Telegram Web Link
ئاگادارینامەی هەڵبڕین کارەبا لە دەرزی
دەروازەوە جێی لێ خۆش کردۆ
قیستی قەرزەکان وەدواکەوتوون
سۆبەمان خراپ و وەتاغ لە خۆم
سەرما بردووترە لە سەرمان من
و سۆبە لە قوژبنێک خزیوە
ساردینگە بە تاڵ،بە تاڵ
تەنانەت تەواو بۆ قاوەی تاڵ
هیچ بیانوویەک بۆ هێمنی ژیان نیە
بەو حاڵەوە دەچمە ژوورەکەم
دەرگا لە ڕووی هەر هەموو پشێوێنی
و ئاڵۆزییەکان دادەخەم، جگەرەیەکم
لە پاکەتەکە داماوە و بێ‌هەڵکردن دەینێمە
لای لێوم،چاو لە پێنووسەکەم دەکەم
هێندێکی جەوهەر بۆ نووسین ماوە
دەبێ بنووسم،
بۆچی لە هەموو دنیا دا
ئەوە هەڵبژاردنی خۆمە
قەڵەم و کاغەز
دەرد و ژانە
گشت شتێک ئازار و دەردە ئەو
ڕۆژانە...
وە چەندە دەرد و ژانێکی شیرینە
نووسین بۆ ژیان
یا ژیان بۆ نووسینە


#علی_سلطانی

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍1
ئەگەر هیچ قسەیەک، لە نێوانی من و تۆ دا نەما و هەموو ڕێیەکانی بەیەک‌گەیشتنمان پچڕا و لێک دوور کەوتینەوە و بۆ یەکتر بووینە نامۆ، سەرلەنوێ لەگەڵم ئاشنا بەوە...

#نزار ــــ قەبانی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۳ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ی کوردی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
3
بڕۆ مەجنوون
محەممەد ماملێ
بڕۆ مەجنون بە لەیلای خۆد مەنازە...

شێعر: ماموستا هێمن

بەدەنگی: مامۆستا محەممەد ماملێ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1
🕊🕊🕊🕊🕊🕊


فردریکی گەورە کە لە ساڵەکانی ۱۷۴۰ تا ۱۷۸۶ لە وڵاتی ئاڵمان دەسەڵاتدار بوو،
کەبە تەواوی هێز و تواناەوە لایەنگری لە ئازدی بیر و باوەڕ دەکرد،ئەو ڕۆژێ بە سوار ئەسپ لە گەڵ هاوڕێکانی بە شەقامێکی شاری برلین‌دا دەڕۆیشت،کە لە ناکاو چاوی کەوت بە ئاگادارنامەیەکی تووند و تیژی دژ بە خۆی کە لە لایەن کۆڕێکی دژێوە نووسرا و لە دیواریان دابوو، ئەویش خوێندێوە و کوتی:ئەو بێ‌ئینسافانە، ئەو ئاگادارنامەیەیان چەندە بڵیند لە دیوار داوە،ئەمن کە سواری ئەسپم خوێندمەوە، بەڵام کەسانێک کە پیادەن بۆ خوێندنەوەی
دەکەونە زەحمەتەوە،خێرا لێی کەنەوە و بیهێننە خوارتر چەسپی کەن،تاکوو
هەموو کەس بۆی بخوێندرێتەوە!!!
یەکێ لە هاوڕێکانی بە سەر سوڕمانەوە
کوتی:بەڵام ئەو ئاگادارییە دژی تۆ و
دەسەڵاتەکەتە!!!
فردریک کوتی:ئەگەر دەوڵەت و دەسەڵاتی
ئێمە بە ڕاستی زوڵمی لە خەڵکی کردبێ و
ئەوەندە بێ‌بنەما و ناسەقامگیر بێ،کە بە
ئاگادارنەمەیەک بڕووخێ و لە ناو بچێ
هەر ئەوە باشتر کە زووتر بڕوا.
بەڵام ئەگەر دەسەڵاتی ئێمە بە پێی یاسا
و دادوەری کۆمەڵایەتی و ئازادی دەربڕینی
ئاخاوتن و بیر و باوەڕ بێ،بێ گومان ئەوندە
پتەو قاییمە کە بە ئاگادارێک نەکەوێتە لەرزە
و تێک نەڕووخێ...

وە ــ نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍1🕊1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓#ئەوڕۆ_یەکشەممە

🌺 ۲۸ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ی کوردی
۲۸ی پاژەرەژ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۲۸ی اردیبهشت ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۱۸ی مەی ۲۰۲۵ی زایینی

هزار دف پالنگان
   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
1
دنیا پڕە لە کەسانێکی بە دیمەن جوانن و هەموو ڕۆژێ جل و بەرگی نوێ دەپۆشن،
بەڵام ئەگەر لێیان نزیک بوویەوە بۆنی گەندەڵی باوەڕیان ئازارت دەدا....

" ئەنیشتەین "

سڵاو، بەیانیتان باش
👌1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
3
پێم کوت؛
کە شیرین‌ترین گۆرانی
چیە؟
چاوە غەمبارەکانی
بە سەر سوڕمانەوە
بڕێ چاوم
دڵۆپ دڵۆپ
ئەسرین
بە مژۆڵی دا هاتنە خوار
پرچی
درێژی کەوتنە لەرزین
لە ژێر لێوی
وتی:بەغەمباری
زڕە و ناڵەی
زەنجیری سەر دەستی منە ...
لە ناو فرمێسک وگرین؛
پرسیم لێی
ئەی کامەیە
خۆشترین، پێکەنین
بڵێسەیەک
لە چاوەکانی پشکوت
بەگەرمی خوێن
سوور بوون کوڵمەکانی
کوتی هەر ئەو پێکەنینەی
کە ئەوینی سەربەرز
کاتی مردن
دەیخاتە سەر لێوی پیاوان
خێرا
هەستام لە جێم
ماچم کرد ناو دەمی و
هەر دوو چاوان


#هوشنگ_ابتهاج
#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەگەر هەژارێکت دیت بەڵام لە نان ئەۆڕۆت بەشت نەدا لە ئینسان بوونت دوو دڵ بە!
ئەگەر چارشێوت بەسەرەوەیە بەڵام لە ژێر چارشێو بە شێتێک پێ‌دەکەنی لە ئینسان بوونت دوودڵ بە!
ئەگەر قورئان خوێنی بەڵام لە مانا و تێگەیشتنی  ئایاتی له شک دای و دوو دڵی لە ئینسان بوونت دوو دڵ بە!
ئەگەر لە خوا ترسی بەڵام لە ترسی ماڵ و سامانت شەو نەخەوتی لە ئینسان بوونت دوودڵ!
ئەگەر هەموو ساڵێ دەچی بۆ حەج، بەڵام هەاڵی جیرانت نەبێ و لە ئازاری کەس نەگەی بە ئینسان بوونت دڵنیا مەبە!
ئەگەر مردنی کەسێکت دی و بە ڕادەی نووکە دەرزێک بە خۆت دانەهاتی بە ئینسان بوونت دڵنیا مەبە . . .


وە ـ نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍2
زار محەممەد:ئاخر ئەوە چ شارێکە؟؟!! حاکمەکەی دزە،وەکیل و نوێنەرەکەی دزە ئاغاکەشی هەر دز... ماومەتەوە لەو ناوە
دا نازانم حەقم لە کێ بستێنم؟

📽 تنگسير/ محصول سال ١٣٥٢

وە ـ نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
3
🟣 باوەش و ئەوین مانەوە هەتا هەتا؛
🔻بە باوەشێک، ئەوین بەدیهات؛ ڕیشەی داکوتا و ماوە بووبە هەتاهەتایی.

🗓
#ئەوڕۆ_دووشەممە

🌺 ۲۹ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ی کوردی
۲۹ی پاژەرەژ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۲۹ی اردیبهشت ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۱۹ی مەی ۲۰۲۵ی زایینی

   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دۆستی من بزانە:

کەئەوەندە ئینسانەی پێش من و تۆ،
هاتوون و ڕۆیشتوون و بیریان
لە ڕابردوویان کردۆتەوە،غەمیان
خۆاردۆ و ڕقیان هەستاوە و شاد
بوون و پێکەنیون،ئێستا لە کوێن؟
هاوڕێم لێی گەڕێ لێی گەڕێ با بڕوا
گلەیی و گازەندە وەلا نیە!
بەسە ناڵە مەکە!
ڕۆژگار گوێی نیە کە تۆ هەر سکاڵا
بکەی،ئەو وەڵامت داتەوە
ژیان چاوی نیە کە
ناو چاوان گرژیت ببینێ لە کاتی
دڵتەنگیت دا!!
تەمەن کورتە دەرفەتی ئەوەندی نیە
خەرجی وردە گلەیی و ئاە و ناڵەی کەی...!!!
تا دەجووڵێینەوە،تەواو بۆ تەواو!!!
بەس شاد بن،پێبکەنن
تەمەن کورت و ژیان لە ڕۆیشتن دایە
غەم مەخۆ بۆ ئەو دنیایە
کە تەنیا سێ ڕۆژە
دۆینێ کە ناگەڕێتەوە
ئەمڕۆ کە زۆری نەماوە بگاتە کۆتایی
سبەینیەش نازانین دەمێنین
یا ئەوەی دەمرین...
بەس کە وایە با بە یەکەوە سەر و ڕوو
خۆش و مێهرەبان بین،تا ماوین یەکتر نەکەین فەرامۆش...

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە



🍃🌺کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
🕊1
من تێناگەم بۆچی خەڵک قسەکردن بە
دەمی پڕ بەبێ ئەدەبێ دەزانن!
بەڵام قسەکردن بە مێشکی بەتاڵ نا...!

ئۆرسێن وێڵز
وەرگێڕان کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۶ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ی کوردی



🍃🌺کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
👍1
#کورتە چیرۆک


فرێدریکی گەورە دەیویست کۆشکێک درووست بکا. لە کاتی سازکردنی کۆشک کارەکە کۆسپی تێکەوت و وەستا.
هۆکاریان پرسی. گوتیان ئاشێک لە سووچێکی زەوییەکەیە کە خاوەنەکەی نایفرۆشێ. فرێدریک بۆخۆی چوو بە شوێن خاوەن ئاش و هۆی نەفرۆشتنەکەی لێپرسی.
خاوەن ئاش کوتی: «ئێرە میراتییە و من ئەوەندە دارا و دەوڵەمەند نیم کە نیازم بەوە نەبێ و ئەوەندەش نەدار و هەژار نیم کە ئاتاجم بە پووڵەکەی بێ کەوایە نایفرۆشم!»
فرێدریک بە تووڕەیی کوتی:
«تۆ دەزانی لەگەڵ کێ قسە دەکەی؟ من ئێرەت لێ دەستێنم!»
خاوەن ئاش بزەیەکی هاتێ و کوتی؛
«ناتوانی؛ چونکە هێشتا لە بێرلین دادوەر  هەیە!»
فرێدریک پەندەکانی «وێلتێر»ی وەبیر هاتەوە کە پێی کوتبوو:
لە حکومەت دا هەموو شتێک بکە ئامێری دەستی خۆت بێجگەلە دەزگای دادپەروەری، چوونکە خەڵکەکەت لە هەر شوێنێک گرفتێکیان بۆ پێش بێ یان دەرکرێن پەنا بۆ دەزگای عەداڵەت و دادپەروەری دەبەن، کە کاتێک ببینن ئەوێش گوێڕایەڵی تۆن ئیتر پەناە بۆ بێگانه دەبەن، وە بەو جۆرە پێی بێگانە بۆ وڵاتەکەت دەکرێتەوە...

وەرگێڕان کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۷ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ی کوردی



🍃🌺کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
👍3
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڤیدیۆیەکی نایابو کەمتر بیندراوی مامۆستا ناسر ڕەزازی


🍃🌺کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
1
بەرتیل وەرگرتن

کنت گوبینو،لەپەڕتووکی سێ ساڵ لە ئاسیا دا لە بابەت بەرتیل وەرگرتنی کار بەدەستانی ئێرانی، لە سەردەمی دەسەڵاتداری قاجاڕەکان دا ئاوا دەنووسێ:
یەکێ لە ئیرادە،گەورەکان، کە لە ڕاستەقینەدا دەبێ بڵێی،بەڵای هەرە گەورەی کە داوێنی وڵاتی ئێرانی گرتۆ، و ڕەگاژۆ بۆ و ڕۆژ بە ڕۆژ پەرە دەگرێ، و بڕینی ڕەگ و ڕیشەی کێشەیەکی زۆر گەورە و تەنانەتی محاڵە،
بەرتیل وەرگرتنی دایرەکانی دەوڵەتییە،
ئەو کارە بە چەشنێ پەرەی سەندۆ،کە لە شاوە بگرە، تا کار بە دەستێکی وەک پێشخزمەت و دەرکەوان، هەموو خەریکی بەرتیل وەرگرتنن.!!!!
سەر سوڕ هێنەر ئەوەیە، هیچ کەس دەنگی دەر نایا، دەڵێی تەواوی مەئموور و کار بەدەست و پێشخزمەتەکانی ئێران، لە سەرێ بگرە تا خۆارێ، گشتی، هاوپەیمان و هاوبەڵێنن، بۆ بێ دەنگە لێ کردن و شاردنەوەی بابەتەکە!!!!!!

وەرگێڕانی
نادر مستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
👍1
🗓#ئەوڕۆ_سێشەممە

🌺 ۳۰ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ی کوردی
۳۰ی پاژەرەژ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۳۰ی اردیبهشت ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۲۰ی مەی ۲۰۲۵ی زایینی

   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
🕊1

‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
#خـاســەکەو

خــــاســـەکـەوێک لــە بـــەندەنێ
بـــــە هـــــەستی پێم ڕادەچــەنێ

بــەگـــلـــە و گـــازەنـــدەوە دەڵێ
کــەو ئێـوەی دی دەبــــێ هـــەڵێ

دەچــێتـە ســـەر دونـــدی کـەلێک
پێدەکـــەنێ چــەل نــــا چــەلێک

بــەکێ؟ بــە من بـــە تــۆ بـــە ئــەو
بـــــە مــرۆڤی نــــــەیـــــاری کـەو

بــە بیری کـوورت و تـــەسـکـی من
بـــە تـــەپکــە و داو و دەسـکـی من

مــنی ڕاوچـی دوورهـــــەنــگــێوە
کـــە تــــارانـــدوومــــە لـــەو کێوە

مـنـی دوور لـــــە ڕحـــــم و بـــەزە
ئـــەو کــــردەوەم زۆر نــــــاحــەزە

کــۆخـتـــەداو  سیپــــــە و بـــنــــە
هــــەوێنی ســـەرگـــــەرمی مــنـــە

مـایـــەی دیل‌بــوونی ئــەو کـەوەن
کـە وەک مـن خــــاوەن نــەتــەوەن

نێــوی ڕکــەی چــــــەنـــــدە تــــاڵە
لـەلای ئـــەو خـۆش خــەت و خـــاڵە

ئــەویش هــەر دەسکـــری خــۆمە
دەبێتــە  ســــەرگــــەرمی بـــۆ مــە

بـــەنـدیــخــانـــەی خـــاسـەکـــەوە
ڕۆژی ڕوونــــی بــەنـــدێ  شــــەوە

لێــی ون بــــــێ ڕەوەزو و لانــــــــە
چــــاوی لـــە من بـێ بــــــۆ دانـــــە

دەسبـــەسـەری دەسبــــەســەری
تێــک دەرە بـــــۆ بـــەخــــتـــەوەری

تــــــــــازەم زانـیـــــوە خوێنــمـــژم
منیـــش وەک تــــــۆ خـــــاوەن دژم

ئێســتــا دەزانـــــم هــــاوبـــیــــرین
هــەردووک بــۆ ڕاوچـــی نێوچیرین

بــخـوێنین بــــــۆ خـــاک و ئـــــاوێ
دەمــانتـــەنێ بـــــــەنـــــدی داوێ

هــەردووکـــمان بــێ‌سووچ و تـاوان
دەکـــــەویـــنــە بـــــەنــــــدی داوان

هــاودەردی تــــۆم خـــاســەکـــەوم
بــــــەرز بــــــڕوانــــم دەکــــــــەوم

بــــــەسـتـە بڵێــم دەنـگ هـــەڵێنــم
ســـەربـــــزێـــــو و بـــێ بــــەڵێــنم

خــاســەکـــەوی چیــــا و هـــەردان
نـــــەیـــارت بـــمــرن بـــــە دەردان

دەیــانـــهـەوێ دەسـتـەمـۆت کــــەن
وەکـــوو هـــۆرەی دژی خـــۆت کـەن

خـاســەکــەوێــــک دەسبــەسەر بێ
یـــان تـــــرســـان دەربــــــــەدەر بێ

شـــــووڵی ڕکــــەی دەورەی تـــەنـێ
لـەســەر خــوێندن بــــۆ بـــەنـــدەنێ

دەک ژیـــــــانـــــی وا بـــەکـــەم بێ
چ خــــــۆشــــە ژیــانی وا نـــەمبێ

ڕقـــــــم لــــــە داو و دانــــــــەیــــە
ڕکـــەش هـــــەر بــەنــدیخـــانــەیــە

ڕەبی ڕاوچـــــی دەستت تــــەزێ
مـــار قـامکی هــەنگێوەت گـەزێ

دەس هــەڵبگــرە لـە مـن و لـەوی
مـەژی بــە ســەرشــۆڕی و نـەوی

مــەڕێژە خـوێنی مــن و کـەوێک
هــەردوو دەژیــن لــەسەر زەوێک

خوێن هــەر خوێنە لە هـەر لەشێک
نــابێ بوخرێ لـە کــەس بەشێک

لێـمـان گـــەڕێ لێمــــــان گـــەڕێ
دەس هــەڵبگـــرە لــە بەدفـــەڕێ

پس پسی کــــە هــــەودای داوێ
وەرە مــــەرد بــە و مــەچۆ ڕاوێ

قـامک و چـەغمـاغـەی لێگ مەدە
ژیـــانێ لـەو کـەوەی تێک مـەدە

چیـــــا بـــــاڕەکــــەوی نــــەبێ
ســـەری بــــەرزی نـــەوی دەبێ

کـــەو بـــۆ چیـــا بـــــا بخوێنێ
بــــەئــــــازادی دەنـگ هــەڵێنێ

هـــەواڵان لـــەخـــۆی وەکـۆ کا
بــە سـەربـەستی هـــاموشۆ  کا

مێ ڕۆژێ بــکـــــا سیـــاسووت
نێرەی دەگەڵ مێیــەی بە جووت

کورک بــکـــەوێ لــــە تــــــەرەی
بـــــەبـــــــاڕی ببـینێ بــــــەرەی

منیش وەک تـۆ خـــاســەکــەوێ
مافی ڕەوای خـــۆم دەس کـەوێ

ژیـنێڪی ســەربـــەستــیم دەنێ
تێر دەخـــوێــنم بــــۆ وەتــــەنێ

بــــــەتـــــەنێ نا دەگــەڵ زۆران
هــاوڕێی ڕەش و سپی و بــۆران

ڕایـــدەبــــوێــرم بـــە دڵخـوازی
پێم نــــەڵێن جــیــاوازیخـوازی

هۆگریش ســـەربــــەستـی دەوێ
بــــۆ مــرۆڤ بێ یــا بـــۆ کـەوێ

                         


                        #م_ێ_هۆگر

             👇

   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️❤️❤️❤️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️
   

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌🍃🌺کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
1
2025/07/10 20:00:44
Back to Top
HTML Embed Code: