Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە مەسافەی سفرەوە❤️
هەرکەسێ بڵێ
(سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ )
درەختێکی لەبەهەشتا بۆ ئەڕوێنرێ🤍
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سوپاسی هەموو ئەو خێرخوازانە دەکەینە کە متمانەیان پیکردین هاوکاریان نارد بۆ کڕینی مەکینەیەکی دورمان بۆ خوشکێکی هەژار
🪴نامەیەك🪴

تاعەت وعیبادەت گەر بۆ خوا وە لەسەر سووننەت نەبێت ئەوە لەقیامەت دەبێتە مایەی خەسارەت و دۆڕان بۆت
#پرۆژەی_لەبەرکردنی_50_فەرموودەۍصحیح

🔹 السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه 🔸
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
سوپاس و ستایش بۆ خواۍ گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانۍ پێغەمبەرۍ خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارۍ ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانۍ تا رۆژى دوایۍ.

🔹•پرۆژەکە پێک دێت لە لەبەرکردنی50 فەرموودەی صحیح بوخاری و مسلم دواتریش لەرێگای پرسیار و وەڵام تاقیکردنەوەی لێدەکەین.

🔸•فەرموودەکان هەموویان کورتن بەشێوازیکی ئاسان دەتوانن لەبەری بکەن پرۆژەکە بەشێوازی ئۆنلاینە لەرێگای گۆگڵ فۆرمەوە ئەنجام دەدرێت ئێوەش بڵاوی بکەنەوە بۆ دۆست و ئازیزانتان بۆئەوەی ئەوانیش بێبەش نەبن لەلەبەرکردنی فەرموودە رەنگینەکانی ️رسول اللّٰه ﷺ  بَاْرَكَ اللّٰهُ فِیكُمْ .

🔹•قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ:طَلَبُ الْعِلْمِ فَرِيَضَةٌ عَلَى كُلِّ مُسْلِمٍ
واتە: داواكردنى زانست پێويستە لەسەر هەموو مسوڵمانێك.

🔹•لە2025/6/10دەست پێدەکات تاوەکو2025/7/1کۆتایی دێت.

🔸•بەشداربووان لە کوتاییدا بڕوانـامەیـان بۆ دروست دەکرێت.

🔹•پڕۆژەکە بەشێوازی ئۆنلاینە لەکۆتایی بەشێوازی لینک تاقیکردنەوەی لێدەکرێت.

📝ناونووسینی ناوێت لەکاتی تاقیکردنەوە ناوی خۆتان تۆماردەکەن.

🔹•ئەزیزان بۆ زیاتر زانیاری جۆینی ئەم چەناڵە بن.👇🏻
https://www.tg-me.com/prsiaruwalam
📥ئێوەش بڵاوی بکەنەوە  بَاْرَكَ اللّٰهُ فِیكُمْ .
« اللَّهُمَّ مُصَـرِّفَ القُلُـوبِ
صَـرِّفْ قُلُوبَـنَا علَى طَاعَتِـكَ »
ئەنەسی کوری مالیک دەفەرمووی پێغەمبەری خوا زۆر ئەم دوعا ونزایەی دەکرد پرسیار کرا لێی فەرمووی دڵی مرۆڤ لە نێوان دوو پەنجەی دەستی قودرەتی خوای گەورە دایە ئەگەر کەسێک بیەوێت هیدایەتی دەدات وموسڵمانە وسەرئەنجام بەرەو بەهەشت دەچێت و کەسیکیش خۆی بیەوێت گومرا بێت سەرلێ شێواو دەبێت گومرا دەبێت بەرەو دووزەخ مل دەنێت.
بۆیە با ئێمەش زۆر ئەم دوعایە بکەین وبەردەوام بڵیین (يا مقلِّبَ القلوبِ ثَبِّتْ قلبِي على دينِك) ویان (طاعتك).
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
سەروەرمان ﷺ فەرموویەتی :-

بێگومان نوێژی هیچ کەسێ دروست نیە تاکو هەموو ئەندامەکانی دەست نوێژی نەشوات هەروەکو چۆن فەرمانی پێکراوە، پاشانیش نەڵێ (اللە اکبر).
چەند خاڵێکی گرنگ کە پێویستە بیزانن..

یەکەم:- زۆرینەی زانایان کۆکن لەسەر ئەوەی کە هەرکەسێک لەبیری بچێت یان بەئەنقەست تەکبیرەی ئیحڕام ئەنجام نەدا، ئەوا نوێژەکەی دروست نیە و بەتاڵە.
دووەم:- تەکبیرەی ئیحرام بەواتای قەدەغەکردنی هەموو ئەو شتانەش دێت کە لە پێش نوێژکردن بۆت حەڵاڵن.
بە واتایەکی تر هەموو ئەو شتانەی بۆت حەڵاڵبوون بیکەیت لەپێش نوێژکردندا، ئەوا لەدوای وتنی اللە اکبر ی سەرەتای نوێژکردن، لەسەرت حەڕام دەبن . (خواردن و خواردنەوە و قسەکردن و هتد..✖️)
سێیەم:-
زانراوە کە وشەی (اللە اکبر ) بەواتای (خودا مەزنترینە) دێت، بـەڵام بەدەنگی زۆرینەی زانایان بەکارهێنانی هەر هاوواتایەکی تری وەکو ( اللە الٲعظم یان اللە الٲجل) یان هەر دەستەواژەیەکی تر کە مەبەست لێی مەزندانانی خودا بێت، دروست نیە و ناتوانرێ لەڕێگەیانەوە داخیلی نوێژ ببیت.
چوارەم:- سەروەرمان ﷺ جاری وا هەبوو لەگەڵ وتنی اللە اکبر  هەردوو دەستی بەرزکردۆتەوە، جاری واش هەبوو پێش وتنی، وە جاری واش هەبووە دوای وتنی اللە اکبر دەستی بەرزکردۆتەوە.
تێبینی :- نامەوێت بابەتەکە زۆر درێژ بکەمەوە و بێزارببن، بۆیە شێواز و چۆنیەتی بەرزکردنەوەی دەستەکان دەخەینە بابەتی داهاتوو ان شاءاللە.

لەدوعای خێر بێبەشم مەکەن،بارک اللە فیکم.
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
‏" هاجەرە خاتوون لە نێوان صەفا و مەڕوەدا،
دەهات و دەچوو، تاکە ئاواتی کەمێک ئاو بوو،
خودا ئاوی زەمزەمی بۆ هەڵقوڵاند کە هەتا ئیمڕۆ وشکی نەکردووە،
دەروولێکردنەوەی خودا کە هات، ئاوا دێت"
اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ, ابْنُ عَبْدِكَ, ابْنُ أَمَتِكَ, نَاصِيَتِي بِيَدِكَ, مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ, عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ,أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ, سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ, أَوْ أَنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ, أَوْ عَلَّمْتَهُ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ, أَوِ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الْغَيْبِ عِنْدَكَ, أَنْ تَجْعَلَ الْقُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي, وَنُورَ صَدْرِي، وَجَلاَءَ حُزْنِي, وَذَهَابَ هَمِّی
واتە: خودایە من بەندەی تۆم و کوڕی بەندەی تۆم و کوڕی کۆیلەی تۆم، چارەنووسم بە دەستی تۆیە و بڕیارت بە سەرمدا تێپەڕیوە و بڕیارەکانت بە سەرمدا دادپەروەرانەیە، داوات لێدەکەم بە ھەموو ئەو ناوانەی، کە خۆتت پێ ناو ناوە، یان ناردووتەتە خوارەوە لە پەرتووکەکەتدا، یان یەکێکت فێرکردووە لە بەندەکانت، یان لە زانستە نھێنیەکانی خۆتدا ھەڵتگرتوە (کەس نایزانێت، جگە لە خۆت نەبێت)، کە قورئان بکەیتە بەھاری دڵم و ڕوناکی سینگم و ڕەوێنەرەوەی دڵ تەنگیم و لابەری خەم و پەژارەم.
#نزای_قورئان

💙🤲🏻
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
‏اللهم إني أسألُكَ نَفْسًا مطمئنةً ،
تُؤْمِنُ بلِقائِكَ ، وتَرْضَى بقضائِكَ ،
وتَقْنَعُ بعَطائِكَ🤍
2025/07/04 20:43:08
Back to Top
HTML Embed Code: