Telegram Web Link
پرسیار/ ئافرەتێك دەڵێت: مێردەکەم ڕێگریم لێدەکات بچم بۆ شایی لە کاتێکدا خراپەی تێدایە و تا شەو دەمێننەوە؟
وەڵام/ مێردەکەت کارێکی چاك دەکات خوای گەورە پاداشتی خێری بداتەوە، کە ڕێگریت لێدەکات بچیت بۆ ئەو شوێنە کەوا خراپەی تێدایە، لەبەرئەوەی ئەوە واجبە لەسەر مێردەکەت کە ڕێگریت لێبکات.

📚 مسائل العلمية وفتاوى الشرعية، الشيخ صالح الفوزان، (لاپەڕە: ٧٥).
#بەشی_ئافرەتان
#الشيخ_صالح_الفوزان_رحمه_الله
#وەڵامە_کورتەکان
       ‏••═══ ༻✿༺═══ ••
2👍1
لە سەردەمی نەفامی و جاهیلیدا ئافرەت هیچ مافێکی پێ نادرا تەنها بۆ خۆشی خۆیان بەکارئەهێنرا؛ بەڵام کاتێك پێغەمبەری خوا ﷺ بە ئیسلامەوە هات،
ئیسلام حەق و مافی تەواوی بە ئافرەتدا:
مافێکی تەواوی پێیانداوە کە لەوە تێپەڕی دەبێتە زیادەڕەوی،
پیاوان زوڵمی لێیان دەکرد، و لە ڕێ لایانیان ئەدا، وە بەکارهێنانیان ئەهێنا بۆ شەهەوات.

لە ئیسلامدا دایك سێ جار لە چاکەکردن لەگەڵی پێشخرا بەسەر باوك.
وە خوای گەورە سەبارەت بە خێزان دەفەرمووێت:
( وَلَهُنَّ مِثۡلُ ٱلَّذِی عَلَیۡهِنَّ بِٱلۡمَعۡرُوفِ)
[سورة البقرة 228]
وە فەرموویەتی: ﴿ وَعَاشِرُوهُنَّ بِٱلۡمَعۡرُوفِۚ ﴾
[سورة النساء 19]. وە بەڵگەی تریش زۆرە.
مافەکانی ئافرەت پارێزراوە لە ئیسلامدا و ڕێزی لێگیراوە وەکو دایك و خوشك و خێزان و جگە لەوانیش، بە بەردەوامی و لە هەموو کاتێکدا،
نەك ڕۆژێك ڕێزی لێبگیرێ و ڕۆژێك ڕێزی لێ نەگیرێت،
بۆیە پێویستمان بە ڕۆژێك نییە کە بیکەینە جەژنی ئافرەتان،
چاوتان بکەنەوە، و دەست هەڵبگرن لە شوێن کەوتنی بێباوەڕان، و مەچنە کونی بزن مژۆکەوە.

#بەشی_ئافرەتان
1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شەو و ڕۆژی هەینی زۆر صڵاوات بدە
لەسەر ئەو کەسەی کە دەیفەرموو: خۆزگا براکانی خۆم ببینیایە:

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ،
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ".
2
هشام لطيف بەرزنجی
خراپترین شت لە ئینساندا زمانێکی درۆزنە، هەربۆیە خوای گەورە لە ڕۆژی دوایی دروشمی کەسی درۆزن وە ئەوەی درۆی بە دەم پێغەمبەرەکەی ﷺ کردووە ڕوویان ڕەشە، خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ تَرَى الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَى اللَّهِ وُجُوهُهُمْ مُسْوَدَّةٌ﴾…
سێ یەم: خۆشویستنی دونیا

وا دەکات وابەستەی خۆشی و ڕازاواییەکانی دونیا بێت، وەکو عیشقی ماڵ ئەگەر لە ڕێی حەرامیشەوە بێت، و عیشقی لەهو (مەشغوڵ بوون بە شتانێکی بێ سوود، وا دەکات ئەو کەسە جددی نەبێت، وەکو یاری و گاڵتە و گاڵتەکردن بە خەڵك و .. وەرگێڕ) تەنانەت ئەگەر ئەوەش بێت خوای گەورە حەرامی کردووە ئەم سەرقاڵ دەبێت پێوەی ، دەرەنجامەکەیشی سزایەکی سەخت و بە ئێشە لە دۆزەخ، و خۆشویستنی ئەو شتانەی مەترسیدارە لە پێناو گەیشتن بە خۆشییەك، ئەگەر توشی بەڵایەکی گەورەیشی بکات.
نەخۆش کاتێك تەماشای خواردنێکی زۆر خۆش دەکات دڵی نایبات لەبەر سەختی و ئازار و ناڕەحەتی، ئەگەر بیشی خوات لەززەتی لێ ناکات، بەهەمان شێوە ئەوەی حەزی بە دونیا و هاوەڵێتی و خەمی گەورەی دونیایە ئەوا لەززەت لە عیبادەت ناکات و تام و چێژی ناکات، کە لە دونیایا هیچ شتێك بە ئەندازەی عیبادەت تام و چێژ و خۆشی تیا نییە.
فوزەیڵی کوڕی عیاز (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی: دڵخۆشیت بە دونیا تام و چێژی عیبادەتت لێ دەبات، وە خەفەت خواردنت بۆ دونیا هەموو عیبادەتت لێ دەبات. (تا دڵت بە خۆشی دونیا زیاتر بێت و خەمت دەستکەوتنی دونیا بێت، ئەوا نە لەززەت لە عیبادەت دەکەیت و نە عیبادەتەکانیش بە باشی ئەنجام دەدەیت. وەرگێڕ).
هۆکاری ئەم نەخۆشیە و سەرهەڵدان و بنچینەکەی: نەخۆشییەکی تەواو مەترسیدارە: شوێنکەوتنی هەواوئارەزووە، چاکبوونی تۆ و چاکبوونی دڵت پێچەوانەکردنی هەواوئارەزووە، لە پێناو ڕازی بوونی خوای گەورە.
ئەگەر نەفسی خۆت ڕابێنیت -ئەی كوڕی خۆم- لەسەر پێچەوانەکردنی هەوا و ئارەزووەکانت ئەوا لەززەت دەبینیت لەو پێچەوانەکردنە.
شاعیریش ڕاستی کردووە:
لە ڕێگری کردن لە هەوەسەکانی نەفسدا سەربەرزییە
لە بەدەستهێنانی ئەوەی حەزی لێ دەکات (لە شتی خراپ) نزمییەکی بێ کۆتاییە
جا تەنها بەو کارانە سەرقاڵبە، پلە و پایەت بەرز دەکەنەوە
ڕازی مەبۆ بە نەفسە بەبەهاکەت بە شتە کەمبایەخەکان
ئیبنو جەوزی (ڕەحمەتی خوای لێبێت) چەند جوانی فەرمووە:

"لە هێزی زاڵبوون بەسەر ئارەزووەکاندا، خۆشییەك هەیە کە لە هەموو خۆشییەکی تر زیاترە.
ئایا نابینیت هەموو ئەوانەی ئارەزووەکان زاڵبووە بەسەریاندا، چۆن زەلیل بوون؛ چونکە ئەوان تووشی شکست هاتوون، بەپێچەوانەوەی ئەوەی بەسەر ئارەزووەکانیدا زاڵ دەبێت جیاوازە؛ چونکە ئەو بەهێزی دڵ و بە ڕێزەوە دەژی، لەبەر ئەوەی بردوویەتیەوە. صید الخاطر (٩٣).

هەرکەسێك ئەو شتەی نەفسی داوای دەکات بیداتێ و جێبەجێی بکات (لە شتی خراپ و ناشەرعی)
وەك ئەو کەسە وایە کە ئاگر بە دارێکی پڕ خەڵوز ئاگر بدات (واتە خۆی ئاگرە و ئاگری تری بۆ بێنیت، دەبێت چی ڕوو بدات).


📚 نصيحتي لك يا ولدي، لاپەڕە (٢٩-٣٠-٣١).
٦ ربیع الأول ١٤٤٧
٢٠٢٥/٨/٢٩ هەینی

وەرگێڕانی هشام لطیف بەرزنجی

الحمد لله، تەواو بوو
1
زۆر زۆر ئاگاداربە لە فاحیشە و زینا و لەکەدارکردن و لەناوبردنی ناموس و شەرەف

#أحمد_الطيار
وەرگێڕانی: هشام لطیف بەرزنجی

📚 نصيحتي لك يا ولدي
2👍2
قَالَ رَسولُ الله ﷺ :
" إِنَّ التُّجَّارَ يُبْعَثُونَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فُجَّارًا إِلَّا مَنِ اتَّقَى اللَّهَ، وَبَرَّ، وَصَدَقَ ".
حديث حسن: سلسلة الأحاديث الصحيحة (٩٩٤).
واته: بازرگانەکان لە ڕۆژی دوایی زیندوو دەکرێنەوە لەو ڕۆژەدا فاجر و تاوانبارن،
تەنها ئەو کەسانە نەبێت کە تەقوای خوای گەورەیان کردبێت و چاکەکار بووبێتن (بەوەی تووشی غەش و خیانەتی گەورە یان بچوك نەبووبێتن، واتە: چاك بووبێت لەگەڵ خەڵکی لەکاتی کڕین و فرۆشتن یان هەستابێتن بە جێبەجێکردنی عیبادەتی خوای گەورە و گوێڕایەڵی کردنی فەرمانەکانی)
وە ڕاستگۆ بووبێت ( واتە: لە سوێندخواردنی و هەموو قسەکانی).

📚 تحفة الأحوذي (٣٣٦/٤).
#شەرحی_فەرموودە
2
شایستەترین کەسەکان بە دڵت و خۆشەویستی و ڕێزگرتنت بۆیان

ئەوانەن لە کاتی ناڕەحەتی و ناخۆشی لێت نزیکن.

#وتە
💯41
هشام لطيف بەرزنجی
زۆر زۆر ئاگاداربە لە فاحیشە و زینا و لەکەدارکردن و لەناوبردنی ناموس و شەرەف #أحمد_الطيار وەرگێڕانی: هشام لطیف بەرزنجی 📚 نصيحتي لك يا ولدي
⭕️ زۆر زۆر ئاگاداربە لە فاحیشە و زینا و لەکەدارکردن و لەناوبردنی ناموس و شەرەف

لە دەرەنجامەکانی و کاریگەرییە خراپ و
وێرانکەرەکانی زینا و داوێنپیسی و (شذوذ الجنسي - هەردوو ڕەگەز بەرامبەر یەکتر) و پێشەکییەکانی گەورە و مەزنن، لەوانەیە ئەوەی تێوەگلاوە ئەمانە نەبینێت و هەستی پێ نەکات مەگەر کاتی پیربوون و ئەوکاتەی دەکەوێتە تەمەنەوە، جا ئاگاداربە لەم ڕێگا تاریکەی کە تۆ دەخاتە ناو قووڵاییەکەوە کە خوارەکەی چاڵێکی قووڵی کوشندەیە، ئەگەر تێی بکەویت لێی دەربازنابیت مەگەر خودا بیەوێت.

لە گەورەترین دەرەنجامەکانی:
١- دڵتەنگی و خەم و خەفەتێکی زۆر.
٢- وەسوەسە کە دڵی داگیر دەکات و بەردەوام لە قەلەقی یە، و دەگاتە مێشکی، بۆیە لە ژیانێك دەژێت ژیانێك پڕە لە گومان و ترس کە توانایدا نییە و ڕووبەڕووی ببێتەوە، ئەوانەی دەوروبەریشی لە خێزان و منداڵ ناتوانن لەگەڵی بژین.

پیاوێك پەیوەندی پێوە کرد کە تەمەنی نزیکەی ٦٠ ساڵ دەبوو، وتی: کێشەیەکی گەورەم هەیە، ئەویش ئەوەیە وەسوەسە لاشەمی پارچەپارچە کردووە، و دڵمی بچڕاندووە، و مێشکی پەرتەوازە کردووە، و دڵی تەنگ کردووم، وام لێهاتووە گومان لە هەموو شتێك دەکەم، تەنانەت لە خوای گەورە پەروەردگاری جیهان، ترسانێك لە مردن دەترسم وازم لێ ناهێنێت لەکاتی خەویشدا.
لە زۆری خەم و خەفەت و بێتاقەتی وام لێهاتووە نەفرەت و جنێو زۆر دەکەم، کەس بە دەورمەوە نەماوە، تەنانەت برادەر و منداڵەکانی خۆم لەگەڵم نەماون، لە ماڵێکدا بەتەنها دەمێنمەوە، ناتوانم دەربچم مەگەر لە ناڕەحەتی بێتاقەتییەکی زۆر نەبێت.
ئەم حاڵەتەم بەسەر هاتووە ساڵێك و حەوت مانگ پێش ئێستا بوو، خەوتبووم کە خەبەرم بووە وام لێ هات بێ هیچ پێشەکییەك دەستبەجێ وام لێ هات.



📚 نصيحتي لك يا ولدي، لاپەڕە (٥٠-٥١ ).
٨ ربیع الأول ١٤٤٧
٢٠٢٥/٨/٣١ یەك شەممە
#بەشی_چیرۆك
#أحمد_الطيار
وەرگێڕانی هشام لطیف بەرزنجی

ماوێتی ...
2🍓1
هەوڵبدە جگە لە کاریگەری باش
هیچی تر لە دڵی خەڵکدا جێ مەهێڵە

#وتە
4
هەندێك لە سەلەف (ڕەزا و ڕەحمەتی خوایان لێبێت) فەرموویانە:
ئێمە زیاتر ترسمان لەوەیە مەحروم و بێبەش بین لە دوعاکردن وەك لەوەی مەحروم بین لە وەڵامدانەوەی دوعا.

الشيخ: محمد سعيد رسلان
4
📖 هۆکاری بڵاوبونەوەی ئاهەنگ گێڕان بەهۆی یادی لە دایك بونی پێغەمبەر ﷺ:

بزانە ئەی برام - لە ژێر چاودێری خوای گەورەدا بیت- هۆکاری بڵاوبونەوەی ئاهەنگ گێڕان بەهۆی یادی لە دایك بونی پێغەمبەر ﷺ زۆرە کە بڵاوبوەتەوە، ئەوەی لە هەموی گەورەترە:

١- بڵاوبونەوەی نەزانین لەناو موسڵمانان.
٢- بڵاوبونەوەی زانای گومڕا، وە بانگەوازخوازی خراپ لە نێو موسڵمانان.
٣- زیادەڕەوی لە عیبادەت کردندا.
٤- شوێنکەوتنی هەواو ئارەزو.
٥- چاولێکەری کوێرانە بۆ کافرەکان، وە خۆشوبهاندن بەوان لە کاروباری دین و دونیایان.
٦- نەبوونی عیلمێکی شەرعی کە جیاکاری بکات لە بەینی سوننەت و بیدعەدا.
٧- زیادەڕەوی لە خۆشەویستی پێغەمبەر ﷺ .
٨- قسەکردن لە دیندا بەبێ بەڵگە.
٩- پێشخستنی عادەت بەسەر عیبادەتدا.
١٠- شوێنکەوتنی موتەشابیھ (كه‌ زیاتر له‌ ماناو ته‌فسیرێك هه‌ڵده‌گرێ)، یەکسانە لە قورئان بێت یان سوننەت.
١١- بڵاوبونەوەی کتێبی ئەهلی بیدەع، کە پشتگیری لە بیدعە و شتی داهێنراو دەکات.
١٢- پێشخستنی عەقڵ بەسەر قورئان و سوننەتدا.
١٣- بە چاك دانانی بە عەقڵی خۆیان ئەگەر پێچەوانەی شەرعیش بێت.
١٤- بە بەڵگە دانانی ئەوەی کە زۆری خەڵك لەسەریەتی، ئەگەربێت و نەزانترین کەسیش بێت بە شەریعەتی ئیسلام.

📚 فتح العزيز بكشف شبهات المحتلفين بالمولد النبوي ﷺ.
كتبه: محسن بن عوض القليصي.
الطبعة: الناشر المتميز، الطبعة الأولى، ١٤٣٧ ھ، ٢٠١٧ م. ص: (٢٧١).

#بیدعەی_مەولود_ربیع_الأول
#بیدعە

•◆◇◆◇■□■◇◆◇◆•
3👍1
📌 الشیخ العلامة تاج الدين عمر بن علي اللخمي الإسكندراني ناسراوە بە: (الفاكهاني، کە لە ٧٣٤ کۆچی وەفاتی کردووە ڕەحمەتی خوای لێبێت )
لە کتێبەکەی لەسەر مەولود کە ناوی کتێبەکەی: "المورد في عمل المولد":(لاپەڕە ٢٠ - ٢١) فەرموویەتی:

ئەم مەولودە نازانم هیچ بنچینەیەکی هەبێت نە لە قورئان وە نە لە سوننەت دا، وە نە گێڕدراوەتەوە لە هیچ زانایەك کە مەولودی کردبێت، کە ئەو زانایانە پێشەنگ بوونە لە دین، دەستیان گرتووە بە زاناکانی پێش خۆیان لە صەحابە و تابعین (ڕەزاو ڕەحمەتی خوایان لێبێت)،
بەڵکو ئەمە بیدعەیەکە ئەهلی ناحەق دایان هێناوە.

#بیدعەی_مەولود_ربیع_الأول
2👍2
﴿وَشَرَوۡهُ بِثَمَنِۭ بَخۡسࣲ﴾ [سُورَةُ يُوسُفَ: ٢٠]

ئینسان بەهای ڕاستەقینەی بە تەرازووی دونیا ناپێورێت و بەدەست نایات

بەڵکو بە پێوانەی ئاسمان لای خوای گەورە بەهای ڕاستەقینەی دەزانرێت.

📚 إتحاف الألف بذكر الفوائد والألف والنيف من سورة يوسف (٢٦٨/١).

#تدبرات_القرآنية
#لە_بارەی_پێغەمبەر_یوسف_بۆتان_دەدوێم
4👍1
﴿وَشَرَوۡهُ بِثَمَنِۭ بَخۡسࣲ﴾ [سُورَةُ يُوسُفَ: ٢٠]

ئەگەر کەسێکی ئازاد (یەعنی کۆیلە نەبوو) یان کەسێکی بەڕێز یان کەسێکی گەورە و ناودار
سوکایەتی پێکرا بە کەم تەماشا کرا
واتای ئەوە نییە ئەوە بەها و نرخی حەقیقی بێت لای خوای گەورە.

📚 إتحاف الألف بذكر الفوائد والألف والنيف من سورة يوسف (٢٦٨/١).

#تدبرات_القرآنية
#لە_بارەی_پێغەمبەر_یوسف_بۆتان_دەدوێم
3👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شەو و ڕۆژی هەینی زۆر صڵاوات بدە
لەسەر ئەو کەسەی کە دەیفەرموو: خۆزگا براکانی خۆم ببینیایە:

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ،
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ".
2👍1
2025/10/21 21:44:08
Back to Top
HTML Embed Code: