Telegram Web Link
💡ئایا لە حیکمەت و داناییە کە هاریکاری و تەعاون لەگەڵ جەماعەت و کۆمەڵە ئیسلامییەکان بکەین دژی عەلمانی و جگە لەوان ؟

👇وەڵام لەلایەن شێخ صالح فەوزان خوای گەورە بیپارێزێت:

👈ئەوە ڕاست نیە، هاریکاری لەگەڵ ئەهلی باتڵ ناکەین، وە هاریکاری لەگەڵ فرقەو کۆمەڵە گومڕاکان ناکەین هەرگیز،

بەڵکو هاریکاری دەکەین لەگەڵ ئەو برایانەمان کە موستەقیمن لەسەر گوێڕایەلی خوای گەورە وە مەنهەج و ڕێبازێکی ڕاستیان هەیە و لەسەر ڕێگای ڕاستن،

🔴 ئەمما لەگەڵ مونحەریف و گومڕاکان و ئەوانەی پێچەوانەی مەنهەجی ئەهلی سوننەو جەماعەن نەخێر هاریکاری ناکەین، چونکە ئەم هاریکاریە لەسەر تاوان و دوژمنکاریە،
🔴 وە ئەم هاریکاریە دەبێتە تەزکیەو مەدح بۆ ئەهلی باتڵ وە دەبێتە بیانو هێنانەوە لەسەر ئەو باتڵەی لەسەرینە .

📗 سەرچاوە: [ الإجابات الفاصلة علی الشبهات الحاصلة لشيخ العلامة صالح فوزان لاپەڕە ۱۲۰ ].

ـــــــــــــــــــــــــــــــ

💡يقول سائل : هل من الحكمة التعاون مع الجماعات الإسلامية ضد العلمانية وغيرهم ؟؟
ج : هذا لیس بصحيح ، لا نتعاون مع أهل الباطل ، ولانتعاون مع الفرق الضالة أبدا ، إنما نتعاون مع إخواننا المستقيمين علی طاعة الله و علی المنهج السليم ، أما المنحرفون والضالون والمخالفون لأهل السنة والجماعة فلا نتعاون معهم لأن هذا تعاون علی الإثم والعدوان وتزكية الباطل وتبرير لما هم علیه .
[ الإجابات الفاصلة علی الشبهات الحاصلة لشيخ العلامة صالح فوزان ص ۱۲۰ ].
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پەیامێکی برایانە بۆ شوێنکەوتوانی مەنهەجی سەلەف 👇

بسم اللە والحمدللە و الصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه ومن والاه أما بعد :

(ادْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ ۖ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ)
النحل۱۲۵.

یەکێك لە نیعمەتە گەورەکان کە خوای گەورە پێی بەخشیوین ئەوەیە کە هیدایەتی داوین بۆ ئیسلام وە لەوەش گەورەتر کە هیدایەتی داوین بۆ ڕیبازی سەلەف کە بەڕاستی شوێن قورئان و سوننەت کەوتوین خوای گەورە لێمان قبوڵ بکات و بەشوێنکەوتەی ئەو مەنهەجە پاکە حسابمان بکات و دامەزراومان بکات لەسەری ...

براکانم پەیامەکەم بۆ هەموو برایەکی سەلەفییە بێ جیاوازی و بەبێ تایبەت کردن و دیاری کردنی کەسەکان سەرەتا سەرنج بدەنە ئەم ئایەتەی پەروەردگارمان جل جلالە کە دەفەرموێت :

"فَبِمَا رَحْمَةٍ مِّنَ اللَّهِ لِنتَ لَهُمْ ۖ وَلَوْ كُنتَ فَظًّا غَلِيظَ الْقَلْبِ لَانفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ ۖ"
. سوره ال عمران آیه 159

واتە: ئه‌ی محمد ' صلى الله عليه وسلم ' به‌هۆی ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ به‌سه‌رتەوە ئاوا نه‌رم و نیان بووی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌وروبەرت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی قسه‌ ناخۆش ‌و وشك‌ و دڵڕه‌ق بوویتایه‌ ئه‌وا له‌ ده‌ورت دوور ئه‌كه‌وتنه‌وه.

بێ گومان نەرم و نیانی و لەسەر خۆیی و حیکمەت سیفەتی پێغەمبەران بووە علیهم السلام وە سیفەتی شوێنکەوتوانیان بووە و خوای گەورە ئەجر و پاداشتی بۆ خاوەنەکەی داناوە وە یەکێك لە سیفەتەکانی خوای گەورە جل جلالە ئەوەیە کە نەرم و نیانە وەك لەم فەرموودەیەدا هاتووە :

(عن عائشة زوج النبي ﷺ، أن رسول الله ﷺ قال :

"" يا عائشة، إن الله رفيق يحب الرفق، ويعطي على الرفق ما لا يعطي على العنف، وما لا يعطي على ما سواه) “.

متفق عليه ٲخرجه البخاري، ومسلم ، وٲحمد ،وابوداود ، وابن ماجه، والدارمي.

واتە: خوا نەرم و نیانە دڵنەرمى لا خۆشەویستە و ئەوەى لەسەر نەرم و نیانی دەیبەخشێ بە بەندەکانى لەسەر توندی نایبەخشێ وە لەسەر هیچى تر نایبەخشێ.

ئامۆژگاری خۆم و براکانم دەکەم بەوەی نەرم و نیان و لەسەرخۆ بین بەرامبەر بەخەڵکی وە بەرامبەر بە برایانی سەلەفی وە کاتێك هەڵەیەکیان لێ دەبینن بەجوانی و لەسەرخۆیی و بەحیکمەتەوە ئامۆژگارییان بکەین و ئاگاداریان بکەینەوە لەهەڵە و لادان ، بزانن کە توندی و قسە ناخۆشی و ڕەق بوون بەرامبەر براکەت بۆ هەموو حاڵەتێك نیە و نابێ بیکەین بەپیشەی هەمیشەییمان ، هەتا دەتوانین لەسەر خۆبین لە بانگەوازیمان و لەئامۆژگاری کردنی بەرامبەرمان وە نیەتمان تەنها بۆخوا بێت وە بەئومێدی ئەوەی کەسی هەڵەکار بگەڕێتەوە ،
شێخ عبید الجابري ـ رحمه الله تعالی ـ
فەرموویەتی :

( ئەهلی سوننە وشەکانیان هاوسەنگ و ڕێزدارن ، وە کەسی خاوەن سوننەت " سەلەفی " تانەدەر و نەفرەتکار و جوێندەر و دەم پیس نیە،
پێویستە ڕەددانەوە علمی بێت و بنیات نرابێت لەسەر بەڵگە لە قورئان و سوننەت ).

الفتاوى الجابرية (الجزء الأول- مخطوط).

گەر لە هەندێ حاڵەت پێویستی بەتوندی کرد ئەوە با ڕوو بەڕوو لای کەسی هەڵەکار بێت جا بەچوون بۆ لای بێت گەر بکرێ باشترە یان بەڕێگای تەلەفۆن کردن بێت یان بەنامە ناردن بێت بەزانست و بەڵگە شەرعییەکان بۆی ڕوون بکەینەوە کە لەو بابەتە و لەو ئیشەدا هەڵەیە کەتێی کەوتووە ، وە دەبێ دوور بکەوینەوە لەدەمارگیری و تەقلیدی کوێرانە و بەرگری کردن لەهەڵەی هەر زانایەك یاخود هەر مامۆستایەك بێت وە کە ڕەددی مامۆستایەکی سەلەفی درایەوە بەلامانەوە ئاسایی بێ گەر بە عیلمەوە بوو ، نەکەوینە تانە و تەشەردان بەرامبەر ئەو کەسەی کە وەڵامی داوەتەوە..
وە ئامۆژگاری خۆم و براکانم دەکەم بەوەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وریای جۆرە نوسینێك بین کە بەبێ عیلم و بەقسەی بەرز و نزم بڵاوی نەکەینەوە جا بەپۆست کردن بێت یاخود بەکۆمێنت کردن بێت ، هەروەها خۆمان بپارێزین لەفیتنە و هەنگاوەکانی دروست کردنی دووبەرەکی..
پێویستە ئەوەش بزانین کە بەرامبەرەکەمان هەڵە بوو نابێت بەبیانوو بۆ ئەوەی بەهەڵە و قسەی ناشرین وەڵامی بدەینەوە ، وە گاڵتەکردن و سوکایەتی کردن بەکەسی هەڵەکار شیاو نیە بۆ کەسی عەوام چ جای بۆ کەسێك کە سەلەفی بێت بەڵکو ئەوەی لەسەرمانە بەیان کردنی حەق و ڕاستییەکانە بەبەڵگە و زانستەوە بەشێوازێکی جوان چونکە ئامانجامان چاکردن و چاکسازییە نەك فیتنە و ئاشوب و دووبەرەکی..

خۆشەویستمان صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی :

(لیس المؤمن بالطعان ،ولا اللعان ،ولا الفاحش البذيء).

رواه الترمذي(۱۹۷۷)وغيره
وصححه الألباني في صحيح سنن الترمذي(۱۹۷۷).

واتە: باوەڕدار تانەدەر نیە، وە نەفرین کاریش نیە، وە دەمپیس و جنێو دەریش نیە.

خوای گەورە چاکسازی بخاتە نێوانمانەوە و هیدایەتی هەموو لایەکمان بدات و یارمەتیدەری ئەوانەش بێ کە کەوتونەتە ناو هەڵەوە پەشیمان ببنەوە لەبەر خوا ، دامەزراومان بکات لەسەر حەق.

وصلى الله وسلم على نبينا محمد ، وعلى آله وصحبه وسلم .
✍🏼 عبدالغني فیردەوسی

١٠ ی رمضان ١٤٤٥.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM

「 مقتطفات صوتية نافعة」

《 تفصيل ماتع في مسألة زكاة الحلي》

🎙 لفضيلة الشيخ الدكتور
عرفات بن حسن المحمدي
حفظه الله تعالى

📀 من شرح كتاب الزكاة من متن أبي شجاع / الدرس 30


http://www.tg-me.com/arafatbinhassan
14440911 حكم زكاة الحلي (1).pdf
4.9 MB
بحث في حكم زكاة الذهب الملبوس.
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (محمد کامیل سەنگاوی)
«فەزڵ وسوودەکانی پارشێو»

تەنها بەناوی خوا:
موسوڵمانانی بەڕێز: یەکێك لەو کارانەی پێغەمبەری خوا ﷺ جەختی لەسەر کردۆتەوە و فەرمانی پێکردوینە بریتیە لەپارشێو کردن، چونکە پارشێوکردن جیاوازی نێوان ڕۆژووی موسوڵمانان و ڕۆژووی گاور و جولەکەیە، هەروەکو پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:

«ٳن فصلَ ما بين صيامنا وصيام ٲهل الكتاب ٲكلة السحر».

واتا: جیاوازی لەنێوان ڕۆژووی ئێمەو ڕۆژووی گاورو جولەکەدا خواردنی پارشێوە.
بڕوانە: [صحیح سنن ٲبي داود: ۲۳٤۳].

هەروەها فەرمانی کردووە کەپارشێو بکەین ئیتر بەهەر شتێك بێ، هەروەك لەئەنەسی کوڕی مالكەوە بەمەرفوعی هاتوە:
«من ٲراد ٲن یصوم فليتسحر بشيء».
واتا: هەرکام لەئێوە دەیەوێ بەڕۆژوو بێ ئەوا با پارشێو بکا بەشتێك - بەخواردنێ خواردنەوەیە.
[الصحیحة: ۲۳۰۹].

وەفەرموویەتی:
«ﺗﺴﺤﺮﻭا ﻭﻟﻮ ﺑﺠﺮﻋﺔ ﻣﻦ ﻣﺎء».
واتا: پارشێو بکەن گەر بە قومە ئاوێکیش بێت.
[صحيح الجامع: ٢٩٤٥].

هەروەها پێشەوامان ﷺ لەبارەی خواردنی پارشێوەوە فەرموویەتی خواردنێکی پیرۆزە:
«علیکم بغداء السحور؛ فٳنە هو الغداء المباركُ».
واتا: پەیوەست بن بەخواردنی پارشێوەوە، چونکە خواردنی پارشێو خواردنێکی پیرۆزە.
[الصحیحة: ۳٤۰۸].

بەهەمان شێوەش بەصەحیحی لە (عرباضي كوری سارية)وه رضي الله عنه جێگیر بوە کەفەرموویەتی:
پێغەمبەری خوا بانگهێشتی کردم بۆ پارشێو لەڕەمەزانداو فەرمووی ﷺ:
«هلمَّ ٳلی الغداء المبارك».
واتا: وەرە بۆلای خواردنە پیرۆزەکە.
بڕوانە: [صحیح سنن ٲبي داود: ۲۳٤٤].

هەروەها پێغەمبەری خوا ﷺفەرموویەتی:
لەپارشێودا بەرەکەت هەیە:
«تسحروا؛ فٳن في السحور بركة».
واتا: پارشێو بکەن، چونکە لەپارشێوکردندا بەرەکەت هەیە.
[متفق علیە].

ئەوە زانیمان کەدەبێ پارشێو بکەین و بەرەکەتی تێدایە و خواردنێکی پیرۆزە و جیاوازی ڕۆژووی ئێمە وگاورو جولەکەیە، ئەی باشە پارشێو بەچی بکەین چی بخۆین لەپارشێودا؟

پێغەمبەری خوا ﷺ لەبارەی باشترین خواردن کەلەپارشێودا بیخۆین فەرموویەتی:
«نعم السحور المؤمن التمر».
واتا: باشترین شت کەمرۆڤی موسوڵمان پارشێوی پێ بکات بریتیە لەخورما.
[الصحیحة: ٥٦۲].

وە پێغەمبەری خوا ﷺ هەواڵی پێ داوین کەخوای گەورە و مەلائیکەتەکانی صەلاوات دەدەن لەسەر ئەو کەسانەی پارشێو دەکەن:
«ٳن الله وملائکتە يصلون علی المتسحرين».
واتا: بەدڵناییەوە خوای پەروەردگار و مەلائیکەتەکانی صەلاوات دەدەن لەسەر ئەوانەی پارشێو دەکەن.
[الصحیحة: ۳٤۰۹]، لە ابن عمریشەوە بەمەرفوعی هەمان شت هاتوە، بڕوانە: [الصحیحة: ۱٦٥٤].

ئیمامی ٲبو العالیة بەڕەحمەت بێ فەرموویەتی:
«صلاة الله علی عبده: ثناؤه علیه عند الملائكة، وصلاة الملائكة: الدعاء».
واتا: صەڵاواتی خوای گەورە لەسەر بەندەکانی بریتیە لەوەی وەسف و سەنایان دەکات لای مەلائیکەتەکان، وەصەڵاواتی مەلائیکەتیش بۆ بەندەکان بریتیە لەوەی دووعایان بۆ دەکەن.
سەرچاوە: صحیح البخاري، کتاب التفسیر، باب: إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ.

ئەی ئایا کاتی پارشێو کەیە لەچی کاتێکدا پارشێو بکەین؟

ئەنەسی کوری مالیك فەرموودەیەکمان بۆ دەگێڕێتەوە بەمەرفوعی کەپێغەمبەری خوا ﷺ فەرمانی پێ کردوینە کە درەنگ پارشێو ئەنجام بدەین وەك فەرموویەتی:
«بکروا بالٳفطار، وٲخروا السحور».
واتا: پەلە بکەن لەکاتی ڕۆژوو شکاندندا، و پارشێوەکانیشتان دوابخەن.
[الصحیحة: ۱۷۷۳].

ماوەی نێوان پارشێوی پێغەمبەری خوا ﷺ و بانگی بەیانی بریتی بوە لەئەندازەی خوێندنی پەنجا ئایەت:

«عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ، عَنْ زَيْدِ بْنِ ثَابِتٍ، قَالَ: تَسَحَّرْنَا مَعَ النَّبِيِّ ﷺ، ثُمَّ قَامَ إِلَى الصَّلَاةِ. قَالَ ٲنس: قُلْتُ لِزَیدِِ: كَمْ كَانَ بَینَ الٲذَانِ وَالسُّحورِ؟ قَالَ: قَدْرُ خَمْسِينَ آيَةً».

واتا: ئەنەسی کوڕی مالیك لە زەیدی کوری ثابتەوە دەگێڕێتەوە کەفەرموویەتی: پارشێومان کرد لەگەڵ پێغەمبەری خوا ﷺ، پاشان هەستا بۆ نوێژ.
ئەنەس ئەفەرمووێ بەزەیدم وت: ماوەی نێوان ئەو پارشێو و بانگدانە چەنبوو؟
فەرمووی: بەئەندازەی خوێندنی پەنجا ئایەت.

تاکەی بۆمان هەیە لەپارشێوکردن بەردەوام بین؟

خوای پەروەردگار دەفەرمووێت:
[وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ] - [البقرة: ۱۸۷].
واتا: بخۆن و بخۆنەوە تائەوکاتەی هێڵە سپیەکە لەهێڵە ڕەشەکە ڕوون دەبێتەوە لاتان لەفەجری صادق دا.

واتا: تائەوکاتەی فەجری صادق هەڵیەت دروستە نان بخۆیت و بخۆیتەوە، کەواتە بەڕۆژوو بوون پەیوەندی نیە بە بانگدانەوە بەڵکو پەیوەندی هەیە بەفەجری صادقەوە، کەلەسەردەمی پێغەمبەری خوا ﷺ دوو بانگ هەبوو بانگی یەکەم بۆ هەستان بوو لەخەو کە بیلال بانگی دەفەرموو، بانگی دوەمیش بانگی ابنُ ٲم مکتوم بوو کەهاوتا بوو لەگەڵ فەجری صادقدا، وەپێغەمبەری خوا ﷺ دەیفەرموو بخۆن و بخۆنەوە تا ابنُ ام مكتوم بانگ دەدات.
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (محمد کامیل سەنگاوی)
عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا، أَنَّ بِلَالًا كَانَ يُؤَذِّنُ بِلَيْلٍ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: «كُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يُؤَذِّنَ ابْنُ أُمِّ مَكْتُومٍ؛ فَإِنَّهُ لَا يُؤَذِّنُ حَتَّى يَطْلُعَ الْفَجْرُ».

واتا: دایکمان عائشة رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا بۆمان دەگێڕێتەوە کەوا بیلال بەشەو بانگی دەدا، پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: بخۆن و بخۆنەوە تاوەکو ابنُ ٲم مکتوم بانگ دەدات؛ چونکە بانگ نادات تا فەجر دەرنەکەوێ.
[رواە البخاري: ۱۹۱۸].

ئەی ئایا گەر خواردنێ بەدەستمانەوە بوو لەکاتی پارشێو کردن دەبێ بیخۆین یان نا؟

لەئەبو هورەیرەوە ڕەزای خوای لێ بێ بەصحیحی پێمان گەیشتوە کەفەرموویەتی: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی «ٳذا سمع ٲحدکم النداء، والٳناء علی یدە فلا یضعە حتی یقضي حاجته منه».
واتا: هەریەکێ لەئێوە گەر گوێی لەبانگ بوو، لەهەمان کاتدا - خواردنێ خواردنەوەیە - بەدەستیەوە بوو دەیویست بیخوات ئەوا با دای نەنێتەوە تائەوکاتەی پێویستیەکەی خۆی لێی جێبەجێ دەکات -واتا بۆی هەیە بیخوات و دای نەنێتەوە-.
[الصحیحة: ۱۳۹٤].

لە فەرموودەی خوای گەورە -جل جلالە- کەباسمان کرد هەروەها لەفەرموودەی پێشەوامان ﷺ بۆمان ڕون بۆیەوە کەوا تاوەکو فەجری صادق بۆمان هەیە بخۆین و بخۆینەوە و دەست هەڵنەگرین لەخواردن خۆگەر کاتی فەجریش بوو بەڵام شتێ بەدەستمانەوە بوو هەر بۆمان هەیە بیخۆین و نەیگەڕێنینەوە، ئەمەش وەڵامێکە بۆئەو کەسانەی کەوا کار بەبیدعەی "الٳمساك - خۆ گرتنەوە لەخواردن و خواردنەوە پێنج دەقە پێش بانگ" دەکەن، کەوا شەرعی نیە ئینسان دەست هەڵگرێ لەخواردن و خواردنەوە ماوەیە پێش فەجر بەبیانووی ئیمساكەوە وەك وابێ جەنابیان شارەزاترن بەڕۆژووی موسوڵمانان لەخوا -سبحانە وتعالی- و پێغەمبەرەکەی ﷺ نەکا ڕۆژوەکانیان بشکێ بۆیە باماوەیە پێش ئەوە هیچ نەخۆن!!! بەم کارەش خواردنیان لەسەر خەڵکی حەرام کردوە!!

بەڕاستیش ئەمە پێچەوانەی فەرمانی خوای گەورەیە -سبحانە وتعالی- وەپێچەوانەی سووننەتی پێشەوامانە ﷺ، گومڕاییەکی ڕوون و ئاشکرایە و پشت کردنە لەقورئانی پیرۆز و سووننەتی صەحیحی پێشەوامان ﷺ.

گەشتینە ئەوەی بڵێین ئەی باشە سوودەکانی پارشێو کردن چیە؟
ئەمانە بریتین لە هەندێ لە سوودەکانی پارشێو کردن:

۱- بەئەنجامدانی پارشێو فەرمانی خوا سبحانە وتعالی و پێغەمبەری خوا ﷺ جێ بەجێ دەکەیت.
۲- هەروەها پێچەوانەی گاور و جولەکە دەکەیت.
۳- خواردنەکەی پیرۆزە و تۆش خواردنێکی پیرۆز دەخۆیت.
٤-لەپارشێوکردندا بەرەکەت هەیە.
٥- خواردن و خواردنەوە دەخۆیت و هێزت پێ دەبەخشێ بۆ ڕۆژوەکەت.
٦- خوای گەورە و مەلائیکەتەکانی صەلاوات دەدەن لێت.
۷- پارشێو لەکۆتایی شەودایە کە لەوکاتەدا خوای گەورە دادەبەزێتە ئاسمانی دوونیا و وەڵامی دووعا و داواکانی بەندەکان دەداتەوە و تۆش یەکێکی لەوانەی دووعا دەکەیت و داوا دەکەیت.
۸- بەندە چاکەکارەکانی خوای گەورە لەو کاتەدا داوای لێ خۆشبوون لەخوا دەکەن.
قال تعالی: [وَبِالْأَسْحَارِ هُمْ يَسْتَغْفِرُونَ] - [الذاريات: 18].
۹- چاکەکردن و بەخشینی خواردن لەوکاتەدا بەوکەسانەی کەوا توانایان نیە و شتێکیان نیە پارشێوی پێ بکەن و بیخۆن.
۱۰- کاتێ مرۆڤ هەڵەستێ بۆپارشێو سوودێکی تری ئەوەیە زۆرجار هەڵەستێ نوێژ دەکات ئەوەش لەبەرەکەتی پارشێوەوەیە.
۱۱- هەروەها قورئان دەخوێنێ لەکاتی پارشێودا.
۱۲- وەلەگەورەترین سوودەکانی پارشێو ئەوەیە بەخەبەریت و نوێژی بەیانیش ئەنجام دەدەی، لەبەر ئەوەش فەرمان کراوە بەدواخستنی پارشێو تائەوەی نەکا بخەویتەوەو نوێژەکەت بفەوتێ و بچێ.
۱۳- دەرفەتێکی باشە تائەوەی نەخەویتەوەو دوای نوێژی بەیانی لەو کاتە زێڕینەدا بەقورئان خوێندن و فێربوونی زانستە شرعیەکان و لەبەرکردنیانەوە سەرقاڵ ببیت.

ئەمانەو چەندەها سوودی تر، سەڵات و سەلامی خوای گەورە لەسەر پێشەوامان بێ کەوا هیچ خێرێ نیە ئیللا هەواڵی داوە پێمان لەبارەیەوە، هەروەها هیچ شەڕو خراپەیەکیش نیە ئیللا ئاگاداری کردووینەتەوە لێی.

تێبینی: لەسوودەکان: خاڵی [۷ ، ۹ ، ۱۰ ، ۱۱ ، ۱۲] م وەرگرتوە لەشێخ ئەحمەد نەجمی ڕەحمەتی خوای لێ بێت بڕوانە:
تٲسیس الٲحکام علی ماصح عن خیر الٲنام ﷺ بشرح ٲحادیث عمدة الٲحكام، ط: دار ميراث النبوي، ج۳، ص ۲٥۱-۲٥٤.

والله ٲعلم، وصلی الله وسلم علی نبينا محمد وعلی آلە وصحبە وسلم.

محمد کامیل سەنگاوی
بەرەبەیانی ۳ -رمضان- ۱٤٤۱ هـ
۲٦- ٤- ۲۰۲۰ مـ.
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (محمد کامیل سەنگاوی)
فەزڵ وسوودەکانی پارشێو.pdf
643.2 KB
ڕەمەزان یەکێكە لەو هۆکارانەی دەبێتە هۆی سڕینەوەی تاوانەکان:

پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) فەرموویەتی:

(الصلوات الخمس، والجمعة إلى الجمعة، ورمضان إلى رمضان، مكفِّرات لما بينهن إذا اجتُنِبت الكبائر).

(مسلم:٢٣٣).

واتە: پێنج نوێژە فەرزەكە، و هەینی بۆ هەینی، و ڕەمەزان بۆ ڕەمەزان، تاوانەكان لەنێوانیاندا دەسڕدرێنەوە گەر مرۆڤ خۆی بپارێزێت لەتاوانە گەورەكان.
زەکات نادرێت بەقەرزارێك لەکارێکی حەرامدا قەرزی کردبێت، چونکە بۆی هەیە جارێکی تر قەرز بکاتەوە بۆ کارە حەرامەکەی، بەڵام ئەگەر تەوبەی کرد زەکاتی پێ ئەدرێت.

مسألة: مَن غرِم في مُحرَّمٍ؛ هل نعطيه من الزَّكاة؟
الجواب: إنْ تاب أعطيناه، وإلَّا لم نُعطِه؛ لأنَّ هذا إعانةً على المحرَّمِ، ولذلك لو أعطيناه لاستدان مرَّةً أخرى.

ابن عثیمین رحمە الله
(الشرح الممتع، 6/235).
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (محمد کامیل سەنگاوی)
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (محمد کامیل سەنگاوی)
وتەی زانایان سەبارەت بە دیاری کردنی شەوی قەدر

شەیخی بەڕێز مصطفی مبرم خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت:

زانایان ڕەحمەتی خوایان لێ بێت ڕاجیاوازیان هەیە لەم بابەتەدا ڕاجیاوازیەکی زۆر گەورە، تاحافظ ابن حجر وتەکانی لەم بارەیەوە گەیاندووەتە چل وتە، ئەوەش شتێکی زۆر سەیرە، لەوەش سەیرتر شەوکانی کاتێك ئەم وتانە باس دەکات لە "النیل" دەفەرمووێت: وەزیاتریشم کردووە لەچل!،
ئەوەی سەیرە لەم باسەدا شەوانی ڕەمەزان خۆی سی شەوە وفەرموودەکانیش بەڵگەن لەسەر ئەوەی لەدەشەوی کۆتاییدایە، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی وتەکان گەشتۆتە ئەوەندە وتە!

هەندێك لەزانایان کۆی وتەکانیان کورت وپوخت کردۆتەوە -کە شێخ عبدالله البسَّام ـه بەڕەحمەت بێت- بۆ چوار بەش:

بەشی یەکەم: ڕەددی کردۆتەوە، وەکو ئەو وتەیەی ئینکاری شەوی قەدر ئەکات کەهەبێت یان ئەڵێت حوکمەکەی بەرزکراوەتەوە وشەوی قەدر نەماوە.

بەشی دووەم: زەعیفە، وەکو ئەو وتەیەی دەڵێت شەوی قەدر شەوی نیوەی مانگی شەعبانە.

بەشی سێیەم: پەسەندکراو نیە، وەکو ئەو وتەیەی ئەڵێت لەڕەمەزاندایە بەڵام لەغەیری دەشەوی کۆتایی.

بەشی چوارەم: لەدەشەوی کۆتاییە، پاشان خیلاف دروست بووە کەکام شەوەیانە، ئەم وتانەیان ڕای پەسەندی تیایە.

ئەو وتەیەشی کەوا بەڵگەی ڕاستی لەسەرە بریتیە لەوەی کەلەدەشەوی کۆتاییدایە ولەناو شەوە تاکەکاندایە:

هەندێك لەزانایان پێیان وایە شەوی قەدر لەشەوی بیست وحەوتدایە بەتایبەت، ئوبەی کوڕی کەعب سوێند دەخوات لەسەر ئەو شەوە، بەهەمان شێوە وتەی عەبدوڵای کوڕی عومەرە، ووتەی هەڵبژێردراویشە لای ئیمامی احمد -بەڕەحمەت بێت- وپشتیوانی ئەم بۆچونەیە، هەروەها زۆرێك لەهاوەڵانی ئەحمەدیش لەسەر ئەم بۆچونەن -ڕەزای خوایان لێ بێت وخوا لێیان خۆش بێت-.

وەلە الصحیحین دا هاتووە لەفەرموودەی ئەبی سەعید کەوا شەوی قەدر ڕوویداوە لەشەوی بیست و یەکدا.

وەلەفەرموودەی عەبدوڵای کوڕی ئونەیس لەصەحیحی موسلیمدا هاتووە کەوا شەوی قەدر ڕوویداوە لەشەوی بیست وسێ دا.

وعلی کل حال ئەم دەشەوەی کۆتایی بەئوومێدترینی ناویانە، هەر لەبەر ئەوەشە پێغەمبەری خوا علیە الصلاة والسلام وەکو لەفەرموودەی عەبدوڵای کوڕی عومەردا هاتووە دەفەرمووێت: (بەدوای شەوی قەدردا بگەڕێن لەدەشەوی کۆتاییدا)،

وەهەروەکو بۆشم باسکردیت وتەکان تیایدا زۆرن، وەهەرکەسێکیش بەوتەی شەیخ¹ بکات بەوە لێکدراوەتەوە کەوا وەکو سەعاتەکەی ڕۆژی جومعە وایە -کەدوعا تیایدا قبووڵە ونازانیت کام سەعاتەیە- جــــا کەمرۆڤ زانیاری نەبوو لەسەری -کەکام شەوەیە- ئەوە والەعەبدی موسوڵمان دەکات کەبەدوایدا بگەڕێت لەو دەشەوەدا، وە وەکو زۆرێك لەخەڵکی ناکات کەشەوی بیست وحەوت دادەنیشن وزیندووی دەکەنەوە وواز لەباقی شەوەکانی تر ئەهێنن.

بەهەرحاڵ مەسەلەکە ئیجتیهادیە ودەقی تایبەتی لەسەر نیە کەکام شەوەیە.

سەرچاوە: شرح مختصر هدي الخلیل.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
[1] لێرەدا شەیخ مصطفی مبرم خوا بیپارێزێت مەبەستی لەوتەکەی شەیخ تقي الدين الهلالي ـە بەڕەحمەت بێت کەدەڵێت: (شەوی قەدر شەوێکی تایبەت ودیاری کراو نیە، وپێویستە کەوا مرۆڤی موسوڵمان بگەڕێت بەدوایدا لەشەوە تاکەکانی ناو دەشەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزاندا).«

༺═─────────────═༻

کەناڵێك بۆ:
«ئاشنابوون بەسەلەفیەت»
لەتیلیگرام.
https://www.tg-me.com/Ashnabun_Ba_Salafiat/4559
زەکات بەکێ ئەدرێت وبەکێ نادرێت.
بسم الله:
زەکات ئەدرێت بە هەشت چین وەك لەئایەتی ٦٠ی سورەتی تەوبەدا هاتووە:

[إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ وَابْنِ السَّبِيلِ ۖ فَرِيضَةً مِنَ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ].

كەبریتین لە:
١- هەژار.
٢- مسکین ئەوکەسەیە کەهەندێکی هەیە وبەشی ناکات.
٣- ئەوکەسانەی دەوڵەت دایان ئەنێت بۆکۆکردنەوەی زەکات نەك خۆیان بۆخۆدەوڵەمەندکردن هەڵەستن بەوکارە.
٤- ئەوکەسانەی کاربەدەست یان سەرۆك عەشرەت وهۆزێکی بێباوەڕن ودڵیان ڕائەکێشیت بۆئیسلام بەپێدانی ئەو زەکاتەو شەڕیان لەموسوڵمانان دوورەکەیتەوە.
٥- کۆیلەکان [هەروەها زانایان ئەفەرموون ئەسیریش ئەگرێتەوە زەکاتی ئەدەیتێ بۆ ئازادبوونی].
٦- قەرزارەکان.
٧- بۆئەوانەی ئەڕۆن بۆ جیهاد وتێکۆشان لەپێناوی خوا [بۆ بەرزکردنەوەی کەلیمەی لا ٳلە ٳلا الله] هەروەها بۆئەوانەی ئەچن بۆ حەج و عمرە.
٨- ڕێبواران.

زەکات بەم چینانە ناشێت ونادرێت:
١- دەوڵەمەند
٢- کەسێکی بەهێزی خاوەن ئیش
٣- کافر (جگە لە -المؤلفة قلوبهم -)
٤- بەنی هاشم [ئال وبەیتی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم].
٥- دروستکردن وبنیاتنانی مزگەوت ونەخۆشخانەو جیهازو پێداویستیەکانی، دەزگاو ڕێکخراوە خێرخوایەکان، کەناڵ وڕادیۆو ڕۆژنامەو پەیج و...هتد.
٦- هەروەها زەکات نادرێت بەمامۆستا ومەلاکان تەنها لەبەر ئەوەی مامۆستاو مەلای گوند وشار وناوچەن، بەڵام ئەگەر هەژار بوون پێیان ئەشێت.
٧- زەکات ناشێت بە بێوەژن وهەتیوو کرێچی ئیللا مەگەر هەژار ونەداربن لەبەر هەژاری ونەداری پێیان ئەدرێت نەك لەبەر ئەوەی هەتیون یان بێوەژنن یان کرێچین، چەندان کەس هەن لەم سێ چینە دەوڵەمەندن بۆیە دڵنیابنەوە لەهەژاری ونەداریان ئەوسا زەکاتیان پێ بدەن.
٨- زەکات نادرێت بەقەرزارێك لەکارو پیشەیەکی حەرامدا قەرزی کردبێت چونکە بەدانەوەی قەرزەکە بۆی فێری قەرزکردن ئەبێت لەحەرامدا وپشتئەستوورەبێت بەزەکات بۆدانەوەی.
٩- زەکات نادرێت بەقەرزارێك قەرزی کردبێت بۆ جوانکاری وڕازاندنەوەی ماڵ، کڕینی قەنەفە وکەوانتەری گرانبەها وسەقفی مەغریبی وهەتا دوایی.
١٠- زەکات نادرێت بە دراوسێ وخزم تەنها لەبەر ئەوەی هەڵگری ئەم دوو سیفەتەن بەڵام ئەگەر هەژار ونەدار یان لەهەرچینێکی تری ئەوانەبوون زەکاتیان پێ ئەشێت دروستە بیاندرێتێ.

١١- هەروەها زەکاتی منداڵ نادرێت بەدایك وباوکی چونکە واجبە لەسەریان بەخێویان بکەن وبێ پێویستیان بکەن لەزەکات.

والله ٲعلم.
زەکاتی ئاژەڵ:
چوار جۆر ئاژەڵ زەکاتیان تیایە کەپێیان ئەوترێت -بهيمة الٲنعام- كەبریتین لە: [ووشتر، مانگا، مەڕ، بزن].

١- ووشتر: [لەوڵاتی خۆمان نیە بۆیە باسی ناکەین].

٢- مانگا [گامێشیش ئەگرێتەوە]: هەر کەسێك 30 مانگای هەبێت گوێرەکەیەك زەکاتەکەیەتی تا 40 دانە، کە گەیشتە 40 نێونێکی (نوێنگین: واتە لە گوێرەکە گەورەترەو خەریکە بەچکە دەکات، گوێرەکەی پار) یەکی وای زەکاتە .

لەدوای ئەوەش لەهەموو 30یەکدا گوێرەکەیەك و لەهەموو 40ێکدا نێونێکی،نوێنگینەک زەکاتیەتی.
بۆنمونە کەسێك 110 سەر مانگای هەیە: دوو چلی و سییەکیی تیایە واتە دوو نێون، نوێنگین وگوێرەکەیەك.
کەسێك: 160 مانگای هەیە چوار نێونی،
نوێنگینی تیایە.
کەسێك 150 ی هەیە سێ نێون، نوێنگین و گوێرەکەیەكی تیایە.
کەسێك 90 ی هەیە سێ گوێرەکەی تیایە بەمجۆرە تاکۆتایی.

٣ و ٤- مەڕو بزن: هەر کەسێك 40 سەر مەڕ یان بزن کەمتری هەبێت تیای نیە، بەڵام کە گەیشتە 40 سەر، یەك مەڕی زەکاتە تا ئەگاتە 121، کە گەیشتە 121 ئینجا ئەبێت بە 2 مەڕ تا 201، لە 201 تا 300 سێ مەڕی تیایە، لەدوای ئەوەش لەهەر سەت سەرێك یەك مەڕی تیایە.

بەچەند مەرجێك:
١- ئەبێت ساڵی بەسەردا سووڕابێتەوە.
٢- ئەبێت سائمة بێت واتە شەش مانگ زیاتر لەدەشت ودەر لەوەڕابێت نەك خۆت خواردن وپێداویستیت بۆ ئامادەساز کردبێت ئەگەر لەدەشتودەر نەلەوەڕابێت ئەوە بابگاتە 100 دانەش زەکاتی تیانیە.

٣- بگاتە ئەو ژمارەی زەکاتی تیایە.

٤- جوانترین وباشترین وقەڵەوترینیان هەڵنابژێردرێت بۆزەکات هەروەها نابێت ئاژەڵێکی ئاوس یان ئاژەڵێك کەقەڵەوکرابێت بۆخۆیان یان بۆ قوربانی نابێت ئەمانە بدرێت بۆ زەکات، لەبەرامبەریشدا ئاژەڵی لاواز ونەخۆش وپەکەوتەش نابێت بدرێت بەزەکات بەڵکو ئاژەڵێکی وەسەت و گونجاو بێت.

والله ٲعلم.
زەکاتی گەنم وجۆ:

یەکێکی تر لەو شتانەی زەکاتی تیایە بریتیە لەگەنم وجۆ، نیصاب وئاستی زەکاتیش لەگەنم وجۆدا بەنزیکەیی 612 کیلۆیە واتە ئەگەر هاتوو لەکاتی دورینەوە گەشتە 612 کیلۆ زەکاتی تیایە.

شێوازی دەرکردنی زەکاتی گەنم وجۆ بەم جۆرەیە:

پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم ئەفەرمووێت: ئەگەر بەئاوی باران ئاودرابوو ئەوە دەیەکی زەکاتە، لەتەنێك 100 کیلۆی زەکاتە، لە 10 تەن 1 تەن بەوجۆرە.

بەڵام ئەگەر ئاوی بۆ ڕاکێشابوو یان بەتەنکەر ئاوی ئەدا وخۆی ئاودانی گرتبوە ئەستۆو ئاوی باران نەبوو ئەوە 20 یەکی زەکاتە، واتە لەتەنێك 50 کیلۆی زەکاتە، لە 10 تەن نیو تەن 500 کیلۆ زەکاتە بەم جۆرە.

تێبینی: کاتی دەرکردنی زەکاتی گەنم وجۆ وەك زەکاتی مەڕو بزن و پارە نیە ساڵی بەسەردا بسووڕێتەوە بەڵکو هەرکات گەنم وجۆکە دوورایەوە واجبە زەکاتەکەی دەربکەن، خوای گەورە ئەفەرمووێت:
[وَآتُوا حَقَّهُ يَوْمَ حَصَادِهِ]. الٲنعام: 141.
واتە: ڕۆژی دورینەوەکەی زەکاتەکەی دەربکەن.

والله ٲعلم، وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی آلە وصحبە ٲجمعین.
[عروض التجارة]

موسوڵمانانی بەڕێز یەکێکی تر لەو شتانەی زەکاتی تیایە بریتیە لە هەموو شتێك کەکڕین وفرۆشتنی پێوە بکرێت بەمەبەستی قازانج کردن، کەپێی ئەوترێت: (عروض التجارة).

هەرشتێك بێت مادام بەمەبەستی قازانج کڕین وفرۆشتنی پێوە ئەکرێت زەکاتی تیایە، جا دووکانێك بێت، یان سەیارەیەك، زەویەك، خانویەك، هەر شتێکی تر کەخاوەنەکەی بۆ قازانج داینابێت زەکاتی تیایە.

بەم مەرجانە:
١- ساڵی بەسەردا سووڕابێتەوە.
٢- گەشتبێتە ئاستی زەکاتی پارە.
٣- زەوی، خانوو، سەیارەی تایبەتی خۆت نەبێت وبۆخۆتت دانابێت ئەمانە زەکاتی تیانیە.

هەرکاتێك ئەم مەرجانە هاتنە جێ ئەوا تێکڕای کاڵاکەت کۆ ئەکەیتەوە بەنرخی ڕۆژ حسابی ئەکەیت نەك بەو نرخەی خۆت کڕیوتە، ئێستا لەبازاڕدا چەند ئەکات ئەوەندە حسابەکەیت، بۆنمونە دووکاندارێك کۆی گشتی کاڵاو شتومەکەکانی ناو دوکانەکەی کۆ ئەکاتەوە بەونرخەی ئەیفرۆشێت پاشان ئەگەر گەشتە ئاستی زەکات ئەوە چل یەکی زەکاتە، هەرچەند بوو دابەشی چلی ئەکات ئەوە زەکاتەکەیەتی، بەهەمان شێوەش بۆسەیارە وزەوی وهەر شتێکی تر.

والله ٲعلم.
2024/05/16 11:00:25
Back to Top
HTML Embed Code: