Telegram Web Link
تێر و ڵێڵە ڕەنگی دیواری ژوورەکەی من ئەوەندە باشە کە هەتا سوڕاغم ناپرسی!🖤
مەرگ چارەی منە ئەگەر کچەکەت هاتە دونیا بیهێنە سەر خاکم!🖤
ئەی شەو ئەگەر یاری خۆم لێرە بوایە کەی گۆرانیم بۆ مانگی تۆ ئەوت!🖤
نوسینی کۆنم نییە باسی تۆ بکات زۆر بە کورتی پێت ئەڵێم شایەنی هیچ نەبووی!🖤
کە منداڵ بووین ئامێزە خۆشەویستییەکان ئەوەندە زۆر بوون نازی عەجوولیمان لێیان ئەکرد سەیرکە ئێستاش چ بەفری تەنییایەک باریوە بەسەر عەجوولیە بێ نازییەکەمانا!🖤
من بونەوەرێکی میزاجی نەفرەتیم داوای لێخۆشبونم قورسە دانپێنانم بە هەڵەکانم شتێکی زۆر دەگمەنە من بونەوەرێکم بە شێوەیەکی لە ڕادەبەدەر تێکەڵی شتەکان ئەبم و گرنگ ئەبن لام بەڵام وا دەری ناخەم وەها دەرئەکەوم کە لوت بەرز بم و بایەخی پێنەدەم!🖤
گەر خۆمان هەڵنەخەڵێنین مرۆڤ یەک جار ئاشق دەبێت لە ئێستاوە بیر ئەکەمەوە ئاخۆ چۆن بۆ هاوسەری داهاتوومی ڕوون بکەمەوە کە خۆشمدەوێت بەڵام ئاشقی نیم!🖤
بە بێ دەنگی هاوارێکی پڕ لە ئازارت بۆ ئەکەم بەڵکو گوێت لێ بێت!🖤
لە بیری بکە ژیان ئامانەتی پیاوێک ناکرێت کە بهێڵێت بە گریانەوە خەوت لێ بکەوێت!🖤
ئەی ئەو کەسەی هەموو دڵمیت و تۆی لێ نیت من ئێستا خاڵیم و هیچم نییە چاوەڕێت بووم چاوەڕێت بووم چاوەڕێت بووم وە چاوەڕێم وە لە کاتی مردن هەردوو چاوم دەرئەهێنم و ئەیدەم بە کەسێکی تر با چاوەڕێت بێت!🖤
تۆ هەمان گۆرانیت کەڕێگە نادەم دەست پێ بکات بەڵام ناتسڕمەوە!🖤
سیمام ئەوەی پێ نەوتی دابەزینی کێشم و ئەو باخچە ڕەشەی ژێر چاوم پێی نەوتی زۆر ماندووم!🖤
کاتەکانم تەواو بوو لەگەڵت ئیتر تۆم لە خۆم دەر کردووە!🖤
من تامی خیانەتم لەو پیاوە کرد کە منی وەک هێڵەکانی دەسی ئەناسی!🖤
کێشەم ئەوەیە جگە لە تۆ کەسی ترم خۆشناوێت!🖤
دڵتەنگی یانی دەنگی ئەو کەسە دەبیستی کە خۆشت دەوێت بەڵام کاتێک ئاوڕدەدەیتەوە کەس نابینی!🖤
ئاشقی بووم شەوان نەی ئەهێشت بخەوم تا ئەخەوت بەیانیان بە زەنگی ئەوەوە هەڵدەستام هەمیشە حەزی بە قسە کردن بوو لەگەڵم هەمیشە باسی داهاتووی خۆم و خۆی دەکرد هەمیشە دەی وت ئاگاداری خۆتبە گەر درەنگم پێ چووبا بە تەلەفونێک خۆی توڕە ئەکرد سوتفە ئەو ئەزیزەیان لێ کردمە دوژمنێکی ئەزیز!🖤
ئەتوانم بەڵێنی ئەوەت پێبدەم لە تەمەنی هەشتا ساڵیمدا چاویلکە فڕێبدەم و لە ئەپارتمێنتێکی بیستوو حەوت نهۆمی وەک یەکەمین بینینت سەیرتبکەم و بتناسمەوە!🖤
ئیلاهی من لەم خامۆشییە و بێدەنگییەدا ئەگەر یادی تۆ نەکەم دەشکێم!🖤
وەک شەراب هەموو تەمەنم بۆ کەسێک هەڵگرتبوو بەڵام ئەو ئەهلی مەیخانە نەبوو!🖤
2025/07/06 20:28:18
Back to Top
HTML Embed Code: