Telegram Web Link
دڵ لە هیجرت وا لە خەمدا، ماهی کەنعانم وەرە
زەخمە جەرگم بۆ فیراقت، زوو بە لوقمانم وەرە

سەد تەبیب هات و عەلاجی ئەم برینانەی نەکرد
تۆ عەلاجی زەخمەکەم کە، سا بە ئامانم وەرە

گەر دەزانی چەند پەشێوە حاڵەکەم بۆ دیدەنت
سەد ئەوەندەی زوڵفەکانت دڵ پەرێشانم وەرە

لوتف و تانەی تۆ لەلای من هەردوو وەک یەک ڕەحمەتە
کەعبە کەچ نابێ، لەبەر لۆمەی ڕەقیبانم وەرە

هەرکەسێ هات و بەتیری غەمزەکەت سەد پارە بوو
کەس نییە وەک من حەریفت، مەردی مەیدانم وەرە

کافرا، دەردی فیراقت وا لە جەرگم کارییە
سا بکە ڕەحمێ بە حاڵم، ماهی تابانم وەرە

سەد کەڕەت ئیمڕۆ لە دووریت خوێن لەچاوم جارییە
غەرقی دەریای ئەشکی خوێنم، شەمسی خووبانم وەرە

گا دەگریێم، گا دەسووتێم، کار و بارم زارییە
زیوەری تاجی غەریبم، شاهی خووبانم وەرە

سینە ناڵان هەر وەکو بولبول لە دووری گوڵشەنت
سا بە لوتفێ بمدوێنە، جانی جانانم وەرە

بەس جەفا بنوێنە قوربان، زوڵمی ناحەق چا نییە
کافریش ڕەحمێ بەسە، دەی، دین و ئیمانم وەرە

سوورەتی باڵات بە دایم نەقشی قەلبی زارمە
هەر وەکوو مەجنوون لە ئەشقت دیدەگریانم وەرە

دیدەمەستی، شۆخ و شەنگی، نازەنینەی شارەزوور
دڵ ڕفێنی جەمعی عالەم، کەبکی کووهانم وەرە

دڵ لە دووریت پڕ لەخوێنە، شەمعی دیوانی ئەمن
هەروەکوو تاهیر هەمیشە سینە بریانم وەرە

@Honrave
#تاهیر_به‌گی_جاف
‍ لە غوربەت

لێم بـە دڵ مەگـرە کـە وا شێـواوە ڕووم!
وێڵی ڕێگەی چـۆڵ و سەخت و بێ٘"دەرووم"

گــەرچی ئێسـتا هـەڵـوەدای شاری خەمم
"گیروبەندی"جەوری نامۆی دەستی جووم

دوور لە تۆ تۆفی خەفـەت ڕووی کردە لام
هێند لە شوستەی بێکەسی داهات و چووم

ڕوومـەتی بـردم قـوڕاوی ئەشکی خـەم
تۆزی غـوربەت گرتی قـوڕگی ئارەزووم

بۆتە "چۆمێکی خوڕێن چاوم لـە دووت"
لێوی وشکارۆم بە بـاری خـەم دەسووم

بۆی نـەخۆشی دێ لـە ناخی پڕ لە سۆم
سەدحەکیم چووم و"مەداوای"بۆ نەبووم

بـۆیـە دڵ بێـزاری شـاری غـوربـەتـە
بێ تـۆ هـەنگاوی شلم نایـە لـە دووم

ناسـرەوێ بـاڵی خـەیاڵم دوور لە تۆ
وانەزانی بێ بڕست وهەست و خووم

@Honrave
#هەستیار_قەڵاڕەشی

تەورێــز، خەستەخانە///  ۹٥/۹/٤
بەو کەلێنەی کەوتە ناخم سەت ئەوەندەی‌تر شکام
بوومە فرمێسک و لە چاوی بێکەسی خۆمــدا ڕژام

من تەوافی ماڵی ئەشقی تۆم بە"سەر"هێنایە جێ
هێند لە ژێر هەنگاوی یادت سوامەوە، هاکا بـــڕام

ئەو شەقـــامانەش بە بێ تۆ یەک چڵم ناگـرنەخۆ
بوومە سەردێڕی نەفامی و چوومە سەرزاران، زڕام

شەو لە جۆلانەی خەیاڵم‌دا خەمی تــۆم ڕادەژانـد
چڵ چڵەی جوانیت بە پۆل هاتبونەبەر سیلەی نیگام

لێـرە بێ تۆ"چـاوەچـاوێکم" لەگەڵ مەرگ و خەمە
بۆ لەبەر چــاوی دەلاقەی خۆشەویستیت داخـرام؟

بڕبرەی پشــتی هــیوامە بیری تۆ لێـــرە و لەوێ
خۆم لە خۆمدا ونم و بێ تۆ بێرە چۆن کاول کـــرام

بەرهەمی ئەم ژینە دێــزە غەیری ڕیسوایی چ، بوو؟
من کــە ڕۆژ و شەو بە تیـــنی ناتــەبایی هەڵکـــزام

لێـرە دەرخۆنەی لەسەر دیــزەی خەیـــاڵم دادەنێم!!
سووچی خۆمە و خۆم لە دەرکی  مەینەت و ژانا ڕوام

@Honrave
#هەستیار_قەڵاڕەشی 
بەسمە ساقی گەردنی مینا و لێوی جامی مەی
من کە شێتی گەردنی بێگەرد و لێوی ئاڵتم

@Honrave
#کەمالی
چلی ڕۆیی بلێی چی مابێ ژینم؟
لە لێو پا بۆتەوە خڕ پێکەنینم

هەوای لاوی دڵی کردومە کاول
لە کەلکی خستم ئاخر خۆ برینم

کچە نەشمیلەکەی کات چواردەساڵان
بزەی لێوم، هەناسەی من، ئەوینم!

ئەوەی ماوە هەمووی یێکجێ دەبەخشم
بە وەی جارێکی تر ڕوی تۆ ببینم


@Honrave
#ئیسماعیل_موختاری
شەو بەشەو دێم و دەچم بەندی خەفەتباری دەڵێم
دایرەی ژینم لە دەستـا زۆر بە ناچاری دەڵێم

تا هەبم دوڕڕی نیهانت خۆم لە باخەڵ دەردەکەم
تا غەزەل دەر بێ لـە دەمدا هەر هەواداری دەڵێم

ڕۆژەکانم وەک شەوانەن تاڵترن بــێ لەیلـەکەم
گەر ئەتۆ بـازی سەرم بی بۆت لە دڵداری دەڵێم

تا لە دووریت هەڵبکێشم ئاهی نێـو ناخی دەروون
شەو لە خەو دا دێ خەیاڵ وڕۆژ بە بێداری دەڵێم

تا لە بەندی داوی تـۆ دا سەر لە سەر ئەو دارە بم
ئەی گوڵم کوانێ بە زارم بەندی ڕزگاری دەڵێم

من لـە تاوت هەڵدەقرچێم و دەروونم ژان ئــەکا
هیچە لای من دەرد وژانم چونکە جوانکاری دەڵێم

هەرلە سەرتاکوبە پێیان مەتحی جوانیت بێ گوڵم
گیانە لەیلا گیانە لەیلا سەد هەزار جاری دەڵیم

تاقە هەنگاوێ هەڵێنی سەد قەدەم دێم ها وەرە
وا قەلەندەر مام ئەزیزم بۆت ئەوینداری دەڵێم

@Honrave
#قەلەندەر
گەر دەپرسی من لەبەر چی کەم دەخۆم
من بە برسی قەت مەزانە، غەم دەخۆم

ئاوی سوێری چاو و باری تاڵی لێو
سوێر و تاڵی دەم دەم و ژەم ژەم دەخۆم

@Honrave
#نالی
جوێنی تاڵی یار لە زەوقا مەززەیی شیرین ئەدا
کۆهکەن کەی ئەم قەرارە بۆ قسەی شیرین ئەدا

جیلوەبازی ئەمشەوەی بۆ کوشتنی نەفسی منە
خۆر ئەمەندە شوعلە بۆ گومکردنی پەروین ئەدا

@Honrave
#حەمدی
تیغت هێنا تۆش بەسەر جەرگی بەخوێنم ماڵەکەم
چۆن بە سەرکەم گیانە بێ تۆ ڕۆژ و مانگ و ساڵەکەم

حازرم بمرم هەتاکوو تۆ بەسەربەستی بـژی
وەک زەروو کۆچت دزەی کردۆتە ناخی حاڵەکەم

@Honrave
#ئەوین_ڕەحمانی
لە سایەی ماچی لێوت مەیلی عەنناب و شەکەر ناکەم
کە ڕووی تۆ دەرکەوێ قەت ڕوو لە ڕووی شەمس و قەمەر ناکەم

ئەگەر بێت و گەدایی کۆیی دڵدارم بەقیسمەت بێ
بە دڵ بادی شەهنشاهی و سوپاهـ و کەڕڕوفەڕ ناکەم

خوا بیکا ئەگەر ڕۆژێ قەدەم بێنێتە سەر چاوم
تەنەززول بۆ جەواهیرسورمە و کوحلولبەسەر ناکەم

بە تیغی ئەبرووانی خۆی ئیشارەی کرد کە بۆ قەتڵم
لەبەر ئەو موژدە ئەسڵەن مەیلی قەڵغان و سوپەر ناکەم

قەلەندەرمەشرەبی و دێوانەیی خۆشە لە دنیادا
بە فەقری خۆم ڕەزام ئەسڵەن خەیاڵی زیو و زەڕ ناکەم

نزیکی پیاوی ئەحمەق باعیسی فەوتانی ئینسانە
هەتا عومرم ببێ قەت من ڕەفیقی پیاوی کەر ناکەم

کە من مائیل بە خێرم خیلقەتەن «ئەحمەد» بەخۆڕایی
وەکوو ئینسانی جاهیل مەیلی فیتنە و شۆڕ و شەڕ ناکەم

@Honrave
#ئەحمەد_موختار_جاف
ئەو هەوارەی وا لە جۆزەردان لە باوەشتی دەکرد
من لە بەفرانبار کوڵ و کۆی دڵمی تێدا لێ دەمرد

@Honrave
#ئیسماعیل_موختاری
چەند بە چەند گریام هەوای عیشقم لە سەر خاڵی نەبوو
غەرقی تۆفان بووم کەچی تەسکینی سووتانم نەهات

@Honrave
#وەفایی
لە سایەی ماچی لێوت مەیلی عەنناب و شەکەر ناکەم
کە ڕووی تۆ دەرکەوێ قەت ڕوو لە ڕووی شەمس و قەمەر ناکەم

ئەگەر بێت و گەدایی کۆیی دڵدارم بەقیسمەت بێ
بە دڵ بادی شەهنشاهی و سوپاهـ و کەڕڕوفەڕ ناکەم

خوا بیکا ئەگەر ڕۆژێ قەدەم بێنێتە سەر چاوم
تەنەززول بۆ جەواهیرسورمە و کوحلولبەسەر ناکەم

بە تیغی ئەبرووانی خۆی ئیشارەی کرد کە بۆ قەتڵم
لەبەر ئەو موژدە ئەسڵەن مەیلی قەڵغان و سوپەر ناکەم

قەلەندەرمەشرەبی و دێوانەیی خۆشە لە دنیادا
بە فەقری خۆم ڕەزام ئەسڵەن خەیاڵی زیو و زەڕ ناکەم

نزیکی پیاوی ئەحمەق باعیسی فەوتانی ئینسانە
هەتا عومرم ببێ قەت من ڕەفیقی پیاوی کەر ناکەم

کە من مائیل بە خێرم خیلقەتەن «ئەحمەد» بەخۆڕایی
وەکوو ئینسانی جاهیل مەیلی فیتنە و شۆڕ و شەڕ ناکەم

@Honrave
#ئەحمەد_موختار_جاف
کە دڵ دەتوێتەوە بۆ تۆ، دەکەی ئەو ڕۆژە تۆ بڕوا
کە خۆ دەرخەی وەکوو خۆر دڵ وەکوو شەونم لە خۆ بڕوا

کە ڕۆحم تێ گەیی تۆ حەز بە دەرچوونی دەکەی، دەرچوو
دەبێ عاشق کە دی بێزارە یاری، بێ بڕۆ بڕوا

وتم با لەم دەر و لەم کۆیە دا ئانێ سکوونەت کەم
وتی: عاشق دەبێ هەر دەربەدەر بێ، کۆ بە کۆ بڕوا

ڕەقیب دەرکە، ئەم بەردەرکە پاکە پیس ئەکا، فەرمووی:
کە بەم بەرقاپیە لازم سەگێکی وایە، بۆ بڕوا!

وتی مەحوی من و تۆ ئافتاب و سایە تیمسالین
جەنابی من کە دەرکەوتم، دەبێ تەشریفی تۆ بڕوا

@Honrave
#مەحوی
ئەم سادە ڕوخانە لە مەلاحەت کە تەمامن
دەورت کە دەدەن، تەفرە مەخۆ، قەت مەڵێ ڕامن

گەهـ دۆست و وەفادار، گەهێ دوژمنی خوێنخوار
دڵنەرم دەبن گاهـ و گەهێ سەخت کەلامن

عاجز مەبە، نەک بۆ تۆ، وەفایان نییە بۆ کەس
مەعلوومە کە ئەم تاقمە وەک تاسی حەمامن

@Honrave
#شێخ_ڕەزا_تاڵەبانی
وەکو دەنگی پێی بارانی
نەرم و نیانی
تۆ لە باڵای پایز ئەچی
پڕ ئیلهامی
لە گریانی دایکم ئەچی
میهرەبانی ...
@Honrave
#هۆشیار_عەبدوڵڵا
هونەر ناتوانێ جوانیی تۆبه هیچ شێوێکی بنوێنێ
له مەڕمەڕ چۆن دەتاشرێ هەیکەلی ئەم بەژن و باڵایه؟

بزەت نایەته سەر لێو و بەزەت نایه به حاڵمدا
ئەگەرچی زۆر لەمێژساڵه لەدووت دەخشێم وەکوو سایه

@Honrave
#هێمن
شەوە ئەستێرە دەدرەوشێن لە ئاسۆ
زەوی تارای ڕەشی کێشایە سەر خۆ

گەلێ دەستی نەهێنی شەو لە کارن
لەژێر تارای شەوان و نادیارن

لە لایەک خەتم و سەجدەی پیری دڵپاک
لە لایەک نەعرەتەی مەستانی بێباک

لە لایەک سرت و خورتی جووتە دڵدار
لە کۆڵان و کەلێن و دەرک و دیوار

لە لایەک فیتەفیتی لاوی جێژوان
لە لایەکی تروسکەی ئاگری شوان

لە لایەک ناڵەناڵی پیرە بلوێر
لە داوێنی کەژ و کوێستانی زەنوێر

لە لایەک نووزە نووزی تفلی ساوا
لە لایەکی کەژاوەی بووک و زاوا

لە لایەک تاقمی سەر ڕێ و بانان
خەریکی ڕاو و ڕووتی کاروانان

شەوە دونیا بە هیوای ڕۆژی ڕووناک
لە قاو نادا مەبەستی پاک و ناپاک

بەحەق و ناڕەوا زۆرن لە شەودا
نەبەز بێدارن و غافڵ دە خەودا

@Honrave
#ناسر_ئاغابرا
2024/06/01 06:42:02
Back to Top
HTML Embed Code: