﴿ یَـٰجِبَالُ أَوِّبِی مَعَهُۥ وَٱلطَّیۡرَۖ وَأَلَنَّا لَهُ ٱلۡحَدِیدَ [سُورَةُ سَبَإٍ: ١٠]
كاتێك بەندەیەك لەژێر دەسەڵات و پاراستنی خوای گەورە بێت
هەموو خەم و خەفەتی دەڕوات
بەڵکو بە هەموو نەرمو نیانییەك دەورە دەدرێت
ئایە نازانیت کە هاوەڵانی ئەشکەوت (أصحاب الكهف) چۆن خەوتن
لە کاتێکدا بەدوایان دەگەڕان، و بەتەمای کوشتیان بوون؟!
ئەگەر خوای گەورە پارێزگاریت لێ بکات ئەو کات هەموو شتێك بۆت زەلیل دەبێت،
ئەگەر لەچاو تۆدا شتێك بێت موستەحیل و مەحاڵیش بێت.
ئەی خوایە لەو کەسانە بین کە خۆت ئاگاداریانی و پارێزگارییان لێ دەکەیت.
#تدبرات_القرآنية
#لە_بارەی_خوداوە_بۆت_دەدوێم

❤3
هشام لطيف بەرزنجی
⭕️ زۆر زۆر ئاگاداربە لە فاحیشە و زینا و لەکەدارکردن و لەناوبردنی ناموس و شەرەف لە دەرەنجامەکانی و کاریگەرییە خراپ و وێرانکەرەکانی زینا و داوێنپیسی و (شذوذ الجنسي - هەردوو ڕەگەز بەرامبەر یەکتر) و پێشەکییەکانی گەورە و مەزنن، لەوانەیە ئەوەی تێوەگلاوە ئەمانە…
یەقینم هەیە ئەمە عقوبەیەکی خوای گەورەیە بۆ من لەسەر کارێکی گەورە پێشووتر کردوومە، پرسیارم لێی کرد: ئایە پێشتر تاوانت ئەنجامداوە؟
وتی: بەڵێ، پێشووتر زینا و داوێنپیسیم زۆر کردووە -پەنا بەخوا- لە کاتێکدا خێزاندارم، بەردەوام بووم لەسەری تا توشی ئەم حاڵەتە نەفسی و دەروونی یە بووم.
ئێستا من ناتوانم ماوەیەکی زۆرە دەربچم لە ماڵەوە، تەنانەت ناتوانم هەستم لە زۆری ترس و خەفەت و قەلەق و دڵەڕاوکێی، تێکەڵ نابم لەگەڵ هیچ کەسێك نە لە کەسە نزیکەکان و جگە لەوانیش.
منیش ئامۆژگاریم کرد بەوەی تەوبە بکات و بگەڕێتەوە بۆلای خوای گەورە.
وتی: ئایە تۆبە کردن بۆمن هەیە؟
وتم: بەڵێ، دەرگای تەوبەكردن کراوەیە، ئەگەر ڕاست بکەیت لەگەڵ خوای گەورە ئەوا خوای گەورە دەرگای خێرت لێ دەکاتەوە، و خەم و خەفەتت لەسەر لادەبات، لە تاوانەکانیشت خۆش دەبێت.
ئەم بەسەرهات و چیرۆکە دەرسی تیایە بۆ ئەوانەی توشی زینا بوونە، یان لەپێناو زینا سەفەریان کردووە، بەڵکو بە خەبەر بێنەوە پێش ئەوەی دونیا بەجێ بێڵن، و پێش ئەوەی توشی ئەو وەسوەسە نییە ببن کە ژیانیان لێ تێك بدات.
-ئەی کوڕی خۆم- باسی هەوکارێکی خۆمت بۆ دەکەم لە کاتی خوێندنم، لەسەر ڕێگەیەکی هەڵەبوو، هەندێك تاوانی بە ئاشکرا ئەنجام دەدا، بۆ ماوەیەك خوای گەورە مۆڵەتی دا (تا بەخۆیدا بچێتەوە و بگەڕێتەوە)، ئەویش بەردەوام بوو لەسەری نەیزانی ئەو مۆڵەتەی خوای گەورە واتای ئەوە نییە ئیهمالی کردبێت و تۆڵەی لێ نەکاتەوە، ئەم لەززەتە لە تاوان بەدەست لە ڕاستیدا " مۆڵەتێکە پلە پلەیە تا خوای گەورە وردە وردە دەیباتەوە، توشی سزایەك دەبێت زۆر بەئێش و ئازارە، و مەحروم دەبێت لە هەموو لەززەت و خۆشییەکان، وەکو ئەوە وایە کەسێك خواردنێکی خۆشی بۆ هێنرابێت بەڵام ژەهراوی کرابێت کە چۆن وردە وردە لەناوی دەبات.
خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿وَٱلَّذِینَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔایَـٰتِنَا سَنَسۡتَدۡرِجُهُم مِّنۡ حَیۡثُ لَا یَعۡلَمُونَ (١٨٢) وَأُمۡلِی لَهُمۡۚ إِنَّ كَیۡدِی مَتِینٌ (١٨٣)﴾
[سُورَةُ الأَعۡرَافِ: ١٨٢-١٨٣].
هەندێك لە سەلەف لە تەفسیری ئەو ئایەتە فەرموویانە: هەرکاتێك تاوانێکمان ئەنجام دابێت ئەوا نیعمەتێکمان لە دەست چووە.
وە خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿فَلَمَّا نَسُوا۟ مَا ذُكِّرُوا۟ بِهِۦ فَتَحۡنَا عَلَیۡهِمۡ أَبۡوَ ٰبَ كُلِّ شَیۡءٍ حَتَّىٰۤ إِذَا فَرِحُوا۟ بِمَاۤ أُوتُوۤا۟ أَخَذۡنَـٰهُم بَغۡتَةࣰ فَإِذَا هُم مُّبۡلِسُونَ (٤٤) فَقُطِعَ دَابِرُ ٱلۡقَوۡمِ ٱلَّذِینَ ظَلَمُوا۟ۚ وَٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَـٰلَمِینَ (٤٥)﴾
[سُورَةُ الأَنۡعَامِ: ٤٤-٤٥].
وە خوای گەورە دەربارەی ئەو کەسانەی خەریکی تاوان و سەرپێچین و لەززەت لەوە دەبینن فەرموویەتی: ﴿أَیَحۡسَبُونَ أَنَّمَا نُمِدُّهُم بِهِۦ مِن مَّالࣲ وَبَنِینَ (٥٥) نُسَارِعُ لَهُمۡ فِی ٱلۡخَیۡرَ ٰتِۚ بَل لَّا یَشۡعُرُونَ (٥٦)﴾
[سُورَةُ المُؤۡمِنُونَ: ٥٥-٥٦].
وە خوای گەورە دەربارەیان فەرموویەتی: ﴿فَلَا تُعۡجِبۡكَ أَمۡوَ ٰلُهُمۡ وَلَاۤ أَوۡلَـٰدُهُمۡۚ إِنَّمَا یُرِیدُ ٱللَّهُ لِیُعَذِّبَهُم بِهَا فِی ٱلۡحَیَوٰةِ ٱلدُّنۡیَا وَتَزۡهَقَ أَنفُسُهُمۡ وَهُمۡ كَـٰفِرُونَ﴾ [سُورَةُ التَّوۡبَةِ: ٥٥].<¹>
دەرەنجامی ئەو لەززەتانە لە کۆتاییدا دەگۆڕێت بۆ گەورەترین ناڕەحەتی و ئازار "<²>
چەند ساڵێکی بەسەردا چوو، کاتێك گەیشتە تەمەنی چل ساڵی لە پڕا توشی نەخۆشی نەفسی و دەروونی بوو، بەهۆیەوە کارەکەی ماڵ و مناڵی لەدەستدا، لەماڵەوە بەتەنها مایەوە، داوای سەلامەتی و عافییەت دەکەین لە خوای گەورە.
ــــــــــــــــــــــــــ
<¹> بۆ تەفسیری ئایەتەکان تەماشای تەفسیری ڕێبەر بکە، ئامادەکردنی م. صلاح الدين عبدالکریم
<²> الداء والدواء لابن القيم رحمه الله، لاپەڕە (٢٥٥) بە کەمێك دەستکارییەوە.
📚 نصيحتي لك يا ولدي، لاپەڕە (٥١-٥٢-٥٣).
١٣ ربیع الأول ١٤٤٧
٢٠٢٥/٩/٥ هەینی
#أحمد_الطيار
#بەشی_چیرۆك
✍ وەرگێڕانی هشام لطیف بەرزنجی
تەواو بوو الحمد لله

❤1
ئایە ئەم پۆشاك و جل و بەرگەی منت بە دڵ نەبوو؟
#أحمد_الطيار
#بەشی_ئافرەتان
#بەشی_چیرۆك
✍ وەرگێڕانی: هشام لطیف بەرزنجی
#أحمد_الطيار
#بەشی_ئافرەتان
#بەشی_چیرۆك
✍ وەرگێڕانی: هشام لطیف بەرزنجی
❤1
حەقیقەتی ئەو کەسەی (مُقَلِّد) بێت (شوێنی فڵان شێخ و مامۆستا و ... بکەوێت بەبێ بەڵگە)
وەکو کتێبێك وایە ئیستنساخی بکەيت ...
#الشيخ_ابن_عثيمين رحمه الله
وەکو کتێبێك وایە ئیستنساخی بکەيت ...
#الشيخ_ابن_عثيمين رحمه الله
❤1
https://youtube.com/shorts/Hik_vz3gNVI?si=BCI2cNMdhYdooskg
مەحوی چۆن وەسفی خۆشویستنی پێغەمبەری خوا ﷺ دەکات
#کورتە_وتار

YouTube
مەحوی چۆن وەسفی خۆشویستنی پێغەمبەری خوا ﷺ دەکات
❤1
🔹 حیکمەت لە خۆرگیران و مانگ گیران 🌒 🌑 :
١- توانا و دەسەڵاتی خوای گەورە دەردەخات کە چۆن کە چی بەسەر خۆر یان مانگدا دێت.
٢- ناشرینی ئەوە دەردەخات ئەو کەسانەی خۆر یان مانگ دەپەرستن (ئەوەی ئێوە دەیپەرستن ڕێگە مەدەن ئەوەی بەسەردا بێت، ئایە دەتوانن ڕێگەی لێ بگرن!؟).
٣- بۆئەوەی خەڵکی ببینن وەکو نمونە هێنانەوە کە خۆیان لە ڕۆژی دوایی چییان بەسەردێت.
٤- گۆڕینی هەردووکیان وە گەڕانەوەیان بۆ دۆخی پێشوو بە تەواوی، ئاماژەیە بۆ ترس و ئومێد بوونیان بە خوای گەورە.
📚 الدليل العلمي، لاپەڕە (٨٥-٨٦).
#بە_کورتی
✍ هشام لطيف بەرزنجی

❤2
🔹 ئەو کار و کردەوانەی وا باشە و سوننەتە لە کاتی خۆرگیران و مانگ گیران ئەنجام بدرێت 🌒 🌑 :
١- ئازادکردنی کۆیلە.
٢- خێرکردن.
٢- گەڕانەوە و پەشیمان بوونەوە لە کردەوانەی دەبێتە ھۆی تووڕەوبوونی خوای گەورە.
٤- کەم پێکەنین.
٥- پەلەکردن و ڕۆیشتن بۆ نوێژی خۆرگیران یان مانگ گیران.
٦- دوعا و پاڕانەوە.
٧- استغفار و داوای لێخۆشبوون لە خوای گەورە.
٨- الله اکبر کردن.
📚 الدليل العلمي، لاپەڕە (٨٤-٨٥).

💧چاککردنەوەی دڵە شکاوەکان و دڵدانەوەیان
تەنها ئەوە نییە قسەیان بۆ بکەیت یان یارمەتیان بدەیت یان ....
بەڵکو جاری واھەیە لە چ حاڵێکدایە تۆش خۆت بکەیتە ئەو حاڵەی ئەو تا ئارامییەك بێت بۆ دڵی ...
تەماشا بکە، دایکمان عائیشە لە ڕووداوی (إفك) کە بوختانەکەی بۆ کرا ...
باسی ئەو حاڵە دەکات و دەفەرمووێت: دوو شەو و ڕۆژێك گریام تا وامزانی گریان جگەرم لەت دەکات.. لەو کاتەدا ئافرەتێکی ئەنصاری داوای ڕوخسەتی کرد بێتە ژوورە، منیش ڕوخستەمدا
هات لە تەنیشتمەوە دانیشت و دەستی کرد بە گریان...
#بیربکەرەوە ئەو حاڵ و هەڵوێستە لەبیر ناکات و باسی دەکاتەوە ..
بۆیە دەزانیت کەسێك لە تاڕەحەتیدایە ئاوهابە لەگەڵی وەکو پارچەیەك لەلاشەی، نەك بە پێچەوانەوە...
#جبر_الخواطر
✍ هشام لطیف بەرزنجی

🎀 مەرجەکان و یاساکانی خۆ ڕازاندنەوەی ئافرەتان
الزينة: هەموو شتێك دەگرێتەوە بۆ خۆ ڕازاندنەوە بەکاردێت.
مەرجی یەکەم: خۆ شوبهاندنی تیا نەبێت بە پیاوان.
مەرجی دووەم: خۆ شوبهاندنی تیا نەبێت بە کافر و ئەهلی بیدەع و فاسق و کەسانی خراپ (لە ڕووی ئەخلاق و کۆمەڵایەتی ئاستێکی نزمیان هەیە، بەهۆی نەبوونی ئەدەب و ئەخلاقی باش) لەناو خەڵك.
مەرجی سێ یەم: ئەو خۆ ڕازاندنەوەیە زیانی لێ نەدات.
مەرجی چوارەم: ئەو خۆ ڕازاندنەوەیە زیادەڕەوی تیا نەبێت.
مەرجی پێنجەم: گۆڕینی دروستکراوی خوای گەورە نەبێت.
مەرجی شەشەم: غەش و فێڵکردن و هەڵخەڵەتاندنی تیا نەبێت.
📚 فقه لباس المرأة وزينتها، لاپەڕە (٧٩-٨٣).
#بەشی_ئافرەتان
#بە_کورتی
✍ نەبێتە جێگەی فیتنە ...

تەوازوع و خۆ بەکەمزانین ..
هەرچییەك بیت ..
هەر ئینسانێکی لاوازیت
نەخۆشی ڕووت لێ دەکات
بارو دۆخ و حاڵەتەکان دەتهەژێنێت
📚 لم تكتمل، لاپەڕە (٨٥).
✍ بەڵێ، بارودۆخەکان کاریگەری قووڵی لەسەر کەسەکە دەبێت و ..
چ لە ڕووی دەرونی
چ لە ڕووی جەستەییەوە. ..
#وتە

ئێمە لە سەردەمی نەرم و نیانین ..
خەڵك دڵیان وەکو دڵی منداڵ وایە ..
بەرگەی ڕەقی و زبری ناگرێت
📚 لم تكتمل، لاپەڕە (٦٨).
#وتە
خەڵك دڵیان وەکو دڵی منداڵ وایە ..
بەرگەی ڕەقی و زبری ناگرێت
📚 لم تكتمل، لاپەڕە (٦٨).
#وتە
❤4👍1💔1
#وتراوە
ڕاستترین وەفا لەلای ئینسان
بۆ خواردنە
✍ نەك بۆ کەسەکان، ئەمڕۆ مەگەر ئەوەی خوا ڕەحمی پێ کردبێت، کێ وەفای هەیە؟!
لە کەسە نزیکەکان، لە دۆست و برادەر و ...
تەماشا بکە و #بیربکەرەوە بزانە دەبینیت ..

❤4💔2
💎 ئیسلام پەروەردەكردنی كچی داناوە بە هۆكارێك بۆ چونە بەهەشت:
_ عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ رضي الله عنهم حَدَّثَهُمْ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: « مَنْ كَانَ لَهُ ثَلَاثُ بَنَاتٍ، يُؤْوِيهِنَّ، ويَكْفِيهِنَّ، وَيَرْحَمُهُنَّ، فَقَدْ وَجَبَتْ لَهُ الْجَنَّةُ الْبَتَّةَ ». فَقَالَ رَجُلٌ مِنْ بَعْضِ الْقَوْمِ: وَثِنْتَيْنِ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ: « وَثِنْتَيْنِ ».<¹>
واتە: جابری كوڕی عبدالله (ڕەزای خوایان لێبێت) دەگێڕێتەوەو دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: هەركەسێك سێ كچی هەبێت پەنایان بداتو جێگەیان دابین بكاتو بێ پێویستیان بكاتو ڕەحمیان پێ بكات ئەوا بەهەشتی بۆ مسۆگەر دەبێتو گەڕانەوەی نییە » پیاوێك كە لەوێ دانیشتبوو فەرمووی: دوو كچیش بێت ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ؟ فەرمووی: « دوو كچیش بێت ».
_ عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رضي الله عنه، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ ﷺ: « مَنْ عَالَ جَارِيَتَيْنِ حَتَّى تَبْلُغَا، جَاءَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَنَا وَهُوَ" وَضَمَّ أَصَابِعَه ». وَفي لَفظٍ: « دَخَلْتُ أَنَا وَهُوَ الجَنَّةَ كَهَاتَيْنِ"، وَأَشَارَ بِأُصْبُعَيْهِ السبَّابَةِ والَّتِي تَلِيها »<²>.
واتە: لە ئەنەسی كوڕی مالك (ڕەزای خوای لێبێت) دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: « هەركەسێك دوو كچ بەخێو بكات تا پێدەگەنو بالغ دەبن <³> لە ڕۆژی دواییدا منو ئەو كەسە وەكو ئەو دوو پەنجەیە واین پێكەوە ». لە ڕیوایەتێكی تردا: « منو ئەو كەسە وەكو ئەو دوو پەنجەیە دەچینە بەهەشتەوە"، ئاماژەی بە پەنجەی شایتمانو ئەوەی تەنیشتی كرد پەنجەی ناوەڕاست ».
__
<¹> حديثٌ حسن: أخرجهُ أحمد في "المسند" (22/150) (14247)، والبُخاري في "الأدب المفرد" (78). صحيح الأدبُ الـمُفرد: رقمُ الحديث: (57).
<²> حديث صحيح: أخرجه البخاري في "الأدب المفرد" (894)، والحاكم في "المستدرك" (4/196) (7350) وصححه ووافقه الذهبي. سلسلة الأحاديث الصحيحة: (2/1049) رقم الحديث: (6565)، و صحيح الترغيب والترهيب، رقم الحديث: (1970).
<³> یان شو دەكەنو دەگەنە لای مێردی خۆیان.
(مِرقاەُ المفاتیح شرح مشكاە المصابیح: (7/3101) رقمُ الحدیث: (4950) -وەرگێڕ-.
📚 پەروەردەکردنی منداڵ لە ژێر ڕۆشنایی قورئان و سوننەتدا
وەرگێڕانی: هشام لطیف البرزنجي

❤1👍1💯1
#وتراوە
ئەوەی گۆشەگیری بە دەستێك پێت دەدات
لە دەستی چەپەوە هاوشێوەی ئەوە و زیاتری لێ دەسەنێتەوە.
📚 ما لا ينبغي جهله
منمنمات نفسية اجتماعية، لاپەڕە (٤٢).
✍ ئەگەر سوودێکی هەبێت (ئاسوودەیی و کاتی خوێندنەوە)، بەڵام زیانی زۆر زیاتری دەبێت (تەنهایی و دابڕان و دەروونی خراپ و ...)

❤2👍1
سەعدی كوڕی ئەبی وەقاص (ڕەزای خوای لێبێت) دەفەرمووێت:
من یەكەم كەس بووم تیرم تێ گرت لە پێناو خوای گەورەدا بەرامبەر بە موشریكەكان.
صحيح البخاري (٣٧٢٨).
#بەشی_سیرە

💯3
پرسیارکرا لە یەكێك لە داناکان
ئایە هاوڕێ یان کەسی نزیك لەلای تۆ خۆشەویستترە؟
وتی: کەسی نزیك پێویست دەکات، هاوڕێ بێت.
#هاوڕێ_برادەر

💯4
#وتراوە:
هەرکەسێك بەردەوام بێت لە ڕەخنەگرتن
ئەوا برادەری بۆ نامێنێت (چونکە هەموو کەسێك هەڵەی هەیە ..)

یەکەم کافر لە ئیسلامدا کوژرا
عەمری كوڕی حەزڕەمی بوو
کە واقدی کوڕی عبداللە تەمیمی (ڕەزای خوای لێبێت)
تیرێکی تێ گرت و کوشتی.

👍2❤1