بۆچی پێغەمبەری خوا ﷺ ڕێگری کرد لەوەی
فاطیمەی کچی (ڕەزای خوای لێبێت) خزمەتکاری هەبێت؟
✍ وەرگێڕانی: هشام لطیف بەرزنجی
#احمد_الطيار

❤1👍1
هشام لطيف بەرزنجی
بۆچی پێغەمبەری خوا ﷺ ڕێگری کرد لەوەی فاطیمەی کچی (ڕەزای خوای لێبێت) خزمەتکاری هەبێت؟ ✍ وەرگێڕانی: هشام لطیف بەرزنجی #احمد_الطيار
ئەی کوڕەکەم.. ئەی کچەکەم .. باسی فاطیمەتان بۆ دەکەم (ڕەزای خوای لێبێت) گەورەی ئافرەتانی دونیا، -کە باوکی پێغەمبەری خوا ﷺ بوو- زۆر زۆر خۆشی دەویست، کاتێك بهاتایە بۆلای ئەوا تەماشای دەکرد، و دەیفەرموو: بەخێربێی کچی خۆم، پاشان دایدەنیشاند لەلای ڕاستی یان لای چەپی. البخاري (٦٢٨٥)، ومسلم (٢٤٥٠).
لەگەڵ ئەو خۆشەویستییە زۆرەی بۆی هەبوو، وە بەڕەحم و بەزەیی بوو بۆی، بەڵام هەندێك کات ڕێگری لێ کردووە بۆ هەندێك پێداویستی، وە ڕێگری کردووە بیداتێ لەگەڵ ئەوەی زۆر گرنگی پێداوە.
ڕۆژێك فاطیمە (ڕەزای خوای لێبێت) هاتە لای پێغەمبەری خوا ﷺ سکاڵای ئەوەی کرد لە بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی ماڵەوەدا و بە دەستی خۆی ئاشە دەستی بەکاردێنێت (بۆ بەکارهێنانی هاڕینی گەنم یان جۆ ..)، وە هەواڵی پێگەیشتبوو کە پێغەمبەری خوا ﷺ دەستکەوتی دەست کەوتووە لە کافرەکانەوه، هات و داوای لێکرد خزمەتکارێکی بداتێ تا یارمەتی بدات لە کاروبارەکانی ماڵەوەدا، لەبەرئەوەی بە تەنها لە خزمەتکردنی ماڵەوە ناڕەحەتە.
پێغەمبەری خوا ﷺ هات بۆ ماڵیان بە فاطیمە و عەلی (ڕەزای خوایان لێبێت) فەرموو:
«ئایە ڕێنماییتان بکەم بۆ شتێك لەوە باشتر کە ئێوە داواتان کردووە؟» واتە: لەوەی داوای خزمەکارێکتان کردووە «ئەگەر چوونە جێگاکەتانەوە ئەوا سی و سێ جار سبحان الله بکەن، و سی و سێ جار الحمد لله، و چل و چوار جار الله اکبر بکەن، ئەوا باشترە بۆتان لە خزمەتکار».
بۆچی ڕێگری کرد لە خزمەتکارێك بۆیان، لە کاتێکدا زۆر پێویستی پێ بوو، کە زۆر خزمەتکاری لابوو، وە لە کاتێکدا پێغەمبەری خوا ﷺ لەو خزمەتکار و ماڵ و مەڕ و ماڵاتەی دەبەخشی،
وە پێغەمبەری خوا ﷺ داوای هەرچی لێبکرایە لەسەر ئیسلام ئەوا دەیبەخشی، پیاوێك هات بۆلای چی مەڕ و ماڵات هەبوو لەنێوان دوو شاخ هەمووی پێ بەخشی، کاتێك پیاوەکە گەڕایەوە، وتی: ئەی گەلەکەم، موسڵمان بن! محمد بەخشندەیە، بەخشینێك دەبەخشێت ناترسێت لە هەژاری. مسلم (٢٣١٢).
بەڵام ڕێگری کرد لەوەی خزمەتکارێکی بداتێ لەگەڵ ئەو خۆشەویستییە زۆرەی بۆی هەبوو، لەبەرئەوەی ئارامگرتن لەسەر ماندووبوونی دونیا و خەمەکان و ڕەنجەکان لە پاداشتیشدا پاداشتی گەورەتری تیایە، وە بۆ دواڕۆژیشی سەلامەتترە، وە دوورتریشە لەوەی دڵی وابەستەی دونیا بێت و مەیلی بۆ هەبێت.
بۆیە دڵت وابەستەی دونیا و ڕازاوەکانی نەبێت، سوێند بەخوا دونیا خێری تێدا ببوایە لە بەدەستخستنی، ئەوا خوای گەورە دەیدا بە باشترین و چاکترین دروستکراوەکانی خۆی کە پێغەمبەرەکەیەتی ﷺ، وە پێغەمبەری خوا ﷺ دەیدا بە خێزان و کچەکانی (ڕەزای خوایان لێبێت)، پێغەمبەری خوا ﷺ وەفاتی کرد نە درهەمێك، وە نە دینارێك، وە نە کۆیلە، وە کەنیزەکێك، وە نە هیچ شتێكی جێ نەهێشت، تەنها ئەسپێکی سپی نەبێت، وە سیلاحەکەی، و زەوییەك ئەویش بۆ صەدەقە بوو. البخاري (٢٥٨٨) و مسلم (١٦٣٥).
١١ صفر ١٤٤٧
٢٠٢٥/٨/٥ سێ شەممە
✍ وەرگێڕانی هشام لطیف بەرزنجی
#أحمد_الطيار
#بەشی_ئافرەتان
📚 نصيحتي لك يا ولدي، لاپەڕە (٩٨-١٠٠).

❤3👍3
بەهاو نرخت نابێت
ئەگەر لە شوێنی گونجاوی خۆتدا نەبیت
#أحمد_الطيار
✍ وەرگێڕانی: هشام لطیف بەرزنجی
#بەشی_چیرۆك
#وەسێتەکان
ئەگەر لە شوێنی گونجاوی خۆتدا نەبیت
#أحمد_الطيار
✍ وەرگێڕانی: هشام لطیف بەرزنجی
#بەشی_چیرۆك
#وەسێتەکان
💯3❤2💔2👍1
⭕️ زيانی برادەر و هاوڕێی خراپ
ئەگەر دڵت وابەستەی برادەری بێ ئاگا یان خراپ بێت و خۆشیانت بوێت، و زۆر لەگەڵیان دابنیشیت: ئەوا دڵت ڕەش دەکات و ڕەق دەبێت، بەرەو پەرتەوازەبوون و دوورخستنەوەی دەبات، وە تووشی خەم خەفەت و بێتاقەت و لاوازیی دەبات،
ئیتر ئەو دڵەت چی تێدا دەمێنێت بۆ خوا و ڕۆژی دوایی؟
📚 نصيحتي لك يا ولدي
#أحمد_الطيار
✍ ئەی دەبێت ئەمڕۆ چەنێك لە خەڵك سۆشیال میدیای کردبێت بە هاوڕێی خۆی، بەهۆی ئەوەوە تیاچووبێت...
بۆیە بزانە چ کەناڵێکت لایە یان ... تا سوودی لێ ببینیت.

❤1
پێم بڵێ لەگەڵ کێ دادەنیشیت و هاوڕێیەتی کێ دەکەیت
پێت دەڵێم تۆ چ کەسێکیت
-هاوڕێکانت نیشاندەری شەخسیەتی تۆن-
#أحمد_الطيار
✍ وەرگێڕانی: هشام لطیف بەرزنجی
پێت دەڵێم تۆ چ کەسێکیت
-هاوڕێکانت نیشاندەری شەخسیەتی تۆن-
#أحمد_الطيار
✍ وەرگێڕانی: هشام لطیف بەرزنجی
❤1
هشام لطيف بەرزنجی
بەهاو نرخت نابێت ئەگەر لە شوێنی گونجاوی خۆتدا نەبیت #أحمد_الطيار ✍ وەرگێڕانی: هشام لطیف بەرزنجی #بەشی_چیرۆك #وەسێتەکان
بەهاو نرخت نابێت
ئەگەر لە شوێنی گونجاوی خۆتدا نەبیت
ئەمە چیرۆکێکە بە دڵم بوو بۆتانی باس دەکەم و دەیگێڕمەوە پاشان ڕای خۆمی لەسەر دەدەم:
باوکێك بە کوڕەکەی دەڵێت: ناجیح بوونت پیرۆز بێت، وە دیاری من بۆ تۆ سەیارەیەکی نایابە، بەڵام پێش ئەوە بڕۆ ئەم سەیارەیە ببە بۆ بۆ بازرگانێکی سەیارە لە مەدینە بزانە چەندی پێ دەدات؟
کوڕەکەی بۆ ڕۆژی دوایی ڕۆیشت و گەڕایەوە بۆ لای باوکی و وتی: تەنها ١٠ هەزار ڕیاڵ دەکات؛ لەبەرئەوەی زۆر کۆنە.
باوكی پێ کەنی و پێی وت: بیبە بۆ ئەو شوێنانەی سەیارە نایاب و دەگمەنەکان دەکڕن، بردی و پیشانی شارەزایانی سەیارەی دا، لەپاش چەند سەعاتێکی کەم کوڕەکە چووەوە بۆلای باوکی و وتی: ئەمجارە ١٠٠ هەزار ڕیاڵیانداوە؛ لەبەرئەوەی وایان بینی ئەمە سەیارەیەکی نایاب و دەگمەنە، وە پاك و چاکە.
باوکەکە بێ دەنگ بوو پاشان وتی: من ویستم بەم کارە ئەوەت پێ بڵێم هیچ بەهاو نرخت نابێت ئەگەر لە شوێنی گونجاوی خۆتدا نەبیت.
بۆیە ئەی خوشك و برای گەنجم، خوای گەورە تۆی دروست کردووە بە تاك و تەنها، وە هەدەف و ئامانجی ژیانی بۆت دیاری کردووە لەم ژیانە، کە ئەویش عیبادەت کردن و بەندایەتی بۆ کردنێتی بە تاك و تەنها، هەروەکو خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ﴾ [الجن : ٥٦]. واته: وه من جن و مرۆڤم دروست نهكردووه تهنها بۆ ئهوه نهبێ به تاك و تهنها بمپهرستن وه ملكهچی فهرمانی من بن.
ئەگەر دەستت گرد بە دینەکەتەوە، و خوای گەورەت پەرست بەو شێوەیەی فەرمانی پێت کردووە، ئەوا خوای گەورە بەرزت دەکاتەوە، بە عیززەتت و بەڕێزت دەکات وە لەناو خەڵکیشدا قبوڵ کراوی، بەڵام ئەگەر خۆت لەو مەبەستە شەریف و بەڕێزە لادا، کە بەهۆیەوە دین و دونیات دەست دەکەوێت، ئەوا تۆ لە شوێنێکی نەگونجاودایت، قەدر و قیمەتت و کەم دەبێت و دادەبەزێت، وە زەلیل دەبیت.
#وردبەوە لەم ئایەتەی خوای گەورە: ﴿وَإِنَّا أَوْ إِيَّاكُمْ لَعَلَى هُدًى أَوْ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ﴾ [سبإ: ٢٤].
واتە: وه ئێمهى موسڵمان و ئێوهى كافران یان ئهوهتا لهسهر هیدایهتین یان لهسهر گومڕاییهكی ئاشكراین، واته: ئێمه لهسهر هیدایهتین و بهڵگهمان هێنایهوه، وه ئێوه لهسهر گومڕاییهكی ئاشكران و بێ بهڵگهن.
لەبەرئەوەی ڕێگەی حەق و ڕاستە و کەسەکە بەرەو بەرزی دەبات بۆلای خوای بەرز و گەورە، وە ڕێگەی گومڕایی کەسەکە بەرەو نزمی دەبات، و خاوەنەکەی بەرەو نزمترین پلەی ناو دۆزەخ دەبات. مدارج السالكين (٤٠/١).
کاتێك باسی هیدایەت کراوە حەرفی "على" هاتووە، بەڵگەیە لەسەر بەرزی و پایەداری و شکۆمەندی، کاتێك باسی گومڕایی کراوە حەرفی "في" هاتووە، بەڵگەیە لەسەر نزمی و زەلیلی و دابەزین و سەرشۆڕیی، "لەبەرئەوەی کەسی هیدایەتدراو بەرزە بەهۆی هیدایەتەکەیەوە پێی بەرز دەبێتەوە، وە کەسی گومڕا نوقم بووە لە گومڕایی و سووك دەبێت و بەرەو نزمی دەیبات". تفسير السعدي، لاپەڕە (٤١).
#أحمد_الطيار
✍ وەرگێڕانی: هشام لطیف بەرزنجی
#بەشی_چیرۆك
#وەسێتەکان
١٣ صفر ١٤٤٧
٢٠٢٥/٨/٧ پێنج شەممە

❤3👍1💯1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شەو و ڕۆژی هەینی زۆر صڵاوات بدە لەسەر ئەو کەسەی کە دەیفەرموو: خۆزگا براکانی خۆم ببینیایە:
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ،
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ".

❤3👍1💯1🏆1🤝1
ئیمامی شەعبی (ڕەحمەتی خوای لێبێت) -لە ١٠٤ کۆچی وەفاتی کردووە- فەرموویەتی: ئەگەر لە نەوەدو تۆ بابەت بیپێکی و لەسەر حەق بیت، تەنها لە یەك بابەت نەیپێکیت، ئەوا واز لە نەوەدو نۆیەکە دەهێنن و تەنها ئەو یەك دانەیە باس دەکەن ‼️.
-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ
قال الإمام الشعبي ( ت ١٠٤هـ) - رحمه الله - : لو أصبتُ تسعةً وتسعين، وأخطأتُ واحدةً؛ لتركوا تسعةً وتسعين وحملوا واحدة ‼️
🖌 " النوادر والنتف" لأبي الشيخ ( ١١٤٤)، " الحلية" لأبي نعيم ( ٤/ ٣٢٠)، وذكره التوحيدي في " البصائر" ( ٦/ ٢٤٥).

پێم بڵێ لەگەڵ کێ دادەنیشیت و هاوڕێیەتی کێ دەکەیت پێت دەڵێم تۆ چ کەسێکیت -هاوڕێکانت نیشاندەری شەخسیەتی تۆن- #أحمد_الطيار ✍ وەرگێڕانی: هشام لطیف بەرزنجی
پێم بڵێ لەگەڵ کێ دادەنیشیت و هاوڕێیەتی کێ دەکەیت
پێت دەڵێم تۆ چ کەسێکیت
نازانم هیچ شتێك هەبێت بە ئەندازەی برادەر کاریگەری هەبێت لەسەر ئینسان، هەرکەسێك هاوڕێیەتی کەسی چاك بکات کاریگەری لەسەر دەبێت، ئەویش چاك دەبێت بەبێ گومان، وە هەرکەسێك هاوڕێیەتی کەسی خراپ بکات ئەوا بەهۆی خراپەی ئەوەوە کاریگەریی لەسەر دەبێت، و ئەویش خراپ دەبێت.
وە هەموو هاوڕێ و برادەرێك لەڕۆژی دوایی دەبن بە دوژمن، تەنها ئەوانە نەبێت لەبەر خوای گەورە بوونە بە هاوڕێ.
خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿ٱلۡأَخِلَّاۤءُ یَوۡمَىِٕذِۭ بَعۡضُهُمۡ لِبَعۡضٍ عَدُوٌّ إِلَّا ٱلۡمُتَّقِینَ﴾
[سُورَةُ الزُّخۡرُفِ: ٦٧].
ئیمامی ئیبنو کەسیر (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی: واتە هەموو هاوڕێیەتی و برادەرێك بۆ خوای گەورە نەبووبێت لە ڕۆژی دوایی دەگۆڕێت بۆ دوژمنایەتی، تەنها ئەوانە نەبێت لەبەر خوای گەورە بوونە بە هاوڕێ و برادەر.
وە خوای گەورە فەرموویەتی:
﴿ وَیَوۡمَ یَعَضُّ ٱلظَّالِمُ عَلَىٰ یَدَیۡهِ یَقُولُ یَـٰلَیۡتَنِی ٱتَّخَذۡتُ مَعَ ٱلرَّسُولِ سَبِیلࣰا (٢٧) یَـٰوَیۡلَتَىٰ لَیۡتَنِی لَمۡ أَتَّخِذۡ فُلَانًا خَلِیلࣰا (٢٨) لَّقَدۡ أَضَلَّنِی عَنِ ٱلذِّكۡرِ بَعۡدَ إِذۡ جَاۤءَنِیۗ وَكَانَ ٱلشَّیۡطَـٰنُ لِلۡإِنسَـٰنِ خَذُولࣰا (٢٩)﴾ [سُورَةُ الفُرۡقَانِ: ٢٧-٢٩].
(بۆ تەفسیری ئایەتەکە تەماشای تەفسیری ڕێبەر بکە. وەرگێڕ)
بۆیە ئەگەر نەتتوانی بە ئاشکرا بەرهەڵستی بکەیت، ئەوا بەپێی توانا لێی دووربکەوە.
تجنب صديق السوء واصرم حباله
فان لم تجد منه محيصا فداره
واتە: دوور بکەوەرەوە لە هاوڕێیەکی خراپ و پەیوەندی لەگەڵ داببڕە
خۆ ئەگەر ئەوەت نەتوانی ئەوا خۆتی لێ بەدوور بگرە.
ئەگەر دڵت وابەستەی برادەری بێ ئاگا یان خراپ بێت و خۆشیانت بوێت، و زۆر لەگەڵیان دابنیشیت: ئەوا دڵت ڕەش دەکات و ڕەق دەبێت، بەرەو پەرتەوازەبوون و دوورخستنەوەی دەبات، وە تووشی خەم خەفەت و بێتاقەت و لاوازیی دەبات،
ئیتر ئەو دڵەت چی تێدا دەمێنێت بۆ خوا و ڕۆژی دوایی؟
"ئەمە واقیعە، چەندین جار تێکەڵبوون لەگەڵ کەسانی خراپ، خراپە و سەرلێشێواوی بەدوای خۆی هێناوە، و نیعمەتی لابردووە، و تووشی تاقیکردنەوەی کردووە، و بەخشینی نەهێشتووە، و کارەساتی بەدوای خۆی هێناوە، و کەسەکەی خستووەتە ناو بەڵاوە؟ ئایە بەڵای خەڵکی (لە کەسە خراپەکان) تەنها بەهۆی خەڵکەوە نییە؟ ئایە ئەبو تالیب لەکاتی مردنی هەر بەهۆی برادەری خراپەوە نەبوو بە کافری مرد؟ بەردەوام بوون لەگەڵی تا بوونە ڕێگر لەنێوان ئەو و وشەی لا إله إلا الله کە بووە هۆی لە دەستدانی خۆشبەختی بۆ هەتا هەتایی.
ئەم تێکەڵبوونەی کە لەسەر جۆرێك لە خۆشەویستی لە دونیادا دەبێت، و بۆ بەدیهێنانی پێداویستییەکانیان لە یەکتری، کاتێك ڕاستییەکان دەردەکەون دەگۆڕێت بۆ دوژمنایەتی، و ئەو تێکەڵاوییە دەبێت بە پەشیمانی". مدارج السالكين (٤٥٣/١).
📚 نصيحتي لك يا ولدي، لاپەڕە (١١١-١١٢).
#أحمد_الطيار
#هاوڕێ_برادەر
✍ وەرگێڕانی هشام لطیف بەرزنجی
١٥ صفر ١٤٤٧
٢٠٢٥/٨/٩ شەممە

❤4👍1
هەر کەسێك فرۆشتی زوهد و زانست و تەقوا
خەرمانێکی کۆکردەوە و گشتی سوتاند.
پەندەکانی سەعدی
#پەندی_پێشینان
خەرمانێکی کۆکردەوە و گشتی سوتاند.
پەندەکانی سەعدی
#پەندی_پێشینان
❤1👍1
وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هاوڵاتیان ساڵانە دەتوانن لە رێگای ئەم وێبسایتەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج، وە ئاگاداری ئەنجامی تیروپشکەکان بن.
لینکەکە: https://hajj.digital.gov.krd
لینکەکە: https://hajj.digital.gov.krd
❤1