Forwarded from Astana-ئاستانە
پانێڵی قودس

لە ڕوانگەی هەستکردنمان بە پێویستی ڕوونکردنەوە و قسەکردن لەسەر چەند تەوەرەیەکی گرنگ بە فەلەستین و تێڕوانینە جیاوازەکان لەسەری، ڕێکخراوی ئاستانە پانێڵێکی ئۆنلاین بۆ سێ مامۆستای شارەزا ڕێک دەخات.

تەوەرەکانی پانێڵەکە پێکهاتووە لە:
• تەوەری یەکەم:
خاکی فەلەستین لە ڕوانگەی مێژوو و تەورات و قورئانەوە.
پێشکەشکردنی: م. ئەیاد ئەحمەد.

• تەوەری دووەم: هەڵوێستی موسڵمان بەرانبەر کێشەی فەلەستین.
پێشکەشکردنی: د. عەبدولڕەحمان موحەممەد عارف

• تەوەری سێیەم: زایۆنیزم و خاکی فەلەستین، ئایدیۆلۆژیای توندوتیژی و کوشتن لەلای جوولەکە
پێشکەشکردنی: م. مەروان کوردی

هەروەها ئاستانە دەرفەتی بەشداری بۆ ئێوەی بەڕێزیش دەڕەخسێنێت؛ ئەویش لە ڕێگەی گەیاندنی پرسیارەکانتانەوە کە دەتوانن لە کۆمێنتدا بینووسن و لە پانێڵەکەدا لە مامۆستای پەیوەندیدار بکرێت.

پانێڵی قودس
شەوی پێنجشەممە (٢/١١/٢٠٢٣) - کاتژمێر هەشتی شەو
دوێنێ جەزیرە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە لەسەر دزینی پێستی مردووە فەلەستینییەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە، کە ئەمە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، بەڵام ئەم ڕێسایانە خۆیان دایانناوەو تەنها لەبەرژەوەندی خۆیان کاردەکەن!
بە لێدوانی خۆیان ئێستا 170 مەتر پێستیان هەیە کە ئەمە ژمارەیەکی خەیاڵییە بەلەبەرچاوگرتنی کەمیی ئەو کەسانەی کە پێست و جەستەی خۆیانیان بەخشیوە لە ئیسرائیلدا.
بەشێک لەو تەرمانەی کە داویانەتەوە بە کەسوکاریان لەم ساڵانەی دواییدا، لەشەودا داویانەتەوەو نەشیانهێشتووە سەیریان بکەن و ڕاستەوخۆ ناچاریان کردوو بیاننێژن، ئەمەش ئەو قسەیەی سەرەوە پشتڕاست دەکاتەوە!
پەسنکردن و تەزکییەی عەللامەو گەورە زانای وڵاتی مۆریتانیا شێخ محمد فال أباه الشنقيطي بۆ هەندێک لە نووسراوەکانی بەندە:
الجناية على سيبويه
الجناية على البخاري
الجناية على الشافعي
حجية السنة من القرآن والعقل

****

كم سُعدتُ لمّا وصلني تقريظُ وتزكيةُ شيخِنا العلامّةِ المتفننِ الشيخ محمد فال أباه بن عبد الله الشنقيطيِّ شيخِ محْظَرةِ النُّباغية لبعضٍ من مؤلَّفاتي جزاه الله خيرا وحفظه وأطال في عمره على خير.
الجناية على البخاري
الجناية على سيبويه
الجناية على الشافعي
حجية السنة من القرآن والعقل
بۆ ئەو خۆشەویستانەی داوای چاپی نوێيان دەکرد و فریای چاپی یەکەمی نەکەوتن🌹

پەڕتووکی: «من کێم؟ ناسنامەی موسڵمانێتی پەڵەی شەرم یان سیمبولی شکۆ؟»
نووسەر: مەروان کوردی
چاپ: دووەم

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا، بەشێک لە موسڵمانان بە شەرمەوە خۆیان دەدەنە پاڵ ئیسلام، هەست بە کەمی یان تاوان دەکەن لە بەرانبەر فکر و ئایینەکانی تردا. هەندێک جار دەگاتە ئاستی ئەوەی کە دەست بۆ ئایین ببەن و بەشێک لە حوکم و سزا شەرعییەکان بە ئایین نەزانن، یاخود لەبری سیستمی دەسەڵاتی ئیسلامی، پەنا بۆ سیستمی عالەمانی ببەن.

پەڕتووکی «من کێم؟»، باس لە ناسنامەی موسڵمانیەتی دەکات، کە هێمای شکۆیە و پێویستە تاکی باوەڕدار شانازی پێوە بکات. ئەم پەڕتووکە باس لەوە دەکات کە ئیسلام هۆکارە بۆ پێشکەوتنی شارستانی و ڕۆشنبیری تاک و کۆمەڵگە. خاوەنی بەهێزترین سیستمە لە بوارەکانی (سیاسی، کارگێڕی، ئابوری، دارایی، پەروەردە، مەدەنی، ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی..).
شانبەشانی ئەمانە باس لە بەرزی بنەماو مەبەستەکانی بیروباوەڕو شەریعەتی ئیسلامی کراون کە هەر خاڵێکی لەوی تری جوانترو بەرزترە.
«من کێم؟» پەڕتووکێک بۆ گەیشتن بە ناسنامەی ڕاستەقینەت!
خۆشەویستانم جەژنتان پیرۆزبێت و هەر لەخۆشی و جەژندابن، خودای گەورە بیکاتە مایەی لادانی زوڵم و ستەم لە گەلی ف*ل*ستین و سەرجەم گەلە ستەملێکراوەکان.

*****

عيدُكم مباركٌ وكلُّ عامٍ وأنتم بخيرٍ وعساكم من عوّادِه آمنينَ سالمينَ غانمينَ تقبّل اللهُ منا ومنكم صالحَ الأعمالِ والأقوالِ، جعلهُ اللهُ عيدَ نصرٍ وفتحٍ للمظلومينَ في غزةَ وفي كل مكانٍ.
دەڵێن: لەسەردەمی پێغەمبەر سولەیماندا، پیاوێک لەجلوبەرگی زاهیدان و عابیداندا لە چۆلەکەیەک دەدات و باڵی دەشکێنێت.
چۆلەکە شکات دەکات و داوای تۆڵە دەکات، سولەیمانیش پێی دەڵێت: بۆچی حەزەرت نەکرد و ڕات نەکرد؟ ئەویش دەڵێت: قوربان! کە بینیم پۆشاکی عابیدان و زاهیدانی لەبەردایە، وتم: ئەمە سەلامەتەو زیانمان پێناگەیەنێت، بۆیە بێخەمبووم.
سولەیمان دەڵێت: حەق بەتۆیە، کابرا بێنن تا باڵی بشکێنینەوە.
چۆلەکە تانە دەدات لە بڕیارەکەو دەڵێت: نەخێر گەورەم بەو حوکمە ڕازی نیم، چونکە هەر باڵی چاکبوویەوە دیسانەوە جێی مەترسییە بۆ هەمووان.
تکایە لەبری ئەوە بڕیار بدەن جلەکانی داکەنێ و جارێکی تر نەیپۆشێ، بەوە هەموومان سەلامەت دەبین لەدەستی و بە سەرو سیمای ناخەڵەتێین جارێکی تر!

دەبێ لەمڕۆدا چەنێکمان شیاوی ئەوەبین سیمای دینداری و پۆشاکی وەعزمان پێ فڕێ بدەن؟!

تێبینی: ئەکرێ چیرۆکەکە بنەمایەکی نەبێ، بەڵام مانایەکی جوان و بەرزی لەخۆ گرتووە.
نەفس ئەوەندە ترسناکە، ئەوکاتەی کە دڵنیاین بەسەریدا سەرکەوتووین، لەهەموو کات زیاتر پێویست دەکات لێی بەئاگابین.

***
النفس أمرُها عظيمٌ جدا، في الوقت الذي نستشعِر أننا غلبْناها يجبُ الحذرُ أكثرَ من ذي قبل!
ڕێکخراوی حوجرە هەڵدەستێ بە سازدانی مەجلیسێکی زانستی کراوە بۆ بەڕێز:
م.مەڕوان کوردی
لە ژێر ناونیشانی:( ئاستەنگەکانی بەردەم خوێندکارانی زانستە شەرعییەکان).

کات: شەوی پێنجشەممە 6/6/2024
کاتژمێر 9:30

■ ئامادەبوون بۆ فێرخوازانی زانستە شەرعییەکانە، دەتوانن لەڕێی پەیجی فەیسبووک و کەناڵی تیلیگرامی ڕێکخراوی حوجرەوە بەشداربن.
■ فێرخوازان دەتوانن ڕاستەوخۆ پرسیارەکانییان ئاڕاستەی مامۆستا بکەن و وەڵام دەدرێنەوە.

لینکی پەیجی فەیسبووک:
https://www.facebook.com/islam.xwaz11?mibextid=ZbWKwL
لینکی کەناڵی تیلیگرام:
https://www.tg-me.com/hujra0216
سوپاس بۆ خوای گەورە ئەم کتێبەمان وەرگێڕدرا بۆ زمانی فارسی

****
الحمد لله تُرجم كتابي (حجية السنة من القرآن والعقل) إلى اللغة الفارسية

حجیت سنت از منظر قرآن و عقل
تالیف: مروان کردی
ترجمه: آرمان کریمی
ناشر ئالای رووناکی

مرکز پخش:
سنندج، پاساژ عزتی، انتشاراتی ئالای رووناکی
تلفن: ۰۸۷۳۳۱۲۸۳۴۱
2024/06/11 12:48:27
Back to Top
HTML Embed Code: