چیـرۆکی

کچێک بەرەو دۆزەخ



ئه‌مه‌شیان بەشی کۆتایی

دوای چەند مانگێک بە ئاگا هاتمەوە نەمزانی لە کوێ کەوتووم دەنگە دەنگ لە دەوروبەرم ئەهات و کەسانێک لێم نزیک بوون هێندە ئازاریان دا بووم تا حەزی خۆیان تێر کرد بوو ئینجا منیان لە بەردەم سەیدەلیەک فرێ دابوو و هاتووم بۆ نەخۆشخانە چەند مانگ بێ هۆش کەوت بووم چاوەکانم کردەوە دایکم بینی و ئەگریا هاواری ئەکرد کچە فریشتەکەی من چۆن وات لێهات و خۆت وێران کرد مەگەر من چیم پێ وتی ؟ نا دایە فریشتە نەمام ئێستا زۆر پیسم کچێکی پاک نیم ....
دوای ئەوەی بەهۆش خۆم هاتمەوە توشی شۆک بوو بووم قسەم بۆ نە ئەکرا قێزم لە ژیان ئەکردەوه و دڵۆپ دڵۆپ فرمێسکی پەشیمانیم ئەباراند ئەم هاورێیانەی کە منیان وێران کرد ئەبێ ئێستا چۆن بن گەر من ببینن ئاورم لێ ئەدەنەوە یان هەڵدێن و نامناسن وەک جاران ئەبمەوە کچێکی پاک ئەتوانم شوو بکەم و کچێکم هەبێ ئەبێ خوا لێم خۆشبێ ؟؟؟ هەزاران پسیار منیان ئەسوتاند لە ناخەوە ؟؟
دکتۆرەکان لە گەڵ دایکم قسەیان ئەکرد ئەیان وت ئەگەری هەیە چاک بێ ئەم مادەیە لە جەستەی نەمێنێ و چارەسەر بکرێ و ئاڵودەی نەمێنێ ...
نەم ئەزانی دڵخۆش بم یان نا بەڵام سوپاسی خوام کرد دوای ماوەیەکی زۆر خودام بیرهاتەوە من چۆن دابراوم لەم زادە گەورەیە خێزان و دۆستەکانم بە چاوێکی خراپ سەیریان ئەکردم بەڵام دایکم بۆ ساتێکیش بێ پشتی بەر نەداوم خوێندنی ئەم ساڵم رۆۆی بۆ سالی دواتر قوتابخانەکەم گواستەوە و مالیشمان باری کرد چووینە گەرەکێکی عەشایری سەیری ئەم خەڵکەم ئەکرد چەندە ئاسودەن و دڵخۆشن ئەم کچانەی لە تەمەن مندان وەک خوشک وان گرینگی بە پارە و جوانی نادان ئەم ژیان بوو ژیانێکی سادە و جوان دەستم کرد بە خوێندن بەڵام گرێیەک لە دڵما بوو من کچێنی خۆم لە دەست داوە چۆن ئەتوانم ئاسودە بم هەمیشە لە خوا ئەپارامەوە لێم خۆشبێ ئەترسام ئەم خەڵکە سادەیە و دل پاکانە چیرۆکی من ببیستن راکەن لێم ....
خوێندنم تەواو کرد ئەم ساڵ بەڵام دڵخۆش نەبووم خۆزگە ژیانم وانەبا و توشی هەڵە نەبام ئێستاش فرمێسکی پەشیمانی ئەرێژم کاتێک لە توب وەرگیرام رۆژێک بۆ تاقیکردنەوەی عەمەلی چووین بۆ نەخۆشخانەیەک و سارە هاورێ کۆنەکەم بینی بێ هۆش کەوت بوو بەزەیم بە حاڵی دەهاتەوە زانیم ئەویش هەڵەی بەرامبەر کراوە و لە لایان پیاوەکەی لێی دراوە ئاخ سارە چۆن ژیانی خۆم و خۆت وێران کرد ...
ئامۆژگاریم بۆ کچان ئەوەیە توخوا ئاگاداری خۆتان بن هەڵ مەخەڵەتێن بە جوانی و پارە بەخوا هەمووی کاتیە هەموو شتێک بە حەلالی خۆشە خۆشەویستی لەم سەردەمە درۆیە و هیچ نیە گەر کورێک تۆی بووێ قبول ناکا ئازارت پێ بگا هەر ناشتوانێ دەستیشت لێ با ,,,, ئاگادار بن کێ ئەکەن بە هاورێیت هاورێیەک باش بێت دەستت ئەگرێ بەرەو بەهەشتت ئەبا رێگا نادا توشی هەڵە بی باورکەن ئەم شتانە هەمووی بۆ ماوەیەکە کە حەزتان تێر بوو بێزار ئەبن لە هەموو شتێک ....

كؤتايي

لینکی کناڵ بۆهاوڕێکانتان بنێرن سپاس
❤️👍🏼
گۆڕەكەی تەنیشتت بە نسیبم بێ🙂💔باشه❤️‍🩹
چــیــرۆک
کچــە_جــوانەکــە

بـــەشی یەکـــەم

تەمەنم ٦ ساڵبوو لەیەکێک لە کۆڵانە کۆنەکانی شار نیشتەجێبوین، پڕبوو لەمناڵ لەنێو ئەو هەموو منداڵە کچێک هەبوو لە ڕادە بەدەر جوان بوو ئەو ٨ ساڵ بوو قژێکی ڕەش ئەسمەر دوو چاوی قاوەیی گەورە کێش و باڵای لەگەڵ تەمەنیا گونجاو بوو هەرجارێک بچومایەتە دەرەوە ئەوی لێ بوایە یاریم لەگەڵ منداڵەکان نەئەکرد لەلای دایکم دا ئەنیشتم و سەیری ڕوخسارە بێگەردەکەی بەیبونم ئەکرد، هەموو جارێک بەدایکم ئەوت (دایکە بۆ وەک ئەو جوان نیم ؟، سەیرکە بەو بچوکیە سەرنجی هەموانی بۆلای خۆی راکێشاوە ، هەموان خۆشیانەوێ ) خودای میهرەبان تەواوی جوانیەکانی دونیای لەودا کۆکردبوەوە ، لەو کۆڵانەدا تەنها گرنگی بە دوو منداڵ دەدرا یەکەمیان نازڵی بوو کچێکی زەنگین بوو دوەمیان بەیبون بوو کە جوانیەکەی وەسف ناکرێت ..
ڕۆژان هات و ڕۆشت بەیبونی جوان گەورە ئەبوو گەشتە پۆلی شەش جوانتر ببوو کچێکی بێدەنگ و ئاقڵ و زیرەک و هەست ناسک من و ئەو لە یەک قوتابخانە بوین هەرجارێک کەسێک ئازاری دابام ئەو وەک پاڵەوانێک ئەهات و یارمەتی ئەیام و ژیری ئەکردمەوە من ناوم لێ نابوو پاڵەوانەکەم هەموو جارێک ئاگادارم بوو ئەیوت دایکت ئامانەتی منی کردوی تۆش هەرچیت ویست دوای وانەکان وەرە لای من ، منیش بەو دەنگە کزو ناسکەوە< پێم ئەوت باشە دادە پاڵەوانە میهرەبانەکەم کە وام پێ ئەوت بە قاقا پێ ئەکەنی و ماچی ڕومەتی ئەکردم و ئەیبردمە پۆلەکەم هەموو جارێک جانتاکەشی بۆ هەڵ ئەگرتم ئەیوت تۆ بچوکی ناتوانی ئەو کتیبانە بە شانەکانت هەڵگری ...

چاوەڕوانی بەشی کۆتایی بن
چــیــرۆکـ

کچــە_جــوانەکــە


بـــەشی کـــۆتایـــی

ڕۆژی چوارشەمە بوو و بەرەو کۆتایی دەوام ئەچوین قوتابیان ناڕەحەتبون بەوەی هێندەیان نەماوە لەگەڵ هاورێ نزیکەکانیان جودابنەوە و بۆ ماوەیەکی درێژ پێکەوە لە گۆڕەپانی قوتابخانە یاری دوگۆڵی و پەت پەتێن ناکەن ، و بۆ ماوەیەکی درێژ مامۆستا کۆیان ناکاتەوە سرودی ئەیڕەقیب و گۆرانی هەمەجۆری مناڵانە بەیەک دەنگ بچڕن ، هەموان جۆرە بێزاریەکیان پێوە دیاربوو کەشو هەوایەکی گەرم بوو لەپڕ ناڵەیەک هاتو هاوارو قیژەی قوتابیان بەرز بوەوە هەموان بەپەلە چوینە دەرەوە هەر مامۆستایەکو مۆبایلێکی بەدەسەوەبوو هاواری ئەکرد ( ئەو بۆمبە لەکوێبو ؟هەموتان باشن؟) منیش وێڵبوم بەدوای دادە بەیبوندا چیتر نەمتوانی بەرگە بگرم چومە لای مورشدی پۆلەکەیان بەدەنگێکی لەرزۆکەوە ــ مامۆستا مامۆستا دادە بەیبونم کوانێ پۆلی شەشە ئەو دیارنیە
-بەیبون؟ بەڕاست بەیبون لەکوێیە ؟ تۆ لێرەبە ئەیدۆزمەوە
منیش بەهێمنی و تنۆک تنۆک فرمێسکم ئەڕشت ئەمویست ئەو ئاگادارم بێ زۆر ئەترسام نینۆکە بچوکەکانی خۆمم ئەخوارد لەترسا ، لەپڕ هاواری مامۆستا نەسرین بەرز بوەوە ، ــ مودیر بەیبون باشنیە هەموو ڕوخساری خوێنە شوشەی پەنجەرەکە کەوتوە بەسەریا پێویستە بیبەینە نەخۆشخانە ....
ئاهـ بەیبونی جوان چ ڕۆژانێکی ناخۆشت بەسەربرد ، بەو هۆکارە دادەم جوانیەکەی لەدەسدا روخسارە پاکەکەی ئێستا شوێنی تەقەڵی پێوەیە و جوانیەکەی نەهێشتوە ئیتر کەس گرنگی بەو نادا لە دانیشتوانی گەڕەک ئاخر ئەو جوان نەمابوو و دەوڵەمەندیش نەبوو کەس گرنگی بەو ناخە جوانو میهرەبانەی نەدا گرنگی بەو هەستە ناسکەی نەدا جگە لە خێزانەکەی بۆکەس گرنگ نەبوو ...
کۆتا تاقی کردنەوەمان بوو لە هۆڵی تاقی کردنەوە دەرچوم دادە میهرەبانەکەم بینی ئەگریا ، دەستە بچوکەکانم خستە سەر شانی
-دادە بۆ ئەگریەی چیبوە باشنەبوی؟
+لەیلا من ترسناکم ئێستا، تۆش لەمن ئەترسی؟ تۆش منت خۆشناوێ؟ ئەها هەموو قوتابیان هەموو هاوڕێکانم ئێستا لێم ئەترسن هێندە ناشرین بوم کەس گوێم بۆ ناگرێ بۆ کەس گرنگ نیم
-دادە من ناترسم تۆ ئێستاش لە هەموو کچەکان جوانتری ناخت جوانترە ڕوخسارت جوانە .....
ئەو زۆر ئازاری ئەکێشا رەنگە زۆر خەیاڵی جوانی دروست کردبێ ، بەڵام وا خەیاڵەکانی بون بە خۆڵەمێش لاوازببو بەو هەموو قسانە ، ئەوان تێنەئەگەشتن کە خوا ویستی وابوەو بەسەری هێناوە،لێی ئەترسان ئاخر لەچی ئەترسن خۆ ئەو هەر ئەو بەیبونە جوانەیە کە چەن مانگێک پێش ئێستە ئەتان ناسی ، بەهەرحاڵ بەیبون گەورەبوو چونەدەرەوەی تەرک کردبوو مێشکی ئالۆزببوو منیش زۆر هەوڵم ئەدا دڵخۆشی بۆ بگەڕێنمەوە... ڕۆژی لەدایکبونی کتێبی (دوبارە گوڵ بگرە بیسەلمێنە وشک بونت ئەفسانەیە ) کردم بەدیاری بۆی و ئاگام لێبوو زۆربەی کاتەکانی بە خوێندنەوی کتێبە جیاوازەکان بەڕێ ئەکرد و لە قوتابخانەش بەردەوام یەکەمی پۆلەکەیان بوو ، پاش ماوەیەک بەیبون زۆر بەهێز دەر ئەکەوت پێئەکەنی و قسەی ئەکرد و تێکەڵ ئەبوو هێندە بەجوانی و بە بەهێزی ڕەفتاری ئەکرد چیتر کەس قسەیەکی ناخۆشی نەکرد بە ڕویا، سەرکەوتن لەدوای سەرکەوتن ژیان خۆشیەکانی ئاراستەی ئەوکرد ، و بەیبونیش بەرەو لوتکە هەنگاوی دەنا ،ئەو گەشتە زانکۆ بوبە پارێزەر ژیانی زۆر کەسی ڕزگار کرد بیرکردنەوەی زۆرکەسی گۆڕی ئێستا ئەو بەهێزترین کچی شارە و جوانترین و میهرەبانترین ئافرەتە هەموان بڕیاریان دا ناخی ببینن هەموان هەستیان بە جوانی ناخی کرد چاویان کرایەوەو کردەوە جوانەکانیان بینی ئێستا لەجیاتی روخسار قسەکانی و کردارەکانی سەرنجی هەموانی ڕاکێشاوە ئێستا دادە بەیبونی پاڵەوان لە گوڵەبەیبون جوانتر ئەگەشێتەوە
چ لوتفێکە ئیلاهی بەهێزی و جوانی میهرەبانی لەیەک کەسا کۆبکەیتەوە چ لوتفێکە دوای ئەو هەموو ناخۆشی و ئازارە دوبارە پێکەنینت کرد بە مێوانی و کۆشکی بچوکیت پڕکرد لە خەیاڵی جوان ژیانیت پڕکرد لە خۆشی و شادی و سەرکەوتن هەموو ئەمانە شوکرانەی ئەوێ سوپاس بۆتۆ(دوایناخۆشی خۆشی دێ ئەمە بەڵێنی خوایە).

کـــۆتایـــی
لە هەموو ساڵانی خوێندن بەوپەڕی ورەبەرزی و شەونخوونی و پشتگوێخستنی خۆشییەکانی تری ژیانم، بەردەوام بووم و دوای هەوڵدانێکی زۆر، لە کۆلێژی پزیشکیی تاکە خەونم وەرگیرام.

ئەوەی کە دڵ و ئەژنۆی شکاندم و ژیانی تێکدام، ئەوە بوو لەگەڵ گەڕانەوەی ناوەکەم، براکەم دەستی کرد بە هاتوهاوار و ڕێگریکردن لێم و زۆرکردن لە دایک و باوکم بۆ ئەوەی نەهێڵن بچمە زانکۆ، ئەگەریش هەر بچمە زانکۆ، ئەوا ئەو ماڵ جێدێڵێت و دەروات بۆ هەندەران. چۆن دەبێت کچی ئێمە بچێتە زانکۆ!!؟؟

باوکم لەسەر قسەی براکەم دەستیکردە ڕێگریکردن لێم و هەرچی هەۆڵمدا و فرمێسکم ڕشت بێسوود بوو و بڕیار درا نەچمە کۆلێژ بەبیانووی ئەوەی عەیبە کچ بچێتە زانکۆ و خەڵکی قسەمان لەسەر دەکەن.

تووشی شۆکێکی دەروونیی وا بووم کە نەک هەر وازم لە خوێندن خوێندنەوە هێنا، بەڵکوو بەجۆرێک ماڵئاواییم لە ژیان کرد، تا ئەم ساتە بەردەوام لە کونجی ماڵم بە دەروونێکی تێکشکاوەوە.

ئەمڕۆ دوای دەیان ساڵ لەو ڕووداوە، بە دڵخۆشی و ئاهەنگگێڕان و پیرۆزباییەکی زۆر گەرمی دایک و باوک و خوشک و براکانم بەئاگا هاتم، دوای ساتێک زانیم کە کچی ئەو برایەم بوو بە هۆی تێکدانی ژیانی من، لە کۆلێژی پزیشکی وەرگیراوە و عەیب و نەنگییش نییە بۆ کەسمان، بەڵکوو مایەی شانازی و دڵخۆشییە.

نە هیچیم پێکرا، نە هیچم پێوترا

بەڵام.....
برینەکانی دڵم، ڕێک وەک یەکەم ڕۆژی ڕێگریلێکردنم، نوێ بوونەوە و تک تک خوێنیان لێچۆڕایەوە.
چیرۆک

کچە کلێنس فڕۆشەکە


بەشی یەکەم

تازە باوکم مردبو تەواوی مەسولیاتی ژیانی ماڵەوە کەوتبوە ئەستۆی من دایکم نەخۆش بو توشی نەخۆشی درێژ خایەن بوبو پێویستی بەوە بو کە مانگانە عیلاج بخوات و منیش دەبو هیچ نەبێت پارەی عیلاجەکانی دایکم پەیداکەم
هەرچەند من تەلەبەی زانکۆ بوم بەڵام دوای هاتنەوەم لەدەوام دەچوم بۆ کار
ئەگەر چی برام نیە تەنها خوشکێکی لەخۆم بچوک ترم هەیە تەمەنی 8ساڵە لەگەڵ دایکم لەماڵەوەیە ئەویش پێویستی بەمنە تاکە خوشکی<بڕوا بەختیار> ئەوم کە بتوانم هیچ نەبی دڵ خۆشی کەم تەواوی ئەوهەمو مەسولیاتە لەئەستۆی منە کە کچێکم دەبێ هەم بەزانکۆ ڕاگەم وە ژیانی دایکم و خوشکەکەشم خۆش بکەم
بەراستی ژیانێکی ناخۆشو پڕ ئازارم لەپێشە بەیانی هەستام نانو چام دروست کردو نانم بەخوشکەکەم و دایکم یاو خۆم چوم بۆ دەوام ئەوکاتە تازە دەوام دەستی پێ کردبو سەرەتای زاکۆم بو ئەوەندە نەبو دەوام کرابویەوە تەنها دو هاۆڕێی کچم هەبو زۆریش لەگەڵیان تێکەڵ نەبوم چونکە زۆر نەبو دەم ناسین دەوام هەرچەن ڕۆژێک بو دەستی پێ کردبو
سۆنیاو سەیران دو هاوڕێی تازەکەم بون ئەوان زۆر پۆشتەو هەم دڵ خۆش دیاربون هەمیشە خۆش بەختیو ژیان بەڕوخساریانەوە دیار بو منیش وەک نواندێک بۆ ئەوەی نەڵێن چیمەو<بڕوا بەختیار> چۆنم ژیانی منیان نەدەزانی هەموکات دڵ خۆش خۆم پشان ئەیا
تا ئەوەی وا دیاربوم دڵ خۆشترین کچم لەژیان ئەو ڕۆژە تانیوەڕۆ لەگەڵ ئەوان بەڕێ کرد لەولاشەوە بیرم لای خوشکە بچوکەکەمو دایکم بو ئەبێ دایکم باش بێت خوشکە بچوکەکەم ئەبێ چۆن بێت
بەوداڵغانەوە دو هاوڕێکەم جێ هێشت و چومەوە ماڵ خوشکە بچوکەکەم لەبەر دەرگا بو لەدورەوە بینیمی ڕایکرد بۆلام باوەشی پێدا کردم و منیش لەئامێزم گرت و بردمەژورەوە دایکم خەوتبو دیار بو کەماندوەو شەوەکانی لەبەرئازار خەو ناچنە چاوی منیش بەپەلە خۆم گۆڕیو خواردنێکم دروست کردو نانم بەخوشکەکەم داو چوم بۆ کار لەسەر شەقامە ساردو سڕەکان وەک جاران وەستابوم ئەوسەیارانەی بەوێدا دەڕۆشتن هاوارم دەکرد کلێنس یەڵا کلێنس بەدەنێگی<بڕوا بەختیار> لەرزۆکەوە هەندێ جار بیرم دەکردەوە ئەبێ خەڵک چۆن سەیرم کەن تۆ بڵێی دڵیان پێم بسوتێ کاتێ لێم دەکڕن بەدەم ئەو خەیاڵانەوە جار جار دەم فڕۆشت هەندێ جاریش زۆرم دەمایەوە دەبوبۆ ڕۆژانی کە بێمو بیان فڕۆشم ئەمڕۆم باش بو هەندێکی باشم فڕۆشتوە لەسەر ڕێگام بۆ ماڵەوە چوم و بوکێکی جوانم بۆ خوشکەکەم کڕی ئاخر نامەووێ ژیانێ بژی پڕ بێت لەئازار لەئێستاوە هیچ نەبێ بامن کەمێک خۆش بەختی کەم...

چاوەڕێی بەشی دووەم بن
چیرۆک

کچە کلینس فرۆشەکە



بەشی دووەم

کەمێک خۆش بەختی کەم بوکێکم بۆ کڕی چومەوە بۆ ماڵ لەدەرگام دا خوشکەکەم هاتو کردیەوە کە بوکەکەی بینی بەدەستمەوە لەخۆشیان نەی دەزانی چی بکات چاوەکانی دەدرەوشانەوە کاتێ بەو شێوە بینیم من زیاتر دڵ خۆش بوم کەبەو دیاریە بچوکە دڵی هێندە خۆش بوە چاوەکانم پڕ فرمێسک بون بۆ دڵی خوشی خوشکە بچوکەکەم خێرا دەرگام داخستوچومەلای دایکم دایکم هەستابو چومەلای دایکمەوە ماچێکم کرد توند باوەشی پێدا کردم وتی کچم بم بورە کەناتوانم وەک هەردایکێکی تر ژیانێکی خۆشت پێ ببەخشم ئەو قسەی تەواوی جەستەمی تاساند نەم زانی چۆن وەڵامی بەمەوە ئەوە نەبێ توند باوەشی پێدا بکەم
ئاخر دایە گیان تۆ باشبە من باشم هەموکات باش دەبم تۆ زۆر باش بویت هەتا تەندروست بویت ئیتر من دەبێ ئاگام لێت بێت بەم قسانە لەئامێزی دایکم خۆم دەرکردو چوم خۆم بگۆڕم چومە ژورەکەم زۆر گریام بۆ ئەو دایکەی کە تەواوی خۆشیەکانی خۆی بۆ ئێمە هەڵ ڕشتو ئێستاش لەخەمی ئێمەدایە بەڵام من ناتوانم خۆشبەختی کەم بەدەم خەیاڵەوەوە خۆم گۆڕیو چومە لای دایکم چەندم پارە پەیدا کردبو یام بەدایکم دایکم وەکو بەشەرمێکەوە پارەکەی لێ وەرگرتم چونکە دەبو پارەی دەرمانەکانی بۆ پەیدا کەم وتی کچم بانیۆەی بۆخۆت بێت من وتم پێمە دایە گیان لەڕاستیدا یەک هەزارم هەڵگرتبوبۆخۆم چونکە لەخەمی ئەوە بوم تازو پارەی دەرمانەکانی دایکم پەیداکەم شەوهاتو خوشکە بچوکەکەم لەباوەشی خۆم خەواندو شەو ئاگام لەوەبو،دایکم هەرچی دەکات خەوی لێ ناکەویت هێندە ئازاری هەیە من بۆ ئەو ئازارو ناڕەحەتیەی دایکم زۆر خەمم دەخوارد بەدەم فرمێسک ڕشتنەوە خەوم لێ دەکەوت بێ ئاگا دەبوم تاڕۆژدەبویەوە سەعات بو بەحەوت ئیتربەپەلە نانی بەیانیم حازرکرد نانم خواردوخوشکە بچوککەم خەبەرکردەوە نانم بەو داو وتم ئاگات لەدایکم بێت دایکم زۆر نەی دەتوانی هەستی کەمێک هەڵدەستا پێویستی زۆری بەئیسراحەتی بەردەوام بو هەناسەی لێ دەبڕا سیەکانی توشی نەخۆشی بوبو ئەو ڕۆژە چومەوە بۆ زانکۆ دوهاوڕێکەم بینی سڵاوم لێ کردن و ئیتر چوینە محازەرەوە پاش خوێندنی محازەرە دەچوینە کافتریا دو هاوڕێکەم هەمیشە نانیان دەخوارد لەفە منیش هەموکات دەم وت ئەو شتانە ناخۆم لەڕاستیدا حەزم لێ بو زۆر بەڵام هێندە پارەم پێنەبوە تابەخۆشی بڵێم دەخۆم
هەموکات ئەوان پارەیان بۆ یەک دەدامن نەم دەتوانێ ئەوانیش دەعوەت کەم بۆیە ئەو بیانوەم دەهێنایەوە کەگوایە حەزم لێ نیە ئەوان نانێ خۆیان خواردو ئیتر چوینەوە دەوام دوا نیوەڕۆ من وەک هەموجارێ خوا حافیزیم لەهاوڕێکانم کرد ئەم جارە نەچومەوە بۆ ماڵ هەرڕاستەو خۆ جوم بۆ ئیش کردن چومە دوکانێک چەن تۆپێک کلێنسم کڕی چومەوە هەمان شوێن بۆ فڕۆشتنی کلێنس خوایە یارمەتیم بە ئەمڕۆ بیان فڕۆشم بەڵام خودا هەموکات ڕسقی دەدام نازانم حەڵک بەزەی پێمدا دەهاتەوە یاخود هەرپێویستیان پێ بو کەدەیان کڕی......

چاوەڕێی بەشی سێیەم بن
چیرۆک

کچە کلینس فرۆشەکە



بەشی سێیەم

یاخود هەرپێویستیان پێ بو دەیان کڕی
ئەمڕۆش باش بو زۆرم فڕۆشت چومەوە بۆماڵ بەدڵ خۆشی کە توانیم پارەیەک قازانج کەم کە بییەم بەدایکم چومە ماڵەوەو دایکم وتێ بۆ نەهاتیتەوە ئەمڕۆ وتم دایە گیان هەرلەوێوە چومە ئیش و نانم خواردبو وتم هەرئێوارە دەچمەوە دایکم پێی خۆش نەبو ئاوا خۆم ماندو دەکام بەو جۆرە بەڵام من حەزمە کرد شەو ڕۆژ کارکەم تا یارمەتی دایکو خوشکە بچوکەکەم<بڕوا بەختیار> بەم پێویستیان بەگەس نەبێ بەخۆشمەوە هەرچۆن بێت ئاوا ژیانمان دەڕۆشت توانیم بەو جۆرە چەندان ڕۆژ پارەی دەرمانێ دایکم پەیدا بکەم و بۆی بکڕم زۆر دڵخۆش بوم بەوە
بەڵام دایکم هەستم<بڕوا بەختیار> دەکرد زۆر دڵ تەنگدەبو دەیزانی من چەند خۆم ماندو دەکەم تا ژیانیان خۆش کەم من هەربەردەوام بوم لەسەر ئیشی خۆم
هەموکاتیش لەگەڵ هاوڕێکانم زۆر دڵ خۆش خۆم دەرەخست تائەوەی ڕۆژێ بەهۆی هاوڕێکەمەوە کوڕێکم ناسێ هەر لەگروپی خومان بو ئەو کوڕە زۆر حەزی دەکرد بم ناسێ چونکە کچە هاوڕێکەم وای وت پێم منیش وەک هاوڕێ کچەکانم سەیری<بڕوا بەختیار> ئەو کوڕەمدەکرد وەک؟هاوڕێیەک پاش تەعارفو ناسینم لەگەڵی ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر تێکەڵ دەبو لەگەڵم بەڵام من زۆر ئاسای بو لام زۆریش خۆمم لێ نزیک نەدەکردەوە<بڕوا بەختیار> چونکە نەمە ویست توشی هەڵەبم و کەس بەخراپ باسم کات
ڕۆژ هاتو چو ئەو کوڕە زۆر هۆگرم بوبو هەمو ڕۆژێ دەهاتو قسەی لەگەڵ دەکردم بەڵام من نەمەویست وابێت چونکە ئەو کوڕە کەسێکی دەوڵەمەند بو بەڵام بەپێی ئەوەی ئاوا سادە بو بەوە نەدەچو دەوڵەمەند بێت منیش کچێکی فەقیرم نامەوێ تێکەڵ بەژیانم بێت و ژیانم بزانێ کەکچێکی کلێنس فڕۆشم نیوەڕۆ کاتی ئەوە<بڕوا بەختیار> هاتبو بڕۆمەوە ئیترئەو کوڕە کە ناوی کاروان بو وتی پێم خۆشە دەعوەتی من بیت ئەمەوێ قسەت لەگەڵ کەم لەبارەی شتێکی گرنگەوە من هەرگیز ئەوەم نەکردوە کە لەگەڵ کوڕێ بچمە دەر بۆ دەعوەتو قسەکردن وتم ببورە من ناتوانم دەبێ زو بڕۆمەوە بۆماڵ هەرچی وتی هەرکات تۆ حەزت کرد لەهەرکوێ بێت من ئامادەم<بڕوا بەختیار> زۆر گرنگیم پێ نەدا هەرلەوێوە چومەوە بۆ سەرکارەکەی خۆم و بیرم لای ئەو کوڕەش بو ئەبی چی کارێکی بەمن بێت تۆ بڵێی چی بویت من لەئیشی خۆم بەردەوام بوم وەک هەمو جارێک تائێۆارە لەئیش بوم و ڕۆشتمەوە بۆ ماڵ شەوهەر لەداڵغەی قسەی ئەو کوڕە بوم کە بوە<بڕوا بەختیار> بەهاوڕێم ماوەیەکی کەمە ناسیومە بەڵام زۆر گرنگیم پێ دەدات
بەدەم ئەم خەیاڵانەوە هەردەهاتمو دەچوم ئیتر کاتی خەو هاتو خەوتم لەگەڵ دایکو خوشکەکەم......

چاوەرێی بەشی کۆتایی بن
چیرۆکی

کچە کلینس فرۆشەکە


بەشی کۆتایی

لەگەڵ دایکوو خوشکەکەم خەوتین بۆ بەیانێ چومەوە دەوام دوای وانە خوێندن دیسان کاروان هاتەوە پێی وتم تکایە با قسە بکەین منیش قبوڵمم کرد چوینە چێشتخانەیەک نزیک شوێنێکی قەرەباڵخ بو شوێنێک کە هەرگیز من بەحەیاڵیش نانم لەشوێنی<بڕوا بەختیار> وانەخواردوە
وتی چیەخۆی داواکە من زۆر شەرمم دەکرد وتم هیچ ناخۆم تەنها شتێ سادەو قسە کانت بکە ئەوکات دەڕۆم
دەستی بەقسە کانی باسێ خۆی کرد کە چۆنەو ژیانی چۆنە ئەویش لەگەڵ دایکی دەژی باوکی نەماوە تاقانەی ماڵە و وەباسی ئەوەی نەکرد کە کەسێکی دەوڵەمەندە بەڵام من ئەوەم لەهاوڕێکانم بیستبو کە دەیان وت دەوڵەمەندە چونکە بەوە نەدەچو بەو هەڵسوکەوتو کردارانەی کەسێکی ئاسای دیار بو هەموکات
ئیتر زۆر قسەمان کرد وتی ئەمەوێ تۆ هەڵبژێرم بۆ هاوسەری ژیانم ئەو قسەی زۆر شۆکی کردم ئەو نازانێ من چۆنم و کێم وتم ناتوانم من خاوەنی دایکێ نەخۆشم خوشکێ بچوکم هەیه دەبێ ئاگام لییان بێت کاروان پرسی ئیشی چی دەکەیت بەڕاستی نەم زانی چی پێ بڵێم چۆن وەڵامی دەمەوە وتم دەڕۆم<بڕوا بەختیار> ئیتر زۆر قسەمان کرد هەرچی وتی مەڕۆخۆم دەتگەیەنمەوە ماڵ ڕێگەم نەدا هەستامو ئەوێم جێ هیشت بەپەلە زۆر خەممم خوارد نەم توانی وەڵامی ئەو پرسیارەی بدەمەوە ئاخر من کچێکم لەزانکۆم نامەوی کەس ئیشەکەم بزانێ ڕەنگە بەخراپ سەیرم کەن کاروانم جێ هێشت و چومەوە ماڵ ئەوڕۆژە نەچومە ئیش هەرخەیاڵم لای قسەکانی کاروان بو شەو هەربەدەم حەیاڵی قسەکانی ئەوەوە خەو بردمیەوە بەیانی کەچومەوە زانکۆ کارۆانم بینی بەڵام هیچ خۆم لێ نزیک نەکردەوە ئەو هەوڵی دەدا قسەم لەگەڵ کات من هەرجوابم نەدەدایەوە تائیتر وتی تانەڵێی پێم لێرە لێت دۆر ناکەومەوە منیش ئیتر بێزار بوم لەوەێ کە بیشارمەوە بەدەنگیکی<بڕوا بەختیار> نزمو لەرزۆکەوە بەشەرمەوە وتم کلێنس دەفڕۆشم لەپێناو دایکو خوشکم ژیانمان ئاوا دەڕوات من کاری خۆم پێ خۆشە کاروان ئەوەی بیست منی جێ هێشت بەزوی ئیتر لەدڵی خۆما وتم تەواو کە زانی کچێکی کلێنس فڕۆشم بێ خوا حافیزیش جێی هێشتم زۆر دڵ تەنگ بوم لەدڵێ خۆما وتم هێندە کەسێکی خراپم ئەو کارە وام لێ کات کەسێک کە خۆشی دەویستم بەدڵ بێ خوا حافیزی ڕۆشت ئیتر بەدڵی پڕ خەمەوە دوای تەواو بونی دەوامم وەک پیشەی هەموکاتم بەڕێ کەوتم بۆ ئیشەکەی خۆم کچێکی بێ هیوا کچێک کە تەواوی ژیانی بەناخۆشی هێناوە چومو وەک هەموکات هاوارم دەکرد یەڵا کلێنس جەوێکی سارد کە دەستەکانم زۆریان سەرما بو بەدەنگێکی کزو پڕ لەشەرمەوە هاوارم دەکرد
ئەونەی نەبرد یەکێک بەهەوارو دەنگی بەرز هاواری دەکرد یەڵا کلێنس ئاوڕم<بڕوا بەختیار> دایەوە دەبینم کاروانە ئەو کوڕەی کە وام زانی لەبەر ئەو ئیشەم پێی عەیبە قسەشم لەگەڵ کات کەبینیم چاوەکانم پڕ بو لەفرمێسک نەمە زانی لەخۆشیا چی بکەم ئەوەی بینیم بەخەیاڵم نەدەهات کوڕێک بەو دەوڵەمەندیە لەبەر دڵی من ئەوکارە بکات چومە پێشەوەو حەزم دەکرد توند باوەشی پێدا بکەم بۆ ئەوەی کە لەپێناو من ئەوە دەکات بەهەرحاڵ دڵ خۆشی کردم تا ئێوارە پێکەوە ئەوکارەمان کرد ئێۆارەش ئیتر کاتی ئەوە هات بڕۆمەوە وتی دەتبەمەوە بەڵام قبوڵم نەکرد ئەویش وتی باشە هەرچۆن بێت تانزیکی ماڵ لگەڵت دەبم ئەوڕۆژە هەم خۆشترین ڕۆژم بو هەم هەستم بەژیان کرد کە هیچ کات کارێک ڕێگر نابی لەبەردەستت کە کەسێک تۆی بوێت
ئەو شەوەم بەخۆشترین شەو لێ ڕۆشت بۆ بەیانی چومەوە دەوام کاروان لە کاتێ پشو دا هات وتێ قسە دەکەین ئیشێ گرنگم پیتە چوینە<بڕوا بەختیار> کافتریا بەڵێنی پێدام هەرشەو بێتە داوام بەڵام من ونم ناتوانم چونکە دایکو خوشکم بەتەنها دەبن بەڵام ئەو چونکە دەوڵەمەند بو دایکی ئەویش تەنها بو وتی پێکەوە هەمومان دەژین ژیانێ خۆش کە هەم دایکی منو تۆو هەم خۆمان پێکەوە دەبین بەڕاستی نەمە زانی چی بڵێم لەلایەکەوە زۆر دڵ خۆش بوم لەلایەکەوە خەمم بو دایکم ڕازی نەبێت چونکە ئەوە باشترینە هەم بۆدایکمو خوشکیشم ئیترزیاتر ئاگام لێیان دەبێتو ژیانمان دەگۆڕێت کاروان وتی بەدایکت بڵێو؟بۆ سبەی جوابم لێ بگێڕەوە منیش کەچومەوە ماڵ نەمە زانێ چۆن بەدایکم بڵێم شەرمم دەکرد هەرچۆن بێت پێم وت دایکم لەخۆشیا دەستی بەگریان کرد باوەشی پێدا کردم زۆر گریا زۆر دڵخۆش بو بەو؟هەواڵە کە وتم هەرلەگەڵ خۆشم دەبن ئاگام لێتان دەبێت ئیتر زۆرتری کات لاتان دەبم
دایکم بەوە ڕازی<بڕوا بەختیار> بو بۆ بەیانی بەکاروانم وت کەی ویستان ۆەرن کارۆان زۆر پێی خۆش بو هەستم پێ دەکرد چەندە گرنگیم پێ دەدات وتی هەرئەمشەو دێنو هەمو شت دەبڕینەوە منیش وتم وەرن مالی خۆتانە ئیتر کاروانو دایکی هاتن هەموشت بەخۆشی ڕۆشت ئەوەی من بەخەیاڵم نەدەهات بۆ ژیان بۆ دایکمو خوشکم خودا پێی بەخشین هەمو شت بەدڵی خۆمان بو خودا ژیانێکی پڕخۆشی پێ بەخشین قەرەبوی ئەوهەمو ناخۆشیەی بۆ کردمەوە کە لەژیانم بینیم

کۆتایی

هاوریان ئەوەیی دەیەویت ژیانی خۆی بکات بەچیرۆك مەسج بکات بۆم
چیرۆک

(ئارش و شەنگە)

بةشي يةكةم

چیرۆکێکی ڕاستی شەنگەو ئارش
من ناوم (ئارش)ە تەمەنم ۳۲ ساڵە لە یەکێک لە پەیجەگەورەکانی تۆڕی کۆمەڵاتی فەیسوک بوک ئەدمینم ، وەک هەمیشە پەیجەکان شتەکان لەیەکتر وەردەگرن بۆ بڵاوکردنەوە وەک وێنە و ڤیدیۆ ...هتد منیش گەشتێکم کرد بۆ ناو پەیجەکانی تری فەیسبوک بۆ سروشت و وێنەی جوانی کوردەواری بۆ ئەوەی لە پەیجی خۆم پۆستی بکەم لەو کاتەدا وێنەی کچە نەشمیلانەیەکی جوانم کەوتە بەر چاوان لەیەکێک <بڕوا بەختیار>لەپەیجەکانی تر کە خەریکی هەڵکردنی ئاگر بوو مەنجەڵێکی قور لێدراویشی خستبۆ سەر ئاگرەکە وا دیار بوو سرکەی هەناری تێدا بوو وە دوو کتری ڕەشی لەبەردەم بوون بەدەستە ناسکەکانی دارەکانی دەخستە سەر ئاگرەکە لەو کاتە فۆتۆگرافەرەکە وێنەی چرکاندبوو ، وێنەکە زۆر سەرنجی ڕاکێشام و خۆشەویستی خستە دڵمەوە منیش لە بەرواری ٦/٥/۲۰۱۷ وێنەکەمم وەک دەست پێکی ڕۆژێکی نوێ لە پەیجەکەم بڵاو کردەوە ، نوسینەکە وەک خۆی ..
لەسەر وێنەکەم نوسی

سلام علیکم چۆن باشن دانیشن تخوا هەڵمەستن .
هەر گوتم بەیانیە با سەلامەکیان لێ بکەم بزانم کەسی لێیە ؟

ئەم وێنە هەرای نایەوە 😆😆
لە بەرواری ۱٤/٥/۲۰۱۷ پەیامێک بۆ پەیج هات ڕێک ئەو کچە شۆخەی بەدیار ئاگرەکە دانیشتبو خۆی بوو منیش پەیامەکەم کردەوە نوسرابو

سڵاو
بەڕێزم ئەو وێنەیە هی منە ئەزیەت نەبێ بیسریتەوە چونکە ئاگادار نیم کە پۆست کراوە حەز ناکەم وێنەم پۆست بکرێ سوپاستەکەم

منیش وەڵامم دایەوە
سڵاو لەتۆش خانم بەڕێزی
بەڵام ئەم وێنە دەمێکە لەناو گشت تۆڕەکان بڵاوە چی تیایە شەڕەفێکی گەورەیە ئافرەتێکی جوان خەریکی فۆلکلۆریەت بێ ، من لە انستا گرامیش دویومە لەگەڵ پەیجەکانی تری کوردی

ئەویش وەڵامی دایەوە گوتی
من بەس لە پەیجەکەی ئیوە بینیومە من هەر حەز ناکەم ، لەهەر پەیجێکی تر بیبینم هەمان شتیان پێ ئەڵێم تۆش ئەتوانی پێم بڵێی لە چ پەیجێکی تر پۆست کراوە ئەزیەت نەبێ .

پەیامێکی ترم بۆی ناردەوە
والله خانم گیان من لەپەیجی تر بینیم هەر لەوێشمان هێنا بڵاومان کردەوە <بڕوا بەختیار>، ببورە نەشمان زانی کە هی کچە جوانێکی وەک ئێوەیە ،ئاساییە ڕەشی دەکەینەوە ، بەڵام چۆن وینەی وا بەبێ ڕەزامەندی بڵاو دەبێتەوە خانم ؟

ئەویش ووتی
لەکاتی کار کردنا ئەو وینەیە گیراو من بینیم کە وێنەی عامی ئەگیری بەس نەمزانی کە بڵاو دەکرێتەوە سوپاس بۆ ئەوەی کە ئەیسڕنەوە .

وەڵامم دایەوە گوتم .
نا ئێمە نامانەوێ هیچ فانێک دڵی لە ئێمە بێشیت ئێمە بۆ خزمەت کردنی ئێوە کار دەکەین نەک دڵ شکاندن لەخزمەتین .

ئەویش نوسیەوە
زۆر سوپاس بۆ ئێوەی بەڕێز

منیش 👍بۆی کرد .

ئینجا منیش چومە پەیامی تایبەت و داوای لێبوردنم لێ کرد و تۆزێ قسەمان کرد بەڵام دیار بوو زۆر توڕە بوو وە زۆر قسەی پێ گوتبوم 😆 کە وێنەکەم پۆست کردبوو تاوانی منیشی تیا نەبوو😟<بڕوا بەختیار> چونکە پەیجی تر پۆستی کردبوو منیش وەرم گرتبو وەک هەر وێنەیەکی تر و پۆستم کرد لە پەیجی خۆمان چونکە وێنەکە پڕ بوو لە جوانی . دوای ئەوە
ماوە ماوە قسەمان دەکرد زۆر بە کەمی بەس هەستم دەکرد کەسێکی زۆر بەڕێزە و زۆر خۆشەویستە لام ، ئەو هەمیشە بەتوڕەیی و توندی قسەی دەکرد ئەو کاتانەی قسەمان دەکرد بەڵام من زیاتر نەرمترم دەکردەوە ، توڕە بونی ئەویش داخی ئەو وێنە بوو بەرامبەر من 😆 کە پۆستم کردبوو بەس من هەر دەمگوت ببورە خەتای فۆتۆ گرافەرەکەبوو نەدەبوو پۆستی بکات ئەویش دەیگوت نەدەبوو تۆ پۆستت کردبا 😆😆 دەمگوت خەتایی من چیە یەکەمجار ئەو پۆستی کردوە ئەو پۆستی، نەکردبا من لەکوێم بوو ؟
بەڵام ئەو سور بوو لەسەرئەوەی من خەتا باری سەرەکی بم پاشان بۆ ماوەیەکی<بڕوا بەختیار> زۆر قسەکردنمان نەما بەیەکەوە نزیکەی ساڵێک دەبوو ، ڕۆژێ بینیم لەخەت بوو منیش invite ێکم کرد نامەیەکی نارد گوتی تۆ هەر ماوی نەمردووی !!! 😂
منیش ڕووداوی وێنەکەم هەر بیر نەما بوو ووتم بۆ بمرم ووتی ئەوەنەی وێنەی خەڵک پۆست بکەی 😆😆
ئینجا بیرم کەوتەوە ئەوە کام جوانکیلەیە ، کەوتینەوە قسە کردن ماوە ماوە ، قسەمان دەکرد هەستم دەکرد ئەو کەسەی من بەدوای دەگەڕێم ئەو شۆخە خۆیەتی کە خۆشەویستی لەدڵم بڕوێنی ، هەر جار قسەمان دەکرد ئەو هەر توڕە بو لەداخی وێنە پوستکراوەکە بەهەر جۆرێ بوایە حەزم نەدەکرد بیری بکەوێتەوە چونکە بەزمەکە نوێ دەبویەوە 😂😅
بەڵام ئەو هەر چەندی توڕە دەبوو من زیاتر دڵم بۆی دەچوو زیاتر بە دڵمدا ڕوو<بڕوا بەختیار> دەچوو خۆشەویستی تێدا دەڕواند .
دوای ئەوە گوتم دەمەوێ بو بینم وێنەیەکم بۆ بنێرە ڕازی نەبوو چەند جارێ داوام لێ کرد ئەو هەر سور بو لەسەر ئەوەی خۆی نیشانی من نەدا هێندە داخ لەدڵ بو و ڕقی لێم هەڵگرتبو لەبەر وێنە پۆستکراوەکە ههههه . وێنەی پۆستیشم کردبوو بۆی نەدەناردمەوە ، ووتم ئەو ئاسانە زۆر پەیدای دەکەمەوە لەناو پەیج دەگەڕێم ووتی من بۆت نانێرم تۆش کەیفی خۆتە ئینجا وێنەکەو....

چاوەڕێی بەشی دووەم بن
چیرۆکی

(ئارش و شەنگە)

بةشي دووةم

(شەنگە) زۆر باسی چەند هاوڕێیەکی دەکرد یەکێک لەو هاوڕێیانەی ناوی (ئێوارە) بوو . ئەو گفتوگۆی ئێمەی بینی بوو ئەو ماوەی لەگەڵ یەکتر قسەمان کردبوو ،ئەویش لای ئەو باسی منی کردبوو <بڕوا بەختیار>گوتبوی پێ ناچێ کوڕێکی خراپ بێ بەگوێرەی قسەکردنی بێ ، شەوێک خۆم و تەنیایەکەم بوین بیرم کردەوە پەیامێک بۆ یەکێک لەهاوڕێکانی (شەنگە)بنێرم ئەوەبوو نامەم بۆ خاتوو (ئێوارە)نارد .
(سڵاو خوشکەکەم چۆنی من هاوڕێی شەنگەم تۆش هاوڕێی ئەی وابزانم )؟...
جوابی دامەوە (سڵاو براکەم منیش هاوڕێی ئەوم شەنگە باسی تۆی بۆ کردووم و<بڕوا بەختیار> نامەکانی ئێوەشم هەموو بینیون )
ئەو شۆخەی وێنەکەییم پۆست کردبوو زۆر باسی چەند هاوڕێیەکانی دەکرد یەکێک لەو هاوڕێیانە بوو نامەم بۆی نارد زۆر قسەمان کرد بەدزی شەنگە ..
منیش داوام لە ( شەنگە ) کرد بەهاوڕێیەکانی خۆییم بناسینی بەڵام ئەو ڕێگەی نەدەدا من هاوڕێکانی بناسم ، دوای ماوەیەک لەگەڵ ( ئێوارە ) ڕێک کەوتین بەهەردووکمان دوای لێ بکەین بەیەکمان بناسینی ئەو داوای لێ کردبوو حەزەکەم ئەو کوڕە بەمن بناسێنی کەسێکی زۆر باش و بەڕێز دیارە ئەمجۆرە قسانەی لەگەڵ کردبوون ، منیش داوام لێ کرد هاوڕێیەکی خۆتم پێ بناسینە ئەویش دەیگوت هاوڕێی منت بۆ چین گوتم بەڵکو ماوەیەک تۆ لەخەت نەبی لەو هەواڵت دەپرسم ئەویش <بڕوا بەختیار>دەیگوت پێویست نیە بەڵام بۆمن زۆر پێویست بوو چونکەئەو دڵی منی بردبوو ، ئیتر هەر چۆنێ بێ هاتە ئەو بڕوایە ئێمە بەیەکتر بناسێنی نەیدەزانی ئێمە پێشتر یەکمان ناسیوە .
ئیتر گروپ چاتێکمان دروست کرد ئێمە هەرسێ کەس قسەمان کرد و بەیەکتری ناساندین ئەو هاوڕێیەی زۆر کەسێکی تێگەیشتو و بەڕێز بوو ئەو شووی کردبوو .
پاش یەکتر ناسینەکەمان خاتو ( ئێوارە) کە منی ئاوا بینی و قسەمان بەیەکەوە کرد خوێندنەوەی بۆ کەسایەتی من کرد زۆر هەوڵی دا ئێمە لەیەکتر نزیک بکاتەوە ، دەیگوت (شەنگە)کچێکە وێنەی کەمە تۆش کەسێکی هەستەکەم زۆر گونجاو دەبن بەیەکەوە <بڕوا بەختیار>بەدڵنیاییش هەمان ئەو کچە بوو کە باسی دەکرد بەڵکو زیاتریش بوو لەو مەدح و ستایشەی ئەو هاوڕێیەی باسی دەکرد ، تا دەهات زیاتر ئێمەی شیرینتر دەکرد لە لای یەکتر ، منیش داوام لەو کچە شۆخە کردەوە وێنەیەکم بۆ بنێرە با بوبینم گوتی نەخێر گوتم ئەی تۆم هەر دیوە خۆ لەوێنە پۆستکراوەکە گوتی والله ۱۸۰ پلە گۆڕاوم ئیستا ، بیرم کردەوە لەکاتی کارکردن هێندە شۆخ و شەنگ بێ ئەبێ ۱۸۰ پلە گۆڕابێ چۆن بێ زیاتر ئارەبووی بینینی بووم ، ئیتر وێنەکەی نەنارد بەڵام گوتم پەیدای دەکەم بەڵێن بێ مادام ئاوات کرد <بڕوا بەختیار>، ئەویش منی ئازاد کرد لەوەی وێنەی ئەو پەیدا بکەم بەهەر جۆرێ بێ تەنیا لای هاوڕێکەی نەبێ ووتم باشە ، منیش چوم بە هەمان ناو بۆ انستا گرام ناوەکەییم لێ دێ چیم بینی ؟!!
کچێکی زۆر ناسک و جوان ڕەفتەیەکی خستۆتە سەر سەری و تاڵی پەرچەمە ڕەشەکانی بەسەر شان بڵاو بونەتەوە دەتگوت مانگی چواردەیە خۆی دەنوێنێ .
منیش وێنەکەم لە انستا دەرهێنا پێم گوت وێنەکەتم پەیدا کرد باوەڕی نەدەکرد بەڵام بۆم نارد زۆر لای سەیر بوو گوتی چۆن و لەکوێت هێنا .؟ ووتم لە انستا وایزانی گاڵتەی لەگەڵ دەکەم ووتی چۆن وێنەی<بڕوا بەختیار> انستا گەورە دەکرێ منیش بەرنامەیەکم پێ بوو insta3 دەستت لەسەر وێنەکە دانابا وێنەکە بەخۆی گەورە دەبوو ووتی شتی وام نەزانیوە دەبێ وێنەی سەر هەموو پڕۆفایلەکان لا بدەم انستا و ڤایبەرو هەموو شتەکان ، گوتم تازە کەیفی خۆتە گرنگ من وێنەی ۱۸۰ پلە گۆڕاوەکەشم بینی داوای کرد گوتی دەبێ وێنەکە بسڕیتەوە منیش سڕیمەوە .
بەڵام تا دەهات قسەمان زیاتر دەرکردن متمانەو خۆشەویستیشمان زیاتر لەنێوان دروست دەبوو
ئینجا ژمارەکانمان گۆڕینەوە بەس نامەوێ زیاتر درێژی بکەم بەگۆڕێنەوەی ژمارەکان ، چونکە ئەویش تۆزێکی ویست تاکو وەرم گرت .
پاشان بەردەوام بوین<بڕوا بەختیار> لەقسە کردن شەو و ڕۆژێک محاڵ بو بتوانم قسەی لەگەڵ نەکەم زۆر خۆشم دەویست ، بەڵام داوای هیچ شتێکم لێ نەکرد حەزم دەکرد زیاتر قسە بکەین و شارەزایی یەکتر بین لە هەموو شت خواست و حەزەکانی یەکتر بزانین چین .
شوکر لە زۆربەی بیرو ڕاکانمان ئەتوانم بڵێم خواستەکانمان یەکیان دەگرتەوە ، بەس شتێک نەبێ ئەو دایم توڕەیە منیش قەت توڕە نەبووم 😅

جاوةرواني بةشي كؤتايي بن
((چیرۆکی))

(ئارش و شەنگە)


بةشي كؤتايي

پاش ئەو قسە کردن و شارەزا بون و متمانە بەیەکتر کردنمان
ئەوە بوو من داوەی خۆشەویستیم لێ کرد ووتم ئەو کەسەی من بەدوای دەگەڕێم تۆیت بۆیە بیرکردنەوەیەکی ژیرانە بیر بکەوە و بڕیار بدە ماوەم بۆی دانا کە بەجوانی بیر بکاتەوە و وەڵامێکی دڵخۆشکەرانەی من بداتەوە ، بەڵام پێش وەڵامی وەرگرم بڕیارمان دا یەکتر ببینین لە یەکێک لە شارەکانی کوردستان و ناوچەیەکی دێرینی ئەو شارە ، ئەوە بوو لە بەرواری (۱۰-۲-۲۰۱۸) لەو شوینەی دیاریمان کردبوو یەکترمان بینی من بەتەنیا چوم بۆ <بڕوا بەختیار>بینینی و ئەویش یەکێک لە هاوڕێکانی خۆی لەگەڵ بوو کە لە پەیمانگا بەیەکەوە بون دەیان خوێند ، هاوڕێکەی بەناوی ( سارا ) بوو ئیتر من پێش ئەوان گەیشتمە شوێنەکە ، چەند وەختێک چاوەڕێم کرد نامەم بۆی نارد گوتم من لەوێم ، زۆری پێ نەچوو تەکسیەک بەڕەو ناوچە دێرینەکەی ئەو شارە هات ئەوەی من چاوەڕێی بووم گەیشت زۆر دڵخۆش بووم ، ئەوان لەبەر دەرگا وەستان تاکو من سەیارەکەم پارک کرد ، من باڵا و کێشێکی مام ناوەندم هەیە چاوم زەردە و تەنکە ڕیشێکی ڕەنگ زەردباو و قژێکی ڕەشی پڕم هەبوو بە حەلاگەیەکی شیرینی بەرەو ڕوویان<بڕوا بەختیار> چوم ، ئەوکەسەی بۆ دیداری چو بووم کچێکی جوانی باڵا بەرزی داپۆشراو بوو ، دەم و لێوێکی تۆزی تەنکی هەبوو چاویکی قاوەی و پیستیکی ڕەنگ گەنمی سپی بوو .
سەلامم کرد شەرم و ترسێک دایگرت نەیتوانی وەڵامی سەلامی من بداتەوە هاوڕێکەی سەلامی وەرگرتەوە و چوینە ژوورەوە بۆ ناو ئەو بینا دێرینەی شار دانیشتین و دەستمان کرد بە قسەو گفتو گۆ خاتوو (سارا) ووتی ئێوە درێژە بە قسەکانتان بدەن من تۆزێ پیاسە دەکەم نەشمیلانەکەم شەرمی دەکرد بەڵام من بە تامەزرۆوە دوو سعات ڕێگام بڕی بوو بو دیداری ئەو کەسەی<بڕوا بەختیار> دێتە ناو ژیانم و خۆش بەختم دەکات و خۆش بەختی دەکەم ، ئیتر تۆزێ قسەمان کردوو ئینجا پیاسەیەکمان کرد بەیەکەوە چوار پێنج وێنەی سێڵفیمان گرت وەک یادگاریەکی یەکەم بینین ، بەداخەوە دەمەو عەصران باڵی دەکێشا بەسەر شاردا دیداری ئێمەی لێک دوور دەکردەوە ، بڕیارمان دا بگەڕێینەوە ئەوان بەرەو داخیلی شارەکەو منیش بەرەو ناوچەکەی خۆم ئیتر لەگەڵ من سەرکەوتن تاکو نزیک داخیلی و ماڵئاواییمان لەیەکتر کرد ئەو ڕۆژە .
دوای هەشت ڕۆژ لەدیداری<بڕوا بەختیار> یەکتر بینین شەوی (۱۸-۲-۲۰۱۸) کاتژمێر (۱:۱۰ص) وەڵامی کۆتاییم وەرگرت کە ئێمە خۆشەویستیەکی پاک بنیات بنێین لەسەر بنەمای ڕاست گۆیی و متمانە بەیەک کردن و گرنگی دان بەیەکتری . ئەو کە ئەو وەڵامەی دامەوە ووتی دڵی من پڕنیە لەخۆشەویستی بەرامبەر بەتۆ خۆشم دەویێی بەس زۆری ماوە منیش بەڵێنم پێدا وای لێ بکەم دڵی پڕ بێ لەخۆشەویستی بەرامبەرم ووتم دەرفەتێکم پێ بدە ئەویش دەرفەتێکی پێ دام وام کرد زووتر لەو دەرفەتەی پێی دابووم وای لێ بکەم دڵی پڕ بێ لەخۆشەویستی بەرامبەر من ..
ئێستا ئەو کچە شۆخە <بڕوا بەختیار>خۆشەویستی منە تەمەنی (۲۳)ساڵه وەک ئاماژەم پێدا منیش (۳۲) ساڵم نزیکەی دە ساڵ لەتەمەن جیاوازیمان هەیە ئەگەر نا لەهەموو شتەکانی تر هاوڕاو هاوگونجاوین پێکەوە ئەو ئیستا هەموو ژیانی منە زۆر زۆرم خۆش دەوێ بەهیچ پێوەرێ خۆشەویستی من بۆ ئەو پێوەر ناکرێ .
لەو کاتەوە چەند دیدارێکی تریشمان کردووە یەکێک لە خۆشترین ئەو دیدارانە یادی لەدایک بونی بوو منیش ئەو یادەم بەرز و پیرۆز ڕاگرت بۆم کردە سوپرایزێکی جوان لەیەکیک لە پارکەکانی ئەو شارەی ئەو زانست و زانیاری تێدا دەخوێنی لەگەڵ (سارا)ی هاوڕێی کە بەیەکەوە لە پەیمانگا دەخوێنن ڕێک کەوتین ڕۆژی له دایک بونی ئەو بەهەر جۆرێ بێ بیهێنێ بۆ ئەو پارکەی شارە کە من یادی پیرۆزی هاتنە دونیای ئەوم بۆ ڕێکخست <بڕوا بەختیار>بوو ، من و خوشکێکم بوین ئامادەکاریمان بۆی کرد لەپڕ زەنگی تەلەفۆنی (سارا)لێیدا گوتی تۆ لەکوێی منیش ناو نیشانم پێیدا ئەوان نزیکی ئێمە ببون لەو کاتە من بەرەو پێشوازیان چوم (شەنگە) منی بینی زۆر لای سەیر بوو گوتی تۆ چی دەکەی لێرە ووتم هاتوم ڕۆژی هاتنە دونیای تۆ بەرز و پیرۆز ڕادەگرمم ، کاتێکی خۆشمان بەسەر برد ئەوڕۆژەش .
دوای ئەوە ئیمە زیاتر یەکتریمان بینی وەمنیش شەنگەم بەماڵی خۆمان ناساند خوشکم و براژنم و براکانم و هەنێ لەهاورێکانم گفتو گۆیان کرد بەیەکەوە ماڵی ئیمە بگرە خێزانەکەمان هەموی دەزانن کە شەنگە لەژیانی منا هەیە وە هاورێکانی شەنگە و کچی <بڕوا بەختیار>خاڵێکی و خوشکێکی دەزانن
بەمنی ناساندن ئیتر لەوکاتەوە تا کوئیستاشی لەگەڵ بێت شەنگەکەم هەموو بوون و ژیانی منە رۆژانە سپاسی خودا دەکەم کەبەمنی داوە .
منیش بەهەمان شیوە ژیانی شەنگەکەمم ان شاءللە ماوەیەکی زوور کەمیشی ماوە دەبین بەدەزگیرانی یەکتر ئیتر بۆ تاهەتایە بەیەکەوە لەژێر یەک ئاسمانی پڕ میهرەبانی و ئارامی دەژین
لیرەوە پەیامێکم بۆ ئەوانەی کەبەراستی شتێک یان کەسێکتان بوێ کاری بۆ بکەن قووربانی بۆبدەن هەر بەدەستی دەهێنن هیچ شتێک لەم جیهانە محاڵ نیە ئەکەر مرۆڤ خواستی بۆی هەبێ<بڕوا بەختیار> ، خۆشەویستی ئێمەش لە ڕقەوە سەری هەڵدا ئیستاش لەو پەڕی خۆشەویستی بەختەوەرین دەژین ، ان شاءالله هەرچی پاکە خوا کاری بۆ ئاسان بکات و بەیەکیان بگەیێنێ ..
خۆشەویستی گەوهەری ژیانه‌
وەک چـۆن هـیچ گیانێک بەبـێ ئاو ناژیـت مـرۆڤێکـیش خاڵـی بێت لە خۆشەویسـتی وەک مـردوو وایـه‌...
لە ڕێگەی خۆشـەویستیەوە ئەتوانی پەی به‌هەموو شتـێک بەریـت
لـه‌هەر بارو دۆخ و کەوتنێکدا ئەتوانی بگەی به قەراغی ئارامی.

کۆتایی


https://www.tg-me.com/barannm
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
❤️‍🩹💔
چیڕۆکی

شنیار


بەشی یەکەم

من کچێکم ناوم شنیارە تەمەنم ۱۷ ساڵە لە پێنجی ئامادەیی بووم لە شاری سلێمانی دەژین لە خێزانێکی باش پەروەردە نەبووم خاوەنی خوشکێکی لە خۆم گەورەتر بووم لە مەرحەلە دووی زانکۆ بوو برایەکیشم ساڵێک لە خۆم گەورەتر بوو خوێندکاریش بوو ئیشیشی دەکرد دایک و باوکم زۆر باش نەبوون لەگەڵ یەکتر شەڕیان زۆر دەکرد چەندەھا جار باسی تەڵاق کراوەو خزم و کەسوکار پەشیمانیان ئەکردنەوە ئاستی مادیش باش بووین ئیتر نە ژووری خۆمم ھەبوو نە نازیان ھەڵدەگرتم باوکم و براکەم نێوانیان باش نەبوو منیش یارمەتی دایکمم دەدا لە ئیشداو لەگەڵ باوکیشم زۆر نزیک نەبووین وەک ھەموو باوک و کچێک ڕێز لە نێوانمان بوو گوێڕایەڵ بووم ژیانم ئاسایی بوو بەڵام ناخۆشی زۆری تیابوو بە تایبەت کێشەی خێزانی,,,من کچێکی سادە بووم باڵام ناوەند بوو ئەسمەر و چاو سەوز بووم قژم درێژ نەبوو لولیش بوو ڕەنگیشی خورمایی بوو,,,نزیکترین ھاوڕێم ناوی نیگا بوو زۆرم خۆشدەویست بە وەفاو ڕاستگۆبوو چەندین جار لە باوەشی گریاوم کچێکی باشبوو لە مەکتەبیش زۆر زیرەک نەبووم ئاستم ناوەند بوو زۆربەی ھاوڕێکانم خۆشەویستیان ھەبوو گرنگیان بە خوێندن نەدەدا ئیتر ڕۆژانە ڕێی دوورم مەکتەبوو بازاڕ بوو وەک ھەموو ڕۆژێک ئەڕۆشتین بۆ مەکتەب لە ڕێگادا نیگا وتی شنە گیان من ئیشێکم ھەیە ھەتا ئەو کۆڵانە ئەڕۆم چاوەڕێم بکە منیش سەرم سوڕما وتم باشە بەس خێراکە وتی باش و ڕۆشت لە دوورەوە تەماشام کرد بینیم دوو کوڕ کەوتنە دوای منیش ترسام شتێک ڕووبدات ڕۆشتم بە دوایاندا ھەر ڕۆشتن و لە کۆڵانێکی چۆڵدا وەستان و قسەیان ئەکرد منیش ھیچم نەکرد و گەڕامەوە دواتر گەڕایەوەو وتی سوپاس چاوەڕێت کردم وتم نایەوێ ئێ باسیکە چی بوو وتی کە ھاتینەوە بۆت باس ئەکەم ئێستا درەنگە با بڕۆین وتم باشە,,, ئەو ڕۆژە لەمەکتەب وانەی ناخۆشمان ھەبوو ھەموو بێزاربووین کە ھاتینەوە لە ڕێگادا بۆی باس کردم وتی شنە من کەسێکم خۆش دەوێت ئیترباسی کرد کە کوڕەکە خزمێتی و چەند مانگێکە پەیوەندیان ھەیە لە FB قسە ئەکەن بە یەکەوە وتم بە خۆشی بێت خوا یارمەتیتان بدات بە یەکتان بگەیەنێت ئیتر منیش بۆم باس کرد کە دوای کەوتم ترسام شتێکی خراپ ڕووبدات وتی کێشە نیە تۆ لەخەمی مندا بوویت ئیتر ڕۆشتینەوە,,کە گەڕامەوە ماڵەوە دیسان ماڵ بێدەنگ بەس دایکم لە ماڵ بوو نانی دەخوارد وتی باوکت و براکەت لە ئیشن ھێشتا نەگەڕانەتەوە منیش خۆم گۆڕی و دەستم بە نان خواردن کرد دواتر بیرم لە نیگا ئەکردەوە کە چەند دڵخۆشبوو دواتر ئیشەکانم کرد و ئێوارە ھات لە دوای نان خواردن دانیشتبووین باوکم تەماشای TV ئەکرد و براکەم خەریکی موبایل بوو من و براکەم باسی ژیانمان لای یەکتر ئەکرد ئەو خۆشەویستی ھەبوو زۆر خۆی بۆ ماندوو ئەکرد زۆر باشبوو بۆی ھەمیشە لە منیش توڕە دەبوو کە نابێت کەس لە ژیانم ھەبێت زۆر جار سەیری موبایلەکەم و FB ی دەکردم لەگەڵ دایکیشم زۆر ھاوڕێ نەبووین باسی ھیچم لا نەدەکرد<br> ئیتر ڕۆژگار تێدەپەڕی نیگا ھەموو کات باسی خۆشەویستەکەی بۆ دەکردم چی دەڵێن بە تەمای چین ناوی ئاکام بوو بە کوڕێکی باش دەچوو چەند جارێک سڵاوی لێکردووم کە دەھات بۆ بینینی نیگا <br> لە FB چەند جارێک قسەمان ئەکرد زۆر جار پێی دەوتم چۆنە تا ئێستا خۆشەویستم نیە منیش دەم وت بڕوام بە خۆشەویستی نیە لەم تەمەنەدا,,,شەوێکیان لەسەر جێگەکەم بووم ھەر سەیری پۆستەکانم دەکرد و کەس لە چات نەبوو ئەدێکم بۆ ھات کوڕێک بوو ناوی بڕوا بوو خەڵکی سلێمانی بوو ھاوڕێی ئاکام بوو منیش ھیچم نەکرد نە ڕەفزم کرد نە وەرم گرت موبایلەکەم کوژاندەوەو خەوتم بۆ سبەی کە لە مەکتەب ھاتمەوە دیسان شەڕی باوک و دایکم زۆر گریام خەمبار بووم نانم ھەر نەخوارد و ھەندێ ئیشم کردو خەوتم تا ئێوارە شەویش دوای نان سەعیم کرد تا سەعات ۱۰ دواتر چوومە خەت کوڕەکە نامەی ناردبوو سڵاوی کردبوو جوابم نەداوەو ئەدەکەم ڕەفز کرد,, خەوتم ڕۆژھەڵھات و ھەستام نانی بەیانیم ئامادە کردوو ڕۆشتم بۆ مەکتەب لە ڕێگادا ئاکام و ھاوڕێیەکی بە دوامانەوە بوون ئیتر نیگاو ئاکام قسەیان ئە کرد ئەو کوڕەش نزیک بوەوە لە من و وتی سڵاو من بڕوام منیش وتم سڵاو لە تۆش منیش..شن.. ویستم ناوەکەم بڵێم وتی شنیاریت پێکەنیم و وتم بەڵێ ئەی ئەگەر ئەزانی بۆ ئەپرسی ئەویش وتی ھھھ ھەر حەزم کرد گوێم لە دەنگت بێت ئیتر نیگا وتی وەرە بڕۆین منیش ویستم بڵێم خوات لەگەڵ ئەو پێش من کەوتوو وتی ماڵ ئاوای مەکە بڵێ یەک ئەبینینەوە چونکە ئەم دونیا بچوکە ھەلێکیتر ھەر دروست ئەبێت و یەک ئەبینینەوە من و نیگاش پێکەنین و نیگا وتی بڕۆ فەلسەفە ماڵمان وێران ئە کات دواکەوتین وا کراینە ژوورەوە ئیتر ڕۆشتین,,کە ھاتمەوە ماڵەوە ھەر بیرم لە قسەکانی ئەکردەوە من و نیگا ھەر پێدەکەنین ماڵی نیگا لە تەنیشت ماڵمان بوو ئیترحەوشەکەدا لەسەر قادرمەکان لە سەربان قسەمان ئەکرد ڕۆژانە,, شەوەکەی براکەم زۆر توڕە بوو منیش ھەر پرسیارم ئەکرد چیە بۆ توڕەی قسەی نەدەکرد دواتر زۆرم لێکرد چوینە دەرەوە
ویستی باسی بکات و وتی شنە ھەست ئەکەم خۆشەویستەکەم خیانەتم لێدەکات وتم چی بوە وتی لەگەڵ ھاوڕێکەم زۆر نزیکن نازانم بۆ ئەوەنە لە یەک نزیک ئەبنەوە وتم ھیچ نیەو کێشەکەتان چارە بکەن تۆش توڕە مەبەو بە ھێمنی ڕوونی بکەنەوە بۆ یەکتر ئیتر ئەو ڕۆشت و منیش کەمێک مامەوە لەسەر قادرمەکان بووم کاژێر ۹ بوو سەیرێکی دەرەوەم کرد کەسێکم بینی نزیکتر بومەوەو ھەستامەوە ئەویش منی بینی و ڕای کرد منیش ڕام کردە ژوورەوە شەو لەسەر جێگاکەم سەیری FB کرد ڕۆشتمە ناو پڕۆفایلی ئاکام سەیرێکی فڕێندەکانیم کرد بڕواشم بینی سەیرێکی پڕۆفایلەکەیم کرد وێنەی خۆی و ھاوڕێکانی و دایکی پۆست کردبوو چەند وتەیەکیش زۆر کوڕێکی سادەبوو ۲ ساڵ لە من گەورەتر بوو وازی لە خوێندن ھێنابوو ئیشی دەکرد,,,بۆ بەیانی ھەستام و سەعیم کرد نیوەڕۆ ھات و نانم خوارد و ڕۆشتم بۆ مەکتەب نیگا ئەمڕۆ نەھاتەوە نەخۆشبوو لە ڕێگا لەگەڵ چەند ھاوپۆلێکم ڕۆشتین کە ھاتمەوە عەسربوو ئیتر کە لەڕێگا دەھاتینەوە کوڕان دەھاتنە دوکان و ئەو کۆڵانەیان ئەگرت و سەیری کچیان ئەکرد براکەم لە نیوەی ڕێگادا وەستاو بە سەیارە منی بردەوە زۆر بێزاربووم ماندووش بووم براکەم دیسان توڕەبوو منی نەبردەوە بۆ ماڵ وتم بۆ کوێ ئەچین وتی ماڵی باپیر وتم بۆ وتی دیسان شەڕە دایکم لەوێیە تۆش بڕۆ بۆ ئەوێ وتم ئەی جلم پێ نیە ئەی ھاوار کەی شەڕی ئە دووانە کۆتای دێت زۆرم خەم خوارد لەوێش دوای نان لەگەڵ پورم دانیشتبووین پورم دڵنەوای دەدامەوە منیش ھیچ ئاگام لە دنیا نەبوو دەم وت خۆزگە ئێستا بمردمایە,,,شەو ڕۆشتمە خەت دیسان بڕوا ئەدو نامەی ناردبوو ئەم جارە نازانم بەھۆی تەنھاییمەوە بوو دەستم کرد بە قسەکردن لەگەڵیدا زۆر بەڕێزو قسە خۆشبوو ئیتر بەو شێوە بەردەوام قسەمان ئەکرد مانگێک تێپەڕبوو نێوانی باوکو دایکم باش بوو ئیتر ئاوابوو ماوەیە باشبوون ماوەیە خراپ,,لەگەڵ بڕوا زۆر ئاسودەبووم کە قسەم دەکرد زۆر باشبوو ماوەیەک یەکیشمان دەبینی کاتێک نیگاو ئاکام شەڕیان دەکرد ئێمە ئاشتمان ئەکردنەوە ڕۆژگار تێپەڕی و ھەستم بۆی دروست بوو وام لێھاتبوو شەوێک قسەم نەکردایە خەوم لێنەدەکەوت دواتر کە بۆ نیگام باسکرد وتی ببنە خۆشەویست سەیری ئێمە بکەن چەند ئاسودەین و شەڕیش ئەکەین بەڵام ئاشتەبینەوە ئیتر من خۆشم پێم خۆشبوو ھەر چاوەڕێبووم داوام لێبکات ھەر ھیچ زۆر ناخۆش بوو بۆ من وام دەزانی تەنھا من ئاشقی ئەوم یەک لایەنە دوای چاوەڕوانی شەوێک وتی وەرە دەرەوە کە ڕۆشتم بینیم لە دەرەوە وەستاوە پێکەنیم ھھھ وتم چیە بۆ دزی ھاتوی وتی بەڵێ ھاتوم دڵی تۆ بدزم منیش وتم چییی تێناگەم گوێم لێت نیە دەستێکی بە قژیا ھێناو وتی کچێ خۆشم ئەوێی ھھ منیش زۆر دڵخۆش بووم کەمێ نازم کرد و وتم بەڕاستە توخوا وتی ئەی ھاوار من خەریکە شێت ئەبم بۆ ئەو چاوە جوانانەت منیش زۆر ئەترسام یەکێک بمان بینێت وتم بڕۆ دواتر قسە ئەکەینەوە ڕام کردە ژوورەوە لە خۆشیدا ئاگام لە خۆم نەمابوو ھەر پێدەکەنیم دواتر بۆ بەیانی.
چيرؤكي

شەنیار



بەشي دووەم

بۆ بەیانی ھەستام ئیشەکانم کرد نیوەڕۆ ھات جیاواز لە ڕۆژانیتر ئەمڕۆ زیاتر خۆم جوان کرد زەردەخەنە لەسەر لێوم بوو زۆر دڵخۆشبووم ڕۆشتم بۆ دەرەوە ھەموو شتێکم بۆ نیگا باس کرد وتی کچێ شنە پیرۆزە لە کۆتایدا تۆم بە دڵخۆشی بینی ئیتر لە ڕێگادا بڕوا بەرەو ڕوومان ئەھات ھەموو گیانم ئەلەرزی زۆر شڵەژام توند دەستی نیگام گرتبوو ئەویش ھەر پێدەکەنی نزیک بوینەوە وتی خۆشم ئەوێی چاوجوان ئەوەندە بە پەلە وتی خۆشی نەیزانی چی وت ڕۆشت منیش ئاوڕم دایەوە پێکەنیم ئێوارە کە ھاتمەوە دیسان بینیم شەو دیسان قسەمان کرد وتی تۆ ھیچم پێ ناڵێی وتم بڵێم چی؟ وتی ئەی تۆ منت خۆشەوێ کەمێک بێدەنگ بووم وتم نا وتی بۆچیی تەواو خەم ڕووخساری داپۆشی وتم خۆشم ناوێی ئاشقتم ئاشق ھھھ زۆر دڵخۆشبووین ماوەی چەند مانگێک تێپەڕی پەیوەندیەکی جوانمان ھەبوو پڕ لە قسەی خۆش پڕ لە خۆشەویستی دواتر نزیک بوینەوە لە تاقیکردنەوەی کۆتای ساڵ من FBکم داخست لەگەڵ ئەویش قسەمان کرد کە دەبێت بخوێنم ئە ماوە ئیتر تاقیکردنەوە دەستی پێ کرد و باش بووم لە وانەکاندا دەرچووم بەڵام نیگا دەرنەچوو چونکە FBی دانەخستبوو وتی تاقەتی خوێندنم نیە ھەمیشە ئامۆژگاریم ئەکرد بەڵام ھیچ ھەر دەیوت زۆر کەسمان بینی تەواوی کرد و ھیچ ئیتر ڕۆژگار تێپەڕی خوشکم شووی کرد نیگاش وازی لە خوێندن ھێنا ئەو ھاوینە زۆر دڵخۆش بووم ماڵەوە کێشەمان نەبوو منیش لە خول بووم بۆ پۆنی شەش ھەموو ڕۆژێک کە دەچووم بۆ خول بڕوام ئەبینی چەندین دیاریمان بۆ یەک کڕی بوو نیگاش لەگەڵ ئاکام بە دوای دەرفەتێکدا بوون ماڵ نیگا ڕازی بکەن شوو بکات ئیتر ھاوین بە خۆشی تێپەڕی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر ھۆگری بڕوا دەبووم بەختەوەر بووم بە ھەبوونی,,ئەو زۆر خۆی ماندوو دەکرد ئیشی زۆر دەکرد ھەمیشە داوام لە خودا ئەکرد سەلامەتی بکات یارمەتی بدات <br> شەوێکیان خوشکم بە پەیوەندیەکەمی زانی لە ڕێی موبایلەکەمەوە زۆر توڕە بوو سەرەتا دواتر ڕازی بوو وتم دادە من ناتوانم بێ ئەو بژیم زۆری خۆش ئەوێم زۆڕ بەڕێزە تا ئێستا ھیچی خراپم لێنەدیوە وتی باشە بەڵام ئاگاداربە خوشکم باسی چیرۆکی خۆشەویستی خۆی بۆ کردبووم کە کۆتا جار شەڕییان کردووە لە یەکجیابونەتەوە ئەمیش لە داخا شوی کرد ھیچ ھاوسەرەکەی خۆش نەدەویست مێردەکەشی باش نەبوو لەگەڵیدا ئیتر لە نیوەی وەرزی یەکەمی پۆلی شەش بوو خوشکم زۆر ژیانی ناخۆش بوو من ئاگادار بووم کە ھێشتا پەیوەندی لەگەڵ خۆشەویستەکەی مابوو براکەشم لە زانکۆ بوو ئاگاداری ئێرە زۆر نەبوو باوک و دایکیشم ھەر دەیان وت ھیچ نیە ھەموو ھاوسەرێک شەڕ ئەکەن بەو قسانە دادەم زیاتر بێزار دەبوو ئیتر جیابوونەوە منیش لەگەڵ بڕوا زۆر قسەمان نەدەکرد ئەو ماوە ئەترسام خوشکم توڕە بێت ئیتر دایک و باوکم زۆر سەریان ئەخستە سەر دادەم توڕەبوون دوای مانگێک خۆشەویستەکەی دادەم ھاتە داوای ماڵ ئێمەو ماڵ کوڕەکەش ڕازی نەبوون ماڵ ئێمە دەیان وت دەبێ خانوی خۆتت ھەبێ مەرجیان بۆ دانابوو ماڵ ئەوانیش دەیان وت بێوەژنە حەزمان لێی نیە من زۆر ھەوڵم ئەدا بۆ خوێندن و زۆریش خەونی جوانی داھاتوومان دانابوو لەگەڵ بڕوا ئەویش ھەر دەی وت با بێمە داوات من ڕازی نەبووم من باسی حاڵی ماڵ خۆمانم بۆ ئەو ئەکرد ئەویش زیاتر نیگەران ئەبوو تاقانە بوو بەس خۆی و دایکین ئیتر ماڵی ھەبوو سەیارەی ھەبوو دڵنیابووم ماڵەوە ناتوانن مەرج و بیانوی بۆ دانێن بەڵام خوشکم حاڵی ئەو ماڵەی تێکدابوو شەوێک دیسان شەڕ دەستی پێکرد باوکم دادەمی زۆر خۆشەویست لەبەر ئەو بێدەنگ بوو دادەم زۆر خراپ بوو ئەی وت من شێت ئەبم تا چەند ساڵێکیتر چاوەڕێیبم تا خانوو دروست ئەکات ئیتر ئەم جارە مام و ئامۆزاکانم خۆیان تێکەڵی کێشەی خێزانیمان کرد و ناخۆشیەکانیان زیاتر کرد چونکە بەوەیان زانی خوشکم پەیوەندی ھەیەو ھەر لەبەر ئەو جیابوەوە لەگەڵ مێردەکەی ئیتر لە خوشکمیاندا باوکم ڕێگری ئەکرد باسەکە بوبە باسی شەرەف ژیانمان تاڵ بوو مەکتەبم ھەر بیر نەما موبایلیان لە من سەندو نەیان ھێشت بڕۆمەوە بۆ خوێندن وتیان دادەم خوێندن کار ئاسانی بۆ کردوە ئەو کوڕە بناسێت ئیتر چەند ھەفتەیەک نەیان ھێشت بڕۆمەوە قسەشم لەگەڵ بڕوا نەکردبوو خەریکبوو شێت ئەبووم دوای ماوەیەک ئارام بونەوە ھێشتیان بڕۆمەوە ئیتر بڕوام بینی و ھەموو شتێکم بۆ باس کرد وتی خەم مەخۆ ھانی دەدام خوێندن تەواو بکەم مامەکانم ڕێگەیان نەدا باوکم دادەم بدات بەو کوڕە ئیتر خوشکم بە دزیەوە ھەر پەیوەندی لەگەڵی ھەبوو براکەشم ڕۆشت بۆ دەرەوەی وڵات کچەکەیان نەدا پێی ژیانمان بەو شێوە ناخۆشە بەردەوام بوو من چومە زانکۆ بە چی حاڵێک بە چەندین شەڕو ناخۆشی ھەفتەی چەند جارێک بڕوام دەبینی لە زانکۆ ئاسودەتر بووم دوور بووم لە ماڵەوە ڕۆژێکیان پەیوەندیەکم بۆ ھات ئاییی چیم بیست خوشکم ڕای کردووە لەگەڵ خۆشەویستەکەی بە پەلە ھاتن بە شوێنما دراوسێکان ھەموو پێیان زانیبووین دایکم وەک شێتی لێھاتبوو باوکم براکانی دەوریان دابوو ھەر دەیان وت سەرشۆڕ بووین دادەم نامەی جێھێشتبوو
ڕایان کردبوو لە نامەکە بۆ باوکمی نوسیبوو نوسیبووی باوکە گیان دایە گیان لەم کچە خراپەتان ببورن من ناچارم بڕۆم ئەزانم ناتوانم تا کۆتای بەو شێوە ژیان بەڕێ بکەم منیش حەز ئەکەم ببمە خاوەنی خێزان ئەمزانی ھەرگیز مامەکانم ڕێگەم نادەن شوو بەو کەسە بکەم کە خۆشم ئەوێ وە لە کۆتایدا ئەم دەن بە پیاوێکی پیر من ناتوانم بۆیە ڕۆشتم لەگەڵ ئەو کەسە ئەژیم کە خۆشم ئەێ خەمتان نەبێ من باش ئەبم...کە خوێندمەوە داھاتووە ڕەشەکەی خۆم ھاتە پێش چاو ئاخر دادە بۆ وات کرد بۆ لەگەڵ ژیانیژیانی ژیانی ئێمەشت وێران کرد ھەتا ئێستاش کە باسی چیرۆکی ژیانی خۆم ئەکەم یەک جار بە دزیەوە قسەم لەگەڵ کردووە ئەویش وتی بەختەوەرم لە ئەڵمانیام 2 مناڵیشم ھەیە<br> ئیتر نزیکەی ھەفتەیەک لە ماڵ نەھاتینە دەرەوە ماڵمان بار کرد بۆ گەڕەکێکیتر باوکم لە خەفەتا ڕیشی ھێشتبوەوە دایکم ماتو بێدەنگ منیش لە مەرحەلە دووی زانکۆم ئێستا ماوەیەکی زۆرو ناخۆشم بەڕێ کرد لەگەڵ بڕواش زۆر نیگەران بوین کە ماڵەوە ڕازی نەبن من بدەن بە شوو ئیتر پشویەکی زانکۆ من گەڕامەوە ماڵە ساردو پڕ خەمەکە دایک و باوکم وەک جاران شەڕیان نەدەکرد شەوان لەگەڵ دایکم کە قسەمان ئەکرد دایکم ئەی وت ھەموو خەتای ئێمەبوو شەرمەزاری خوداو ئێوەو خەڵکیش بووین نەمان توانی پەروەردەتان بکەین ئەوەتا خوشکت ڕۆشت براکەت وێڵ بوەو خوا ئەزانێ لە کوێیە بەس تۆمان ماوە بە پاکی توخوا کچم تۆش ئەو بێ وەفاییەمان لەگەڵ مەکە دڵم زۆر توند بوو بەو قسە بەڵام من پەیوەندییەکی پاکم ھەیە پێویست ناکات خەم بخۆم بەس لە کاتی نان و نوێژدا باوکمم ئەدی کە نوێژی ئەکرد ئەوەنە بە قوڵی دوعای ئەکرد ئەم وت خوایە چیمان بەسەر ھات شەوێکیان قسەشم لەگەڵ باوکم کرد باوکم وتی کچەکەم باوکان ھەموو کات دڵ ڕەق نین ئەوان ناچارن ناچار منیش وەک ئەو گەنج بووم ئەزانم خۆشەویستی چیە بەس شایەنی ئەوە بوو خۆشەویستی ئێمەی بۆ بفرۆشێت بۆ یەکەم جار باوکمم بینی گریا وتی زۆر بچوک بوو کە لەدایکبوو خستیانە باوەشم ئەو ھەستی باوکایەتی پێ بەخشیم من ئازادم کردن پارەم بۆ پەیا ئەکردن نانم ئەدانێ شایەنی ئەوە نەبووم ئەزانم ھەڵەم کرد باش نەبووم بۆتان بەس تازە پێم بڵێ چیم لە دەست دێت......
چيرؤكي

شيناره



بەشی کۆتایی

زۆر خەمباربووم دواتر لەگەڵ بڕوا قسەمان کرد وتم وەرە داوام ئیتر خاڵی لەگەڵ باوکم قسەی کردو باوکم وتی شەو وەرن دواتر زۆر دڵم خۆشبوو خۆم چاک کرد و ماڵم پاک کردەوەو شەو ھات ئاییی خوایە چەند دڵم خۆش بوو لەگەڵ بڕوا بەو کاتەش گەشتین کاتی نان خواردن تەلەفونێک بۆ باوکم ھات ئاگام لێبوو باوکم ھەر دەیوت باشە باشە ئێوە ھەقتان نەبێ ئیتر ھاتن بڕوا خۆی کەشخە کربوو دایکە میھرەبانەکەی بە خەندەوە ھاتنە ژوورەوە دوای دانیشتن و قسە کردن ھاتنە سەر بابەتەکە خاڵی قسەی خۆی کردوو ھاتە سەرەی باوکم وتم ئێستا بە دڵخۆشیەوە ڕازی ئەبێت کەچی وتی ببورن من بەڵێنم بە براکەم داوە کچەکەم پێشکەش بە برازاکەم ئەکەم ڕێک ھەناسەم وەستا وای وت دەستم بە گریان کرد ئەوانیش زۆر تێکچوون دوای ئەو شەوە تێپەڕی بە گریان ڕۆژم کردەوە بڕوا وتی خەم مەخۆ ڕازی ئەکەین ھیچیان پێ نەکرا باوکم پێداگیری ئەکردو زۆر بێزاربوو دایکم ھیچی پێنەدەکرا منیش خەفەت خەریکبوو ئەی کوشتم شەوێک باوکم لەسەر نان وتی ئەم شەو ماڵ مامت دێن خۆت ئامادە بکە وتم باوکە توخوا من نامەوێ شوو بە ئامۆزاکەم بکەم توڕە بوو دیسان شەڕ دەستی پێکرد وتم باوکە من ئەو کوڕەم بە دڵەو ئەمەوێ شوو بەو بکەم وتی نا ئامۆزاکەت باشترە وتم ئاخر من ئەوم خۆش ناوێ زۆر توڕە بوو دەستی بەرزکردەوە لێم بدا بەس لێی نەدام وتی باسی خۆشەویستی لە ماڵی منا مەکە منیش بە گریانەوە وتم داخەکەی دادەم بەسەر منا مەڕێژە وتی ناوی ئەو مەھێنە و ڕۆشت دواتر ئەوەنەی پێ نەچوو ماڵ مامم ھاتن زۆر ناخۆشبوو زۆر کە پرسیاریان لەمن کرد ڕازیم یان نا ویستم بڵێم ناااا باوکم نەی ھێشت وتی ڕازیە ئیتر ھەموو دەستیان کرد بە پیرۆزبای کردن منیش بە گریانەوە ڕۆشتم ھەموویم بۆ بڕوا باس کرد ئەویش ئەگریا لە تەلەفونەکاخەریکبوو ئەمردم لەو ھەستە ناخۆشتر نیە چەندین جار ئەم وت منیش ڕادەکەم بەڵام وام نەکرد بڕواش ھەر ئەی وت با ڕابکەین بەڵام لەبەر خوشکم نەم توانی منیش ئەو ئازارە بە ماڵەوە بدەم بۆیە داوام لە خودا ئەکرد ئەپاڕامەوە یارمەتیم بدات زۆر بێ ھیوا بووم بەڵام ھەرگیز ھەوڵی خۆ کوشتنم نەدا بیرم کردەوە بە ئامۆزاکەم بلێم تا پاشگەز ببێتەوە کە قسەمان کرد وتی شنە گیان بەخوا منیش زۆرم لێدەکەن منیش کەسێکیترم خۆش ئەوێ چی بکەین خۆت ئەزانی خێزانەکەمان چۆنن بەخوا ئەمان کوژن ھەردووکمان بێ ھیوا بوین ناچارکرا بووین باسی مارەبڕین ھات بڕوا خەمی زۆر ئەخوارد خووی دا بە جگەرە کێشان دایکی نەخۆشبوو خەریک بوو ئەمرد منیش شەو نەبوو نەگریم چونکە لەو کاتە ناخۆشانە لای نەبووم ئامۆزاکەم ناوی ھاوکاربوو ئەویش زۆر بێزاربوو مارەبڕینمان کرد دایکی بڕواش کۆچی دوایی کرد چەند ھەفتەیەک ھەواڵی بڕوام نەدەزانی منیش لەگەڵ ھاوکار نێوانمان ساردبوو باوکم نەخۆش کەوتبوو کاتی گواستنەوە ھات شەوێک زۆر لە خودا پاڕامەوە ڕێگای ڕاستم نیشان بدات من چی بکەم بڕوا تەلەفونی بۆ کردم وتی ئەشقەکەمان لە سەرە مەرگدایە وەرە با ڕزگاری بکەین وتم چی بکەین توخوا چی بکەین زۆر گریام باوکم ھات بە سەرمدا بە بێدەنگ موبایلەکەی لە دەست سەندم وتم توخوا باوکە وا لە ژیانم مەکە توخوااا وتی کچم من چیم کرد ھا من دیسان چیم کرد زۆر گریام وتم من نامەوێ شوو بە ھاوکار بکەم دایکم ھات و ئەویش وتی دەی کچەکەمان لەوە زیاتر مەکوژە باوکم وتی باشە من قسە لەگەڵ مامت ئەکەم لە خۆشیدا نەم دەزانی فرمێسکی خۆشی بڕێژم یان چیبکەم زۆر دڵ خۆش بووم
باوکم قسەی لەگەڵ مامم کرد ڕازی نەبوو زۆر توڕە بوو قسە نەما بە باوکم و منی نەڵێت بەڵام ھاوکار دڵخۆشبوو وتی منیش پێم خۆشە باوکی ڕازی کرد ھەموو خزمەکانمان ڕقیان لێ ھەڵگرتبووین بەڵام من دڵخۆشبووم بەوەی خودا گوێی لە دڵم گرتوو ڕزگاری کردم بڕوا زۆری پێخۆشبوو دوای چەند مانگێک لە یەک مارەبڕاین چوینە سەر گۆڕی دایکی بڕوا زۆر داوای لێبوردنم لێکرد دوای ئەوەی ئاھەنگێکی بچوکمان کرد دڵخۆشبوین براکەم بانگی کردین بۆ دەرەوەی وڵات ڕۆشتین ئەو شارە پڕ لە یادگارییە ناخۆشەم جێھێشت بۆ ھەمیشە گەردنی ھەمووشیانم ئازاد کرد بێ ھیوا مەبن لە خودا ئەوە تاقیکردنەوەیەک بوو کە ھەرگیز لە بیری ناکەم.
.
.
.
ئەزانم ئێستا ئەوانەی چیرۆکەکەی منیان خوێندەوە ھەندێکیان ئەڵێن درۆیە ھەندێکیان ئەڵێن ئەشقی بەو شێوە بوونی نییە ھەندێکیش بڕوا ئەکەن بەڵام لە بیر مەکەن لەم دونیا شتی زۆر شاراوە ھەیە ئێمە نازانین بۆیە ھەمیشە بڕواتان بە چیرۆکی زۆر کەس بێت سوپاس

كؤتايی

هیوادارم بە دڵتان بی بە هیوای سوود بینن
داپیرەم
لە ئاهەنگی هەوسەرگیری هاوڕێكەم
لە پەنا گوێی هاوڕێكەمەوە ئامۆژگاری كردكە:
هیچ كات وەسفی هیچ ئافرەتێكی تر لای مێردەكەت نەكەی
چونكە ئەبێتە هۆی ئەوەی
مێردەكەت عادەت بكات بە دیقەت دانی ئافرەتانی دەوربەری.

داپیرەم ئەیوت:
شەوان هیچكات لەگەڵ هاوسەرەكەت
بەجیا مەخەون
هاتا ئەگەر لەیەك زیز بن
بەڵكو شەو ڕویدا جارێك قاچتان لەیەك گیر ببێت.

داپیرەم ئەیوت:
هیچ كات مەهێڵە نان و هێلكە لەماڵتان تەواو ببێت
ئەگەر میوانێكی ناوەختە هاتە ماڵەكەتان
چاوەڕێی كەبابتان لێ ناكات
ئەگەر ئاوگۆشتان نەبو كە ئاوەكەی زیاد كەن
خۆ ئەتوانن هێلكەو ڕۆنێك بخەنە بەردەمی

داپیرەم هەمیشە ئەیوت:
قسەی دڵت بۆ فەرشی ماڵكەت بكە
بەڵام بۆ هێوەر ژنەكەت نا

ئەیوت ئەگەر كەسێك پێویستی بەهاوكاری بوو
لەدەرگای مەڵەكەی دایت
هەرگیز بەدەستی بەتاڵ بەڕێی مەكە

داپیرەم ئەیوت:
ئەگەر هاوسەرەكەت دۆستت بێت
هەموو دنیا دوژمنت بێت خەیاڵت ئاسودە بێت

بەڵام هەموو دنیا دۆستت بن
هاوسەرەكەت دوژمنت بێت
هیچ اسفادەی نیە

داپیرەم:
هەركات ژنێكی ببینیایە
لەگەڵ هاوسەرەكەی كێشەی هەبێت
هەمیشە ئەیوت:
ناناكاتێك لە لەناو كەشتیەكیت
هەرگیز لەگەڵ كاپتنەكە بەشەڕ نەیەیت

داپیرە ئەیوت:
هێوەرژن هێوەرژن گورج ئەكاتەوە
هەوێش هەوێ جوان ئەكات

یانی هەوێكان لە ڕوی قیافەو جوانیەوە بەیەكەوە منافەسەئەكەن
هێوەرژنەكانیش لەڕوی كارو هەوڵدان وتەرتیبیەوە منافەسە
ئەكەن

داپیرەم هەمیشە ئەیوت :
ژن ئەبێت نیوەی خۆی نیشانی هاوسەرەكەی بدات
وە نیوەكەی تری نیشان نەیات
بەڵام من هەمیشە ئەموت :
چۆن ئەبێت نیوەی نیشان بدەیت و نیوەكەی تری نا!
بەڵام دوایی تێگەشتم كە:
مەبەستی ئەوەیە كە هەموو شتێكت بە مێردەكەت مەڵێ.

شتێكی تریشی ئەوت:
ئەیوت هەمیشە پێستی لاشەت هەڵكۆڵەو پارەی تێدا دابنێ
واتە هەمیشە پاشەكەوتێكی شاراوەت بۆ خۆت هەبێت
.
داپیرەم ئەیوت :
وەسفی دوكەس لە ئاوەدانیدا مەكە
یەكێك هاوسەر یەكێك منداڵ
زوو ئەبن بەچاوەوە
داپیرەم ئەیوت:
سەرەتاو كۆتایی ژیانت تەنها هاوسەرەكەت بۆت ئەمێنێتەوە
نە مناڵەكانت
نە دایك و باوكت
نە خوشكو برات
كەواتە هەمیشە ئاگات لە هاوسەرەكەت بێت!!
داپیرەم ئەیوت:
عاشقی باج دانی ئەوێت
ئاگات لێبێت هاوسەرەكەت با نەزانێت
كە عاشقی ئەویت
ئەوكات ئەبێت باج بدەیت.❤️❤️
2024/05/23 14:42:57
Back to Top
HTML Embed Code: