Telegram Web Link
سوپاس و ستایش بۆ خوای پەروەردگار کە ئێمەی لەم کەناڵەوە بەهۆی زانستی شەرعییەوە کۆکردەوە، تەمەنم نزیک بوەتەوە لە 50 ساڵ، دانیشتووی شاری کەلارم لە ڕێگەی هاوڕێیەکمەوە بەشداریم کرد خوای گەورە پاداشتی بداتەوە لەگەڵ ئێوەش، بەڕاستی زۆر زۆر سوودم لێی بینیوە الحمدلله، شتانێک هەبوو لەوانەیە جاران لێی دوودڵ بووبم، بەڵام ئێستا بە فەزڵی خوا پاشان ئێوەی بەڕێز ڕاستی و دروستی بابەتەکانم بۆ ڕوون بۆتەوە، ئێستا من وەک دایکێک وەک مامۆستایەک ئامۆژگاریم بۆ کوڕو کچە گەنجەکانمان ئەوەیە لەئێستاوە دەست بەخوێندنی زانستی شەرعی بکەن و دوور بکەونەوە لەتاوان، تکایە با لەوانە نەبین کە دونیا و ئاخیرەت ئەدۆڕێنن، با لەوانە بین کە خوای گەورە لێیان ڕازی دەبێت، ئەمە تەنها بۆ گەنجان نییە، بۆ هەموو کەسێکە، ناوی خوای لێبێنن إن شاء الله زۆر دڵخۆش دەبن، ئەوەش بزانن ڕێگای بەهەشت گوڵڕێژ نەکراوە، هەوڵوو ماندووبوونی ئەوێت بۆ ئەوەی بگەی بە خۆشبەختی هەمیشەیی، من ئێستا زۆر دڵخۆشم سوودی زۆرم بینیوە، الحمد لله ژیانم زۆر گۆڕاوە هەست ئەکەم دەور و بەریشم کە جاران گاڵتەیان پێ ئەکردم ئێستا ئەوانیش خەریکە بگۆڕێن، خوای پەروەردگار هیدایەتی هیدایەتی هەموو لایەك بدات.
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەكان
مـن یـەكێكم لـەبەشداربـووانی خولی دووساڵەی زانسـتە شەرعییەكان لـەشاری هـەولێر، دەمەوێت پێتان بڵێم بـەشداربـوونم لـەم خوولـە سوودێكی زۆر زۆری هەبــوو بـۆ ژیـانم، چـەندین شتی پێویست و سـەرەتایی فێركردم كە پێویستە لەسەر هەموو تاكێكی موسوڵمان بیزانێ كەچی لێی بێ خەبەرە، بەشێكی زۆرمـان خۆمان بـە موسوڵمان ئەزانین، لەكاتێكا نوێژەكانمان و دەستنوێژ و تەنانـەت فاتیحاشمان تـەواو نییه،‌ كەچی بـەشانازییەوە دەڵێین موسوڵمانین، دەڵێین پێغەمبەرمان خۆشدەوێت صلى الله عليه وسلم ، كەچی هیچ شتێ لەسەر ژیانی نـازانین و شوێن سونەتەكانی نـاكەوین، وەڵاهی خـەجاڵەت خـۆمانین، هەر بـۆیە دەڵێم بـەشداربــون لـەم خوولـە هەلێكی زێڕینــە بـۆ ئێمە، كە لە ماڵەكانی خـۆمان فێری زانستی شەرعی بووین بە خۆڕایی و بـەجوانترین شێواز و لـەسەر دەستـی مــامۆستای بـەئەزموون و شارەزاو ماندوونـەناس، یاڕەبـی خوای میهرەبــانم سەركەوتووی دونیا و قیامەتتان بكات، بچێتە سەر میزانی چاكەكانتان و ببێتە توێشوو بۆ قیامەتتان، خودا بـە بـەهەشتە نـەبـڕاوەكەی پاداشتمان بدات و لـە ئـازیزانی خۆی هەژمارمان بكات یاڕەبــی.
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەكان

من دانیشتووی زەڕایەنم، تەمەنم 25 ساڵە، ئەندازیارم، لەڕێگەی خاڵۆزایەکمەوە ئاشنای ئەم خولە بووم، خوا پاداشتی ئەو و ئێوەش بداته‌وه‌، بەڕاستی زۆر شتی فێرکردین، لێرەوە تێدەگەین خێر لەم زانستەیە، بەڕاستی یەکێ لەو خاڵە گرنگانەی فێرمان ئەکات ، (توحید )ە ، فێرمان دەکات هەر خوا باڵادەستە هەر خوا ڕۆزیدەرەو هەر خوا بەڕێوەبەر و خالقی گەردوونە، لێرەوە دیسان دڵەکان ئارام ئەبن و ڕازی ئەبین بە قەدەری خوا، بۆیە زۆر سوپاس بۆ ئەو خوایەی کە بەندەکانی لەبیر ناکات و پاشان سوپاس بۆ مامۆستا بەڕێزەکانم، جەزای ئەو زانستەی فێرتانکردین دەسپێرم بە خواو دەڵێم جزاکم اللە خیرا.
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەكان

من لە نەخۆشخانەی ژنان پەرستارم، تاكە داوام لە خوای گەورە ئەوە بوو كە خوای گەورە لە تاوانەكانم خۆشبێت علم و زانستم فێركات. سەرەتا كاتێك بەشداریم كرد توانیم بگەمە هاوڕێكانم و لەگەڵیان بەردەوام بم، سوپاس بۆ الله ئەمە باشترین ڕێگایە لە منداڵییەوە تا ئێستا پێی گەیشتبێتم، لە پێشدا وام دەزانی كە زۆر دەزانم لە شەرع، بەڵام كاتێ بەشداریم كرد ئەوكات زانیم كە هیچ نازانم، سوپاس بۆ مامۆستا بەڕێزەكان كە ماندوو بوون لەگەڵمان، گرنگترین شت كە لەم خولەوە بینیم ئەوە بوو كە لە ماڵەكەی خۆم بەشداریم كرد بە بێ ماندوو بوون، ئەوەشی فێربووم هەر زوو بە منداڵەكانم دەوت كە ئەنجامی بەن، لە ئینستاگرام پەیجێكم هەبوو تەنها شتی بی بایەخم پۆست ئەكرد، سوپاس بۆ خوا ئێستا تەنها ئەم وانانە پۆست ئەكەم، گرنگترین شتێك كە ئەنجامم دابیت ئەوە بووە كە لە نەخۆشخانە هاوڕێكانیشم وا لێ كردووە كە بەشداری بكەن و ئەوانیش بێنە ناو خولەكەوە .
#هەگبەی_فێرخواز:
کەناڵێکی زانستی فێرکاریە لە تیلیگرام تایبەت بە خزمەتکردنی فێرخوازان و مامۆستایان و پسپۆڕانی زانستە شەرعییەکان.
لەم کەناڵەکەدا ئەم بابەتانە بڵاودەکرێتەوە
:
1️⃣-ناساندنی بەرنامە و ئەپڵیکەیشنە بەسوودکان بۆ فێرخوازانی زانستی شەرعی.
2️⃣-کردنەوەی
خولی فێربوونی زمانی عەرەبی (تێگەیشتن و قسەکردن و نووسین).
3️⃣-پرۆگرامی خوێندنی زانستە شەرعییەکان لە ناوەندە زانستییە جیهانییەکان.
4️⃣-سەرچاوە و مەوسوعە زانستییە سەردەمییە تازەکان لە زانستە شەرعیەکاندا.
5️⃣-ناوازەترین و بەسوودترین پەرتووکەکان.
6️⃣-بڵاوکردنەوەی بەهێزترین خولە ئۆنلایینەکان کە لە جیهانی ئیسلامییدا ڕادەگەیەندرێت.
7️⃣-هەلی خوێندن (زەمالەی خوێندن، المنح الدراسية) لە زانکۆکانی وڵاتی سعودیە بۆ خوێندنی (دیبلۆم، بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا).
8️⃣-شیکردنەوە و بڵاوکردنەوەی بابەتە فقهییە سەردەمییەکان بە شێوەیەکی زانستی.
9️⃣-بڵاوکردنەوەی وتەی زێڕینی زانایان و ئامۆژگارییە بەنرخەکانیان.
ئەم پرۆژەیە لە لایەن: مامۆستا سەردار جبار محي الدین ەوە بەڕێوەدەچێت.
لینکی پرۆژەکە:
https://www.tg-me.com/hagba2024
تۆش لای خۆت بڵاوی بکەرەوە.
الدال على الخير كفاعله.
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەكان
من لە شاری سلێمانییه‌وە بەشداری ئەم خولەم کردووە، هەروەها پەرستارم و خاوەنی دوو منداڵم …. خوای گەورە ئەو مامۆستا بەڕیزانە سەرکەوتوو سەرفرازی دونیاو قیامەتیان بکا، بەڕاستی بەهۆی ئەم خولەوە لەزۆر شتی بێئاگا لە دینەکەمان شارەزا بووم، تەنانەت نوێژەکانم بەڕێکی و بە خشوعەوە بکەم، هەروەها فێری کردم کاتەکانم بەشتی بێ سوود و بێ بنەما بەسەرنەبەم، هیوادارم خوای گەورە بیکاتە بەر میزانی چاکەکانتان، هەرکەسێ کە هۆکاربووە بۆ ئەم خولە، داوا لە مامۆستا بەڕێزەکانیش ئەکەم دوای ئەم خولە هەر بەردەوام بن لە خولی باشتر و نایابتر واز لەم خولە پڕبەها و گرنگانە نەهێنن کە سوودی بۆ کۆمەڵگا و دونیاو قیامەتمان هەبێ، خواى گەورە پاداشتی بە خێرتان باتەوە .
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەكان

سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت من وەك مامۆستایەك لەشاری سلێمانی بەشداربووم لە خولی زانستی شەرعیدا، بەڕاستی زۆر سوودم بینیوە، خوای گەورە پاداشتیان بداته‌وه‌، ئێمە چەندین ساڵ ئەخوێنین وهەوڵ ئەدەین بۆ ئەم دونیا، بەڵام خوێندنی زانستی شەرعی زۆرترین سوودی هەیە بۆ دونیاو قیامەتمان، بەتایبەتی بۆ ئێمەی ئافرەتان زۆر زۆر گرنگە كە فێری ئەم زانستە بین وكاری پێبكەین، داواكارم بە تایبەتی لە دایكان وخوشكان بەشداری لەم خولەدا بكەن بۆ ئەوەی بەڕێنماییەكانی قورئان وسوننەتەكانی سەروەرمان ﷺ نەوەكانیان پەروەردەبكەن.
سلام عليک من فێرخوازێکم بەشداری ئەم خولە سوودبەخش و پڕ چێژی ئیمانییه‌م کردووە، بەڕاستی خولێکی ناوازەیە و تا بڵێی پڕ عیلمە، بە فەزڵی خوا توانیم قۆناغی یەک بە سەرکەوتوویی ببڕم، خوا یارمەتیدەرمان بێت تا کۆتایی بەردەوام بین، داواکارم لە هەر بەڕێزێک کە ئەم نوسینە ئەبینێ ئەزموونی ئەم خولە ناوازەیە بکات بۆ ئەوەی زیاتر شارەزای دینەکەی بێ و عیبادەتەکانی بە ڕێکی و بەو شێوەیە بکات کە قورئان و سوننەت لە ئێمەی داوا کردووە، بە ڕاستی خولێکە تیایدا ڕەچاوی حاڵ و باری هەموو کەسێکی تێدا کراوە، لە ڕووی شیکردنەوە وغیابات و تاقیکردنەوە مامۆستاکان بە باشترین ڕێگە وانەکان دەڵێنەوە، تەنانەت کەسێکیش کە ئاستی زمانی عەرەبی نزمە ئەتوانێ بە چاکی لە وانەکان حاڵی بێ و هەنگاو بنێ بۆ خۆشکردنی ژیانی بە تێگەیشتن لەم دینە پاکە وەک خۆی و فێربوونی زانستێک کە سوودی دونیا و قیامەتمانی تێدایە، بە تایبەت بۆ ئافرەتان زۆر بێ کێشەیە و تایبەتمەندییەکی تری خولەکە ئەوەیە فێرخواز ئەتوانێ ڕاستەوخۆ پرسیار لە مامۆستا بکات لە کاتی حاڵی نەبوون یان بوونی کێشە لە هەر بابەتێک، لە کۆتاییدا ئەمەوێ سوپاسی مامۆستا بەڕێزەکانمان بکەم ئەزیەتی زۆریان کێشا.
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەكان
السلام علیکم من وەکو بەشدار بوویەک ئەم فێرگەم ناوناوە ماڵی دووەمم مامۆستاکانم ناوناوە دکتوری دەروون خۆم ناوناوە ماسی وزانستی شەرعیش بۆم بوە بە ئاو، من ڕۆژانی عوتڵە بێتاقەت دەبووم بیری دەرسەکانم دەکرد، جوانترین ساڵم بوو کاتەکانی زۆر بەنرخ بوون، ئەم وتەیەم قەت بیرناچێ (بادوای گلەییم لێ نەکەن).
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەكان

من وەک خوێندکارێک لەشاری سلێمانی، کە بەشی زانستە ئیسلامییەکانم تەواوکردووە، بە خۆشحاڵییەوە بەشداریم کردووە لەو زانستانە، کە زۆر بە جوانی و وردی مامۆستاکان شەرحیان ئەکرد بە لەسەرخۆیی و بێ هیچ منەتکردنێک و بە جوانی، بابەتەکان هەموو بە سوودبوون و زۆر پێویستن بۆ تاکی موسوڵمان کە بیانزانێت، پێویستە خوێندکار لەکاتی خۆی بگرێت بۆ فێربوونی زانست، هیچ نەبێت بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکانی خۆی یاخود بۆ خزم و کەس و کارو چواردەورت.
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەكان
سلام علیکم من لە پیرەمەگروونەوە بەشداربووم خولەکەم لەڕێگەی هاوڕێیەکمەوە زانی و زۆر حەزمکرد بەشداری بکەم و شارەزابم لەدینەکەم، سوپاس بۆخوا بەشداریم کردو زۆر سوودیشم بینی، لەوەی چۆن هەڵسوکەوت بکەم لەگەڵ دراوسێ و خزم و کەس وکار، بەڕێگا دروستەکە نوێژەکەم بکەم و زۆر سوودی دیکەش، خوای گەورە پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌ کە بێبەرامبەر فێری ئەم زانستەمان ئەکەن، خوا پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌ بۆ هەموو ئەوانەی خەریکن بەم خولەوە، هیوادارم هەرکەس ئەم نوسینە ئەخوێنێتەوە و بەشداری نەکردوە هیوادارم بە زوترین کات بەشداری لەم خولە بکات چونکە بەڕاستی بۆ هەموو مسوڵمانان پێویستە خۆی شارەزا بکات لە دینەکەی.
سلام علیکم من لەشاری سلێمانییه‌وە بەشداریم کردووە، بەخۆشحاڵییەوە یەکێک بووم لە بەشداربووانی خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکان، چونکە بەڕاستی ئەو شتەی زۆر پێویستم بوو ئەم زانستانە بوو، من وەک ئافرەتێک کارم ئاسان نەبوو، نەمدەزانی چۆن دەست پێبکەم لەنزیک ماڵمان شوێنی وام شک نەدەبرد تینووی ئەوە بووم کە فێری زانستی شەرعی بم…الحمدلله لە مانگی حەوتەوە کە وانەکانم خوێندووە بۆ یەک چرکەش پەشیمان نەبووم و بێتاقەت نەبووم، سوپاس بۆخوای گەورە پاشان بۆ قسەکانی مامۆستا سەردار کە لە زۆرینەی زۆری وانەکان جەختی لەسەر ئەوە دەکردەوە کە ئێمە سەرەڕای ماندوێتی و بێ مەجالی و سەرقاڵی ژیانمان واز لەم نیعمەتە نەهێنین کە هاتۆتە پێشمان، بەڕاستی گەر ئێوەش نەبوونایە و ئەو وانانەتان بۆ ئێمە تۆمارنەکردایە نەماندەتوانی هیچ فێر ببین، ….بەڕاستی گەر بنووسم تەواو نابێ لەکۆتاییدا دەڵێم خوای گەورە چاکەی چاکەکاران ون ناکات، إن شاء الله جێگەتان فێردوەس بێ و لێرەوە دەمەوێ سوپاسی ئەو برایەش بکەم کە ئەم فێرگەیەی بەمن ناساند خوا لێی ڕازی بێت و دەستی هەمووتان خۆشبێت.
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەكان

من دانیشتووی شاری هەولێرم، پیشەم پێشمەرگەیە، کارمەندی نەخۆشخانەی پێشمەرگەم، سەرەتا بەناوی خودای گەورەو میهرەبان، سوپاس وستایش بۆ خودای گەورە، پاشان سوپاس بۆ فێرگەی زانست و مامۆستایانی خوولی دووساڵەی زانستە شەرعییەکان، خودای گەورە پاداشتی بەخێریان بداتەوە بەڕاستی هیلاک و ماندووبوون لەگەڵمان، من وەک بەشداربوویەکی خوولی دووساڵەی زانستە شەرعییەکان، هەست بە خۆشحاڵی و ئاسوودەیی دەکەم کەیەکێکم لە بەشداربووانی ئەم خوولە خولێک کەهیچ بەرژەوەندییەکی دونیایی تێدانییە، تەنیا و تەنیا مەبەست لێی ڕەزامەندی خودای گەورەیە، من لەو ماوەیەی کەبەشداریم لەم خولە کردووە هەستم بەگۆڕانکارییەکی زۆر کردووەو شارەزاییەکی باشم پەیدا کردووە، بەتایبەتی لەبابەتە فیقهییەکان و بابەتی تەجویدو خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز وڕاستکردنەوەو نەهێشتنی ئەو کەموکوڕییانەی کەلە بابەتی نوێژ و دەستنوێژو زۆر بابەتی تر کە پەیوەندی بە مامەڵەی ژیانی ڕۆژانە هەیە، ئامۆژگاری و داوام لەهەموو موسڵمانان ئەوەیە کەبەشداربن لەو خولە کە بەتەرخانکردنی ڕۆژانە یەک کاتژمێر گۆڕانکاری زۆر لەژیانت دروست دەکەیت.
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەكان
بەرێزان من گەنجێکم لە گوندێک هیچ مامۆستای ئاینی لێ نییە، زۆر سوودم بینیوه‌ لە زانستی شەرعی لە فێرگەی زانست، مامۆستای شوێنەکەم عیلمی کەمیان پێیە، بە چەند گوندێک مامۆستایەک هەیە، فێرگەی زانست زۆر بەشێوەیەکی جوان و ئاسان وانەکان شەرح دەکەن، داوا لەو کەسانە دەکەم کە بەشداربن تەنانەت ئەگەر هیچ لە زانستی شەرعیش نەزانن فێرگەی زانست بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و ئاسان بابەتەکان شەرح دەکەن و بۆ هەموو ئاستەکان گونجاوە، خوای گەورە ئەم فێرگەی زانستە بەردەوامی پێ ببەخشێت پاداشتی هەموویان بداتەوە جزاك الله خيرا.
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەكان

ئێستا یەکێکم لە بەشداربووانی خوولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکانی فێرگەی زانست ، سەرەتا سوپاس بۆ خوای گەورە کە فەزڵ و ڕەحمەتی خۆی ڕژاند بەسەر من و کۆمەڵێک لە بەندەکانی بەوەی کە ڕێنیشاندەرو هاوکارمان بوو لە بەشداریکردن و فێربوونی زانستی شەرعی، خوای گەورە پاداشتی ئەوکەسانەی هاوکاری ئەم خولە شەرعییە دەکەن بداتەوە لە دونیاو وە لە ڕۆژی دوایش، ئامۆژگاری خوشک و برایانی موسوڵمانم دەکەم بە ناوی خوای گەورە دەست پێبکەن و بەشداری ئەم خولە بکەن و خەمی هیچ شتێکتان نەبێ، خوای گەورە بەرەکەت ئەخاتە کات و ژیانتانەوەو کارەکانتان بۆ ئاسان دەکات، خوای گەورە کاری بۆ ئاسان کردم بەشێوەکی موعجیزە ئاسا . بەشداری بکەن خوشک و برایانی موسوڵمانم بۆ ڕەزامەندی خوای گەورە، سبەی دەمرین و دەگەڕێینەوە بۆ لای خوای پەروەردگار پرسیاری هەموو کردەوەکانمان لێ دەکرێ . شتگەلێکی زۆر هەیە بە بچوکمان زانیوە و خۆی گوناه بوون، بەهەشت و خۆشیەکانی هەوڵ و کۆششی دەوێ ڕێگەکەی دوورەو تێشووی چاکی دەوێ، بەتایبەتی لەم ڕۆژگارە پڕ لە فیتنەو خراپەکارییەدا کە چواردەورمان بە خراپەو فیتنە گیراوە.
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەكان

سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە دواتر بۆ مامۆستایان و ستافی فێرگەی زانست من بەشداربوویەکی دەرەوەی وڵاتم لە خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکان، بە حوکمی ئەوەی خواستم فێربوونی دینەکەم و زانستی شەرعی بوو، بەڵام لە دەرەوە زەحمەتە و هەردەم شەڕی کاتە. بۆیە دەرفەتم نەبوو بۆ شارەزابوون، بەڵام خوای گەورە ئاگای لە دڵی مرۆڤەکانە و کەسێکی نزیکی خۆمی کردە سەبەب بۆ ناساندنی فێرگە پێم.
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەكان
من وەکو بەشداربوویەك لە خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکان لە گوندێك دەژیم نزیك قەزای ڕانیه،‌ سەرتا سوپاسی مامۆستا بەڕێزەکان دەکەم کە لەم شەش مانگەدا زۆر لەگەڵمان ماندوبوون، خوای گەورە پاداشتی خێریان بداتەوە، من وەکو ئەزمونی خۆم زۆر سوودم بینیوە لەم خولەدا سەرەڕای ئەوەی کەمن زۆر جار توشی ناڕەحەتی دەبووم لەسەر خولەکە بەهۆی خراپی ئینتەرنێتەوە، زۆر جار تاڕادەیەک ڕێگایەکی دوورم دەبڕی بۆ ئەوەی بتوانم دەرسەکان دابەزێنم یان ئیمتیحانەکان بکەم، چونکە بەڕاستی ئەم خولە شایەنی ئەوەیە خۆتی لەگەڵ ماندووبکەیت، یەجگار سوودی هەیە هیوادارم کەسی زیاتر بەشداری ئەم فێرگەیە بکات، بێگومان سوودێکی زۆر دەبینیت لە کۆتایدا داواکارم لە خودای گەورە لە هەموو لایەکمانی قبوڵ بکات.
#وتەی_بەشداربووانی_خولی_دوو_ساڵەی_زانستە_شەرعییەكان
هەر لە منداڵییەوە خەریکی فێربوونی قورئان و تەجوید و زانستی شەرعی بووم، فێربوونی زانستی شەرعی یەکێک بوو لە ئاواتەکانم، زۆرم لەلا ناخۆش بوو کە تەمەنم زیاتر و زیاتر ئەبێت و کەچی بەردەوام پۆزش بۆ خۆم ئەهێنمەوە. بەڵام سوپاس بۆ الله تعالى هەموو شتێک گۆڕا کاتێک دەستم کرد بە خوێندن لە خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکانی فێرگەی زانست، هەر لە سەرەتاوە کە بینیم ستافی فێرگە و مامۆستا بەڕێزەکان چەندە بە جوانی کار دەکەن و بە بێ هەستکردن بە ماندووبون خەریکی خزمەتکردنی ئاینی ئیسلام و زانستی شەرعین، بە گڕووتینێکی زۆرەوە دەستم پێکرد هەستم کرد ئیتر کاتەکانم بە فیڕۆ ناچێت و ئامانجێکم هەیە لە ژیانا کە بۆ هەر دوو دونیام سوودی لێ ئەبینم پشت بە خوای گەورە، ئەوەی چاوەڕوان نەکراوبوو ئەوە بوو کە بە هیچ شێوەیەک سارد نەبوومەوە لە خوێندن (الحمدلله)،زۆربەی کات دوای گەڕانەوە لە ئیش گوێم لە وانەکان دەگرت، یاخود لەناو سەیارە و هەندێک جاریش لە کلینیک لە کاتی پشوودا، فێربوونی زانستی شەرعی گرنگترین شتە کە ئێستا بیکەم لە ژیانم، خوای گەورە کاری هەموومان ئاسان کات و شارەزامان بکات لە ئایینەکەی خۆی.
2025/07/06 18:14:53
Back to Top
HTML Embed Code: