لەگەڵ ئەوەی ڕێگایەکی دوور و دڕکاویم بڕی و نەگەیشتم بە هیچ، هێشتا ئازارەکەی لە ناو دڵم دێت و دەچێت، سەر سنگم لول دەخوات و هەناسەم دەگیرێ، ئەزانم ئەم دەردە بەرۆکم بەر نادات، تا شەوێک سەرم دەخوات و شەوێک دێت ئەم کابووسە ڕۆحم لە جەستەم دێنتێتە دەرەوە.
ئەشق تەنیا خۆشەویستی نیە ڕێز و حورمەتە، وەفایە، متمانەیە، کە یەکێک لەوانە تێکچوو ئیتر هەمووی بێ مانا دەبێت.
کاتێک دەزانیت وەڵامەکان ئازارت ئەدەن، ڕێز لە دڵت بگرە و پرسیارەکان لەبیر کە.
ئاسوودەیی ئەوەیە کە ناخۆشیەکانت وەک پاداشتێک سەیر ئەکەی لە لایەن خوای گەورەوە.
دوو کەس گرینگی بە ژیانت دەدەن؛ ئەو کەسەی ڕقی لێتە، وە ئەو کەسەی خۆشی دەوێیت..
لا إلهَ إلاَّ اللَّه وحْدهُ لاَ شَرِيكَ لهُ لَهُ المُلْكُ ولَهُ الحمْدُ وَ هُو عَلَى كُلِّ شَيءٍ قَدِيرٌ