هەر کەسە و حەمباڵی عەیب و عاری خۆیەتی
تانە و تەوس مەدە لە عەیبی ئەوانیدی.
پەندەکانی سەعدی
#پەندی_پێشینان
تانە و تەوس مەدە لە عەیبی ئەوانیدی.
پەندەکانی سەعدی
#پەندی_پێشینان
❤3👍2
شێخ ئیبنو عوثەیمین (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی:
ئەگەر تەمەنمان بە کردەوەی چاك قەرەبوو نەکەینەوە لە عیبادەت بەکاری نەهێنین، ئەوا دونیا قیامەتمان لە دەست دەچێت.
📚 شرح الكافية (٣٨٠/٤).
#الشيخ_ابن_عثيمين رحمه الله
-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ
قال العلامة ابن عثيمين - رحمه الله تعالى :
• - إذا لم نستدرك أعمارنا بالأعمال الصالحة ، فاتتنا الدنيا والآخرة .
📚 شرح الكافية الشافية (٣٨٠/٤).

❤2💔1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🟥 دعاء
ئەگەر هیچت پێ ناکرێت بۆ ئەهلی غەززە تەنها دوعاکردن نەبێت لەکاتی شەونوێژ ئەوا بیکە ...
١٤ صفر ١٤٤٧
الشيخ: #عبدالباري_الثبيتي
#دعاء_لأهل_الفلسطين
#فەڵەستین
#فلسطين
#خطبة

❤2
الحمد لله
سوپاس بۆ خوای گەورە
تەواوبووم لە وەرگێڕانی ئەم کتێبە بە نرخە
المختصر في السيرة النبوية صلى الله عليه وسلم
نوسینی: موسی بن راشد العازمي
وەرگێڕانی: هشام لطیف بەرزنجی
➖ دەستم بە وەرگێڕان کرد
لە ١٢ شعبان ١٤٤٦
٢٠٢٥/٢/١١ سێ شەممە
➖ تەواوبووم لە وەرگێڕانی
لە ١٨ صفر ١٤٤٧
بەرامبەر ٢٠٢٥/٨/١٢ سێ شەممە
کاتژمێر ٠٦:٥٣ بەیانی
ئەوەی ماوە پێداچوونەوەی کتێبەکەیە
داوا لە خوای گەورە دەکەم ئاسانی بکات
وە سوپاسی ئەو بەڕێزانەش دەکەم یارمەتیدەرم بوون لە نوسینەوەی خوای گەورە بیکاتە توێشووی قیامەتیان...
#بەشی_سیرە

❤8✍2
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت:
" خَيْرُكُمْ مَنْ تَعَلَّمَ الْقُرْآنَ وَعَلَّمَهُ "
(باشترینتان ئەوانەن كە قورئان فێر دەبن و خەڵكیش فێر دەكەن)
https://www.tg-me.com/ferbunitajuid

Telegram
فێربوونی تەجوید
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت:
" خَيْرُكُمْ مَنْ تَعَلَّمَ الْقُرْآنَ وَعَلَّمَهُ "
(باشترینتان ئەوانەن كە قورئان فێر دەبن و خەڵكیش فێر دەكەن)
بۆ هەر پرسیارێك دەتوانن نامە بۆ بۆت بنێرن
@Psearytajwedbot
https://www.tg-me.com/ferbunitajuid
" خَيْرُكُمْ مَنْ تَعَلَّمَ الْقُرْآنَ وَعَلَّمَهُ "
(باشترینتان ئەوانەن كە قورئان فێر دەبن و خەڵكیش فێر دەكەن)
بۆ هەر پرسیارێك دەتوانن نامە بۆ بۆت بنێرن
@Psearytajwedbot
https://www.tg-me.com/ferbunitajuid
❤2👍1
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
سێ کەس هەیە دوعا بکات وەردەگیرێت گومانی تێدا نیە:
ئەو کەسەی ستەمی لێکراوە
ئەو کەسەی لە سەفەردایە
دوعای دایك و باوك بۆ منداڵەکانی ...
#دەڵێن:
نهێنی سەرکەوتنم لە نزاکانی دایکمدایە
ئەی دەبێت چەندین کەسیش هەبێت بەهۆی دوعای دایکی یان باوکی لەم ژیانەدا سەرکەوتن بە دەست نەهێنێت..!!
✍ بۆیە پێویستە لەسەر دایك و باوك دوعای شەڕ لە منداڵیان نەکەن بەهۆی هەرچی شتێکەوە بێت و لەسەر دڵیان قورس و گران بێت .. لەبری ئەوە با دوعای خێری بۆ بکەن، ...
خوای گەورە دایك و باوکی هەموومان سەلامەت بکات و بیانپارێزێت، ئەوەیشی دایکی یان باوکی وەفاتی کردووە بە بەهەشت شادی بکات.
#وتە
هشام لطیف بەرزنجی

❤3
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شەو و ڕۆژی هەینی زۆر صڵاوات بدە لەسەر ئەو کەسەی کە فەرمووی:
ئەی خوایە لە تاوانەکانی عائیشە خۆشببە ئەوەی لە ڕابردوو کردوویەتی و ئەوەی لە داهاتوو دەیکات و ئەوەی بە نهێنی و ئاشکرا کردوویەتی....
پاشان فەرمووی: ئەمە دوعای منە بۆ ئوممەتەکەم لە هەر پێنج نوێژە فەرزەکە.
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ،
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ".

👍1
هشام لطيف بەرزنجی
هۆکاری گومڕابوونی هەندێك لە منداڵەکان #أحمد_الطيار ✍ وەرگێڕانی هشام لطیف بەرزنجی
هۆکاری گومڕابوونی هەندێك لە منداڵەکان
ئەی ڕۆڵەکەم: ڕێگەی هیدایەت ئاسانە، وە شوێنەواری گەورە و موبارەك و باشی هەیە لە دونیا و دوای مردنت کە لە ژماردن نایات، بۆیە ئەو ڕێگەیە بگرە.
▪️وردبوومەوە لە حاڵی زۆرێك لەوانەی غافڵ بو بێئاگان وە هۆکاری گومڕابوون و سەرلێشێواویان، بینیم هۆکارەکەی سێ نەخۆشی گەورە و ترسناکە، یەك لەوانە بەسە بۆ ئەوەی فریو بخوات و لەسەر ڕێگای ڕاست لابدات، ئەی چۆن دەبێت ئەگەر هەموویان لەیەك کەسدا کۆببنەوە (واتە: زیاتر گومڕا و سەرلێشێواو دەبێت)؟
یەکەم: کیبر و خۆبەگەورەزانین.
ئەی ڕۆڵەکەم، کیبر یەکەم تاوان کە سەرپێچی پێکرا بەرامبەر خوای گەورە، وە لە گەورەترین ھۆکارەکانە بۆ ڕێگری کردن لە هیدایەت، وە هۆکارە بۆ چوونە بەهەشتت، خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿سَأَصۡرِفُ عَنۡ ءَایَـٰتِیَ ٱلَّذِینَ یَتَكَبَّرُونَ فِی ٱلۡأَرۡضِ بِغَیۡرِ ٱلۡحَقِّ وَإِن یَرَوۡا۟ كُلَّ ءَایَةࣲ لَّا یُؤۡمِنُوا۟ بِهَا وَإِن یَرَوۡا۟ سَبِیلَ ٱلرُّشۡدِ لَا یَتَّخِذُوهُ سَبِیلࣰا وَإِن یَرَوۡا۟ سَبِیلَ ٱلۡغَیِّ یَتَّخِذُوهُ سَبِیلࣰاۚ ذَ ٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ كَذَّبُوا۟ بِـَٔایَـٰتِنَا وَكَانُوا۟ عَنۡهَا غَـٰفِلِینَ﴾
[سُورَةُ الأَعۡرَافِ: ١٤٦]. -بۆ واتاکەی تەماشای تەفسیری ڕێبەر بکە، وەرگێڕ-.
خوای گەورە بەڵێنی ئەوەی داوە ئەو کەسەی خۆی بە گەورە بزانێت وای لێ دەکات لە ئایەتەکان تێ نەگات و وەری نەگرێت و بەڕاستی دانەنێت، واتە: پشت لە نیشانە و دەسەڵاتی خوای گەورە دەکات، و لە قورئانی پیرۆز تێ ناگات، کێشانە و پێوەرەکانی لەلا پێچەوانە دەبێتەوە، حەق و ڕاستی بە بەتاڵ دادەنێت، و باتڵ بە حەق دادەنێت، و خراپ بە باش، و باش بە خراپ، کەسی ئامۆژگاریکاری ئەمین بە دوژمن، دوژمنیش بە کەسێکی خۆشەویستی نزیك دادەنێت.
ئایە واتای خۆ بەزلزانین دەزانیت و واتای تەوازوع و خۆ بەکەمزانین دەزانیت؟
پێغەمبەری خوا ﷺ: «کیبر وەرنەگرتنی حەق، و بە کەمزانینی خەڵك».
📚 نصيحتي لك يا ولدي، لاپەڕە (٢٢-٢٣).
٢٠ صفر ١٤٤٧
٢٠٢٥/٨/١٤ پێنج شەممە
#أحمد_الطيار
✍ وەرگێڕانی هشام لطیف بەرزنجی
ماوێتی ...

هۆکاری گومڕابوونی هەندێك لە منداڵەکان ئەی ڕۆڵەکەم: ڕێگەی هیدایەت ئاسانە، وە شوێنەواری گەورە و موبارەك و باشی هەیە لە دونیا و دوای مردنت کە لە ژماردن نایات، بۆیە ئەو ڕێگەیە بگرە. ▪️وردبوومەوە لە حاڵی زۆرێك لەوانەی غافڵ بو بێئاگان وە هۆکاری گومڕابوون و سەرلێشێواویان،…
کیبر و خۆبەگەورەزانین واتای ئەوەیە:
١- واز هێنان لە حەق و وەرنەگرتنی؛ وەکو ئەوەی بۆت ڕوون ببێتەوە و بزانیت نزێژی جەماعەت واجبە، و چاکەکردن لەگەڵ دایك و باوك، و خێرکردن، و ئەمانەت، و پەیوەندی خزمایەتی، ئەوانە بزانیت واجبە و چ پاداشتێکی هەیە، بەڵام پشتی لەو واجبانە بکەیت و کردەوەی پێ نەکەیت، ئەوە بەڵگەیە لەسەر خۆبەگەورەزانینت بەرامبەر بە دروستکارت کە فەرمانی بەوانە پێت کردووە.
٢- سووکایەتی و بێ ڕێزی بەرامبەر موسڵمانانی لاواز و هەژار، و خاوەن عەقڵ، و کەسی بەتەمەن و خاوەن ئەزموون، و زانایان کە هەوڵدەدەن و بەڕاستی زانان، دایك و باوك، ڕێز نەگرتنی ئەوانە.
.....: ئەوە دەگەیەنێت تۆ بە قسەی کەسی خاوەن عەقڵ و کەسە بە تەمەن و زانایان و دایك و باوك ناکەیت، و ئامۆژگارییان وەرناگریت، بەڵکو وا دەبینیت وەکو خۆتن یان لەوە کەمتر، بۆیە کار بە بیروبۆچوونی خۆت دەکەیت و باکت لە قسەی ئەوان نییە، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر خۆبەگەورەزانینت و خۆت لەوان بە باشتر دادەنێیت، لە کاتێکدا ئەوان لە تۆ گەورەترن، و عیلمیان لەتۆ زیاترە، و تەجروبەشیان لەتۆ زیاترە.
کیبر واتاکەی گەورەترە لە بە کەمزانینی فەقیر و ھەژار، چونکە لەوانەیە ئەوانت خۆش بوێت و ڕەحمیان پێ بکەیت و لەگەڵیان دابنیشیت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خۆبەگەورەزان بیت ئەگەر حەق وەرنەگریت یان ئەو کەسانە بە کەم بزانیت لە خۆت گەورە ترن و قسەیان لێ وەرنەگریت، و بیروبۆچوون و تەجروبەی ئەوان وەرنەگریت، بەڵکو بە بیروبۆچوون و تەجروبەی خۆت سەرسام بیت.
تەوازوع و خۆ بەکەمزانین بۆ خوای گەورە وەکو شێخول ئیسلام ئیبنو تەیمیە (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی: بەندە بە تەواوی خۆی نزم و تەسلیم بە خوای گەورە بکات ئەوە بەندایەتی یە. مجموعة رسائل ومسائل متنوعة، لاپەڕە (٤٩).
📚 نصيحتي لك يا ولدي، لاپەڕە (٢٣-٢٤-٢٥).
٢١ صفر ١٤٤٧
٢٠٢٥/٨/١٥ هەینی
#أحمد_الطيار
#شيخ_الإسلام_ابن_تيمية رحمه الله
✍ وەرگێڕانی هشام لطیف بەرزنجی
ماوێتی...

بەوە هەڵمەخەڵتێ بگەیت بە پیاوچاکان و بیان بینیت (وابزانیت سوودی دەبێت بۆت لە ڕۆژی دوایی ئەگەرچی کردەوەی چاکیش نەکەیت)،
کەسێك نەبووە باشتر و چاکتر بێت لە پێغەمبەری خوا ﷺ،
دوژمنەکانی و مونافیقەکان پێغەمبەری خوایان ﷺ بینی و سوودی نەبوو بۆیان.
📚 مدارج السالكين (٥١٠/١)
#الإمام_ابن_القيم رحمه الله
کەسێك نەبووە باشتر و چاکتر بێت لە پێغەمبەری خوا ﷺ،
دوژمنەکانی و مونافیقەکان پێغەمبەری خوایان ﷺ بینی و سوودی نەبوو بۆیان.
📚 مدارج السالكين (٥١٠/١)
#الإمام_ابن_القيم رحمه الله
❤2
هشام لطيف بەرزنجی
کیبر و خۆبەگەورەزانین واتای ئەوەیە: ١- واز هێنان لە حەق و وەرنەگرتنی؛ وەکو ئەوەی بۆت ڕوون ببێتەوە و بزانیت نزێژی جەماعەت واجبە، و چاکەکردن لەگەڵ دایك و باوك، و خێرکردن، و ئەمانەت، و پەیوەندی خزمایەتی، ئەوانە بزانیت واجبە و چ پاداشتێکی هەیە، بەڵام پشتی لەو…
ئەی ڕۆڵەکەم گوێ لەم چیرۆکە بگرە: کەسێك پەیوەندی پێوە کردم ئینکاری قورئان و ئیسلامی دەکرد، هەندێك شوبهەی هێنایەوە، وەڵامم دایەوە و پاشان پێم وت:
سێ شتم لەتۆ داوایە:
١- قورئان بخوێنەوە بە نییەتی هیدایەت.
٢- دوعای خێر بکە بە نییەتی هیدایەت.
٣- فيز و لوت بەرزی و خۆبەگەورەزانین لە دڵی خۆت دەربکە.
لەپاش دوو ڕۆژ پەیوەندی پێوە کردم و وتی: خوای گەورە هیدایەتی دام لەپاش ماوەیەکی زۆر لە نکۆڵی و ئینکاری کردن.
وە خۆشی و ئیسراحەتم بینی لەپاش خەفەت و بێتاقەتی.
خۆ ئەگەر مانگێك لەسەر ئەم خەم و خەفەت و بێتاقەتی وقەلەقییە بمایاتەوە خۆم دەکوشت.
ئەو ئایەتانەی وام دەبینی کەم و کورتی تیایە، لەپاش تێڕوانین و وردبوونەوە لێی ئێستا دەزانم هەمووی بەڵگەیە لەسەر تەواوی و کامڵ بوونی.
بەڕاستی پێم سەیرە چۆن ئینکاریم دەکرد لەکاتێکدا هەمووی ڕوون و ئاشکرایە و تەواوە.
منیش پێم وتم: چونکە ئەو کاتە بە خۆبەگەورەزانین تەماشای ئایەتەکانت دەکرد، خوای گەورە یارمەتی دایت بۆ ئیمان و تێگەیشتن لێی، خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿سَأَصْرِفُ عَنْ آيَاتِيَ الَّذِينَ يَتَكَبَّرُونَ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ﴾ [الأعراف: ١٤٦]. واتە: ئهو كهسانهی كه لهسهر زهویدا بهناحهق خۆیان بهگهوره زانیوه قهدهغهی ئهوهیان لێ ئهكهم كه له ئایهتهكانی من تێبگهن.
بۆیە #وردبەوە چۆن خوای گەورە هیدایەتی ئەو کەسە ئینکارەی دا بۆ قورئان و دینەکەی تەنها لەماوەی دوو ڕۆژ، کە ڕاستی کرد لەگەڵ خوای گەورە و داوای هیدایەتی کرد و دڵی پاك کردەوە لە کیبر و لوت بەرزی.
سوێند بەخوا ئەگەر داوا لە خوای گەورە بکەیت و ڕاست بکەیت لەگەڵی و دڵت پاك بکەیتەوە لە خۆبەگەورەزانین و لوت بەرزی، ئەوا هیدایەتت دەدات و پێت دەبەخشێت.
📚 نصيحتي لك يا ولدي، لاپەڕە (٢٥-٢٦).
٢١ صفر ١٤٤٧
٢٠٢٥/٨/١٥ هەینی
#دەربارەی_قورئان
#أحمد_الطيار
#بەشی_چیرۆك

ئەوە بزانە گرنگ نییە چەند دەژیت
گرنگ ئەوەیە چۆن دەژین
دەگێڕنەوە:
پیاوێك زۆر شاری دەکرد لەم شار بۆ ئەو شار، لەم گوند بۆ ئەو گوند ...
تا دەچێتە گوندێك و سەردانی گۆڕستانی ئەو شوێنە دەکات ..
دەبینێت لەسەر کێلی گۆڕەکان نا و و تەمەنی مردووەکان نوسراوە
بەڵام ئەوەی زۆر پێ سەیر دەبێت
تەمەنەکە بەبەراورد لەگەڵ گۆڕەکە زۆر کەمە
چونکە گۆڕەکە گەورەیە و تەمەنەکیش کەمە ...
تا پرسیار دەکات لە پاسەوانی گۆڕستانەکە ..
ئەویش وەڵام دەداتەوە و دەڵێت:
ئێمە لە تەمەنی کەسەکان ئەوەندە دەنووسین کە بەدڵخۆشی ژیاون ..
ئەویش دەڵێت: ئەگەر لەم گوندەی ئێوە مردم
ئەوا بنوسن: لە سکی دایکی بۆ ناو گۆڕەکەی ..
(جا ئێمەش چەندێکمان دەبێت وا بڵێین).
#وتە
#چیڕۆك

❤2💔2
هشام لطيف بەرزنجی
ئەی ڕۆڵەکەم گوێ لەم چیرۆکە بگرە: کەسێك پەیوەندی پێوە کردم ئینکاری قورئان و ئیسلامی دەکرد، هەندێك شوبهەی هێنایەوە، وەڵامم دایەوە و پاشان پێم وت: سێ شتم لەتۆ داوایە: ١- قورئان بخوێنەوە بە نییەتی هیدایەت. ٢- دوعای خێر بکە بە نییەتی هیدایەت. ٣- فيز و لوت بەرزی…
دووەم: درۆکردن.
ڕۆژێك بە گەنجێکم وت لەوانەی ناودارن بە درۆکردن:
خوای گەورە باسی مونافیقەکانی کردووە توانایەکی سەیریان هەیە لە قەناعەتکردن بە خەڵك، و جوانی دەستەواژە، و تا ئەوەی گوێی لێ دەبێت بە ڕاستی دابنێت، خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿وَإِنْ يَقُولُوا تَسْمَعْ لِقَوْلِهِمْ﴾ [المنافقون: ٤]. واتە: لە ڕازاوەیی قسەیان حەزدەکەیت گوێ لە قسەیان بگریت، عوزرەکەیان وەردەگریت، و هەواڵیان بەڕاست دادەنێیت.
وا گومان مەبە ئەو توانایای خەتە لە قسەکردن و فێڵکردن و ڕازاندنەوەی درۆکردنت خێر بێت بۆت، بەڵکو بەڵگەیە لەسەرئەوەی بەشێك لە دووڕوویت تیایە، ئامۆژگاریت دەکەم واز لە درۆکردن بێنیت و تا پارێزراوبیت لە دووڕووی.
درۆزنی سیفەتێکە هەرکاتێك بەوە وەسف کرایت، ئەوا دەگەیەنێت بە هەموو سیفەتێکی خراپ و ناشیرین، بەڵکو خراپترین ئەخلاقە ناشیرینەکانە، سەری هەموو کارە خراپەکان و بنچینە و گرنگترینیانە.
بۆیە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
«إيّاكُمْ والْكَذِبَ، فإنَّ الكَذِبَ يَهْدِي إلى الفُجُورِ، وإنَّ الفُجُورَ يَهْدِي إلى النّارِ، وما يَزالُ الرَّجُلُ يَكْذِبُ ويَتَحَرّى الكَذِبَ حتّى يُكْتَبَ عِنْدَ اللهِ كَذّابًا». رواه البخاري (٦٠٩٤)، ومسلم (٢٦٠٧).
واتە: ئاگادارتان دەكەمەوە لە درۆ كردن، چونكە بە ڕاستی درۆ دەتبات بەرەو خراپە، وە خراپەیش دەتگەیەنێت بە ئاگری دۆزەخ، وە مرۆڤ بەردەوام درۆ دەكات تا لای خوای گەورە ناونوس دەكرێت بە درۆزن.
کەسی ڕاستگۆ سیفەتە باشەکانی هەمووی تیا کۆبووەتەوە، وە کەسی درۆزنیش هەموو خراپەیەکی تیا کۆبووەتەوە، والفجور: ناوێکی کۆکەرەوەیە هەموو شەڕ و خراپەیەكی تیایە.
درۆکردن دەرگایەکە بۆ هەموو شەڕ و خراپەیەك؛ چونکە ئەو کەسە باوەڕی وایە بە درۆکانی هەموو کارە خراپەکانی دادەپۆشێت.
📚 نصيحتي لك يا ولدي، لاپەڕە (٢٦-٢٧-٢٨).
٢٢ صفر ١٤٤٧
٢٠٢٥/٨/١٦ شەممە
#أحمد_الطيار
#ڕەوشتە_خراپەکان

🍃 کاریگەری قورئان:
شێخ ابن عثیمین (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی:
قورئان کاریگەری هەیە لەسەر هەڵگران کاریگەرییەکی گەورە، ئەوەی هەڵگری قورئانە
ئەگەر باوەڕی پێبێت و کاری پێبکات، ئەوا کاریگەری دەبێت لەسەر باوەڕەکەی،و لەسەر کردەوەکانی،و لەسەر ڕەوشتی،و لەسەر هەموو شتێکی، سەیری پێغەمبەری خوا ﷺ بکە لە هەموو کەس خوڕەوشتی جوانتربووە، عائیشە ڕەزای خوای لێبێت دەربارەی فەرموویەتی: " خوڕەوشتی قورئان بووە" .
📚 دروس الحرمين (١/ ٤٨٤).
#دەربارەی_قورئان
#الشيخ_ابن_عثيمين رحمه الله
••═══ ༻✿༺═══ ••