوار هاوەڵە بەڕێزەکەیەتی. کە ئەمەش دەچێتە قالبی زیادکردنی شت بۆ دین، کەئەوەش تاوانێکی گەورەیە پەنا بەخوا
- ئەی ئەسڵی بابەتەکە چۆنە ...!!

خوشک و برایانم،شوێنی نیەت دڵە و سەروەرمان ﷺ فەرموویەتی :- (ان الاعمال بالنیات)  واتە:- هەموو کردەوەو پەرستشەکان تەنها بەنیەتەوە دەبن، وەهەموو کەسێ تەنها ئەوەی بۆهەیە کە نیەتی لێ هێناوە، بە واتایەکی تر هەموو کەسێک ئەو نیەتەی بۆ حسابە کە لەدڵی دا هەیەتی نەک ئەوەی بەزمان ئەیڵێت.

بۆ نمونە:-
جەنابت کە بەیانیان لەگەرمەی خەودا هەڵەستیت و ئەچیت دەست و نوێژێک هەڵەگری و ئەچیتە سەر بەڕماڵەکە، قابیلە بۆ خۆشی خۆت ئەو کارە بکەی؟ ئێ دەی نیەتەکەت و نیازی دڵت وابووە هەڵستیت و دەست نوێژ هەڵگری و نوێژی بەیانیت بکەی، ئێ هەر ئەم نیەتەش لای خودا حسابە 😊و پێویست بە نیەتهێنانی تر ناکات.
بەشێوەیەکی گشتیش ،واباشترە بەم شێوەیە نیەت بهێندرێت بۆ نوێژ :-

کاتێک وەستاویت بۆ نوێژو ڕووت لە قبیلە کردوە، پێویستە( هۆش و دەروون و دڵت) بخەیتە سەر ئەوەی کە ئایە ئەو نوێژەی دەیکەی چیە و چۆنە ! ئایە نوێژی فەڕزە یان سوننەت ! نیوەڕۆیە یان عەسر !
یەعنی دڵ و هۆشت جێگیر بکە و ڕاستەوخۆ دەست بەنوێژەکەت بکە، پێویست ناکات هیچ وشەیەک بەدەم بڵێی، چونکە خودا سەیری نیەتی دڵت ئەکات نەک وشەکانی سەر زمانت.

بەهیوای ئەوەم ڕوون بێت لاتان.
بارک اللە فیکم .
« لَاْ تَيْـأَسْ نُوْرُ اللّهِ أَقْوَی مِنْ كُلِّ عَتَمَةِِ »

نـا ئومێد مەبـە ڕووناڪی خودا
لە هەموو تاریڪییەڪ بەهێزتـرە
🤔
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
بڵاوی بکەنەوە
Audio
مرۆڤە شەیتانیەکان🙁🙁🥶😱😱😱
Audio
ئەم وتارە بۆ ئەمڕۆ گرنگە
بەهێزترین وتاری دکتۆر عوسمان بۆ قبوڵ بونی دوعا😳😳

mp3🎥📀💽
ئەم سێ نزایە لەبیرمەکە لەڕۆژی عەرەفە ..

اللهم يا مقلب القلوب ثبت قلبي على دينك.

اللهم أعني على ذكرك وشكرك وحسن عبادتك.

ربنا آتنا في الدنيا الحسنة وفي الاخيرة حسنة وقنا عذاب النار.
لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ، لَبَّيْكَ لاَ شَرِيكَ لَكَ لَبَّيْكَ، إِنَّ الْحَمْدَ، وَالنِّعْمَةَ، لَكَ وَالْمُلْكَ، لاَ شَرِيكَ لَكَ
‌لا إلهَ‌ ‌إلاَّ ‌ ‌اللَّه‌ وحْدهُ‌ ‌‌لاَ ‌‌شَرِيكَ‌‌ ‌لهُ‌‌ ‌لَهُ‌‌ ‌المُلْكُ‌‌ ‌ولَهُ‌ ‌‌الحمْدُ‌ ‌‌وَ‌ هُو‌‌ ‌عَلَى‌‌ كُل‌ِّ ‌‌شَيءٍ ‌‌قَدِيرٌ‌
2025/07/02 03:49:24
Back to Top
HTML Embed Code: