Telegram Web Link
لێی گەرێ بۆ بەیانی…!
ئەی ئەگەر نەگەیشتم بە بەیانی ، ئەی ئەگەر بەیانی دڵم وەک سەهۆڵ توایەوە، ئەی ئەگەر بەیانی ماندووبوم، و هیواکانم وەک گەڵاکانی پایزی لێهات، ئەی ئەگەر بۆ بەیانی شێت بووم، و نەزانی لە کوێم، ئەی گەر بەیانی دڵت سەفەری کرد ، ئەی ئەگەر بەیانی ئارەزووی بونت لە گۆڕستان بوو، ئەی ئەگەر بەیانی تاڵەکانی قژمان وەک قژی داپیرەی مێژووی لێهات، ئەی ئەگەر بەیانی بوونی نەبوو، ساڵەکانی تەمەن کۆتاییان هات چی..!🖤
لە ئێوارەیەکی لە خۆبایی ئەچم پێش ئەوەی ئاوابم ناز بەسەر تاریکیا ئەکەم!🖤
لەم شەوە بێ دیمەنەدا زایەڵەی کۆچێک بۆ نێو ڕۆحی گەریدەخوازیمدا غەرغەرە دەکات!🖤
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چاوەکانت دەنگ و قسەکردنت پێکەنینەکەت هەموویان لە دڵیان داوم پڕبووم لە تۆ!🖤
وام ئەزانی ئەو پیاوی خەونەکانمە، ڕاستیش بیرم ئەکردەوە ئەو تەنها لە خەونەکانم بوو نەک لە ڕاستیا!🖤
تۆ شەقامە پڕ یادگاریە بەڵێنەکانت وون کرد و منیش بووم بە سواڵکەری ئەودیوو گەڕەکە دوورەکان!🖤
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چاڤۆشی تۆڵەی ئەشقە ڕۆشتووەکەی لە گوێگرانی کردەوە،من تۆڵەی تۆ لە کێ بکەمەوە!🖤
ئاخۆ تۆڤانی ئەم شەوگارە پڕئێشانە پڕوشکی کام دۆزەخێکن لە حومری ئەم بەهاری لاویەتیەمدا!🖤
گەر چاوەکانی بەیانیانتم لابووایە کەی قەرار بوو لە ئێوارەیا هەستە دۆزەخیەکان بۆنی مردنم بۆ بێنن!🖤
کە بیری چاوەکانتم ئەکەوێتەوە هەناسەم ئەگیرێ!🖤
تەنهایی بووە بە خانە بە خانەی لەشم خودی من لە ناو خودی خۆمدا زیندانییە!🖤
ڕەنگە ژیان بەم جۆرە نەبوایە گەر کەسێک خۆشیویستبام!🖤
من هۆگری هیچ سەرزەمینێ نیم تەلێکی دڕکاویم!🖤
ئا چەندە مرۆڤ کوژە ئەم ماڵە گەورەیە ڕێگا نادات قژت ببێتە ملپێچی گەرمی تەمەنم!🖤
تۆ دەست ئەبەیتە لای قژی من قژم ئەبڕم تۆ دەستەکانم ئەگری من دەمارەکانم ئەبڕم!🖤
ئەم ڕۆژانە چەرخی گەردوونم هەوری تاریکە و تافگەکانیش قەتیسن لە نا ئارامی وەک ئەوەی بڵێی ڕەنگی حەزابی کاورێکم لێ نیشتبێت!🖤
ئەمجارە بتبینمەوە وەک منداڵێکی ڕق هەڵگرتوو گاز لە دەستەکانت ئەگرم!🖤
بە باوکە ئادەم ئەڵێم لە بەهەشت یەکێک لە کوڕەکانت ژیانی وێران کردم!🖤
وەک ئەوەی دیارم کەسێکی بەهێز نیم ئەگەر لە باوەشم بکەن تا بەیانی دەگریم!🖤
هەرکات دڵت تەنگ بوو سەرێک بدە لەسەر خاکم!🖤
2025/07/06 11:05:37
Back to Top
HTML Embed Code: