💎 چەند زانیارییەکی کورت لەسەر قورئانی پیرۆز
بەشی یەکەم

ژمارەی جوزئی قورئان (٣٠)
ژمارەی حزبەکانی قورئان (٦٠)
ژمارەی ڕوبعەکانی قورئان (٢٤٠)

ژمارەی وشەکانی قورئان (٧٧٤٣٩)
ژمارەی پیتەکانی قورئان (٣٢١٢٥٠)
ژمارەی سوڕەتەکانی قورئان (١١٤)

درێژترین سوڕەت لە قورئانی پیرۆز (البقرة)
کورتترین سوڕەت لە قورئانی پیرۆز (الکوثر)
درێژترین ئایەت لە قورئانی پیرۆز (ئایەتی قەرز لە سوڕەتی بەقەڕە)

#دەربارەی_قورئان
#بە_کورتی
1
#وردبەرەوە

لە عەرەفاتدا و لەگەڵ گەورەیی و پیرۆزی ئەو شوێنە و زۆری ئەو کەسانەی لەوێ وەستاون، لە بیری شەریف و پاکی ﷺ ئەو ڕاستییەی لەبیر نەچوو کە پیاوان توند و ڕەقن و ئافرەتان لاوازن!

بۆیە ئەمانەتێکی هەتاهەتایی ڕاگەیاند کە هەموو خەڵکی و گەردوون گوێی لێ گرت و پێش بانگەشەکەرانی مافی ژن ئەم قسەیەی کرد:

"لە خوا بترسن و تەقوای خواتان هەبێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئافرەتاندا، و باش و چاک مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن"

ئیتر صەڵات و سەلامی خوا لەسەر ئەو پیاوە چاك و میهرەبان و بەزەییدارە بێت.
#بەشی_سیرە
#بەشی_ئافرەتان
قناة أحمد بن غانم الأسدي
2👍1
کاتێك لە سوڵحی حودەیبیە پێغەمبەری خوا ﷺ بە هاوەڵانی فەرموو قژتان بتاشن و ئاژەڵەکان سەرببڕن... ئەوەبوو کەس هەڵنەسا ئەوە بکات.. تا سێ جار دووبارەی کردەوە...

هۆکارەکەی ئەوە نەبوو، کەس گوێڕایەڵ نەبووبێت و پێچەوانەی قسەی پێغەمبەری خوا ﷺ بکەن ..
👈 بەڵکو ئیمامی ئیبنو کەسیر (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی: هاوەڵان ئەوەیان نەکرد، چاوەڕێی ئەوە بوون نەسخ ببێتەوە قسەکەی پێغەمبەری خوا ﷺ، تاوەکو بینیان پێغەمبەری خوا ﷺ دەرچوو ئەوانەی کرد، بۆیە ئەوانیش دەست بە جێ شوێنی کەوتن و کردیان. تفسیر ابن کثیر (١ /٥٣٣).

#بەشی_سیرە
💯21
2025/10/19 07:38:30
Back to Top
HTML Embed Code: