#وردبەوە
لە چیرۆکی پێغەمبەر یوسف (سەلامی خوای لێبێت) فێر دەبین
سیاسەت (ئەو سیاسەتەی پێچەوانەی شەرع بێت) خاوەن دڵێکە
بەڵام هیچ دادپەروەری و ڕەحمێکی تیا نییە
👈تەماشا بکە سەرەتا عەزیزی میسر بەخێزانەکەی دەڵێت: ڕێز لە یوسف بگرن ...
دواتر کە خێزانەکەی دەیەوێت خراپە بکات بەرامبەر بە پێغەمبەر یوسف (سەلامی خوای لێبێت)
👈پاشان بۆیان ڕوون دەبێتەوە کە یوسف پاکە ...
لەبری ئەوەی بڕیارێکی دادپەروەرانە بدات
پێغەمبەر یوسف (سەلامی خوای لێبێت) دەکەنە سجنەوە
بۆ ماوەیەکی نادیار ...
📚 إتحاف الإلف بذكر الفوائد الألف والنيف (٤١٩/١).
#تدبرات_القرآنية
#لە_بارەی_پێغەمبەر_یوسف_بۆتان_دەدوێم

❤1
📌ئەگەر پێغەمبەری خوا ﷺ نەهی کردبێت لەوەی جنێو بدرێت بە کەڵەشێر لەبەرئەوەی خەڵك خەبەر دەکاتەوە بۆ نوێژ
ئەی دەبێت جنێودان بە زانایان چۆن بێت کە دڵەکان بەخەبەر دێنن و ئەوانەی بێئاگان ئاگاداریان دەکەنەوە ...!
🎤 شێخ عبدالرزاق البدر (خوای گەورە بیپارێزێت) فەرموویەتی:
📒 پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: " لا تسُبُّوا الدِّيكَ؛ فإنَّه يُوقِظُ للصَّلاةِ ".
جنێو مەدەن بە کەڵەشێر؛ چونکە خەڵك خەبەر دەکاتەوە بۆ نوێژ.
💡 زانایان ئەم سوودەیان لەم فەرموودەیە وەرگرتووە، ئەویش ئەوەیە: (فەزڵ و گەورەیی هەڵگرانی عیلم و زانستی شەرعی).
🔸️ئەگەر پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموبێتی: (جنێو مەدەن بە کەڵەشێر؛ چونکە خەڵك خەبەر دەکاتەوە بۆ نوێژ) بۆ پاراستنی ئەو فەزڵەی کەڵەشێر هەیەتی کە خەبەرکردنەوەی خەڵکییە بۆ نوێژ.
🤚 ئەی دەبێت چۆن بۆ زانایان؟!
• ئەگەر ئەو ڕێگریکردنەی پێغەمبەری خوا ﷺ بۆ کەڵەشێر کە جنێوی پێدرێت لەبەر ئەوەبێت خەڵك خەبەر دەکاتەوە بۆ نوێژ، ئەی دەبێت چۆن بێت بۆ زانایان کە دڵەکان بەخەبەر دێننەوە، وە بێئاگاکان بە ئاگا دێننەوە، وە بەندەکانی خوا فێر دەکەن، وە هیدایەتی خەڵك دەدەن، وە حوکمە شەرعییەکانیان بۆ ڕوون دەکەنەوە.
💡لە کاتێکدا خەبەرکردنەوەی زانایان بۆ خەڵکی گەورەترە لە خەبەرکردنەوەی خەڵکی بۆ نوێژ لەلایەن کەڵەشێرەوە...!
📚شرح كفاية المتعبد للمنذري (-٧-).
#الشيخ_عبدالرزاق_البدر

دڵخۆشکردنەوەی دڵە شکاوەکان و دڵنەوایی کردنیان لە گەورەترین هۆکارەکانی خۆشەویستی و برایەتی لە نێوان بڕواداراندایە، وە ئەمە ئەدەبێکی ئیسلامی بەرز و خەسڵەتێکی گەورەیە کە تەنها خاوەنی دڵە بەرزەکان و عەقڵە دامەزراوەکان پەیڕەوی دەکەن.
#وتە
#جبر_الخواطر
#وتە
#جبر_الخواطر
❤1💔1
شێخ ئیبنو عوثەیمین (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی:
پێویستە لەسەر ئینسان ئاگاداری دڵی خەڵك بێت، ئەگەر دڵی کەسێك شکا، با هەوڵی تەواوی خۆی بدات و بە هەر شێوەیەك بێت چاکی بکاتەوە؛ چونکە لەوەدا ئەجر و پاداشتێکی گەورە هەیە.
📚 شرح بلوغ المرام (٣٣٣/١١).
#الشيخ_ابن_عثيمين رحمه الله

💔2❤1👍1
#وتراوە
چاککردنەوەی دڵە شکاوەکان هیچ پارەیەکی تێ ناچێت،
بەڵام دڵێکی شکاو چاك دەکاتەوە و دەیگەڕێنێتەوە بۆ ژیان.

❤1👍1💔1
شێخ ئیبنو عوثەیمین (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی:
قورئان کاتێك دەخوێندرێت دەبێت زمان بجوڵێنرێت، ئەگەر کەسێك نوێژ بکات و لە دڵەوە بیخوێنێت دروست نییە، بەهەمان شێوە خوێندنی زیکرەکان، دروست نییە تەنها لە دڵەوە،
بەڵکو دەبێت زمان و لێوی بجوڵێنێت؛ لەبەرئەوەی وتەیە،
وە ئەوەش نایەتە دی تەنها بە جوڵاندنی زمان و لێو نەبێت.
📚مجموع فتاوى (١٥٦/١٣)
#الشيخ_ابن_عثيمين رحمه الله
#دەربارەی_قورئان

❤3👍1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🟥 دعاء
لە میبنەری مزگەوتی پێغەمبەری خوا ﷺ
دوعا بۆ براو خوشکانمان لە فەڵەستین ..
خوای گەورە دوعان وەربگریت
٢١ صفر ١٤٤٧
الشيخ: #عبدالله_البعيجان
#دعاء_لأهل_الفلسطين
#فەڵەستین
#فلسطين
#خطبة
#بكاء_گریان
لە میبنەری مزگەوتی پێغەمبەری خوا ﷺ
دوعا بۆ براو خوشکانمان لە فەڵەستین ..
خوای گەورە دوعان وەربگریت
٢١ صفر ١٤٤٧
الشيخ: #عبدالله_البعيجان
#دعاء_لأهل_الفلسطين
#فەڵەستین
#فلسطين
#خطبة
#بكاء_گریان
👍1
بە ئیمامی ئەحمەد (ڕەحمەتی خوای لێبێت) وترا :
ئەخلاق جوانی چییە؟
فەرمووی: بەرگەی ئەوە بگریت کە خەڵکی بەرامبەرت دەیکات.
📚 شعب الإيمان (٨٠٨١).
#لە_بارەی_مامەڵەکردنەوە_بۆتان_دەدوێم

✍1👍1🔥1
﴿قَدْ جَعَلَ اللَّهُ لِكُلِّ شَيْءٍ قَدْرًا﴾ [الطلاق: ٣].
ئیمامی ئیبنول قەیم (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی:
خوای گەورە کاتێك باسی ئەو کەسە دەکات کە تەوەکولی بەخوای گەورە هەیە و پشتی پێ بەستووە، نابێت چاوەڕوانی ئەوە بکەین بە ویستی خۆمان و لەو کاتە بێت کە دەمانەوێت، بۆیە خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿قَد جَعَلَ اللَّهُ لِكُلِّ شَيءٍ قَدرًا﴾.
کات و ساتێکە ناگۆڕێت، یەعنی پەلە مەکە ئەی ئەو کەسەی تەوەکولت هەبووە، بڵێت: تەوەکولم هەبوو، پاڕامەوە هیچم بۆ نەبوو، ئەوە بزانە خوای گەورە باڵادەست و بە دەسەڵاتە بەسەر هەموو بڕیارێك، کاتەکەی ناگۆڕێت.
📚 إعلام الموقعين عن رب العالمين (٤/ ١٢٣).
#تدبرات_القرآنية
#الإمام_ابن_القيم رحمه الله

❤1👍1
ئەوەی زۆر بخوات
ئاویش زۆر دەخواتەوە
بۆیە زۆر دەخەوێت
زۆریش خەسارەتمەند دەبێت (شتێکی زۆری لە دەست دەچێت).
مدارج السالكين (٩٥/٢).

❤2👍2
﴿قَدْ جَعَلَ اللَّهُ لِكُلِّ شَيْءٍ قَدْرًا﴾ [الطلاق: ٣].
هیچ خەمێك تا سەر نامێنێتەوە
هیچ ئێشێكیش تا سەر نابێت
و هیچ سەختییەك نییە کە ڕۆژێك نەکرێتەوە
#تدبرات_القرآنية
هیچ خەمێك تا سەر نامێنێتەوە
هیچ ئێشێكیش تا سەر نابێت
و هیچ سەختییەك نییە کە ڕۆژێك نەکرێتەوە
#تدبرات_القرآنية
❤1👍1
هشام لطيف بەرزنجی
دووەم: درۆکردن. ڕۆژێك بە گەنجێکم وت لەوانەی ناودارن بە درۆکردن: خوای گەورە باسی مونافیقەکانی کردووە توانایەکی سەیریان هەیە لە قەناعەتکردن بە خەڵك، و جوانی دەستەواژە، و تا ئەوەی گوێی لێ دەبێت بە ڕاستی دابنێت، خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿وَإِنْ يَقُولُوا تَسْمَعْ…
خراپترین شت لە ئینساندا زمانێکی درۆزنە، هەربۆیە خوای گەورە لە ڕۆژی دوایی دروشمی کەسی درۆزن وە ئەوەی درۆی بە دەم پێغەمبەرەکەی ﷺ کردووە ڕوویان ڕەشە، خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ تَرَى الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَى اللَّهِ وُجُوهُهُمْ مُسْوَدَّةٌ﴾ [الزمر: ٦٠].
واته: وه له ڕۆژی قیامهتیش ئهوانهی كه درۆیان بۆ خوای گهوره ههڵبهستووهو شهریكیان بۆ خواى گهوره داناوهو بهناوی خوای گهورهو بهناوی دینهكهی خوای گهورهوه قسهیان كردووه دهبینیت ڕوویان ڕهشه.
کەسی درۆزن کاریگەری تەواوی هەیە لە ڕووی هەر بەڕووی دیارە، وە خوای گەورە وای لە کەسی درۆزن کردووە کەسێکی بێڕێز و خەڵك ڕقی لێبێت، بۆیە کاتێك دەیبینیتو ڕقت لێیەتی بە کەمی تەماشا دەکەیت، بەڵام کەسی ڕاستگۆ خوای گەورە هەیبەت و ڕێزی پێ بەخشیوە، بۆیە کاتێك دەیبینیت هەیبەتی هەیە و خۆشت دەوێت.
#وردبەوە لە وتەکەی پێغەمبەری خوا ﷺ هەڕەشە دەکات لە درۆزنەکان: «وَيلٌ للذي يُحَدِّثُ فيَكذِبُ ليُضحِكَ به القَومَ، وَيلٌ له، وَيلٌ له». رواه الإمام أحمد (٢٠٠٤٦)، وأبو داود (٤٩٩٠)، والترمذي (٢٣١٥)، وحسنه. حديث صحيح، صحيح سنن أبي داود (٤٩٩٠).
واتە: «وەیل و هاوار بۆ بۆ ئەو کەسەی درۆ دەکات تا کەسانێك بکاتە پێکەنین، وەیل و هاوار بۆ ئەو کەسە، وەیل و هاوار بۆ ئەو کەسە».
ئەمە وەیل بۆ ئەو کەسەی درۆ دەکات تا دڵی خەڵکی خۆش بکات، ئەی حاڵی چۆن دەبێت ئەگەر درۆ بکات تا غەدریان لێ بکات، یان فێڵیان لێ بکات، یان غەشیان لێ بکات؟
وە لە سزای کەسی درۆزن لە دونیا: بە ڕاستگۆ دانانرێت لەوەی دەیڵێت، یان هەواڵێك بدات، یان شکات بکات یان جگە لەوەش.
کەسی درۆزن چ سزایەکی گەروەی هەیە لە ڕۆژی دوایی! لە صەحیحی بوخاری هاتووە (٧٠٤٧) پێغەمبەری خوا ﷺ لەو خەوە درێژەی بینی کە تیایدا حاڵی هەندێك لە خەڵکی بینی لە ڕۆژی دوایی: «وَرَأيتُ رَجُلاً
يُشَرْشِرُ شِدْقَهُ إلى قَفاهُ».
واتە: کەسێکم بینی دەمی دەدڕا تا لای پشتە سەری.
واتە: لایەکی دەمی دەدڕا، فریشتەیەك بە ئاسنین لای دەمی دەدڕان، ڕووخساری و لەت و چاوی ڕادەکێشێت بۆ پشتە سەری، هەمووی بەو پارچە ئاسنە ڕای دەکێشێت، پێغەمبەری خوا ﷺ پرسیاری کرد سەبارەت بەوە چ تاوانێکی کردووە؟
جبریل (سەلامی خوای لێبێت) هەواڵی پێدا كە کەسێکە زۆر درۆزنە و درۆکانی بڵاو دەبێتەوە، بۆیە ئەوە سزایەتی تا ڕۆژی دوایی.
📚 نصيحتي لك يا ولدي، لاپەڕە (٢٨-٢٩).
٢٦ صفر ١٤٤٧
٢٠٢٥/٨/٢٠ چوار شەممە
#أحمد_الطيار
✍ وەرگێڕانی هشام لطیف بەرزنجی
ماوێتی ...

📍بەچیدا بزانین ئایە خوای گەورەمان خۆش دەوێت؟
محبةُ الله ﷻ
خۆشویستنی خوای گەورە
ئەوەیە بنچینەی خۆشبەختی،
وە هۆکاری سەربەزی و بردنەوەیە بۆ دونیا و دواڕۆژ.
وە گرنگی کردەیە و بەدەستهێنانی پلە بەرزییە.
لە هۆکارەکانی خۆشەویستی خوای گەورە:
1⃣ دەستگرتنی تەواو بە کتێبەکەی خوای گەورە (قورئان) بە بیرلێکردنەوە و کردەوە پێکردنی.
2⃣ گرنگیدان بە سوننەتەکان لە پاش جێبەجێکردنی فەرزەکان، ئەمە کارێکی گرنگ و گەورەیە وادەکات خوای گەورەت خۆش بوێت
"وَمَا يَزَالُ عَبْدِي يَتَقَرَّبُ إِلَيَّ بِالنَّوَافِلِ حَتَّى أُحِبَّهُ".
واتە: بەردەوام بەندەکەم لێم نزیك دەبێتەوە بە جێبەجێکردنی سوننەتەکان تا خۆشم دەوێت.
3⃣ کاریگەری خۆشەویستی خوای گەورە بەسەر نەفستەوە، وە پێشخستنی بەسەر هەر شتێك کە چەندێك حەزی لێ بکەیت و وازی لێ بێنیت لەبەر خوای گەورە.
4⃣ ناسینی ناو و صیفاتەکانی خوای گەورە، چونکە هەرکاتێك ئینسان زیاتر خوای گەورە بناسێت ئەوا زیاتر خوای گەورە لەلا خۆشەویست دەبێت و عیبادەتی دەکات و زیاتر دووردەکەوێتەوە لە تاوان.
5⃣ بیرکردنەوە لە نیعمەت و چاکەکانی خوای گەورە ﴿ وَمَا بِكُمْ مِنْ نِعْمَةٍ فَمِنَ اللَّهِ﴾[النحل:٥٣]
واتە: هەرچی پێتان بەخشراوە هەمووی لەلایەن خوای گەورەیە.
کاتێك بیرت لە نیعمەتەكانی خوای گەورە کردەوە، ئەوا دڵت زیاتر خوای گەورەی خۆش دەوێت.
6⃣ دانیشتن لە مەجلیسی پیاوچاکان و ئەهلی تەقوا و باوەڕ و ئەوانەی بەردەوامییان هەیە لەسەر دین، "الْمَرْءُ عَلَى دِينِ خَلِيلِهِ فَلْيَنْظُرْ أَحَدُكُمْ مَنْ يُخَالِلْ".
واتە: هەرکەسێك لەسەر دینی هاوڕێکەیەتی، با هەرکەسێك تەماشا بکات کێ دەکات بە هاوڕێی خۆی.
7⃣ دووربکەویتەوە لە هەرشتێك کە دوورت دەکاتەوە لە خۆشەویستی خوای گەورە،
کە لەم سەردەمەدا چەندێك ئەوانە زۆرن،
چەندین شتی بێ سوود هەیە وا دەکات، دڵت دووربکاتەوە لە خۆشەویستنی خوای گەورە ..
🖋 الشيخ #عبدالرزاق_البدر
✍ وەرگێڕانی: هشام لطیف بەرزنجی
•┈┈•◉◈📖◉◈•┈┈•

❤4
صڵاوات لەبیرنەکەیت لەسەر ئەو کەسەی کە لە ڕۆژی دوای تۆ لەبیرناکات و دەفەرمووێت: "أُمَّتي أُمَّتي"
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ،
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ".

❤2👍1