Telegram Web Link
سـاتێڪ بۆ پێڪەنین


سەردەمێک مسرییەکان لە سعودیە کاریان دەکرد  ئەوان لە ماڵێکدا دەژیان هەموویان لە ژوورێک و یەک هندیش لە ژورێکی تر ..
هەموو مسریەکان پێکەوە نانیان دەخوارد ..هندیەکە نانی لەگەڵ ئەوان نەدەخوارد چونکە ئەو موسڵمان نەبوو ، بەڵکو هیندۆسی بوو ...

هەمیشە هندیەکە لە هیندستانەوە باشترین جۆری بەهارات و بیبەری لەگهڵ خۆی دەهێنا ...

ڕۆژێکیان هندیەکە سەفەری کرد بۆ ووڵاتەکەی خۆی و دەرگای ژوورەکەی  دانەخستبوو ...

لە ڕۆژێکیاندا میسریەکان خواردنیان ئامادەدەکرد پێویستیان بە بڕێک بەهارات بوو ...چوونە ژووری پیاوە هندیەکە و تۆزێک لە بەهاراتەکەیان هێناو کردیانە خواردنەکەیانەوە ...پێیان سەیر بوو تامی زۆر خۆش نابێت ..!!پێان وابوو بەهاراتی هندی خۆی وابێت !!

پیاوە هندیەکە گەڕایەوە و ...دوای تۆزێک وەکو شێت هاتە دەرەوە  لەبەر خۆیەوە بە هندی قسەی دەکرد ...

میسریەکان ووتیان : چیتە بۆ ئاوا دەترسیت ؟؟

ئەویش ووتی : باوکم لە ژوورەوە دانابوو ، ئێستا باوکمی لێ نەماوە !!

میسریەکان ووتیان : جا باوکت چی هێنابووی بۆ ئێرە ، ئەی تۆ نەتووت باوکم مردووە ...!!؟

هندیەکە ووتی : ئێ وایە ، باوکم دەمێکە مردووە ، ئێمە ئەومان سووتاند ، و خۆڵەمێشەکەیم خستە قووتویەکەوە ولە تەنیشت ئەم بەهاراتانەم دانابوو ...کاتێ هاتمەوە ویستم سڵاوی لێ بکەم سەیرم کرد قووتوەکە بەتاڵ بووە ...و تەنها تۆزێکی تیا ماوەتەوە لە بنی قتووەکە ...😢

هەموویان بە سەر سوڕمانەوە سەیری یەکیان کرد ...😱😱😱

یەکێکیان هاواری کرد : یەعنی ئەوە بیبەری ڕەش نەبوو !!!!
😂😆😅😄


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👌1
ئەگەر سەد مێروولەی ڕەش و سەد مێروولەی سوور لە شووشەیەک بهاوی، هیچ ناقەومێ.
بەڵام ئەگەر شووشەکە تەکان بدەی، مێروولەکان دەست بە کوشتنی یەکتر دەکەن.

مێروولە سوورەکان پێیان وایە ڕەشەکان دوژمنن، لە حاڵێکدا ڕەشەکان باوەڕیان وایە سوورەکان دوژمنن.
بەڵام دوژمنی ڕاستەقینە کەسێکە کە شووشەکەی تەکان داوە.

لە کۆمەڵگای ئێمەش‌دا هەر وایە.
بەر لە دەست کردن بە ململانە لەگەڵ یەکتر، دەبێ لە خۆمان بپرسین:
کێ شووشەکەی تەکان داوە؟

ژیر و ئاقڵ بین کە ئاقڵ نەبوون ئاکامێکی قورس و گرانی هەبۆ و هەیە!!

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۴ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍21
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
🕊1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
🕊1
ئەفسەرێکی عیراقی سەردەمی ئەنفال ئەڵێ تا ماوم ئەم دیمەنەم لەبەرچاوە .

کاتێک ژن و مندال و پیاوو گەنج و پیرە کوردەکانمان لە سەیارە عەسکەریەکان بارکردن دوای جیاکردنەوەی ژن و پیاوەکان لەیەکتر ، لە بیابان کاتێک ژن و مندالمان لەسەیارە داگرتن ، کیژۆلەیەکی جوانکیلەی تەمەن چوار سال ئەبوو دەستی لە قاچەکانم ئەداو بە کوردی قسەی ئەکرد ئاماژەی بە قاچەکانی ئەکرد کە تاکە نەعلێکی لاستیکی سوری لەپێ مابوو ئیشارەتی بەناو سەیارەی ئیڤەی عەسکەری ئەکرد کە تاکەکەی تری لەوێ جێ ماوە ، ئەو هەموو غەمەکانی تاکە نەعلەکەبوو ، دیاربوو تازە بۆیان کڕیبوو زۆر دلی پێ خۆشبوو ، منیش بە سەربازێکم گوت بڕۆ ناو سەیارە ئەو تاکە نەعلەی تری بۆ بدۆزەرەوە ، سەربازەکە سەرکەوت تاکە نەعلەکەی دۆزیەوەو دایە دەست کچەکە ، کاتێک نەعلەکەی لەبەر کرد زەردە خەنەیەکی کرد و بەچاوەکانی دیاربوو کە زۆر دلخۆش بوو ، ئیتر من و کچەکە لەیەکتر دابڕاین بەلام دوای چەند کاتژمێرێک نەعلەکانی کیژۆلەکەم بینیەوە بەجێمابون لەسەر ئەو خۆلەی کە خەندەقی زیندە بەچالی کوردەکانیا پێ داپۆشیبون ، کاتێک نەعلە سورەکانم بینین بە جێ مابون و کیژۆلە چوار سالەکەش لەگەل کەس و کاری ژێر خاک کرابون ، بەدەست خۆم نەبوو زۆر گریام ، هەتا ئێستاش لە هەر شوێنێک و بازاڕێک نەعلەی بچوکی کچانە ئەبینم ، ئەو دیمەنە ناخ هەژێنەم دێتەوە یاد.

🥀



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
💔4
ژیان جوانه
ئەفسەرێکی عیراقی سەردەمی ئەنفال ئەڵێ تا ماوم ئەم دیمەنەم لەبەرچاوە . کاتێک ژن و مندال و پیاوو گەنج و پیرە کوردەکانمان لە سەیارە عەسکەریەکان بارکردن دوای جیاکردنەوەی ژن و پیاوەکان لەیەکتر ، لە بیابان کاتێک ژن و مندالمان لەسەیارە داگرتن ، کیژۆلەیەکی جوانکیلەی…
ئەوە یەکێ لە هەزاران جەنایەتی سەدامی گۆڕ بە گۆڕه کە ئێمە دەڵێین بە کچەکەی کوت ئەگەر دەرفەت نەبوو ڕاکەی بچۆ کوردستان
زانیویە کورد سادە و ساکارە وە گەر نا منداڵی
سەگی وا دەبێ لەتی چکۆلەی گوێچکەی بێ...
👍3
🟣 ڕۆژی جیهانی زمانی کوردی لە گەلی کورد پیرۆز بێ؛

🔻ڕێکەوتی 25ی گوڵان واتە 25ی دووهەمین مانگی ساڵی کوردی و هەتاوی وەک #ڕۆژی_جیهانی_زمانی_کوردی دیاری کراوه؛

🔻#کورد، ڕەچەڵەک و نیژاد و نەتەوەیە بەڵام #زمانی_کوردی بێجگە لە کوتن، نووسین و خوێندنەوە شتێکی دیکە نییە. ئەگەر کەسێک لە داوێنی نەتەوەی کورد بە دونیا هاتبێ بەڵام نەزانێ #بنووسی یان #بخوێنییەوه یان نەزانێ وشە کوردییەکان #بەکاربێنێ و لە زمانی بیانی (فارسی، ئینگلیزی و عەڕەبی و ...) کەڵک وەربگرێ، بەداخەوە ئەو کەسە وەک #کۆلکە_دارێکی بێ‌گیان و بێ‌هەست وایە.

🔻با هەموومان فێری زمانی کوردی بین، بخوێننەوە و بنووسین؛


🔻کانال خبری نالشکینە، حامی همیشگی فرهنگ و ادب کوردی است.

#ناڵەشکێنەخبر

@NalshkinKhabar
#اینستاگرام

http://instagram.com/nalshknikhabar
4
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مامۆستا هەژار لە باسکردنی زمانی کوردی

هاوکات : ئەمڕۆ ڕۆژی زمانی شیرینی کوردیە❤️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
2
🗓#ئەوڕۆ_هەینی

🌺 ۲٦ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ی کوردی
۲٦ی پاژەرەژ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۲٦ی اردیبهشت ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۱٦ی مەی ۲۰۲۵ی زایینی

    گەر تۆ زمانی دایکیت نەزانی
وەک لوقمانیش بی هێشتا نەزانی

   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
🕊1
بۆچی دواکەوتوین؟؟؟!!!

لەوڵاتی دانمارک بەشەمەندەفەڕ دەچوم بۆ سەفەر منداڵێک زۆری شڵوغی دەکرد
ویستم بێ دەنگی کەم کوتم ئەگەربەدفەڕی نەکەی بەستەیەکت نەقوڵ بۆ دەکڕم
منداڵەکە قبوڵی کرد وبێ دەنگ بوو شەمەندەفەڕ گەیشتە جێگا منیش بێ خەیاڵ هاتمەخوارێ وبەڕێگای خۆم داڕۆیشتم  ـ
لەناکاوپۆلیس بانگی کردم وپێی ڕاگەیاندم شکایەتیان لێ کردوی بەهۆی ئەوەی کەدرۆت دەگەڵ ئەومنداڵە کردۆو کوتوتە نەقوڵت بۆ دەکڕم  بۆت نەکڕیوە !!!!
بەوپەڕی سەر سوڕمانەوە گرتیانم لە بەندیخانەیان خستم
لەوێ چەندتاوانباری دیشی لێ بوو وەک دزو قاچاخ چی  ـ ـ
ئەوان سەیریان چاو لێ دەکردم دیانکوت ـ تۆدرۆت کردۆئەویش دەگەڵ منداڵێک ـ
بەڵێ بەو هۆیە جەریمە کرام ونەقوڵم کڕی ئەوەشیان وەک تاوان لەسەر پاسپۆرتە کەم سەبت کرد کە پاک کردنەوەکەی زۆر گرانم بۆ تەواوبوو !!!
ئەوان سۆاڵکەری بەستەیەک نەقوڵ نەبوون بەڵکو نیگەرانی دواڕۆژ وخراپ بار هێنانی منداڵەکەیان بوون وئەوەی کە بیر و باوەڕوئیعتمادی سەبارەت بە گەورەکان لەدەست بدا  ـ ـ سبەی ڕۆژێ ئەگەر دایک وبابی قسەیەکیان بۆ کرد باوەڕیان پێ نەکا ـــــ
بەڵام بەداخەوە لە وڵاتی ئێمە هەڵخەڵەتاندن وفریو دان وەک رێ و شوێنیەکی تایبەتی بارهێنان کەڵکی لێ وەردەگیرێ
هەرلەسەرەتاوە منداڵی ئێمە دەگەڵ درۆو هەڵخەڵەتاندن باردێن کەئەوەش هۆی هەرە زۆروسەرەکی دواکەوتویی کۆمەڵگای ئێمەیە   ــــ
🕴 علی محمد ایزدی

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە 🏝🏝🏝

https://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
👍2
ماملێ (زەمانە)
زەمانە گوڵێکی دامێ
#محەممەد_ماملێ
#زەمانە_گوڵێکی_دامی

تکایە بە بڵاوکردنەوەی پۆستەکان یارمەتیمان بدەن
بۆ گەشەپێدان به که‌ناڵەکەمان
👇
‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1
تۆ بەهاری
چون لەوساوە
پێت ناوەتە ناو ژیانم
چەپک چەپک
گوڵ و ڕیحان دەنووسنەوە
پەنجەکانم!

#ک_د_ئازاد

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1
ماشینەکان

مەلەکان

ئینسانەکان

دە ڕاوەستن ساتێ

من مسافیرم

ون کردووە

#وسعت
وە ــ نادرمستەفازادە

ــــ❤️❤️❤️🌸🌸🌸🌹🌹🌹

ماشین ها

پرنده ها

آدم ها

یک لحظه بایستید

من مسافرم را گم کرده ام

#وسعت

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ساڵی 1381 لە بۆکان کە بە خزمەت خودالێخۆشبووو مامۆستا ڕەشیدی ئازادیخاە گەیشتم، پارچەشێعرێکی هەدیە کردم کە بە دەنگی خۆم دیکلەمەی بکەم کە منیش پێشکەشی دەکەم بە ڕووحی بەرزی ئەو بەڕێزە و هەروەها بە هەموو ئەو ژنانەی کە هێمای پاکین و هەرگیز ئیزن نادەن گەردی ناحەزانیان لە داوێن بنیشێ.
براتان سەید نووح عینایەتی
نەبەز

🎙#مامۆستاسەید_نووح_عینایەتی {#نەبەز}


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1
پێم دەڵێن، زۆر جنێو دەدەی
ئەی بۆ ئەو کەسانەی ژیانیان
لێ تاڵ کردووم،شێعریان
بۆ بخوێنمەوە؟؟!!

وە ــ نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍2
Forwarded from dangi_rozhan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
@dangi_rozhan
🍃🍁🍃🍁🍃🍁
Instagram: @dangi_rozhan #dangi_rozhan

چەند دەترسم،
کە دێمەوە،
هەواڵێکی تاڵت پێ بێ...

چەند دەترسم،
کە باوەشت پێدا دەکەم،
بۆنی نامۆیەکت لێ بێ...

چەند دەترسم،
کە دێمەوە،
گرامەری١ زمانی چاو،
ڕێنووسی هێمات٢ گۆڕابێ.
چەند دەترسم،
پلەی گەرمیی پەنجەکانت
وەک بەجێمهێشت وا نەمابێ...

لەمەش زێتر،
چەند دەترسم، کەسم، هاوڕێم
کە دێمەوە
تۆ وەک خۆت بیت، من بگۆڕێم!

#عبدولا پەشێو
دەنگ:# ڕۆژان
💔1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🟣‌ ادای احترام نمایندەی مجلس ترکيه به مهاباد؛

🔻#نوروز_اصلان پارلمانتار عضو حزب DEM (حزب کوردها) به مناسبت ۲۵ اردیبهشت روز جهانی #زبان_کوردی در پارلمان ملی ترکیه به #مهاباد سلام فرستاد و این روز را تبریک گفت؛

🔻 نوروز اصلان ضمن سلام بر شهرهای #آمد (باکوور)، #کوبانی (رۆژاوا)، #سلیمانی (باشوور) و #مهاباد (روژهەڵات) جشن روز زبان کوردی را به همەی مردم کورد و جهان تبریک گفت و از سیاست‌های فاشیستی دولت #ترکیه در برابر کوردها انتقاد کرد.


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
4
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓#ئەوڕۆ_شەممە

🌺 ۲۷ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ی کوردی
۲۷ی پاژەرەژ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۲۷ی اردیبهشت ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۱۷ی مەی ۲۰۲۵ی زایینی


   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
🕊1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چۆن دەتوانین بەرەی داهاتوو ڕازی
کەین،کە فێر کردن کلیلی پێشکەوتنە
لە کاتێکدا کە بە خوێندەوارانی هەژار
و دزانی دەوڵەمەند دەور دراوین...


وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍2
2025/07/10 13:26:40
Back to Top
HTML Embed Code: