ساڵی پێشوو گەیشتم بە قوتابییەك گیرییەك لە زمانیدا هەبوو، هیچ قسەیەکی نەدەکرد ئیللا چەند جارێك دووبارەی دەکردەوە، منیش ئامۆژگاریم کرد بەوەی هەموو سوژدەیەك دەیبەیت بۆ خوای گەورە ئەم دوعایەی تیا بخوێنە: واحلُل عُقْدَةً مِن لِساني يَفقهوا قَولي ..
واتە: ئەو گیرییەی زمانم چاك بکە تا لە قسەکانم تێبگەن ..
ئەمساڵ پێی گەیشتمەوە زۆر بەجوانی و ڕوونی قسەی دەکرد، پرسیارم لێی کرد -لەبیرم کرد کە خۆم ئامۆژگاریم کردبوو- هۆکاری چییە چاك بویتەتەوە، وتی: ئەو دوعایە واحلُل عُقْدَةً مِن لِساني.
ئەوە الجبار (کە دڵە شکاوەکان چاك دەکاتەوە) ئەو گیرییەی لە زمانی لابرد.
📚 لأنك الله رحلة إلى السماء السابعة، الجزء الأول، لاپەڕە (١٢٤-١٢٥).
#جبر_الخواطر
#بەشی_چیرۆك

❤3👍1💯1
هەموو شتێك ڕۆژانێك دێت دەتوانرێت بکرێتە ژێر خۆڵەوە
تەنها دوو شت نەبێت:
- زیادەڕەوی کەسی نەزان
- دووڕوویی هاوڕێ و برادەر.
📚 بوح المشاعر، ص (٢٢٩).
#هاوڕێ_برادەر
تەنها دوو شت نەبێت:
- زیادەڕەوی کەسی نەزان
- دووڕوویی هاوڕێ و برادەر.
📚 بوح المشاعر، ص (٢٢٩).
#هاوڕێ_برادەر
❤1👍1
﴿إِنِّي لَأَجِدُ رِيحَ يُوسُفَ﴾ [يوسف: ٩٤].
چەند کەسی تر هەبوو لە ماڵەکە؟! بەڵام کەس بۆنی نەکرد تەنها ئەو نەبێت (پێغەمبەر یەعقوب سەلامی خوای لێبێت)، بۆیە بۆنی خۆشەویستان کەسێك بۆنی ناکات کە قەدری نەزانێت.
📚 أيها الصديق ومضات وهدايات من سورة يوسف، لاپەڕە (١٧١).
#تدبرات_القرآنية
#لە_بارەی_پێغەمبەر_یوسف_بۆتان_دەدوێم

❤2👍1
قەمیسەکەی پێغەمبەر یوسف (سەلامی خوای لێبێت) فێری کردم
١- بێ ئومێدی واز لێبێنم، حاڵەتەکان بگاتە هەر ئەندازەیەك لە غەیب شتی زۆر سەیر هەیە ..
٢- ڕەنگە دوژمنەکەت لە وڵاتێکی تردا نەبێت، ڕەنگە ئەوان لەو کەسانە بن کە خواردنەکەت لەگەڵیان دابەش بكەیت و نەشزانیت، پیلانت لە دژ دابنێن ...
📚 أيها الصديق ومضات وهدايات من سورة يوسف، لاپەڕە (١٧٦).
#تدبرات_القرآنية
#لە_بارەی_پێغەمبەر_یوسف_بۆتان_دەدوێم
✍ ماوێتی...

مرۆڤی هەژار شێر بە گوێ بگرێ
مەحاڵە هەرگیز ڕێزی پێ بدرێ
📚 پەندی پیران و فەرموودەی ژیران (٤٢١/٢).
#پەندی_پێشینان

❤2👍1🔥1
گوڵ بۆ هەر کوێیە ببرێ هەر گوڵە
لە هەر شوێنێكا، جوان و لەبەر دڵە
......
کەم گوڵ بێ دڕک دێتە دەر لە خاک
ئاوێتەی یەکن زۆر پاک و ناپاک
📚 پەندی پێشینیان و فەرموودەی ژیران (١٩١/٢).

❤2👍2🔥1
هشام لطيف بەرزنجی
Photo
لە سەردەمی کۆندا لەناو عەرەب وا باو بوو
کە لە خۆشییەکانیاندا گۆشتیان دابەش دەکرد.
جا گەر ژمارەی میوانەکان زۆر زیاتر بووایە لەوەی کە چاوەڕێیان دەکرد، ئەوا گۆشتەکەیان لەناو نانێک دەدا بە خزم و کەسە نزیکەکان، بەڵام گۆشتەکەیان دەدا بە بێگانە و میوانەکانی تر بەبێ ئەوەی بیپێچن لە نان.
خزم و کەسە نزیکەکانیش تێدەگەیشتن کە گۆشت کەم بووە و وا خۆیان دەردەخست کە نانەکە گۆشتی تێدایە و نانەکەیان بەتەنیا دەخوارد.
جارێکیان لە بۆنەیەک پیاوێک نانەکەی کردەوە و بینی گۆشتی تێدا نییە. هەر لە شوێنی خۆی و لەناو خەڵکەکە هاواری کرد و وتی نانەکەی من گۆشتی تێدا نییە.
خاوەنماڵەکەش وتی: "حەقتە هاوار بکەیت. وامزانی لە خزم و کەسە نزیکەکانی خۆمی بۆیە گۆشتم پێ نەدای. بە نزیک و نهێنیپۆش سەیرم کردی. نەمزانی حەیام دەبەیت."
تا ئێرە وەرگیراوە.
✍ لەم ڕۆژگارەیە سیقەمان بە چەند کەس کرد ، بەڵام جێگەی سیقە نەبوون، ئەمانەتی خۆمان لەلایان دانا نەیان پاراست، کردمان بە برادەر بەڵام باش نەبوون، وتمان کەسی بە وەفان بەڵام ئەوەی وەفا بێت نەیان بوو، داماننا بمێننەوە و هاوڕێ و دۆست بن بەڵام ...
بۆیە بزانە کێ دەکەیت بە ڕەفیق برادەری خۆت و ژیانی خۆتی لەلا باس دەکەیت .. خوای گەورە کەسانی باشمان لێ نزیك بکاتەوە و دوورمان بخاتەوە لە کەسانی خراپ ..
#بەشی_چیرۆك
#هاوڕێ_برادەر
هشام لطیف بەرزنجی
٢ ربیع الأول ١٤٤٧
٢٠٢٥/٨/٢٥ دوو شەممە

💯3❤1👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کێ یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری خوای ﷺ داهێنا؟
وە بۆچی؟
الشيخ: د. #عبدالمحسن_القاسم
#بیدعەی_مەولود_ربیع_الأول
#بیدعە
وە بۆچی؟
الشيخ: د. #عبدالمحسن_القاسم
#بیدعەی_مەولود_ربیع_الأول
#بیدعە
❤2
💎 هەڵبژاردەیەك لە ژیان و شەمائیلی پێغەمبەری خوا ﷺ لە شاری مەککەی پیرۆز
https://www.tg-me.com/Hisham_albarzanji/3771
💎 هەڵبژاردەیەك لە ژیانی پێغەمبەری خوا ﷺ لە شاری مەدینەی پیرۆز تا وەفاتی
https://www.tg-me.com/Hisham_albarzanji/3814

❤1
شێخ ئیبنو عوسەیمین (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی:
کاتێك خەڵکی بێئاگا دەبن لە زیکر و ویردی شەرعی
ئەوکاتە جن لەنێویان زۆر دەبێت و یارییان پێدەکات.
📚لقاء الباب المفتوح: ١٩٧
#الشيخ_ابن_عثيمين_رحمه_الله
#ڕوقیەی_شەرعی
✍ بەڵێ ڕۆژگاری ئەمڕۆی خۆمان بەو شێوەیەیە دەبینیت لەبەرئەوەی خەڵکی دوورن لە یەکخواپەرستی و پارێزگای ناکەن لە زیکرەکانی بەیانیان و ئێواران و کاتەکانی تر کە دیاریکراوە لە فەرموودەکان، بۆیە حاڵی زۆرێك لە خەڵکی وایە:
یەکێك دەڵێت سیحرم لێکراوە یان چاوم لێدراوە یان ...
یەکەم کاریان ئەوەیە دەچن بۆلای کەسێك ڕوقیەیان بەسەردا بخوێنێت ئیتر هەرکەسێك بێت ...
کە ئەمڕۆ ئەوانەی خۆیان یەکلایی کردووەتەوە بۆ ئەو کارە زۆرینەی زۆریان (مەگەر ئەوەی خوا ڕەحمی لێکردبێت) ئەگینا یان نەزانن یان بۆ خۆ دەوڵەمەندکردنە یان ...
➖ چارەسەری تەواو:
ڕووکردنە خوای گەورە و پاڕانەوە لێی
پاشان خوێندنی ئەو ئایەت و زیکر و دوعایانەی تایبەتە بە ڕوقیەی شەرعی ..
بۆیە بەهیچ شێوەیەك مەچن بۆلای ئەو کەسانەی خۆیان یەکلایی کردووەتەوە بۆ ڕوقیە ئەگەر هەرکەسێك بێت، چونکە شتی وا دەبیستیت....!!!
✍ هشام لطیف بەرزنجی

🌸 دروستە مارەییەکەت عومرەیەك بێت، هاتووە لە صەحیحەین هاتووە: پێغەمبەری خوا ﷺ ئافرەتێکی لە پیاوێك مارەکرد، بە هەندێك لەوەی لە قورئانی لەبەرە.
📚 فتاوى اللجنة الدائمة (19/37).
#بەشی_زەواج
#بەشی_ئافرەتان
📚 فتاوى اللجنة الدائمة (19/37).
#بەشی_زەواج
#بەشی_ئافرەتان
❤4
نیشانەکانی کەسی دووڕوو
هەرکەسێك چوار سیفەتی تیابێت ئەوا مونافیقێکی تەواوە، وە هەرکەسێك سیفەتێکی تیابێت ئەوا سیفەتێك لە سیفەتەکانی مونافیقی تیایە تا وازی لێ دێنێت
کاتێك قسە دەکات درۆ دەکات
کاتێك وەعد و بەڵێنێك دەدات نایباتە سەر و بەڵێنەکەی دەشکێنێت
وە کاتێك دەکرێت بە ئەمین لەسەر شتێك خیانەتی تیا دەکات
وە جنێو و قسەی ناشرین دەکات (کاتێك ناکۆکی لەگەڵ کەسێك ببێت زیادەڕەوی تیادەکات و حەق دەکات بە ناحەق و ناخەقیش دەکات بە حەق).